310
Подписчики
+1824 часа
+827 дней
+10730 дней
Архив постов
309
وا ئەزانی خۆشم ناوێی
وا ئەزانی بیرت ناکەم ..؟
وا ئەزانی جگە لە تۆ دڵم
بۆ کەسی تر لێ ئەدا ..؟
تۆ وەرە تەنیا بۆ جارێك
گەشت بکە بە دڵمدا
بگەڕێ تیایدا بزانە هیچ
کوچە و کۆڵانێکی دڵم
خاڵییە لە موحیبەتی تۆ
ڕێ بکە بە دڵمدا بزانە
هیچ گۆشەیەک ئەدۆزیتەوە
ناوی تۆی تێدا نەنوسرابێت و
یادی تۆی تێدا نەکرابێت🥲
309
ئەمشەو زۆرم بیرکردی
بە دڵ فرمێسکم بۆ هەلوەراندی
بیرم هاتەنەوە یادگارێیەکان
هەرچەند هێشتا نەچوونە لە یادم
دڵتەنگی تۆ وایی لێکردووم
بگرمە باوەشم ئەژنۆی خەم
کە دێیە بیرو خەیاڵم
جگەلە چاوە جوانەکانت هیچ نابینم
سەد خۆزگە بەو ڕۆژانەی
تۆ ناوت ئەهێنام
چاوم ئەدڕەوشانەوە و
بە دڵ و گیان ئەم وت گیانەکەم
بەڵام ئاخ لە قەدەرەکەمان
لێکی کردێن و نەیهێشت ببینین ڕۆژانی پیکەوە بونمان ...🖤
309
ئەمشەو بۆ تۆ شەوی گەیشتنە و بۆ منیش شەوی ماڵئاوایی
ژیان بەردەوامە و ئەمشەو تۆ لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، منیش کتێبەکەی تۆ دادەخەم
پیرۆزبایی دەکەم، هیوادارم ئەو ژیانەی هەڵت بژاردووە، پڕ بێت لە ئارامی و خۆشەویستی
بەڵام ئەمە دوا وێستگەی بیرکردنەوەی منە. لەم ساتەوە، تۆ بۆ من دەبیتە یادگارییەکی دوور و نادیار. خۆشبەخت بە، چونکە منیش بەڵێنم بە خۆم دا کە ئیتر ناگەڕێمەوە ئەو رێگایەی تۆی تێدا نەماویت.
ژیان بەردەوامە🖤
309
هەموو شتێک لە
گەڕانەوەی تۆداڕاوەستاوە؛ تەنانەت خەمەکانیشمان،لەچاوەڕوانیی هاتنتدا پیر بوون🦢!
309
من لە هەرچێ ترسام بەسەرم هات؛
ئیسە ئەونە لە بەختەوەری و دڵێ خۆش و ژیانێ ئاسوودە ئەترسم!🙂😅
309
من لە یادی کەسێکدام کە شێتی کردووم خەیاڵی
نە لای من ماوە ئێستا نە پێ ئەزانم ماڵی
وەکوو فەرهاد پیرباڵم هیچ کەس لێم نابێ حاڵی:)
