شـیـنـاوی
Открыть в Telegram
با بمێنی بە یادگاری لەمن دەسپێک : 𝟏𝟒𝟎𝟓/𝟑/𝟐𝟏🪼> http://t.me/HidenChat_Bot?start=8848500060
БольшеИран130 596Категория не указана
447
Подписчики
Нет данных24 часа
+317 дней
+14230 дней
Архив постов
447
در پاسخ این پیام نوشت:
هەر بژی و بەردەوام بیت خوشکی من زۆر دڵ خۆشم بەوەی کچەکانمان لەسەر پەی خۆیان دەوێستن
447
در پاسخ این پیام نوشت:
جار و بار شوشەیەک مەی پڕ و پەیمان دەکڕم بۆ پەژارە، ئەویش بە دەستی ڕاستی لێم وەردەگرێت و پاشان پێی دەڵێم: هانێ گوڵم، بڕۆ بیخۆ، تۆزێ لەکنما مەبە با تاسەت کەم!
ئەویش له پێناو بە دەستی چەپی دەرگایی دەرونم ئەکاتەوە و هەوڵی بە ژوورەوە هاتن ئەدا،
پێم وابێ ئەویش حەز بە خواردنەوەی تەنیا لەگەڵ خۆیدا ناکا،
ئەمجا ڕێگەی پێ دەگرم و لە نێو وردە کاغەزێکا، ناو و نیشان کابرایەکی دەنگ خۆشی بۆ دەنووسم و دەڵێم:
هانێ نازەنینم، بڕۆ بۆ لای ئەو کابرایە، زۆر دەنگی خۆشە و گەر بڕۆیتە لایی زۆر بە هەبوونت دڵخۆشە، بە یەکجاری ئاوازت بۆ دەخوێنێت و ناهێلێت بسرەوی یان دیاری نەدەی، بڕۆ با نەخدێ تاسەت کەم!
کە درگای دڵم پێوە ئەدەم دەڕوا.
چرکەیەک پاشی گەڕاڵی، دێت و دیسان لە دەرکەی دڵ ئەدا، منیش دەزانم ئەوە، درگای بۆ ناکەمەوە، تێکڕا بە زۆر و زەحمەت تەوێڵی دەگیرێنێتە دەسە گیرەکەی دەرکەی ناخم و دەیکاتەوە و سەر دەکەوێ، لەو ژوورەدا منیش حەیران بۆی دەڕوانم و دەڵێم:
ئەرێ ڕومەتی خەیاڵ، ئەرێ دەسکردەی ژیان و مەرگ و دونیا و ئەوینی ڕوتاوو، ئەرێ قامەتی شێعر و ژیان، بۆ ناڕۆی وازم لێ بێنی؟! جا من کەی دڵم کردی لێت وەڕەز بم، تۆ چۆن لە ئەمنی بێ لانەی بێ ماڵ ناتۆری؟!
بڕۆ بە یەکجاری بڕۆ لەمشارە ،ئەگرا مەنزڵی کابرایەکی بێ هەواڵە، دامناوە بە حەز،ساتێ تەمەنێ دەرکەوێ، بێت و لە دڵمدا لانە کات، بە ڕای خۆت چ عەشقێ، لای هاوماڵێ وەک تۆی پەژارە دادەکوێ؟!
کە خوێنی بەر چاوم دەسرەوێ سەرەنجی ئەدەم، وێنەی نامۆیەکی بە ددان گرتووە و ئەسرین لە چاوی دەتکێ، وێنەکە وەر دەگرموو ئەیبینم، وەک خۆم دیارە، تمەس کابرای قامچی پەژارەی منی ناسیوە و وێنەی ئەو کاتانە وا داگیر نەکرابوومی پێ داوە و ڕەوانەی بەر ماڵمی کردوە، لە پشت وێنەکەش بۆمی نوسیوە: باشە تۆ خەمت ڵاڵە بێ دەنگە نەک ڕەخنەگر نەک عەیارە. پۆرترەی خۆتی تیا دیارە، ڕۆڵە چۆن ئەونەت بێ ئختیارە، چەن بۆچوونت وەک مردن تاڵە، شەم لە بەرت خامۆش ئەبێ، دەنگ لە وتەی خەمت عاجز دەبێ، بە خۆتا بچۆ خۆت بلاوێنە، ئەم پەژارەمان لە دڵ ڕەوێنە!
خۆم نەبم کەس نازانێ خەمەکەم چەندە خۆشدەوێ.
سەر ئاخر ئەسرین لە چاوی دەسڕم و پێکەوا مەی دەخۆین و پێکەوا پێ دەکنین و پێکەوا گۆرانی دەڵیێن.
وێنەکەش پارچە پارچە دەکەم و لە گڕی ناخمدا دەیسوتێنم.
عانجا من و پەژارە دیسان پێکەوا دەخەوین،
لەکن نەهێنی دەرونمان.
447
خۆشەویستی خۆشەویستییە کەسی ئەوەڵ دەبێ ئەو شتە لەخۆ بگرێ
کەسی دووەمیش دەبێ بەجۆرێک ڕازی بکا و کارەکانی باشتر بکا
بەڵێ ئاوایە سانا جیان
447
هەمووان دڵەکوتەی یاری تۆپی پێی جیهانیان هەیە
من دڵەکوتەی دیتنی چاوەکانت دوای ماوەیەکی زۆر
447
زۆر هەوڵ دەدەم ببم بە شتێک
دەترسم لە کۆتایی دا نەبم بە هیچ
بەڵام ڕۆژێک لە ڕۆژان
دەبمە دین دەبمە شین
دەبمە خۆر دەبمە مۆر
دەبمە تین دەبمە ژین
ڕۆژێک لە ڕۆژان
دەبمە داخ دەبمە شاخ
دەبمە باڕوت دەبمە ماڕوت
#سـانـا
