H I W A_✹
Открыть в Telegram
647
Подписчики
+1524 часа
+557 дней
+11630 дней
Архив постов
645
بەڵێن نادەم
هەتا مردن تۆم خۆش بوێ!
چونکا پێش تۆ
کاتی لاوی
قەولم داوە بە نیشتمان
سەرم دانێم لە پێناوی!
#ک_د_ئازاد
645
کام ڕەشی ئەگات بە ڕەشی چاوی ؟
برژانگی ؟ برۆی ؟ ئەگریجەی خاوی ؟
کام بەرزی جوانە وەک بەرزی باڵای ؟
کام تیشک ئەگاتە تیشکی نێونیگای ؟
کام تاسە ، کام مەیل کام چاوەڕوانی ؟
تەلیسماییە وەک هی دڵداری ؟
عەبدوڵڵا گۆران
645
دوێنێ بیستم كچێ ئازیز ئەڵێن گوایە شوت كردوە دوێنێ بیستم كچێ ئازیز ئەڵێن گوایە شوت كردوە خۆ ئەزانم ئەم بڕیارەت بەنابەدڵی دەركردوە خۆ ئەزانم ئەم بڕیارەت بەنابەدڵی دەركردوە دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم كە شەكراوت ماڵە و ماڵی شار گەڕاوە دوێنێ بیستم كە شەكراوت ماڵە و ماڵی شار گەڕاوە بەتەنها ماڵی من نەبێ بەتەنها ماڵی من نەبێ لەم شەكراوە دابڕاوە دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم كە ئەڵقەی زێڕ كراوەتە پەنجەكانت دوێنێ بیستم كە ئەڵقەی زێر كراوەتە پەنجەكانت چۆن لەوكاتە وێنەی من چۆن لەوكاتە وێنەی من نەهاتە بەرچاوەكانت دوێنێ بیستم دوێنێ بیستم لێوەكانت ناوێكیكەی دركاندوە دوێنێ بیستم لێوەكانت ناوێكیكەی دركاندوە بابزانی من ناوی تۆم بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەكردوە بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەكردوە بابزانی من ناوی تۆم هەرگیز لەیاد نەکردوە
645
من دۆستێکی بێ وڵاتم
من لە ئازاری زوڵمی گەلی خۆم ئازادم
وەک ئەوەی کوردستان باڵندەی نێچیر بێت
کێ دەزانێت چەندە شکا و دڵتەنگم؟
645
من پشکۆیێک لەو ئاگرەم کە ئاسنیش ئەتاوێنێ من دڵۆپێک لەو بارانەم کە دەریایەک بەدی دێنێ من شەماڵم ئەو شەماڵەی پڕ لە شنەی بەسۆز و تاو دەمەو بەهار بەفری داگیرکەری وڵات ئەکەم بە ئاو من ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی دوای هەزاران ئاولێپژان دیسانەوە گڕ دەهاوێم ئەیڵێمەوە گۆرانی ژیان کاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئەڕژێنێ بە تاسە من بەسۆزتر لەو ئەسرینەم بەقینترم لەو هەناسە من باوەڕم بوومەلەرزەم دڵی زەوی دەلەرزێنم کێو و تەلان لە بن دێنم هەموو جیهان دەهەژێنم من ڕووناکی ئاسۆی ژینم وەک تاو هەڵدێم بۆ ژێردەستان من شۆڕشم ئاگرەسوورەم ئاگرە سوورەکەی کوردستان
