کاڵ
Открыть в Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
271
Подписчики
Нет данных24 часа
-17 дней
+130 дней
Архив постов
271
یەکێک لێرە چووەتە دەرەوە و زۆر حاڵی باش بووە. لە بینینی گوڵەکان و ئاسمان و تیشکی نەرم و ئارامی ئێوارە زۆر چێژی وەرگرتووە، زۆریشی وێنەی ڕەنگاوڕەنگی گرتووە و هیوای ژیان دووبارە لە ناخیدا دروست بووەتەوە. هەروەها وزەی ناخۆشی خۆی بەتاڵ کردووە تاکو وزەی باش شوێنی بگرێتەوە✨.
15 июня, 17:22
271
ئەمڕۆ یەکدانە لە هاوڕێ کانم ئەمانەی بۆ هێنام. سەبارەت بەوەی ئەمن چەن ڕۆژ پێش لێرە نوسیبووم کە زۆرم حەز لێیە گوڵ غوونچە ئیشک کەم و پاشان لەگەڵ خەیار و نەعنای دە یەک پارچ دۆی سارد بکەم. زۆرم پێ خۆشبوو کە ئەو شتە بچووکەی لەمن وەبیر مابوو🫠💓
15 июня, 05:32
271
دوای ئەوەی غەیبەتێکی جانانەمان لەگەڵ مامەم کرد، گەیشتین بەو ئەنجامەی هەموو خەڵک خراپن و تەنها ئێمە باشین، کەواتە شەو خۆش😌🎀
13 июня, 17:41
271
من چەند مانگ پێش کە چووم بۆ دکتۆر، پێی کوتم بەهۆی پۆلیکیستیکەوە نابێت دەوری زگم گەورە ببێت. پاشان من دوو چیلۆ زیادم کرد. بۆ ئەوەی ئەو دوو چیلۆیە کەم بکەم سەرەتا هەموو ڕۆژێک دەچووم پیاسە، دواتر نەمتوانی هەموو ڕۆژ بڕۆم و تەنها هەفتەی چەند جارێک دەچووم. ئەمڕۆ کە خۆم کێشم کرد بینیم لەبری دوو چیلۆ، سێ چیلۆ و نیوم کەم کردووە. لەخۆشی ناگونجم ئەوەندە دڵخۆش بووم:))))✨✨
13 июня, 17:36
271
ئەمڕۆ تێگەیشتم ئەگەر بگەڕامایەوە بۆ دواوە هیچم نەدەگۆڕی. هەست دەکەم بۆ من تەمەنی ١٨ ساڵی ئەگەر چووبامە زانکۆ ئەو شکوفابوونە ڕووی نەدەدا. خۆمم نەدەناسی و ڕەنگە ئێستا لقێکی زانستیم هەبوایە کە خۆشم نەدەویست. هەمیشە تێپەڕبوونی تەمەن ئازاربەخش نییە، هەندێک جار دەمباتەوە بۆ ڕەگەزی ڕاستەقینەی خۆمان. ئەوکات بەرامبەر بە ئێستا زۆر ناپەختە و بچووک بووم، دڵنیام نەمدەتوانی دووری لە دایک و باوکم و کێشەکانی ژیانی خەوگە و تەنیایی بخەمە سەر شانی خۆم. ئەو وەرژنەی ئێستای من کە زۆرجار شکا و دوبارە دروست بووە بە دڵنیاییەوە نەمدەبوو. بەڵام ئێستا بەرگەگریم زۆرتر بووە، پێستم ئەستوورتر بووە، ڕەنگی نیگەرانییەکانم گۆڕاوە و لە پێناو مرۆڤێکی باشتر بووندا دەجەنگم. گریانەکانم نرخ و بەهای خۆیان هەبوو، تەنیاییەکانیش کاری خۆیان بە سوود ئەنجامدا. پیرۆز بێت گەشەکردنت لە ڕەهەندێکی نوێدا نارین.
10 июня, 17:08
05 окт., ~11:08
