Alan Fatemi
Открыть в Telegram
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
369
Подписчики
+124 часа
+27 дней
+5430 день
Архив постов
372
سوپرایز بووم ، فکرم نەئەکرد دەنگی خۆمی لەسەر بێت😂
سپاس بۆ ئێوەی ئازیزم
گەورەیی خۆتانە❤️🙏
372
Repost from N/a
دڵنووسێک بۆ ئازیزێکی کۆچ کردوو..
ئازیزەکەم . . .
لە ڕاستیدا
کەسێک نیم وا بە ئاسانی
بتوانم هەستم دەربڕم و
لە سەر زارم جاری بکەم دەردەکانم..
مەگەر لە کاتی لێوڕێژ بوون..
ئەرچی لەو کاتانەش تاکە قەڵغانم لەو تیرە شوومەی ناهومێدیم
پەناپەسێوی لاپەڕەکانە،
بەڵام تا دێم بنووسم و
باری گرانی سەر دڵم تۆزێک بخەمە سەر شان و باسکی قەڵەم و قاغەزەکانیش
خەیاڵ دەمبات...
بۆ سەردەمی زوومان،
بۆ پێکەوە گەورە بوونمان،
بۆ ئەو ڕۆژانەی بێ ئەوەی قەدری بزانین
زوو تێپەڕین...
ئای ئازیزی کۆچ کردوو ، ئـــای
لەم شەوە تار و نووتەکەی
وا ڕووناکی پێی تاساوه
هاواری دڵ گەییشتووە تا عەرشی ئەعلا،
بەڵام من هەر بێ دەنگم و
گوێمداوەتە ناچریکەی سیسرکێکی
خاوەن تۆپیو
هەر منم کە کپ و ماتم...
واقوڕماو دەڕوانمە لەش و لاری باڵای
خەمم لە بێ تۆیی ،
کە بە قەد باڵای تەواوی شەوەکەیە.
کە کەلەپچەی خەیاڵەکەی دەریائاسای مەچەکیشم ئەکرێتەوە
لەو هەموو هات و هاوارەی دڵ و دەروون،
هەر ئەوەندەم بیر دەمێنێ بنووسم بۆت:
جار جارە لەو دەیجورستانەی نێویان لێناوە دنیا
سەرانسەرم لەو ڕۆژەی «هەواڵی مەرگتا»
نوقم ئەبێت.!
✍️ ئالان فاتمی
372
کاکە پەیا بوو سپاستان ئەکەم 🙏
دانەیە لەو گێچەڵانە کە دڵنیام ئاشنایشە لە نەناسراو کەسێکی پێ ناساندم ئەگەر بێت و پەیامم پێ بدایەت هەر ئێستە تا کۆتایی دنیا قسەکانی تەواو نەئەهاتن، ئاخری جواو سۆئالەکانمی نەئەداوۆ و ئەچووە باس شوغڵ و مەنسەبی بنەماڵەی🤦♂😄
خۆیشم ئەوم ئەناسی دەست خۆش نەبێ یاخوا بۆ کەسێک پێمت ناساند کاکە گیان❤️🌹
372
سڵاو
دانشجووی ئەرشەد جامعەشناسی تەرجێحەن بە تازەیی کنکوور ئەرشەدی دابێت ئەگەر هەیە لێرە یا هەر کەس ئەناسێ بێ زەحمەت لە نەناسراو یا تاکەکەسی پەیامم پێ بدەن
سپاستان ئەکەم🙏
@AlanKurd_f
372
زەمزەیەک لە گۆرانی "مکاییل"
کەی خەیاڵم دێتە دی یاران، بڵێم ئۆخەی منم
واکە قۆڵی یاری خۆم ئیمشەو لە ژێر باڵینمە
372
ترجمە:
حالا به چه چیز شک کنم و به چه چیز شک نکنم؟
حالا به چه کسی شک کنم و به چه کسی شک نکنم؟
به همه چهل هزار پیامبر؟
به کتابهای مقدس؟
به خدا؟
فرعونها دنیا را بلعیدند، پس چرا موسی عصایش را بر زمین نمیزند تا به مار تبدیل شود؟
باز هم مجدلیه را سنگسار میکنند،
مسیح چه زمانی به فریاد خواهد آمد؟
چرا شیخ آدی آرامگاهش را رها نمیکند؟
چرا یک گنبد، یک مناره بر زمین فرو نمیرود؟
پس من چرا ازت محافظت نمیکنم؟
ای عزیزم،
ای پارهی جگرم،
ای سرزمینم که زیر آوار آجر و بلوک و درخت ماندهای!
چرا شعلهی قلمم گرداگرد آن پیکر مقدس تو، دیواری از آتش و حصار برپا نمیکند؟
باید شرمسار باشم... شرمسار.
