سێبەر؛
Открыть в Telegram
🫐
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
341
Подписчики
+224 часа
+257 дней
+6830 дней
Архив постов
341
Repost from N/a
درۆم کرد!!
باش نیم ، تێناپهڕیت، هێشتا ههر
خۆشمهوێ ، هیچ کات پهشیمانیش
نیم لهوهی خۆشمویستوه
بیریشی ئهکهم...
341
Repost from نەغمە،
وەکوو نەی کون کونە جەرگم لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە بە سۆزی نەی دەسووتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری ڕۆحانی بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە ئەتۆ ئەی ڕۆحەکەم ساقی ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی دەمادەم بێنە پەیمانە بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زوڵفم لە گەردەن کە بەسەر هاتوومە مەیدانت بە دڵ بۆت بوومە نیشانە دەمێکی مەست و بیمارم دەمێک بێهۆش و هۆشیارم چ کەس نازانی دەردی من مەگەر ئەو چاوە کاڵانە هەناسەی عاشقان با نەدگرێ بێمروەتی تا کەی بترسێ ئەو گوڵی نازک بەدەن لەو بایی زریانە ئەگەر زوڵفت وەکوو من عاشقی ڕووی تۆ نییە بۆچی سەراپا تێک چووە کەوتۆتە بەرپێت دەست و دامانە وەفایی بۆ گوڵێکی سەرو باڵا شێت و شەیدایە وەکوو قومری دەناڵێنێ وەکوو بولبول غەزەلخوانە «وەفایی»@strana_min
341
Repost from N/a
بێزار بێزار بێزار
بێزار بووم لە هەموو تیخەی سەربڕین
لەو هەموو ڕەشەبای ڕەقە
لەو هەموو دارستانی تۆڵەیە....
341
Repost from N/a
خۆزگە هەرگیز نەم ئەزانی خەیاڵ چییە،
یاخود بیرکردنەوە چۆنە
خۆزگە چاوەکانم لە جێگای خەم پڕ ئەبوون لە تۆز و خۆڵ
خۆزگە هەموو ئێوارەیەک بە گیانێکی تۆزاویەوە
لە یاری تۆپێن دەهاتمەوە
دایکم لە دوورەوە هەڕەشەی دەکرد
خۆزگە شەوان لە جێگای بیر و خەیاڵ
لەگەڵ یەکەم چاو چووقان لەگەڵ خەو شەقامەکانی شەوم دەگەڕا
خۆزگە ،خۆزگە...
خۆزگە هەر منداڵ ئەمامەوە.
341
Repost from ههتاو
کوڕم گەورە کرد بەقەندی شاری ڕەزاشا بردی بۆ لای ئیجباری ئەرێ شل هەی شل شل و شێواوی یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێیداوی مانگێ حەوت قڕان ڕۆژێ چوار شایی چ بدەم بە قەند و چ بدەم بە چایی ئەرێ شل هەی شل شل و شێواوی یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێیداوی بەرگی ئیجباری بەبەرم تەنگە لە کن یاوەری زمانم لەنگە ئەرێ شل هەی شل شل و شێواوی یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێیداوی ڕەبی ڕەزا شا جووت کوڕەکەت بمرێ قەت بۆ ئیجباری لە کوردی دەگرێ ئەرێ شل هەی شل شل و شێواوی یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێیداوی🌞|@tishki_xorr
