زوڵفی خاو
Открыть в Telegram
هەمە هیوا بە دواڕۆژێکی ڕووناک بەشی ئینسانی بێ هیوا نەمانە☀️
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
651
Подписчики
+124 часа
+117 дней
+1130 дней
Архив постов
651
جوانی
وەکوو یەکەم بەفری زستان
وەکوو شکۆی گەڵاڕێزان
وەکوو تاڤگەکەی بەهاران
وەکوو ڕێژنە و لێزمەی باران
وەکوو
ئازادی نیشتمان
ک_د_ئازاد
651
Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️
ئەو جیهانەی تۆ ئەتەوێ
هەرگیز لای من دەست ناکەوێ
جیهانی من، هەمووی خەمە
زەردەخەنەی، ئێجگار کەمە
تەلاری من، کەلاوەیە
جێی پەرتووک و هۆنراوەیە!
-پەشێو🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN
651
چل ساڵە من
تەرمی خۆمم لە کۆڵ ناوە
دەیگێڕم و ئەشک ئەڕێژم
ڕێگەی دووری تەمەن ئەبڕم
بستێ خاکم دەست ناکەوێ
ئەم جەستە پڕ لە ئازارەی
تیا بنێژم
جەلال مەلەکشا
651
دانیشتووم
ئەوەندەی کوردستان تەنیام و
ئەوەندەی شاخ و داخ ماندووم و
ئەوەندەی دووکەڵی جگەرەم پەرتم و
ئەوەندەی دواچۆڕی ئەم شێعرە لێڵم و
ڕۆحیشم کوولەکەی تەمێکەو
خەریکە تەق ئەکات
شێرکۆ بێکەس
651
قەڵەمەکەم
هەمدیسان مانی گرتووە
بێزار لە ڕابردووی دیلی و
کۆت و بەندە
پەلە دەکا بۆ ئایندە
ک.د.ئازاد
651
هەموو شتێک لە ژوورەکەمدا
سارد و سڕ و مردووە
تەنها دڵم
دڵم نەبێ
چنگێک سەهۆڵە و دەشسووتێ!
شێرزاد حەسەن
