m
Закрытый канал
302
Подписчики
-124 часа
-227 дней
-2730 дней
Архив постов
302
خۆشم ئەوێی؛
ئەزانی چەند؟!
هێندەی دووری ئێرەو ئەوێ
هێندەی دووری ئەو خودایەی کە
هەردووکمان خۆشمان دەوێ...
خۆشم ئەوێی؛
ئەزانی چەند؟!
هێندەی ئاوی هەموو گەردوون،
بەقەد بەرزی پیرەمەگروون،
زیاتر لە فەرهاد و بێستوون...
خۆشم ئەوێی؛
ئەزانی چەند؟!
هێندەی نەوەکانی حەوا،
سەت هێندەی گەردی نێو هەوا،
وەکوو نەخۆشێ بۆ دەوا...
16 сент., 19:01
16 сент., ~19:03
