ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

Открыть в Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
383
Подписчики
Нет данных24 часа
+567 дней
+5630 дней
Архив постов
🚫 "بۆچی وەکو کوڕی فڵان نیت؟"
خەنجەر لە دڵی مناڵەکەو مەدە! 🗡️💔 لە کۆمەڵگەی ئێمەیا، بەراوردکردن بووە بە عادەتێکی خراپ. 📉 دایک و باوک وا ئەزانن ئەگەر مناڵەکەیان بەراورد بکەن بە ئامۆزایەکی یان هاوڕێیەکی، مناڵەکە "غیرەت" ئەگرێت و چاک ئەبێت. 🏃‍♂️💨 بەڵام لە ڕاستیا، تۆ لێرەیا خەریکیت تۆوی ڕق و کینە لە دڵیا ئەچێنیت! 🌱😡 ⚠️ کاتێک ئەڵێیت "بۆچی وەک ئەو نیت؟"، مناڵەکەو وا تێ ئەگات: ١. "من بەس نیم بۆ تۆ": 😔 مناڵەکە وا هەست ئەکات کە خۆی بەو شێوەیە، جێگەی ڕەزامەندی تۆ نییە و خۆش ناوێت. ئەمە گەورەترین گورزە لە متمانە بە خۆبوونی. ❌🧠 ٢. دروستبوونی ڕق: ⚡ مناڵەکە لە جیاتی ئەوەی هەوڵ بات وەک "ئەو کەسە" بێت، دەست ئەکات بە ڕق لێبوونەوە لەو کەسە. تۆ بە دەستی خۆو هاوڕێیەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی مناڵەکەو تێک ئەدەیت. 🙅🏻‍♀️💔 ٣. وەستانی داهێنان: 🛑 هەر مناڵە و بەهرەیەکی تایبەتی هەیە. کاتێک تۆ زۆری لێ ئەکەیت وەک "فڵان" بێت، ڕێگری لێ ئەکەیت کە ببێتە "خۆی" و بەهرە ڕاستەقینەکانی خۆی بدۆزێتەوە. ✨🎨 💡 ڕێگەچارەی دروست چییە؟ بەراوردی بکە بە "دوێنێی خۆی": 📈 بڵێ: "سەیرکە، ئەمڕۆ لە دوێنێ باشتر بوویت"، یان "مانگی پێشوو ئەمەو نەئەزانی، بەڵام ئێستا فێر بوویت". ئەمە هانی ئەدات گەشە بکات نەک ڕکابەری خەڵک بکات. 🌟👏🏻 ڕێز لە جیاوازییەکان بگرە: 🖐🏻پەنجەکانی دەست وەک یەک نین، مناڵەکانیش وەک یەک نین. یەکێکیان لە وانەیا زیرەکە، یەکێکیان لە وەرزشا، یەکێکیان ڕەوشتی جوانە. هەموویان وەک یەک مەبینە. 🤝🏻 خاڵە بەهێزەکانی بدۆزەرەوە: 🔍 لە جیاتی ئەوەی سەیری کەموکوڕییەکانی بکەیت بەرامبەر خەڵک، سەیری ئەوە بکە مناڵەکەو لە چیا "تایبەتە" دەستخۆشی لێ بکە. ⭐🙌🏻 ✨ دایە گیان، بابە گیان... مناڵەکەو "ئۆتۆمبێل" نییە تا بەراوردی بکەیت بە مۆدێلێکی بەرزتر! 🚗❌ مناڵەکەو مرۆڤە و پێویستی بەوەیە وەک خۆی قبووڵی بکەیت تا متمانەی بە خۆی هەبێت. 🤎🛡️ #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە #مامۆستا @parwardaydrwst

