ru
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

Открыть в Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
547
Подписчики
+124 часа
+67 дней
+4530 дней
Архив постов
کەسێ وا بێ لە نووری حەق، بە دەستی حەق جیا بووبێ کەسێ وا بێ بە سەرپەنجەی موبارەک مانگ دوو لەت کا وە یا ئاهوو لە خزمەتییا بە زمانی پاک بکا هاوار کەسێ وا بێ کە دارخورما لەبن دەربێت و بێ بۆ لای کەسێ وا بێ کە زیخی چەم لە دەسیا بێتە "استغفار" کەسێ وا بێ کە جەننەت چاوەڕوانی مەقدەمی ئەو بێ کەسێ وابێ کە سەد "روح الأمین" بۆی بێتە خزمەتکار چە موحتاجە بە تەعریفی من و تۆ و یاوەر چ ئەغیار؟! شاعیر: مامۆستا قانع خوێنەر: ئالان فاتمی
#عرفانی https://t.me/AlanFatemi

هاوڕێیەک ئەڵێ تاکەکەسی ڕووی گەرەک بچیت و قسە بکەی بەڵام نەناسراو وەسە ماڵ باوەگەورە هەر دەقەیەک بچیت درگا بازە! ئەم تەشبیهانە لە کوێ ئەهێنن🤦‍♂🤣

لە چاویلکەی خۆتانەوە ئەڕوانن بۆ دەوروبەرتان بۆیە وا هەست ئەکەن کە خۆشەویستی بوونی نییە! جارێک سەرتان خواردوویە بە سەنگ لەگەڵ ڕەفێق ناباب قەرار نییە هەموو کەسێک وەک ئەوەی ئێوە لاسار بێت🤭

دەی وایە؟!

در پاسخ این پیام نوشت: خۆشگەرەک بوون لەم ڕۆژانەیا بەتەنیا قسەی سەر لێوە

فەقەت خەیاڵی ئەو شاعرە😅🤌

مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز چونکە پابەندە بە شەهدی شەککەری گۆناتەوە.. https://t.me/AlanFatemi

"زام کاری" کەسێگ چۊ م لە زنگانی جەفا نەی پەڕ و پوو کەوترەگانی لە وا نەی هزاران زام کاری ها لە سینەم لە ئەێ زامەیلە یەکێ دەوا نەی زەلان هات و چەپاوم کرد و بردەم خراوتر لە خراوم کرد و بردەم لە کۊرەی ئاخ و داخ برشانەم و چێ کەواوم کرد ،کەواوم کرد و بردەم سقانەیلم هەزاران جار سزانم دڵ تەنگم وە سان جەور شکانن م تاوان ژیانم دامەسەو دی ئەگەر مردم شەهیدێگم بزانن وێڵ و سەرگەردان بێ ماوا و شوونیم چۊ کەپوو وەیلان واگەێ گەردوونیم چۊ ئەڤداڵ خەرقەێ ئەزرەت دەیم لە قەێ چۊ ڕەوەن پەێ کەیم گەردوون بێ پەێ
دەنگبێژان: خەشایار ڕەشیدی و مەریەم خانەساز شایەر: سەعید عێبادەتیان (بانان)
https://t.me/AlanFatemi

ئەو شێعرە هی منە لە هەر کوێ دیتان بێ ناوونیشان هین منە🙏

کچێک ئێستا وەک ئازادی لە ناو خەونی نیشتمانا، بۆتە جوانترین حەسرەتی زیندەگانیم. هەر چەند بەرەو لای ئەو بڕۆم ، ماندوو ببم ، بمرم لە ڕێی ، هەر پێی ناگەم... تەنیا لە ناو قافڵەی خەیاڵ: بۆنی کەزی بسک کورتێک، چاوی ڕەشی هەڵۆ چاوێک، کوڵمێک وەکوو سێوەلاسوورەی تازەچن، دەم و لێوێک چەشنی چۆمی سووری شەراب، هەر کام و لە سووچێکەوە... ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش بەرئەداتە عومری جوانیم.
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi

پۆستەکانم ئەبەن بەستەری کاناڵەکەی خۆمی لێ ئەکننۆ قەینا هۆنراوەکانیش کە دایئەنم ئەبەن بێ ناو و نیشان شەیری ئەکەن هەر بازەم قەینا وەلێ ئیتر شێعرێک کە شێعری منە ، خۆم دنیایە وەختم لەسەر داناوە تا نووسیمە ئەچی ئەیکەیتە پڕۆفایل و ناوەکەم پاک ئەکەیتۆ لەگەڵ ڕێزم بۆ بەشداربووان گوێرەکەی نازانی ئەو ناوە بۆ جوانی نەدراوە لە ئاخری ئەو شێعرە؟! مێشکی کەرت خواردووە سەحەری؟!

گوێبیست بن و بە ڕیئەکت ڕای خۆتان بڵێن... شەوتان هێدی🌻

🙏❤️

ئەرێ دیسان باری خەم گــــوڵێ نازەنین نیشتووە لە لێوم تخوا بەزەیییەکت بــێ ئەرێ دیدەکەم بەو دڵەی پەشێوم
https://t.me/AlanFatemi

هەندێک لە ڕۆژەکان بەتایبەت تاڵن یان بڵێم تاڵ کراون بەڵام بۆ من زۆر زۆر لە دەوروبەر تاڵترە لە خەمەکە خۆی قورستر ئەوەیە شتێک ببێت و نەتوانی قسە بکەیت.! هیوادارم هیچ کات ، هیچ کەسێک بە دەردی سکووتی ئێجباری گیرۆدە نەبێت..🖤

شۆخی ئەکەم هاوڕێ سپاس بۆ تۆ🙏🌻

بەدەردی کابرا وتی: ئەو جنێوی پێ دام یان پشتی گرتم😂

پیاو یستا پەیامەکەی بە تەواوی نەناردووە تۆ سین دەکەی و وەڵام دەدەیەوە مەغرووری چی و شتی چی😂

ئەو ۶ کەسە لایکیان کردووە کە دڵنیام زۆرتریش ئەبن پێم خۆشە پێم بڵێن مەغروور بوونەکەم لە کوێیە با وا نەبم🤔