⌟الصَّمْت ~ AL SAAMT⌜
Открыть в Telegram
« إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ » جۆینی چەناڵەکانمان بن رحمکم اللە .. ١ - https://t.me/saamt_64 ٢ - https://t.me/athar_64 ٣ - https://t.me/saamt_64bookstore
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
252
Подписчики
Нет данных24 часа
-47 дней
-430 дней
Архив постов
+1
ئایا هاوشێوەۍ ئەم دوو هاوسەرە ماوە ؟
تابعێ مسروق نوێژی ئەکرد تا پێکانۍ هەڵدەئاوسا خێزانەکەی لە پشتیەوە بۆی
ئەگریا کەبۆ وا لەخۆۍ ئەکات !
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سەلەف لەوپەڕۍ تەقواو دینداریان خەمی
قەبر و قیمات و عاقیبەت خێریان ئەی خەلڪۍ ئێستا هەم و خەمیان چیە ؟!
« کتاب الزهد لوکیع ۱٤۹ »
+1
▫️حەسەنی بصری ئەفەرموێت:لەنیشانەڪانی منافق بریتیەلە:
▫️جیاوازبونی دڵـ و زمان .
▫️جیاوازبونی ئاشڪرایی و پەنهانی .
▫️جیاوازبونی ناخ و ڕووڪەش .
▫️جیاوازبونی وتەو ڪردەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
صفة النفاق وذم المنافقین للٳمام الحافظ جعفر بن محمد الفریابي
سفیان الثوري(رحمە اللە)دەفەرموێت:
بۆ ئافرەت هیچ شتێ باشتر نیە وەک ماڵەکەی خۆی کە تێیدا بمێنێتەوە نەچێتە دەر ئەگەر چی پیریش بێت.
[الإستذکار : ٤٦٩/٢]
جا بەڕاستی سیفەتێکی زۆر ناشیرنە کەئەبینرێت لە ئافرەتان ئەویش دانیشتنیانە لەبەر دەرگا و مەجلیس بەستنیانە یان زۆر چونیان بۆ بازاڕەکان بەبێ بونی پێداویستی بەڵکو بۆشتی بچوک ئەچنە دەرەوە..!
ڕەحمەتی اللە ـتان لێبێت بمێنەوە لەماڵەکانتان ئافرەتانی بەڕێز زۆر دەرمەچنە دەرەوە.
ئەو ژنانەی ڪە لە مێژوودا ڪتێبی هاوسەرەڪانیان سوتاندووە ژنەکان ئیرەییان بە کتێبەکانیان بردووە و لەناویان بردوون : 1- " سیبەوەیهی " کاتێك سەرقاڵی نووسنی کتێبێك دەبێت، ژنەکەی ڕقی هەڵدەستێت و هەموو کتێبەکانی دەسووتێنێت، کە "سیبەوەیهی" پێی دەزانێت لەتاودا لەهۆشی خۆی دەچێت! کاتێك بەئاگادێتەوە تەڵاقی دەدات. 2- "إبراهيم العياشي" ماوەی 20ساڵی تەواو خەریکی نووسینی کتێبێك بوو لەبارەی ئافرەتانەوە بەناوی ❜حُجُرات النساء❛ بەو هۆیەشەوە زۆر سەرقاڵ دەبێت، هەر بۆیە لە کۆتاییدا ژنەکەی تووڕە " دەبێت و کتێبەکە دەسووتێنێت، کاتێك "ابراهیم العیاشي" بەمە دەزانێت لە خەفەتا تووشی شەلەل دەبێت. 3- "محمد بن شهاب الزُّهْري" ڕۆژێك خەریکی نووسین دەبێت، هاوسەرەکەی پێی دەڵێت: وەڵڵاهی ئەم کتێبانەی تۆ زۆر لەوە ناخۆشترە لام کە سێ هەوێی ترم هەبێت!!! ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
❖ عَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ مَرَّ عَلَى رَجُلٍ مِنَ الأَنْصَارِ وَهُوَ يَعِظُ أَخَاهُ فِي الَحيَاءِ ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : " دَعْهُ، فَإِنَّ الحَيَاءَ مِنَ الإِيمَانِ ".
واتە ⁄ ئیبن عومەر خوا لێیان ڕازی بێت دەگێڕێتەوە : پێغەمبەری خوا ﷺ تێپەڕی بەلای پیاوێك لە پشتیوانەكان ، لەوكاتەدا خەریكی سەرزەنشتكردنی براكەی بوو لەسەر شەرمكردنی ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی (( وازی لێ بێنە ، بێگومان شەرم و حەیا لە ئیمانەوەیە )).
«مَن صَمَتَ نَجَاة »
باسۍ ؛ دە حەدیثمان کردوە لە
رسول اللە علیە السلام ، وە ٤٠ ئەثەر
لە سەلەف ـە کە چۆن بێدەنگ بونە .
وە ۲٤ ئافات و زیانەکانۍ زمان ..
بێدەنگۍ لەسەر دەمۍ فیتنە دا و
ئافاتەڪانۍ زمان چەن لاپەرەیێکۍ
کەمە بەڵام زۆر بەسوودە بۆیە بریارمان
دا بینوسینەوە سوودۍ هەبێ .
