ru
Feedback
هێدی|Hêdî

هێدی|Hêdî

Открыть в Telegram

خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم🌿🌚

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
327
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
در پاسخ این پیام نوشت: پێم خۆشە کە عومرم بە جەفا سەرفی غەمت بێ بەو شەرتە کە مایەی زەرەرم ماچی دەمت بێ خۆ ڕۆشنە خانەی دڵی من مەنزڵی تۆیە مروەت نییە بەم ڕەنگە خەرابی ستەمت بێ یاقووتی لەبت جایزەبەخشینی بە ئیسبات بێت و بەقەدەر خدمەتی من گەر کەرەمت بێ

Sane🙃
Sane🙃

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم سەیری ئەم زنجیرە کەن، وەک زێوەری شاهانەیە بووکی ئازادیم ئەوێ، خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێی حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ قوڕ بە سەر ئەو دوژمنە هیوای بە بەندیخانەیە گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە چەکی شۆڕشگێریی من نووسین و بیر و باوەڕە ڕاپەڕینە، هەڵمەتە، پڕ نەعرەتەی کوردانەیە گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم نۆکەری و سەر دانەواندن کاری نامەردانەیە قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
قانع

زۆر بە ئاواتم کە کوردستانەکەم بێ کێشە بێ:)

حەکیمێک دەڵێت  ئەگەر دڵ مرد میهرەبانی دەروات ئەگەر مێشک نەما ژیری دەروات ئەگەر ویژدان نەما هەموو شتێک دەروات !!!.....

پاییز ودەنگی مامۆستا نەجمە🫠 شاکار تر لەوە هەیە؟

🕊🤎

Repost from Ronahî ☀️
لە بیرتان بێت پشت لە شێعر لە گۆرانی لە خەون و لە لەیلاکانتان نەکەن ! منداڵەکانتان فێر کەن بۆ نیشتمان، بۆ ئەمڕۆ و بەیانی منداڵێک بن لە جنسی شێعر و باران!🌱 #شه‌هید_فەرزاد_کەمانگەر Ronahî ☀️

هەرچیم هەیه، لێم بسێنن بەڵام تۆ خوا بەر لەوەی كه بممرێنن، چنگێ خۆڵی وڵاتەكەم له دڵەكەم بپرژێنن هه رچیم هەیه لێم بسێنن هەرچی ئێسقان له لەشمایه یەكه یەكه هەمووی به گاز دەربهێنن بەڵام تۆ خوا نەكەن هەرگیز چڵێ داری ئەم نیشتمانه بشكێنن. هەرچیم هەیه لێم بسێنن مووی لەشی خۆم تەڵه تەڵه دەربهێنن، وەك گوریسێك بیچنن و بمخنكێنن بەڵام نەكەن یەك بەردێكی ئەم وڵاته بسووتێنن. بەڵام نەكەن تو خوا نەكەن!
لەتیف هەڵمەت

ئەگەر تاوانی بێ هێزی نییە، بۆچی لەدنیادا بەشی من ماتەم وشینە بەشی خەڵکی زەماوەندە:)

🕊🌞
🕊🌞

خەیاڵی تۆ هەموو شەوێ لێم دەهاڵێ وەکوو لاولاو لای بەیانی وەکوو خوماری بێ خەوم دیسان، چاوەڕوانی شەوم...
ک.د.ئازاد

ئەم خاکە هەموو جارێک ، من بۆ خۆم دەگەرنێتەوە دڵم لە بۆنی خاک و گوڵدا جێماوە لە گەڵ ئەم خاکە گەورە بووم ، لە گەڵی خەونم بینی ئ
+1
ئەم خاکە هەموو جارێک ، من بۆ خۆم دەگەرنێتەوە دڵم لە بۆنی خاک و گوڵدا جێماوە لە گەڵ ئەم خاکە گەورە بووم ، لە گەڵی خەونم بینی ئەوەی لە دڵمە لە وشەکانم گەورە ترە هەرکاتێک دڵم تەنگ دەبێت دەگەرێمەوە بۆ ئەم شوێنە ژیانم بە سادەیی ، بەڵام بڕ لە خەونە رۆژی لە دایک بوونم پیرۆز بێت🌿🤍

ساڵڕۆژی لە دایک بونت پیرۆز کیژی مانگ..🌝🩷

بۆنی لا ملی منداڵیش🫠🌚

لە دایک بووی کۆماری چاوەکانی تۆم نایشارمەوە چەندە شەیدای نیشتمانێکی سەربەخۆم!
ک_د_ئازاد

لە جوانترین ڕەستەکانی سەمفۆنی دونیای مردووەکان: <<هیچ ئێشێک هەتاهەتایە نامێنێتەوە. ژیان دووپات کردنەوەی دوو حاڵەتە. نە لە خۆشیەکان دا بەخۆت بنازێ ونە لە خەمەکانیشا بێ هیوا بە، چون هەر دوو، بەشێک لەیک سترانی گەورەن کە ئەشێ تا کۆتایی ببیسرێت.>>

خەم ڕەوێنێ لێرە من ناکەم بەدی چۆن پەنا بۆ مەی نەبم ساقی ئەدی؟ 🙂🙂

ناحاڵیت لە حاڵی من جا چۆن حاڵیت کەم لە حاڵم ؟ کە حاڵیت و خۆت دەکەی ناحاڵی یاخوا حاڵت ببێ بە حاڵم ! حاڵی نابن لە حاڵم تا حاڵیان نەبێ بە حاڵم گاڵتەیان کرد بە حاڵم خۆا حاڵیان بکات بە حاڵم