🤐 "شەرمەزارکردن" پەروەردە نییە، تێکشکاندنی کەسایەتییە! 🚫💔 زۆر جار بیستوومانە دایک و باوک بە مناڵەکەیان ئەڵێن: "شەرم ناکەیت؟" "سەیرکە هەموان پێو پێ ئەکەنن!"، یان "تۆ هەمیشە ئابڕوومان ئەبەیت!". وا ئەزانین بەم قسانە مناڵەکە ڕێک ئەبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا خەریکین پەیوەندیی نێوان خۆمان و ئەو وێران ئەکەین📉🏚️ ⚠️ جیاوازی نێوان "هەست بە تاوان" و "شەرمەزاری" چییە؟ هەست بە تاوان (Guilt): مناڵەکە بیر ئەکاتەوە و ئەڵێت: "من کارێکی خراپم کردووە". ئەمە باشە، چوون هانی ئەدات هەڵەکەی چاک بکاتەوە. ✅ شەرمەزاری (Shame): مناڵەکە بیر ئەکاتەوە و ئەڵێت: "من خۆم مرۆڤێکی خراپم" ئەمە وێرانکەرە! چوون مناڵەکە باوەڕ بەوە ئەهێنێت کە ئەو شایەنی خۆشەویستی نییە. ❌❌ 🚨 زیانەکانی شەرمەزارکردن لەبەردەم خەڵکا: ١. دروستبوونی "ماسک": مناڵەکە فێر ئەبێت هەڵەکانی بشارێتەوە و درۆ بکات، تەنها بۆ ئەوەی جارێکی تر شەرمەزار نەبێتەوە، نەک لەبەر ئەوەی کارەکەی پێ هەڵەیە. 🎭 ٢. لاوازیی متمانە بە خۆبوون: ئەو مناڵە هەمیشە چاوەڕێی چاوی خەڵکە، ناتوانێت بڕیار بدات، چوون ئەترسێت جارێکی تر ببێتە جێگەی پێکەنینی دەوروبەر. 📉 ٣. دوورکەوتنەوە لە دایک و باوک: مناڵەکە تۆ وەک "سەرچاوەی ئازار" ئەبینێت، نەک وەک "پەناگە". 💡 جێگرەوەی "شەرم نەکەیت" چییە؟ لە جیاتی ئەوەی بڵێیت "شەرم ناکەیت؟" بڵێ: "ئەم کارەی کرد، لە تۆ نەئەوەشایەوە، چوون تۆ مناڵێکی عاقڵیت". (لێرەیا کارە خراپەکە لە کەسایەتییە باشەکەی جیا ئەکەیتەوە). ✨ کێشەکان لە شوێنی چۆڵ باس بکەن، نەک لەبەردەم خەڵک و خزم پاراستنی کەرامەتی مناڵەکەو، لە هەموو شتێک گرنگترە. 🤫🤝🏻 ✨ دایە گیان، بابە گیان... مناڵەکەو پێویستی بەوەیە فێری بکەیت چۆن هەڵە ڕاست بکاتەوە، نەک فێری بکەیت چۆن ڕقی لە خۆی بێت ڕێز لە کەسایەتی بگرە تا ڕێز لێ بگرێتەوە. 🤎🙌🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە @parwardaydrwst

🌙 خەو یاری نییە بۆچی خەوی باش "کلیل"ی پەروەردەی دروستە؟ 💤📉 زۆرێک لە دایک و باوکان وا ئەزانن خەو تەنها بۆ پشوودانی جەستەیە، بەڵام لە ڕاستیا مێشکی مناڵ لە کاتی خەوا "دروست ئەبێتەوە" ئەگەر مناڵەکەو بێگوێیە، زوو تووڕە ئەبێت، یان متمانەی بە خۆی نییە، پێش هەموو شتێک سەیری کاتژمێرەکانی خەوی بکە. 🕰️🧠 ⚠️ کاتێک مناڵ درەنگ ئەخەوێت، چی ڕوو ئەدات؟ ١. تێکچوونی دەمار و مەزاج: 🤯 کەمخەوی وا لە مێشک ئەکات ماددەی (کۆرتیزۆڵ) زۆر دەربدات بەمەش مناڵەکە تووشی دڵەڕاوکێ و گریانی بێ هۆکار ئەبێت ئەو بێگوێییەی ئەیبینیت، زۆربەی کات تەنها ماندوویەتییە. ٢. لاوازیی گەشە: 📏 هۆرمۆنی گەشە زۆربەی لە کاتی خەوی قووڵا دەرئەدرێت مناڵێک شەوان درەنگ بخەوێت، گەشەی جەستە و مێشکی وەک پێویست نابێت. ٣. نەمانی تەرکیز: 📉 مناڵی کەمخەو ناتوانێت فێری شتی نوێ ببێت و لە قوتابخانە و ناو ماڵا هەمیشە "جەنجاڵ" دیارە. 💡 چۆن کاتی خەو ڕێکبخەینەوە؟ یاسای ٣٠ خولەک پێشوەخت: ⏳ هەموو شەوێک ٣٠ خولەک زووتر لە شەوی پێشتر بیبەرە ناو جێگەکەی مێشک پێویستی بە کاتە تا ڕایەێتەوە. دوورکەوتنەوە لە شاشە: 📱 تەلەفزیۆن و موبایل مێشک "بێدار" ئەکەنەوە سەعاتێک پێش خەوتن هەمووی بکوژێنەرەوە. ژینگەی ئارام: 🕯️ کەمکردنەوەی ڕووناکی و خوێندنەوەی چیرۆکێکی کورت، پەیامێکە بۆ مێشکی مناڵ کە "ئیتر کاتی پشووە". ✨ دایە گیان، بابە گیان ژووری خەوی مناڵەکەو بکە بە شوێنی ئارامی، نەک شوێنی سزا. خەوی باش یانی نیوەی پەروەردە! 🤎🤝🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە @parwardaydrwst