لە کتابۍ ؛ الزهد عبداللە بن مبارڪ ،
الزهد هناد ـی ڪوفي
الزهد ابن ابۍ عاصم "
کۆمان کردوتەوە و بەهیواۍ ..
سوود بشبورن لەکەموو ڪوری ،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عەقبەۍ کورۍ مسلم دەڵێ پرسیار ڪرا لە «ٳبن عمر »لە بارەۍ بابەتێک وتی ناۍ نازانم ، وتۍ ئەتانەوێ پشتی ئێمە قەلپ کەن بۆ ناو جەهەنەم ئاوا دوامان کەوتون و فەتوامان پێ ئـــــەدەن ..!
خوایە لە بەخششەکانی خۆت
دەوڵەمەندمان بکە، خەونەکانمان
بۆ بکە بە راستی، حەڵاڵمان لا
خۆشەویست بکە! و بەدورمان
لە رێگا لارەکانۍ شەیتان ....!
آمیـــــن .... «ادعوا لي بالثبات الی الممات»
لەسەر ئەم قسانە هەندێک کەسمان تورە کردوە
و پێمان دەڵێن جاهیل
و نەفرەت یاخود « لە ناوبچی » لە خۆم وبینەرەکانی چەناڵەکە دەکەن
ئەی هاوار کەی جێبەجێ کردنی شەرعێکی الله تعالى بە جەهالەت دانراوە و نەفرەتی لێ کرێ یاخود جەنابت نیەتێکی گڵاوت هەبووە و ئێستا پوچەڵ بووتەوە و وا دەفع بووی…
خێر بەتەمایت نەرم بین لەگەڵتا و بەو شێوەیەی کە هەواو ئارەزوت ئارەزوی دەکات جوابت بدەینەوە ..؟
هەرچی دەڵێن بە خۆم گەردنتان ئازا بێ بەڵام ئیتر نازانم تۆ قسە بە ئەو ١٠٠ کەسەش بڵێی کە لە چەناڵەکەمدایە …
لا حول ولا قوة إلا بالله
وە ببورن ئەمە شایەنی ئەوەش نەبوو باسی بکەم بەڵام با هەر ئاگادار بن ئەمانە خاوەن چەناڵن و بەحساب دەعوە دەکەن ….
🎙️-ابن عمر
حەســـوود ..
گاڵتە بەهەموو شتت دەڪات!
لەناخەوەش بە ئاواتە وەڪوو تۆ
بڪات بەڵام ناگات بە ئاستی تۆ
چونڪە لەگەڵ خۆشی راست نیە ..!
ئیماندار کێیە؟ موسوڵمان کێیە؟ مجاهد کێیە؟ مهاجر کێیە؟
"ئیماندار ئەو کەسەیە کە خەڵکی لێی ئەمین بن لەماڵ ونەفسی خۆیان, ووەموسوڵمان ئەو کەسەیە کە خەڵکی لە دەست وزوبانی ئەمین بن, ومجاهدیش ئەو کەسەیە کە جیهادی نەفسی خۆی دەکات لە گوێڕایەڵی خوادا, ومهاجریش ئەو کەسەیە کە پشتدەکات لە تاوانی وهەڵەکانی خۆی هەجریان دەکات".
ببورن ئەم قسانەدەکەم بەلام حەقێتی …تکایە با هیچ دادەیەک بۆ ریکلام گۆرینەوە یاخود هەر شتێک چات نەنێرێ بۆ ئەکاونتی خۆم چونکا یان بلۆکی دەکەم یان ئەگەر جوابیشی بدەمەوە جوابەکەش ئەوەندە رەق دەبێ وەک بڵێ بلۆکێ ٢٠ بدەم بە سەریدا ئیتر ئەو دایرێکت چاتەم بۆ جوانی دانەناوە ئەگەر ریکلام دەگۆریەوە لەوێ نامە بنێرە جواب دەدرێیتەوە تەواو یان خێر بە تەمای چیت نامە بۆ من دەنێری ها..!؟ 🖋️- ابن عمر
یەکێک لە بەبەهاترین جۆری ڕۆزی ئەوەیە خوای گەورە کەسێکت پێ ببەخشێت کە بێ قسەکردن لێت تێبگات و بێدەنگیت بخوێنێتەوە..! ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
+3
معاویة بن قرة ئەفەرموێت:
گەیشتم بە سی ڪەس لە هاوەڵانی
پێغەمبەر 'صلى الله عليه وسلم' ئەگەر
ڕۆژی 'جومعە' بوایە ئەوا خۆیان ئەشۆرد،
وە باشترین و جوانترین جلەڪانیان لەبەر ئەڪرد، وە خێزانەڪانیان بۆنیان لێ ئەدان، پاشان ئەهاتن بۆ جومعە و دوو رڪعات .. نوێژیان ئەڪرد، پاشان عیلم و سونەتیان بڵاو ئەکردەوە هەتا ئیمامەڪە ئەهات»
«تٲریخ دمشق" ٢٦٩/٥٩»
﴿إِنَّ اللَّهَ وَمَلائِكَتَهُ يُصَلّونَ عَلَى النَّبِيِّ يا أَيُّهَا الَّذينَ آمَنوا صَلّوا عَلَيهِ وَسَلِّموا تَسليمًا﴾🤍📿 اللهم صلى وسلم على نبينا محمد وآله وصحبه اجمعين
