کاڵ
Открыть в Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
271
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
+130 дней
Архив постов
271
١/١/١ دەرسـم دەخوێند.
٢/٢/٢ دەرسـم دەخوێند.
٣/٣/٣ دەرسـم دەخوێند.
٤/٤/٤ دەرسـم دەخوێند.
٥/٥/٥ هێشتا دەرس دەخوێنم.
٦/٦/٦ خودا بکات بەخێر بگوزەرێت . .
27 июля, 04:10
271
بە نەزەرم ئەگەر معتادیش ببووم کەمتر کاریگەری لەسەر ڕووخسارم دەکرد لەوەی کە ئێستا دەرس بخوێنم. ئێستا بە قژێکی ئاڵۆز و پەشۆکاو دانیشتووم فەلسەفەی دوازدەهەم دەخوێنم نەک هەر قژمەکانم تەنانەت سیمەکانی مێشکیشم تێکەڵپێکەڵ بوونه جا هەموو شتێک باش دەڕواته پێشە یەکێک بە تەواوی دڵنیاییەوە بیروبۆچوونێکی فەلسەفی دەڵێت منیش دڵخۆش دەبم و دەڵێم: « ئەی گیان ئێستا تێگەیشتم!» بەڵام یەکجێ یەکێک لەو سەری جیهانەوە دێت و دەڵێت: «نەهههه ئەمن قبوڵم نییە!» ئینجا هەموو ئەو بیرۆکەیە لە بنەڕەتەوە تێکدەشکێنێت ئیتر بە خودای ناتوانم. هەست دەکەم دوو گیانم بەڵام نە بە منداڵ زگم پڕە لە جوجە فەیلەسوفەکانێک کە هەر یەکەیان بیرۆکەیەکی جیاوازی هەیە و هەموویان یەکتری ڕەت دەکەن یەکێک دەڵێت: «ئەفلاتوون ڕاستە.» ئەوی تر هاوار دەکات: «نە ئەرستۆ!» پاشان یەکێکی تر لە ناو زگمەوە هەڵدەستێت و دەڵێت: «ئاسڵەن هەردووکتان هەڵەتانە!» لە کۆتاییدا تەنها من دەمێنم و مێشکێک کە فەرمی ڕاگەیاندووە: لە فەلسەفەدا هیچ ڕاستییەکی قەتعی بوونی نییە👩🏼🦯
23 июля, 16:54
271
ئێستا وا دیارە بەسەبرتر بوومه بەڵام چرایەک لە ناخم کوژاوەتەوە که دەمویست هەتاهەتایە ڕووناک بمێنێتەوە.
22 июля, 17:41
271
ئەم ماوەیە هێندە خەفەت و غەمم خواردووە کە ئەگەر دار بوومایە باڵندەکانم لەسەر لقەکانم باڵیان دەکێشا و لێم هەڵدەهاتن. ئەگەر کانی بوومایە لە خەمدا وشک دەبووم. ئەگەر با بوومایە خۆم لە ناو گەردەلوولێکدا ون دەکرد. ئەگەر دڵ بوومایە لە ژێر ئەم هەموو قورسایییەدا بێدەنگ دەشکام.
21 июля, 16:42
271
ئەمڕۆ یەکێک لە مامۆستاکانی سەردەمی قوتابخانەم بینی. کوتی هێشتا ئەو نەخشەیەی کە ساڵانێک پێشتر لەسەر کتێبەکەی بۆم کێشابوو هەڵیگرتووە. زۆرم پێ خۆش بوو کە دوای ئەو هەموو ساڵانە هێشتاش هەر بە «نارێ» بانگی دەکردم. هەستم کرد وەک ئەوەی هەرگیز لەبیری نەچووبمەوە نە ئەو نەخشەیەی کە بۆم کێشابوو، نە ئەو ناوەی کە پێی بانگی دەکردم. ئەوەی هێشتا لەیادی مابووم زۆر زۆر هەستێکی خۆشی پێدام :)
21 июля, 02:46
271
ساڵی پاریش ئەمەم دانابوو سەر چەنێلی پێشوو ئەمساڵیش دووبارە دایدەنێم چونکە هێشتا زۆر تەپەم ماوە🧑🏼🩰
20 июля, 11:11
