m
Закрытый канал
329
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
-1030 дней
Архив постов
329
باران بە توندی دەبارێت، شەقامەکانی شار لەناو شەپۆلی ئاو ون بوون، هەورەکانیش ئەوەندە نزیک بوونەتەوە کە وا هەست دەکەیت ئاسمان بڕیاری داوە هەموو فرمێسکەکانی بۆ ئەم شارە ببارێنێت...
پاییزە... وەرزی دڵتەنگی و بیرەوەرییەکان؛ بەڵام ئەمجارە باران تەنها گەڵای دارەکانی ناوشار ناهێنێتە خوارەوە، بەڵکو هەموو شتێکی بە ڕەنگێکی تاریک و بێدەنگییەکی قووڵ داپۆشیوە؛ وەک ئەوەی شارەکە لە چیرۆکێکی کۆنی پاییزدا ون بووبێت...
و ئاسمانیش وەک ئەوە وایه که تەواوی خەم و بێدەنگییەکانی خۆی هەڵگرتبێت، بە بارانێکی زۆر بەسەر شارەکەماندا دەیبارێنێت...
شار لە ژێر دەنگی باراندا ون بووە، شەقامەکان بوونەتە ڕەنگی خەم، هەورە ڕەشەکانیش بەسەر ئاسمانی شاردا کەوتوون، پاییز تەنها وەرزێک نییە؛ هەستێکە، بێدەنگییەکە، چیرۆکێکە کە باران بە پەنجەکانی دەینووسێت لەسەر پەنجەرەکانی ماڵەکانمان دا....
