″کـــاژە″
Открыть в Telegram
-کاژە بە واتەی پەناگە یاخود شوێنێکی ئارام - پەناگەیەک بۆ من و ئێوەش (:
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
273
Подписчики
-124 часа
-27 дней
-230 дней
Архив постов
273
وەکوو زریان پشوو ئەدەم بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵدنیشم بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم..
شێرکۆ_بێکەس
273
ڕەنگە بتوانن کوردستان بسووتێنن
یان خۆ شار و گوندەکانمان
لە ناو خوێنا بخنکێنن
بەڵام خۆ هەرگیز ناتوانن..،
نا،
نا،
ناتوانن کۆرپەی شۆڕش
لە ناو بێشکەی ئاورینی خەباتمانا
بڕفێنن ...!
جەلال مەلەکشا
273
Repost from Nazilê|نازیلێ
دایکم بە کوردی مارە کراوە
بە هەڵپەڕکێی کورد شایی کراوە
لەو کاتەی کە وا منی هێناوە
بە چەقۆی کوردی ناوکم بڕاوە
لە بێشکەی کورد کە ڕاژەنراوم
لایەلایەی کورد بۆ من کراوە
لە قوتابخانە کاتێک کە ئەمخوێند
پیت کوردییە، پێم نیشاندراوە
لە مێشکم "کوردی" ڕیشەی داکوتا
تازە کار لە کار، وا ترازاوە
بۆت نابم بە تورک یاخود عەرەب
هەرچەندە ماف و بەشم خوراوە
کورد سی ملوێنە، چوار هەزار ساڵە
بە حوکمی بۆگەن بەش بەش کراوە..
نەوحی
