H I W A_✹
Открыть в Telegram
929
Подписчики
+1124 часа
+397 дней
+10530 дней
Архив постов
928
ئەوەی تۆ هەتبوو ، من نەمبوو
قەرار و سەبر و تاقەت بوو .!
ئەوەی من هەمبوو ، تۆ نەتبوو
وەفا و میهرەبانی بوو ..!
04 окт., 13:53
928
کیژی لادێ هام بە تاسەی پەلکەڕەش سەرشانەکەت هام بە تاسەی دەم بەیانی بۆی تەنووری نانەکەت هام بە تاسەی بۆنی مێخەک تۆی تورەنجی شاڵەکەت ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و بازنە و خڕخاڵەکەت سەردەمێکە دوور لە باڵات وام لە شارانا ئەژیم ژین چ ژینێ چاوەکانم گیرۆدەی ئاخر شەڕیم جار بە جارێ دێتە بیرم ژینی ڕابردووم لە دێ سێبەری دار و تەلان و خەیزەلانی دەوری ڕێ خوڕ خوڕی فرمێسکی حەسرەت جا لە چاوم دێتە خوار بۆ خۆم و بەختی سەرگەردانم ئەگریم زاری زار دڵ تەنگم بۆ لێوی ئاڵ و دوو دییە شەرمینەکەت بۆ دەم ئێوارانی حەوش و سوزی مەردۆشینەکەت کیژی لادێ سەختە دووریت تاڵە ڕەنجی ڕۆژگار ناحەزە دووری وڵات و ناخۆشە ژینم لە شار کیژی لادێ وەختە جەرگم پڕ بە دڵ بێ بە کەواو هێندە تێنووی ئاوی کێوم پڕ بە تاسەی کانی ئاو
04 окт., 13:35
928
ئەم پۆستە فۆر کەن پۆستتان فۆر ئەبێتەوە
https://t.me/HIWA2004/1709?single
04 окт., 05:08
04 окт., ~16:30
928
Repost from هەڤین
ژن تەنها ئەو کەسە نییە کە دڵی نەرمی هەیە؛
ژن ئەوەیە کە لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی شکاندوویەتی،
هێشتا دەتوانێت بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی بژی.
ژن هەندێ جار دەگریێت،
بەڵام لە گریانەکەیدا نامێنێتەوە.
دەشکێت،
بەڵام خۆی کۆ دەکاتەوە.
دەکەوێت،
بەڵام جارێکی تر هەڵدەستێت.
لەوانەیە جیهان هەموو ئەو شتانەی لێی وەرگرتبێت،
بەڵام هێشتا خۆی لەدەست نەداوە.
و ئەمە خۆی، گەورەترین هێزی ئەوە.
04 окт., 05:05
04 окт., ~16:30
928
Repost from ههتـاو
من خوای ئێوە ناپەرەستم،
من خوای ئێوە ناپەرەستم...
من بە ئاوی ساردی کانیاوەکانی کوردستان
دەستنوێژ ئەگرم؛
لەسەر جانمازی پەڕەی گوڵ،
قامەتی نوێژم دەبەستم...
لەسەر بەردەنوێژی کوێستان،
لەسەر شەڵاڵەی بەرماڵی خوێنی شەهید،
سوژدە دەبەم بۆ نیشتمان...
بۆ ناوی بەرزی ئازادی
بۆ ئاوادانی نیشتمان،
بۆ پێغەمبەرانی تێکۆشان
بۆ کوردستان...
مامۆستا جەلال مەلەکشا
03 окт., 07:22
03 окт., ~13:04
