World war | جەنگی جیهانی
Открыть в Telegram
جەنگی جیهانی کەناڵێکی بێ لایەنە. کەناڵێک تایبەت بە هەواڵە جیهانی و ناوخۆییەکان. ئابوری ، جەنگ ، سیاسی ، شیکاری.
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
3 907
Подписчики
+10224 часа
+1027 дней
+10230 дней
Архив постов
🇸🇦🤔🇾🇪 هاوپەیمانی عەرەبی یەکگرتوو:
چەند درۆنێکی میلیشیا تیرۆرستیەکانی حوسیەکانمان لە ئاسمانی ڕیاز خستە خوارەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوپای ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە کە ئامادەکاری بکات بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان لە ئێران بەم زووانە.
🇮🇱🇺🇸🇵🇸⚡دەستەی پلانی ئاشتی لە غەززە کە تڕەمپ سەرۆکایەتی دەکات، داوای دەست بەجێ دەست پێکردنی قۆناغەکانی دیکەی ئاگربەست دەکات پێش دەست پێکردنەوەی جەنگ و هەروەها دەڵێت ئیسرائیل ئەمڕۆ بە ئەنقەست نەخۆشخانەی ناسریەی پێکاوە و دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوشتوە و بریندار کردووە.
🇺🇸🔹🇮🇷 بەرپرسێکی سێنتکۆم بۆ ئەلعەرەبیە:
ئەو هەواڵانەی بڵاو بونەتەوە سەبارەت بە لێ دوانی فەرماندەی سێنتکۆم، تەنیا قسە و باسێکە، وە ئێمە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم پرسە نادەین. ئێمە ئامادەی فەرمانەکانی سەرۆک تڕەمپ جێبەجێ بکەین سەبارەت بە ئێران. هێزەکانمان بە گڕوتینەوە ئامادەی هەر جوڵەیەکی نوێن دژی ئێران. گەمارکان بە ئەو پەڕی هێزەوە لەسەر ڕژێمی ئێران بەردەوامن. هەر هەڵەیەک لە لایەن ئێرانەوە، گورزێکی قەرەبوو نەکراوە و نەبینراوی بەدوا دا دێت.
ئەمریکا هۆشداری داوەتە ئیسرائیل کە خۆی بۆ هێرشێکی ئەگەری لە ئێران ئامادە بکات - ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە کۆبوونەوەی پێداچوونەوە و ئاگادارکردنەوەی نێوان نەتانیاهۆ و ئایزنکۆت زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، و تێیدا وردەکاریی زۆر گرنگ و هەستیاری پێ ڕاگەیەندرا.
🇮🇱⚡🇮🇷 کەناڵی 16ی ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکەوە:
دیدارەکەی نێوان نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و گادی ئایزنکۆت بەشێوەیەکی سروشتی باسی لە بارودۆخی ئاڵۆزی دەوروبەری ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئێران کرد. لە نێو ئەو پرسانەی باس کران، پەرەسەندنی تواناکانی ئێران و هەڵوێستی ئەمریکا لەمەڕ دەستپێکردنی هێرش. بەرپرسێکی ئەمنی پێی ڕاگەیاندین: "ئامادەکارییەکان بۆ پێشهاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکە بەردەوامە، هەڵسەنگاندنیش بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام بدرێت، وەک خۆی ماوەتەوە، چاوەڕێی ئەمریکییەکان دەکەین". لە ناوەڕاستی هەفتەدا ئاشکرامان کرد کە فەرماندەی بەلەمی پێنجەمی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیلی کردووە. لە میانەی سەردانەکەدا پێداچوونەوە بە ئاستی ئامادەیی ئیسرائیل کرا بە پێشبینی پێشهاتەکانی ناوچەکە. سەبارەت بە بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە ئێران، بە پێی تێگەیشتنی من، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤانس بەڕاستی پلانی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێرانییەکان دانابوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە یەکێک لە دەوڵەتەکانی کەنداودا بوو. بەڵام ئەم پلانە هەڵوەشایەوە و سەرۆک تڕەمپ ئەمڕۆ بە فەڕمی ڤانسی لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران دوورخستەوە.
🇺🇸⚡🇮🇷 کاتژمێرێک پێش ئێستا، ئەمریکا دوو هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر هورمزگان، ئێستا هەواڵە لە ئێرانەوە دزەی کردووە و ئەمەش دیمەنەکەیەتی.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیلی:
"ئامادەکارییەکان بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە بەردەوامن"
🇮🇷⚡ئاسمانی بەندەر عەباس.
هەم ئێران خەریکی مانۆڕە بەبێ وەستان.
هەمیش درۆنی نەناسراو لە ئاسمانی ئێرانن.
🇺🇸▫️🇮🇷 کان نیوز:
ئەدمیڕاڵ براد کوپەر فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا، هەموو ناوچەکەی لە هێرش کردنە سەر ئێران ئاگادار کردۆتەوە.
🇮🇷⚡🇺🇸 کان نیوز:
ئەمریکا ئیسرائیل و دەوڵەتانی کەنداوی لە هێرش کردنە سەر ئێران لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو ئاگادار کردەوە.