ماندوویەتی و "بێگوێیی" مناڵەکان لە جەژنائاساییە! 😴🍭 دوای دوو ڕۆژ لە جەژن و ماڵەو ماڵ و ئەو هەموو شیرینی و چکلێتە، زۆربەی دایک و باوکان ئێستا دەستیان بە سەریانەوە گرتووە! مناڵەکان یان زۆر لاسار بوون، یان بەردەوام بە بێ هۆکار ئەگریێن و خەویان تێکچووە. 📉✨ ⚠️ بۆچی مناڵەکان وا تێکچوون؟ ١. شەکرەکە کاری خۆی کرد: ئەو هەموو شیرینییەی لەم دوو ڕۆژەیا خواردوویانە، ئێستا وزەکەی خەریکە تەواو ئەبێت و جەستەیان ماندوو بووە. ئەمە وایان لێ ئەکات زۆر زوو تووڕە بن و بگریێن. 🍬📉 ٢. ژینگەی جەنجاڵ: دەنگی زۆر و گۆڕانی کاتی خەو و میوانی زۆر، مێشکی مناڵی ماندوو کردووە و پێویستی بە پشووە. ٣. گۆڕانی کات: مناڵ کە سیستەمی خەو و خواردنی تێکچوو، یەکسەر بە شێوەی "بێگوێیی" و "هاوار" دەری ئەبڕێت. 💡 چۆن ئارام ببنەوە؟ ئاویان زۆر پێ بدە: 💧 با زۆرترین ئاو بخۆنەوە تا کاریگەریی ئەو هەموو شەکر و شیرینییە لە جەستەیاندا کەم بێتەوە. پشووی ماڵەوە: 🏠 سبەینێ با کەمێک ماڵەوە بێدەنگ بێت، دوور لە شاشە و تەلەفزیۆن و جەنجاڵی، تا مێشکیان کەمێک پشوو بات. سەرزەنشتیان مەکە: 🤫 تێبگە کە ئەم حاڵەتە لەدەستی خۆیان نییە، تەنها ماندوون و جەستەیان تێکچووە ✨ دایە گیان، بابە گیان... ئەم شەو زوو بیانوێنە و سبەینێ کەمێک "ناز"یان هەڵبگرە. جەژن بۆ ئەوانیش ماندوویەتیی هەبووە. 🤎🤝🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە @parwardaydrwst

Repost from N/a
نـەرمـە بـارانـے ڕەحـمـەت و دەنگـے تـەڪبـیـر تـێـڪەڵ بـوون🕋🌧️ "اللَّهُ أَكْبَرُ" ئـەزرینگـێـتـەوە و دڵـەڪانـمـان بـە بـارانـے جـەژن ئـاوئەدرێـن بـۆ ئـارامـے🕌💎 ئـەم بـەیـانـیـیـە، زەوۍ بـۆنـے پـاڪے بـاران و ئـاسـمـان بـۆنـے جـەژنـے لـێ یـەت✨☁️ پـەروەرێـنـا، وەک چـۆن بـاران بـەسـەر زەویـا بـارانـد، وا ڕەحـمـەت بـرژێـنـە بـەسـەر ڕۆحـمـانـا🥺🌧️ ئـەمـڕۆ ڕۆژۍ سـڵـاو و گـەردن ئـازادیـیـە لـە ژێـر چـەتـرۍ ڕەحـمـەتـے پـەروەرێـنـا🌸🕊️ ئـاهـ بـۆ ئـەو ئـاسـودەیـیـەۍ لـە یـەڪەم نـوێـژۍ جـەژنـا، لـەگـەڵ دەنگـے بـارانـا یـەتـە نـاو دڵـمـانـەوە📉🤲🏻 گـەردنـے یـەڪتـر ئـازاد بـڪەن، بـا بـارانـے ئـەمـڕۆ هـەمـوو خـەمـەڪانـمـان بـشـواتـەوە✨🌧️🕊️ یـا ڕەب، جـەژنـے هـەمـووان پـڕ بـڪەیـت لـە خـۆشـے و بـەرەڪەتـے بـاران و ئـارامـے هـەمـیـشـەیـے! 🍬🌙🌧️ #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #بەیانی_جەژن #تەکبیرات #بارانی_ڕەحمەت #جەژن #ئارامی #گەردن_ئازادی

Repost from N/a
جـەژنـانـەڪان ئـەبـەخـشرێـنـەوە🍬 دەنگـے تـەڪبـیـر مـزگـەوتـەڪان پـڕ ئـەڪات🕋 مـێـزۍ خـواردن و جـەمـاوەرۍ جـەژن ئـەبـیـنـیـن🍽️ بـەس دڵـەڪانـمـان هـێـشـتـا لای ڕەمـەزانـن🥺 جـەژن هـاتـووە بـۆ ئـەوەۍ خـەنـدەبــکــەیـن😊 بـەس بـیـرۍ تـامـے بـەرەبـەیـان و پـارشـێـو ئـەڪەیـن🕯️ ئـاهـ بـۆ ئـەو دڵـانـەۍ ڕەمـەزانـیـان لـێ ڕۆیـشـت و بـە دەسـتـبـەتاڵـے مـانـەوە😔 بـێ بـەش بـوون لـەو ئـارامـیـیـەۍ لـە هـیـچ جـێـگـەیـەڪ نـادۆزرێـتـەوە💎 ئـێـسـتـا جـەژنـە و هـەمـوو بــەیــەڪەوە دڵـخـۆشـیـن پـێـے✨ بـەس خـەمـێـڪ لـە گـۆشـەۍ دڵـمـانـایـە بـۆ ئـەو شـەوە تـایـبـەتـانـە☹️ ڪێ ئـەڵـێـت تـەمـەن تـا جـەژنـێـڪے تـر بـڕ ئـەڪات🤷🏻‍♀️ ڪێ ئـەڵـێـت نـاوی ئێـمـەش لـە لـیـستـے ئـەو ڪەسـانـە یــایـە ڪە سـاڵـێـڪے تـر ئـەگـەنـەوە بـە نـوورۍ ڕەمـەزان؟ 🕌🌙 #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #جەژن #ماڵئاوایی_ڕەمەزان #ئارامی #تەکبیرات @gashbeenba

🚁 دایک و باوکی هەلیکۆپتەری پاراستن یان باڵبڕین؟ 😟🚫 ئایا تۆش لەو جۆرە دایک و باوکانەیت کە بەردەوام "بەسەر سەری" مناڵەکەتەوەیت؟ وەک هەلیکۆپتەرێک ناهێڵیت هیچ "با"یەک لێی بات؟ ئەگەر وایت، ئەوا بزانە بە ناوی پاراستنەوە، داری متمانە بە خۆبوونی مناڵەکەو ئەبڕیتەوە! 🌳🪓 ⚠️ نیشانەکانی دایک و باوکی هەلیکۆپتەری: 📍 هەموو کارێکی بۆ ئەکەیت: لە جیاتی ئەوەی فێری بکەیت جانتاکەی کۆ بکاتەوە، خۆو هەموو شتێکی بۆ ئەکەیت تەنها بۆ ئەوەی "تێک نەچێت". 📍 ناهێڵیت تووشی هەڵە ببێت: ناهێڵیت یەک تاقیکردنەوەی نوێ بکات، چوون ئەترسیت تووشی شکست بێت. بەمەش هەرگیز فێر نابێت کێشەکان چارەسەر بکات. 📍 بڕیارەکانی بۆ ئەدەیت: جۆری یاری، جۆری جل، تەنانەت ئەوەی چی بخوات و چی بڵێت، هەمووی تۆ بڕیاری بۆ ئەدەیت. 🧠 🚨 زیانەکانی ئەم پەروەردەیە: 📉 نەمانی متمانە بە خۆبوون: مناڵەکەو وائەزانێت ئەوەندە لاوازە کە ناتوانێت بە بێ تۆ هیچ بکات. 😰 دڵە ڕاوکێی زۆر: چوون فێر نەکراوە ڕووبەڕووی ژیان ببێتەوە، کە گەورە ئەبێت لە هەموو بڕیارێکی نوێ ئەترسێت. 🤷🏻‍♀️ بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت: کە گەورە بوو، بۆ هەموو هەڵەیەک خەتای کەسانی تر ئەگرێت. 💡 چارەسەر چییە؟ تۆ تۆزێک لێی دوور بکەرەوە لێی بگەڕێ با هەڵە بکات، با بکەوێت و هەستێتەوە. تۆ تەنها لە دوورەوە ئاگاو لێی بێت، نەک بەردەوام بەسەر سەریەوە بیت! 🌤️🙌🏻 ✨ باشترین دیاری کە پێشکەشی مناڵەکەو بکەیت، "سەربەخۆیی"یە. ڕێگەی بە با خۆی تاقی بکاتەوە تا ببێتە مرۆڤێکی بەهێز. 🤎🤝🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە @parwadaydrwst

😱 کاریگەری ترساندن لەسەر دەروونی مناڵ و گەورەبوونی
زۆرێک لە دایکان و باوکان وا ئەزانن ترساندن ئاسانترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی مناڵەکەیان قسەیان ببیستێت، بەڵام نازانن بەم کارە چی لە دواڕۆژی مناڵەکەیان ئەکەن! 🧠💔 ⚠️ کاریگەرییەکان لەسەر دەروونی مناڵ: ١. نەمانی متمانە بە خۆبوون: 📉 مناڵێک کە بە ترس گەورە ببێت، هەمیشە وا هەست ئەکات کە لاوازە و ناتوانێت بڕیاری ڕاست بات، چوون هەمیشە ترسی سزا و هاوار لە مێشکایا چەسپاوە. ٢. دڵەڕاوکێ و قەلەقی بەردەوام: 😰 ترساندن وا ئەکات مناڵەکە هەمیشە لە حاڵەتی "ئامادەباشی"یا بێت، ئەمەش دەمارەکانی ماندوو ئەکات و لەوانەیە تووشی میزڕانەگرتن یان خەوی ناخۆش (مۆتەکە) ببێت. ٣. فێری درۆکردن ئەبێت: 🤥 بۆ ئەوەی لەو ترسە ڕزگاری بێت کە بۆو دروست کردووە، مناڵەکە پەنا بۆ درۆ ئەبات ئەمە تاکە ڕێگەیە کە شکی ئەبات بۆ ئەوەی خۆی لە سزا بپارێزێت. ٤. توندوتیژی بەرامبەر کەسانی تر: 👊🏻 ئەو ترسەی لە ناو دڵیا کۆبووەتەوە، کاتێک گەورە ئەبێت لە ناو هاوڕێکانییا، بە شێوەی شەڕانگێزی و توندوتیژی دەری ئەبڕێت. 🚀 کاریگەرییەکانی کاتێک گەورە ئەبێت: •کەسایەتییەکی شەرمن و گۆشەگیر: 🏚️ لە کۆڕ و کۆبوونەوەیا ناتوانێت قسەی دڵی خۆی بکات، چوون هەمیشە وائەزانێت یەکێک هەیە سەرکۆنەی ئەکات. •نەتوانینی بڕیاردان: 🤷🏻‍♀️ لە ژیانی هاوسەری و کارەکەیا هەمیشە چاوەڕێی یەکێکی تر ئەکات بڕیاری بۆ بات، چوون لە مناڵییەوە فێر نەکراوە پشت بە خۆی ببەستێت. •دووبارەکردنەوەی هەمان هەڵە: 🔄 زۆربەی ئەو کەسانەی بە ترس گەورە بوون، کاتێک خۆیان ئەبن بە دایک و باوک، هەمان شێوازی ترساندن بەرامبەر مناڵەکانیان بەکار ئەهێننەوە. ✨ پێشنیار بۆ تۆی میهرەبان: لە جیاتی ئەوەی مناڵەکەو بترسێنیت، هەوڵ بە هاوڕێی بیت ترس تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی بێدەنگی ئەکات، بەڵام خۆشەویستی و تێگەیشتن کەسایەتییەکی بەهێزی لێ دروست ئەکات. 🤎🤝🏻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە @parwardaydrwst

🛑 ١٠ هەڵەی باو لە پەروەردەکردنی مناڵا 👨‍👩‍👧‍👦
زۆر جار ئێمە بە حەزی خۆمان و بە ناوی پەروەردەوە، شتانێک بەرامبەر مناڵەکانمان ئەکەین کە لە ئاییندەیا تووشی کێشەی دەروونییان ئەکات: ١. بەراوردکردنی مناڵ: 📉 هەمیشە مناڵەکەمان بە مناڵی خەڵک و خزم ئەپێوین. "سەیری فڵان کە چەند عاقڵە!" ئەمە متمانە بە خۆبوونی مناڵەکەو لە ناو ئەبات. ٢. تەریقکردنەوە لەبەر چاوی خەڵک: 🤫 کاتێک لەبەر دەم میوانا یان لە کۆڵان سەرکۆنەی ئەکەیت، برینێکی قووڵ لە دڵیا دروست ئەکەیت. ٣. ترساندن بە شتی خەیاڵی: 👻 "ئەگەر نان نەخۆیت، حەپەلووش یان پۆلیس ئەتخوات!" ئەم ترسە مناڵەکەو ترسنۆک و شەرمن ئەکات. ٤. نەبوونی یەکهەڵوێستی: ⚖️ دایکەکە ڕێگری لێ ئەکات و باوکەکە بۆی ئەکات. ئەمە مناڵەکە سەرلێشێواو ئەکات و فێری فێڵبازییان ئەکات. ٥. جیاوازی کردن لە نێوان کوڕ و کچ: 👫 ئەمە گەورەترین هەڵەیە کە ڕق و کینە لە نێوان خوشک و برا دروست ئەکات و نادادی فێری مناڵ ئەکات. ٦. پێدانی مۆبایل بۆ بێدەنگکردنی: 📱 لەبری ئەوەی کاتی بۆ تەرخان بکەیت، مۆبایلەکەی ئەدەیتێ تا تاقەتت نەبات، ئەمەش مێشکی تەمەڵ ئەکات. ٧. قسە بڕین و گوێ لێ نەگرتن: 🔇 کاتێک مناڵەکەو قسە ئەکات، پێی ئەڵێیت "دە بێدەنگ بە تۆ چوزانی!" بەمە فێری ئەبێت کە ڕای خۆی نەڵێت. ٨. پاداشتی زۆر بۆ هەموو شتێک: 🎁 بۆ هەموو کارێکی ئاسایی شتی بۆ ئەکڕیت، بەمە مناڵەکەو فێر ئەبێت تەنها لەبەر بەرژەوەندی کار بکات. ٩. جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەک: 🍭 ئەگەر هەموو شتێکی بۆ بکەیت، کە گەورە بوو بەرگەی هیچی ناگرێت و وائەزانێت دونیا هەر هی ئەوە. ١٠. فەرامۆشکردنی لایەنی سۆزداری: 🤎وائەزانین تەنها جلوبەرگ و خواردن گرنگە، لە کاتێکدا مناڵ زیاتر پێویستی بەوەیە باوەشی پیا بکەیت و پێی بڵێیت "خۆشم ئەویت". #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر #پەروەردە @parwardaydrwst

🛑 لێدانی مناڵ چارەسەرە یان تەنها دەردە حاڵ؟
زۆربەمان کاتێک مناڵەکەمان تاقەتمان ئەبات یان لاسارییەک ئەکات کە کۆنترۆڵمان نامێنێت، یەکسەر دەست ئەوەشێنین و لێی ئەدەین ڕەنگە لەو کاتەیا مناڵەکە بێدەنگ بێت، بەڵام با ڕاستگۆ بین ، ئەوە پەروەردەیە یان تەنها دەردە حاڵی خۆمانە بەسەر ئەو هەژارەیا ئەڕێژین؟ ⚠️ لێدان چی بەسەر مناڵا ئەهێنێت؟ ١. مناڵەکە تەنها ئەترسێت: ئەو فێر نابێت کارە هەڵەکە نەکات، تەنها فێر ئەبێت چۆن لە تۆ بترسێت کاتێک لەبەر چاوی نەبیت، هەمان هەڵە ئەکاتەوە. ٢. خۆشەویستی نێوانتان سارد ئەبێتەوە: مناڵ کە لێی ئەدەیت، ئەو متمانەیەی بۆو هەیەتی کەم ئەبێتەوە و کەم کەم لێو دوور ئەکەوێتەوە. ٣. فێری توندوتیژی ئەبێت: کاتێک تۆ بە دەست کێشە چارەسەر ئەکەیت، ئەویش فێر ئەبێت لە ناو کۆڵان و مەکتەبا بە شەڕ و دەستوەشاندن وەڵامی هاوڕێکانی باتەوە. 💡 باشە چی بکەین کاتێک زۆر تووڕە ئەبین؟ هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە: پێش ئەوەی دەست بوەشێنیت، بۆ چەند چرکەیەک لە ژوورەکە بچۆ دەرەوە. سزای پەروەردەیی بە: لەبری ئازاری جەستە، مۆبایلەکەی لێ بسەنە یان ئەو یارییەی کە حەزی لێیە بۆ ماوەیەک لێی قەدەغە بکە. قسەی لەگەڵ بکە: کاتێک هەردوکتان هێمن بوونەوە، بە هێمنی تێی بگەیەنە بۆچی کارەکەی هەڵە بووە. ✨ دایە گیان، بابە گیان... مناڵەکەو تەنها تۆی هەیە، با لە باوەشی تۆیا هەست بە ئارامی بکات نەک ترس لێدان برینێک لە دڵی مناڵا دروست ئەکات کە بە گەورەییش هەر وا بە ئاسانی ساڕێژ نابێت. #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #ڕاهێنەر @parwardaydrwst

پەروەردەی تایبەت چییە؟ (Special Education) زۆرجار وشەی "پەروەردەی تایبەت" ئەبیستین، بەڵام ئایا ئەزانین مانای چییە؟ ئەم جۆرە پەروەردەیە تەنها بۆ فێرکردن نییە، بەڵکو "دیزاینکردنی ڕێگەیەکی تایبەتە" بۆ ئەو مناڵانەی کە مێشکیان و جەستەیان بە شێوازێکی جیاواز لە منداڵانی تر کار ئەکات. پەروەردەی تایبەت بۆ کێیە؟ ئەمە تەنها بۆ کێشەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو گشتگیرە بۆ: مناڵانی خاوەن (ئۆتیزم، داون سیندرۆم). ئەو مناڵانەی گرفتی قسەکردن یان بیستن و بینینیان هەیە. ئەو منداڵانەی لە خوێندنا (وەک بیرکاری یان خوێندنەوە) کێشەی زۆریان هەیە. مناڵانی (ADHD) کە ناتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر سەرنج بدەن. 🎯 ئامانجی ئەم پەروەردەیە چییە؟ ئێمە نامانەوێت مناڵەکە بگۆڕین تا وەک منداڵانی تر بێت، بەڵکو ئەمانەوێت: ١. ژینگەیەکی بۆ دروست بکەین کە تیایا هەست بە سەرکەوتن بکات. ٢. خاڵە بەهێزەکانی بدۆزینەوە و گەشەی پێ بەین. ٣. فێری بکەین چۆن پشت بە خۆی ببەستێت لە ژیانی ڕۆژانەیا. 💡 مناڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت "نەخۆش" نین، ئەوان تەنها جیهان بە ڕەنگێکی تر ئەبینن ئەرکی ئێمەیە وەک دایک و باوک و پەروەردەکار، فێری زمانی ئەوان ببین نەک ناچاریان بکەین بە زمانی ئێمە بدوێن. #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #خاوەن_پێداویستی_تایبەت #Special_Education #ڕێنمایی #منداڵ #دەروونزانی #پەروەردە #ڕاهێنەر

📱 مۆبایل و مناڵ ئایا تۆش ئەم هەڵانە ئەکەیت؟ زۆربەمان مۆبایل وەک "بێدەنگکەر" بەکارئەهێنین، بەڵام بێ ئاگاین لەوەی چ کارەساتێکی تەندروستی و دەروونی دروست ئەکات. ١. ❌ مۆبایل لە کاتی نانخواردنا. ✅ ئەمە وائەکات مناڵ هەست بە تێربوون نەکات و تەنها وەک "ڕۆبۆت" خواردن قوت بات لە داهاتووا تووشی قەڵەوی یان بەدخۆراکی ئەبێت. نانخواردن ئەبێت کاتی گفتوگۆی خێزانی بێت. ٢. ❌ پێدانی مۆبایل پێش خەوتن. ✅ تیشکی شینی مۆبایل ڕێگری ئەکات لە دەردانی هۆرمۆنی خەو (مێلاتۆنین) ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی مناڵەکە خەوی لێ نەکەوێت، توندوتیژ بێت و لە قوتابخانە سەرنجی نەمێنێت. ٣. ❌ سەیرکردنی ڤیدیۆی خێرا (تیتۆک و یوتیوب شۆرتس). ✅ مێشکی مندڵ ڕایەت لەسەر وەرگرتنی زانیاری زۆر خێرا ئەمە وائەکات مناڵەکە لە ژیانی ڕاستەقینەیا "سەبری" نەمێنێت، زوو بێزار بێت و نەتوانێت سەرنج بخاتە سەر کتێب و خوێندن. ٤. ❌لێ سەندنی مۆبایل بە هاوار و شەڕ. ✅ ئەمە مناڵەکە زیاتر وابەستەی مۆبایلەکە ئەکات باشترین ڕێگە "کات دیاریکردنە" (بۆ نموونە ٣٠ خولەک) و پێشوەختە ئاگادارکردنەوەی: "دوای ٥ خولەکی تر مۆبایلەکە دائەنێین". ٥. ❌ مۆبایل قەدەغە ئەکەیت و خۆو بەردەوام بەکاری ئەهێنیت! ✅ مناڵ لاسایی "چاوەکانی" ئەکاتەوە نەک "گوێیەکانی". ئەگەر ئەتەوێت ئەو مۆبایل دابنێت، ئەبێت خۆتکە وەک نموونە لە کاتە خێزانییەکانا مۆبایلەکەو دوور بخەیتەوە. 💡 مۆبایل "دایەن" نییە تا مناڵەکەو بۆ ژیر بکاتەوە، بەڵکو ئامرازێکە کە ئەگەر بێ سنوور بەکاربێت، گەشەی مێشکی مناڵ سست ئەکات. #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #ڕاهێنەر #پەروەردە #دەروونزانی #منداڵ #ڕێنمایی

🧐 ئایا تۆش ئەم هەڵانە بە "پەروەردە" ئەزانیت؟ زۆرجار دایک و باوک کارێک ئەکەن بەو هیوایەی مناڵەکەیان پێی چاک بێت، بەڵام لە ڕاستیا ئەنجامەکەی پێچەوانەیە با پێکەوە 5 باوترین هەڵە ببینین: ١. ❌ لێدان وەک تەمێکردن ✅ لێدان تەنها مناڵ فێری "ترس" ئەکات نەک "ڕێز". مناڵی لێدراو لە داهاتووا یان ئەبێتە کەسێکی توندوتیژ یان کەسێکی زۆر ترسنۆک. ٢. ❌ گەورەکردنی هەڵە بچووکەکان ✅ ئەگەر بۆ هەموو پەرداخێک ئاو ڕشتن یان قاپ شکاندنێک هاوار بکەیت، مناڵەکە فێری "درۆکردن" ئەبێت بۆ ئەوەی لە تووڕەیی تۆ ڕزگاری بێت. ٣. ❌ بەڵێنی درۆ (فێڵکردن) ✅ "وەرە نانەکەو بخۆ پێو ئەدەم"، "ئەگەر بێدەنگ بیت ئەچینە دەرەوە". کاتێک بەڵێنەکە نابەیتە سەر، متمانەی مناڵەکە بە "قسەی تۆ" ئەمرێت. ٤. ❌ پیاهەڵدانی زۆر (مەدحکردنی بێمانا) ✅ ئەگەر بۆ هەموو شتێکی ئاسایی بڵێیت "تۆ عەبقەریت، تۆ بێ وێنەیت"، مناڵەکە تووشی "خۆپەرستی" ئەبێت و لە دەرەوەی ماڵ بەرگەی هیچ ڕەخنەیەک ناگرێت. ٥. ❌ چاودێریی توند (خنکاندن) ✅ ئەگەر ڕێگەی نەدەیت هەڵە بکات و هەموو هەنگاوێکی بۆ بگریت، مناڵێکی "بێ ئیرادە"و بۆ دەرئەچێت کە ناتوانێت لە داهاتووا بڕیار بۆ ژیانی خۆی بات. 💡 مناڵ پێویستی بە "یاسای بەهێز" و "دڵێکی نەرم" هەیە. تەنها یەکێکیان بەس نییە بۆ پەروەردەیەکی دروست. #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #پەروەردە #ڕاهێنەر #دەروونزانی #پەروەردە #منداڵ #ڕێنمایی

🛑 هەرگیز مناڵەکەو لەبەردەم خەڵک "تەمێ" مەکە! زۆر جار لە میوانی یان لە کۆڕ و کۆبوونەوەی خێزانیا، منداڵەکە ڕەفتارێکی هەڵە ئەکات دایک یان باوک بۆ ئەوەی پشانی بەن کە "منداڵەکەیان پەروەردە کردووە"، لەبەردەم هەمووانا دەست ئەکەن بە هاوارکردن، سەرکۆنەکردن، یان تەنانەت لێدان! ⚠️ بۆچی ئەمە کارەساتە؟ 1️⃣ کوشتنی کەسایەتی: مناڵ لەبەردەم خەڵکا هەست بە سووکایەتییەکی گەورە ئەکات. ئەم برینە تا گەورەبوون لەگەڵیا ئەمێنێتەوە و ئەبێتە کەسێکی "شەرمن" یان "پڕ لە ڕق".. 2️⃣ ململانێ و لادان: مناڵەکە لەو کاتەیا هیچ فێر نابێت، تەنها بیر لەوە ئەکاتەوە چۆن لەو بارودۆخە ڕزگاری بێت. زۆرجار دواتر بە دزییەوە هەمان هەڵە ئەکاتەوە بۆ تۆڵەکردنەوە. 3️⃣ تێکچوونی پەیوەندی: مناڵەکەو چیتر تۆ وەک "پەناگە" نابینێت، بەڵکو وەک "دوژمنێک" ئەوبینێت کە لەبەردەم خەڵکا ئەی شکێنیتەوە. ✅ جێگرەوەی دروست چییە؟ یاسای "تەنهایی": کاتێک مناڵەکەو هەڵەیەکی کرد، بانگی بکە بۆ ژوورێکی تر یان گۆشەیەکی چۆڵ. بە تەنها و بە هێمنی پێی بڵێ: "ئەم ڕەفتارەو هەڵە بوو، چاوەڕێی باشتر لێ ئەکەم". کورت و پوخت: پێویست بە وتاری درێژ ناکات لە کاتی میوانیا تەنها ئاماژەیەکی بۆ بکە کە ئاگاداریت، و بابەتەکە هەڵبگرە بۆ ناو ماڵەکەی خۆتان. ڕێزی بگرە تا ڕێز بگرێت: کاتێک لەبەردەم خەڵکا بە ڕێزەوە بانگی ئەکەیت، ئەویش هەست بە بەرپرسیارییەتی ئەکات و هەوڵ ئەدات بەو شێوەیە بێت کە تۆ ئەتەوێت. 🌱 ڕەخنەگرتن بە "تەنها" بێت، بەڵام دەستخۆشی و پیاهەڵدان بە "کۆمەڵ" بێت. با مناڵەکەو هەمیشە هەست بکات تۆ "پشتیوان و پارێزەری" ئەویت، نەک شکێنەری. ✨ ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو دایکانەی ئەبینی لەبەردەم میوانا فشاری زۆر ئەخەنە سەر مناڵەکانیان. ✍🏻:𝓝𝓿𝓮𝓮𝓷 𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 𝓣𝓻𝓪𝓲𝓷𝓮𝓻 #پــــــــەروەردەی_تـــــــــایبــــــــەت #پەروەردە #ڕاهێنەر

گوێ بۆ منداڵەکانتان بگرن؛ بهێڵن گوزارشت لە ناخی خۆیان بکەن https://youtu.be/iN-wjZ_5XiA #ئاستانە_Astana #نەبات

با جل و بەرگی منداڵەکانتان تەشەبوهـ (لێکچوون)ی نەبێت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر ئەڵقەی دەیەمی زنجیرەی نەبات https://youtu.be/vZNJ-DN3BQ8?si=77BrmZmpJ9lr4KyT #ئاستانە_Astana

عەیبەی منداڵەکانتان مەدەنەوە بە ناوچاویاندا! https://youtu.be/jop0a42jFqA ئەڵقەی نۆیەمی زنجیرەی نەبات https://youtu.be/3qTn06lgN64?si=rYCwh3Fk5T31Hw0T #ئاستانە_Astana #نەبات