⌟الصَّمْت ~ AL SAAMT⌜
Открыть в Telegram
« إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ » جۆینی چەناڵەکانمان بن رحمکم اللە .. ١ - https://t.me/saamt_64 ٢ - https://t.me/athar_64 ٣ - https://t.me/saamt_64bookstore
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
252
Подписчики
Нет данных24 часа
-47 дней
-430 дней
Архив постов
پێشـەوا یحیی بن معین
۱ملیۆن و ٥۰ هەزار درهمي وەك
میرات لـەباوکی بـۆ بەجێما ، هەر
هەمووی لەپێناو حدیث بـەخشی
هەتا وای لێهات دەڵێن نەعلێك
نەبوو لەپێـی بـکـات .
بــوو بـە ئیمامی الجرح
والتعدیل لەئیسـلام ..
🔒 : ٲمُ البُخَارۍ ....
« سُبْحَانَ الَّذِي يُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ »
+1
|سەلەف کرداریشیان بۆ اللە نهێنی بوو !|
أیوبۍ سختیانۍ ؛ زۆر جار دەگریا کە .. فەرموودەیەک یان ئایەتێکێ دەخوێند جا
بەری ئەکردە دیوی تر دەستی دەکرد بە کۆکە
و دەیوت ئەم هەڵامەتە زۆرۍ بۆ هێناوم توندە لەسەرم ! ئەوە بۆ ئەوەی بوو خەلک نەزانێت وا دەگرۍ !!
"الزهد ؛ عبداللە بن مبارڪ "
🔒 : ٲمُ البُخَارۍ ..
+2
أھل الحديث ـ 🌱🏷️
عثمان بن خرزاد دەڵێت:
"کەسێک کە حديث دەخوێنێتەوە پێویستی بە پێنج تایبەتمەندی هەیە، ئەگەر لانی کەم یەکێک لەو پێنج تایبەتمەندییەی نەبێت، ئەوا ئەمە دەبێتە عەیبــ:
• پێویستی بە مێشکێکی باش هەیە.
• پێویستی بە دیندارییە.
• پێویستی بە یادەوەرییەکی باش هەیە.
• دەبێت بە شارەزایی لەم زانستە تێبگات.
• دەبێت بە ڕاستگۆو و متمانەپێکراو ناسراو بێت.
ذهبي لە بارەی ئەم وشانەوە دەڵێت: "متمانە و ڕاستگۆیی بەشێکن لە دینداری، وە یادەوەری باش دەرخستنی تێگەیشتنی لێهاتووی مرۆڤە لە زانست.
حافظ پێویستی بە ترس و ژیری و زانینی زمانی عەرەبی و ڕێزمانی عەرەبی هەیە ،،
پێویستی بە پاکی ڕۆحـە،، هەروەها دەبێت لەسەر ڕێگای پێشینی ئوممەت «السلف» ـبێت ..
دەبێت تا مردن زانست بەدەست بهێنێت، بە نیازێکی ڕاستگۆیانە و بێفیزییەوە، ئەگینا با خۆی ماندوو نەکات.
ــ ــ ـــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ ــ
🔒 : ٲمُ البُخَارۍ
مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَن يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قُرْبَىٰ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ
اللەشـ زاناترە بە حالیان .. بەس ئەوی دیارە و روونە وەردەگیری و کاری پێ دەکرێ و حوکمی لەسەر دەدرێ .. اللەشـ لەو کەسانە خۆش بێ کە داوای لێخۆشبوونیان بۆ کافران و موشریکانێک کردوە و دواتر تەوبەیان کردوە لەو داوای لێخۆشبوونەیان بۆ کافران و موشریکانێک و ڕاستیان بۆ دەرکەوتەوە لەسەریان … 🪶 - أبو البخاری ..
بونی ڪەسێک ڪە تەواو کەری ڕووحت بێ نیعمەتێڪی ئیلاهیە جوان قەدری بزانە!!
هەنێ جار خودا بە .. پێدانی ڪەسێڪ برینەڪانت و خەمەڪانت ناهێڵێ ...الحمدللە ثم الحمدللە 🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
خودایە! تۆ پەروەردگاری منی و منیش بەندەم..
تۆ خولقێنەری و من خولقێنراوم..
تۆ ڕۆزیدەری و من ڕۆزیپێدراوم..
تۆ خاوەنی و من خاوەنداریکراوم..
تۆ باڵادەست و بەڕێزی و من زەلیل و نزمم..
تۆ دەوڵەمەندی و من هەژارم..
تۆ زیندووی و من مردووم..
تۆ نەمری و من لەناوچووم..
تۆ بەخشندەی و من هیچم..
تۆ چاکەکاری و من خراپەکارم..
تۆ لێخۆشبووی و من گوناهبارم..
تۆ مەزنی و من بچووک و بێبایەخم..
تۆ بەهێزی و من لاوازم..
تۆ بەخشەری و من داواکارم..
تۆ دڵنیاییبەخشی و من ترساوم..
تۆ دەستکراوەی و من لێقەوماو و مسکینم..
تۆ وەڵامدەرەوەی و من نزاکارم..
تۆ چاککەرەوە و شیفادەری و من نەخۆشم..
لە گوناهەکانم خۆشبە و چاوپۆشیم لێ بکە، نەخۆشییەکانم شیفا بدە، ئەی اللە، ئەی کافي، ئەی وەفادار، ئەی میهرەبان، ئەی شیفادەر، ئەی بەخشندە، ئەی چاککەرەوە، لێم خۆشبە لە هەموو گوناهێک و پارێزراوم بکە لە هەموو دەردێک و هەمیشە لێم ڕازی بە، بە ڕەحمەتی خۆت ئەی بەبەزەییترین بەبەزەییەکان ..الدعاء ..
لەو جێیانەی دڵ دەوەستێت ..!ئەبوبەکری خۆشەویست چویە دەرەوە لە کاتێکدا بەو وەختانە نەدەچووە دەرەوە گەشت بە رسولی اکرم صلی اللە علیە وسلم پێی وت :چی تۆی هێناوەتە دەرەوە ئەی ئەبا بەکر ؟
فەرمووی : تامەزرۆی و شەوقم بۆ رسول اللە ﷺ سێرکردنی ڕووی موبارەکی ...!!
بیرت ئەڪەم ئەی پێغەبەری نازدارم زۆرێڪ رێگاڪەیان ون ڪردوە خۆزگە لێرە ئەبویت💔🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
+1
و ــنــبـۊوو ..من أخبار سفيان بن سعيد الثوري وزهده بكرى كوري محمد ئەڵێت بە سوفیانی ثەوریم وت: کەسێکم نیشان بدە لای دابنیشم [بۆ وەرگرتنی علم و زانست لێیەوە] سوفیان وتی: ئەمە ونبووێکە دەست ناکەوێت.! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
+1
لَقَدْ وَضحَ الطَّرِيقُ، وَلَكِنْ قَلَّ السَّالِكُ
عَلَى التَّحْقِيق، وَكَثُرَ الْمُدَّعِي .."
ڕێگاکە ڕوون کراوەتەوە ،
بەڵام ئەوانەی دەیگرنەبەر و
جێبەجێی دەکەن کەمن،
ئەوانەشی بانگەشەی دەکەن زۆرن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
«لطائف_المعارف»
🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
سوودێڪ ..
کاتێک ڕاویەک فەرموودەیەک
لەشەیخێك ئەگێڕێـتەوە بە
بەکارهێنانی ئەم دەستەواژانە؛
«حَدَثَني ، أنبأني ، سَمِعتُ ..»
ئەوە واتا خودی خۆی ڕاستەوخۆ
گوێی لەو شەیخە بووە کە
فەرموودە کەی گێڕاوەتەوە ..
صيغ ـەی سەماع ..الحديث.🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
+1
بەرگری لە میراتی سەلەف دەکەین!ئێمە، نەوەکانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل، شوێنکەوتووانی سوفیانی ثەوری و ئیبن موبارەک، قوتابی و سەربازی وەفاداری ڕێبازەکەی سەلەفین، ئەو کتێبانەی کە ئێوە دەتانەوێت بیسوتێنن و بیشارنەوە، ئەوانە ڕۆحی ئێمەن، ئەوانە شەرەف و کەرامەتی ئێمەن، ئەوانە ناسنامەی ئێمەن. هەر پیتێکی "أصول السنة"ی ئیمام ئەحمەد و خلال و حرب و عبداللە ، هەر وشەیەکی "الشريعة"ی ئیمام الاجري، هەر دێڕێکی "الإبانة"ی ابن بطة، بە خوێنی دڵمان دەنوسرێتەوە لەناو مێشک و دەرونماندا. ئێوە شەڕی کێ دەکەن؟ لێمان تێبگەن وەک ئەوەی کەمەبەستمانە، نەک وەک ئەوەی مەبەستتانە. رەفزی خەلەف وکتیبەکانیان ناکەین بە کوللی دەڵێین با زیاتر کتێبەکانی سەلەف سەرچاوەی ئاوخواردنەوەی عیلمیتان بێت تا بگەنە ئەو حەق ودیندارێتیە ساغەی ئەوانی لەسەر بوون، ودیندارێتی ئەوان بکەینە تەرازوو. ــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ 🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
.. ئازار ..یاربب گەر ژیانی دوونیا خێر و چاکەی تیانەماوە بۆمان بمان مرێنە و توشی شەڕ و خراپەمان مەکە.. وە گەر تەنها خێرێکیش مابێ پێمانی بگەیەنە یاربب وە لەسەر خێر چاکە بمان بەرەوە بۆ لای خۆت.. زۆر ئازارمان چەشتوە لە دەست مرۆڤەکان.. مرۆڤەکان --» هەم ئازیزان ، هەم دوژمنان .. گوێ بە دوژمنان نادەین … بەڵام چی لە ئازیزان بکەین …
اللە المستعان …——————————————————— 🪶 : أَبُو البُخَارى ..
↜|لە سەردەمێکداین فیتنە لە باران خێراتر و زۆرتر دەبارێت هـ ــیچ چەترێك ناتپارێزێت لە بارانی فیتنە غەیریی چەتری عیلم و زانستی قورئان و سوننە نەبێت |•
🪶 : ٲمُ البُخَارۍ ..
+1
قەناعەتم وایە هیچ ئازارێک
ناگاتە دوری لە خۆشەویستان
اللهمـ یا صانع المعجزات یاربب
المستحیلات ٲرني الفرح في کل
ما أرید یاربب انت اعلم ما في
قلبي، فیسرە لي ، ربي ارزقني بما
لا اعرف کیف اطلبە منك فٲنت
اعلم بما تحتاجە نفسي ..!"
⛓️💥🩹
ابن المسیب دەڵێ : من ڕۆژان و
شەوانێکم ئەبڕی بۆ وەرگرتنی
تەنها یەک حەدیثــ ...ےٰٖ
ئەعمەش دەڵێ: تەڵەبی
حەدیسمان کرد ، دوو سێ هەزار
کەس بووین لە کۆتــاییدا چوار یان
پێنج کەس ماینەوە و بەردەوام بووین ..
ئا ئـەم ڕێگە ماندووبون و تێکۆشانی زۆری دەووێ .. ماندوو بوونی روحۍ دەوێت ••ـــ ــــ ـــ ــــ ــــ ــــ ــــ ــــ 🪶 : ٲمُ البُخَارۍ