دکتر عبدالله پَشیو
https://t.me/AlanFatemi
372
ئەی مانگ من و تۆ، هەردوو هاودەردین
هەر دوو گرفتار، یەک ئاهی سەردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران
شەوێکە ئەمشەو بگرە فریام
بێ یارو هاودەم، عاجزو تەنیام
دڵزارو بێزار، پەست و غەمگینم
گیرۆدەی داوی یاری شیرینم
دڵبەندی عەشقی ئەو بەڵەک چاوەم
شێت و شەیدای ئەو ئەگریجە خاوەم
لەو ساوە ئەوم کەوتۆتە خەیاڵ
گریانە پیشەم، بوومە کۆی زوخاڵ
ئەی مانگ تۆ شوعلەی عەشقی پیرۆزی
تۆ نەشئە بەخشی دڵی بەسۆزی
من سوێندت ئەدەم بە عیشق و جوانی
بە نەسیمەکەی بەری بەیانی
بەسەرهاتی خۆت بۆ من بەیان کە
دەردی گرانم نەختێ ئاسان کە
دوچاری چی بووی وا پەشێواوی؟
لەبەر چی پەست و مات و داماوی؟
✍️ #فایەق_بێکەس
https://t.me/AlanFatemi
372
ئێستا گومان لە چی بکەم، لە چی نەکەم؟
ئێستا گومان لە کێ بکەم؟ لە کێی نەکەم؟
لە هەر چل هەزار پێغەمبەر؟
لە کتێبە پیرۆزەکان؟
لە کردگار؟
فیڕعەونەکان دنیایان خوارد،
بۆچی مووسا
دار عەساکەی هەڵنابڕێ و نایکا بە مار؟
ئەوا دیسان بەردبارانی مەجدەلییە¹،
کەنگێ مەسیح دێتە هاوار؟
بۆ شێخ ئادی² مەرقەدەکەی جێ ناهێڵێ؟
بۆ گومبەتێک،
منارەیەک بە زەویدا ناچێتە خوار؟
ئەی من بۆچی ناتپارێزم؟
ئازیزەکەم،
جگەرگۆشەم،
نیشتمانی بن پێلەقە و بڵۆک و دار؟ !
بۆ بڵێسەی قەڵەمەکەم،
دەوراندەوری جەستەی پیرۆز،
هەڵنابەستێ شوورە و دیوار؟
دەک شەرمەزاربم... شەرمەزار!
#پەشێو
¹مەجدەلی: مەبەست ماریای خەڵکی مەجدەلە، کە حەزرەتی مەسیح نەیهێشت بە عادەتی جوولەکەکان ڕەجم بکرێ.
² شێخ ئادی: سۆفییەکی سەدەی یازدەمە، لە هەکارییەوە دێتە لالش، لای کوردانی ئێزەدی شوێنێکی تایبەتی هەیە، مەرقەدەکەی لە لالشە و ڕووگەی باوەڕمەندای ئێزیدییە.
https://t.me/AlanFatemi
372
"ڕووی ڕاستەقینە"
جار جاره کە تەنها دەبووم،
دەست بە ئەژنۆ دەکەوتمە ناو بیری خەیاڵ،
بە تۆم دەگووت:
ئەرێ تۆ بۆ بەو ڕادەیە خۆشەویستی
ئایا ئەتۆ کوردستانی.؟
ئاخر هیچ کەس دڵ و گیانمی هاوشێوەی تۆ ،
تا ئەم کات و چرکە و ساتە،
ئاوا داگیر نەکردبوو
ئەر چی وتم ڕادەی خۆشەویستیم چەندە و دەگا تا کوێ...
لە دەروونی ویژادنتۆپیو و بەردینەت
نەبوو بەزە و دلۆڤانی.!
شەوم بێ خەو لە خەیاڵی دۆزینەوەی چاوەکانت،
دەگەییشت بە سپێدەدەم،
«بۆت ئەگەڕام و نیوەشەو ، گۆڕ هەڵکەنی شاری خەو بوو».
گیانی ماندووم لە عەزرەتی هەواڵێکت
لەو شەوە تار و نووتەکە ،
بە شێنەیی بەرەوپیری مەرگ دەچوو.
بەڵام ئێستا.
دوای لاچوونی لەچکی جوانی،
لە سەر ڕووی ڕاستەقینەتا.
پەی پێ دەبم...
ڕۆییشتنت جێگای شوکری ڕێی یەزدانە.
دڵنیا به قەستی ڕۆییشتن
لە سەر دڵی بێ مروەت و بێ ویژدانت
لای من پەرجۆی دیاردی خوایە،
دیارە وەفا زار و زمان نایسەلمێنێ ،
نیشاندەری بەس زەمانە.
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi
