شەوچرا Şewçira
Открыть в Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
1 008
Подписчики
+49524 часа
+4947 дней
+43530 дней
Архив постов
1 008
ئەمن کردم، ئەتۆ نەیکەی
لە کۆڕی دۆستان، خەریک بووم زۆر بە تامەولامە، باسی ژنێکی گەڕەکم دەکرد؛ کە چۆن دێت و چۆن دەڕوات. هەر لە ماڵ دەرکەوتنی هەتا لە شەقام ونبوونی، هەر هەنگاوێکی جێی سەرنجم بوو. نازانم بۆچی ئەوەندە لێی بەشک بووم کە بێت و نەبێت ڕێخێک لە کڵاشیدایە...
کەچی کابرای دەستەبرام، بڕی بە فەرمایشتەکەم بڕییەوە و بێ حاشاحازری وتی: ئەمنیش ئەو کەریەتییەم کردووە، ئەتۆ نەیکەی.
هەی موبارەک نەبێ! جا وەرە، قسە بکە بۆ بۆرەپیاو. هەر ڕێک کردمانی بە گسکە کۆتەرە.
وتم: جا بۆ بەم تووڕەیییە؟ بۆ ناهێڵی درێژە بە باسەکە بدەم؟
وتی: ئاخر تۆ ئاکامی ئەو جۆرە کارانە نازانی. وەرە با پێت بڵێم. ئەودەم کە لە ئێستا نەفامتر بووم، ڕۆژێک لە چایخانە بووم. هەرای چایچی و شاگرد، قسەی خەڵک و بۆنی جگەرە و قوڵتەقوڵتی ئاوی قەلیان تێکەڵ ببوون. یەکێک دەهات و یەکێک دەچوو. منیش لە سووچێک، وەک تارمایی لەنێو مژدا، دانیشتبووم و سەیرم دەکرد.
لە نێو ئەو بەزم و حەلەلا دا پیاوێکی ناسیاوم لێ پەیدا بوو. لەمێژ بوو دەمناسی. دەتگوت برای لفەودوانەی شەیتانە. بە لووتێکی زل و چاوێکی خێلەوە وتی: کارێکم بۆت پەیدا کردووە. هەتا چەند ڕۆژ بۆ خۆت لە شوێنێک دانیشە و هیچ مەکە، ئێوارەش وەرە و حەقی کرێکارێک وەربگرە.
من کە هەتا ئەودەم کاری وام نەدیبوو، خێرا وتم: لە خزمەتدام.
وتی: دەچی لە فلانە شوێن دادەنیشی. ژنێک لەو گەڕەکەیە. بزانە کەی دێت، کەی دەچێت و لەگەڵ کێ هاوڕێیە.
وتم: باشە، ژنەکە چکارەیە؟ کێیە؟
وتی: منیش خۆم نایناسم. پیاوێکی دەوڵەمەند هەیه، حەزی لێیە. دەیەوێت بزانێت کەی دێت و کەی دەڕوات و کێ سەردانی دەکات.
وتم: دەی چۆنی پەیدا کەم؟ خۆ هەزار ژن بەو ناوەدا دێن و دەچن.
وتی: وێنەیەکت نیشان دەدەم، هەتا بیناسی.
پاشان وێنەی ژنێکی لە باخەڵی دەرهێنا. ژنێکی جوان بوو.
وتم: ئەم وێنەیە دەبێ لەلام بێت، هەتا بێناسمەوە.
وتی: تەنیا بۆ ڕۆژی هەوەڵ. کە ناسیتەوە، ئیتر پێویست بە وێنەکە ناکات کە لەلات بمێنێتەوە.
وتم: باشە، تۆ بە خۆڕایی ئەو کارە دەکەی؟
وتی: نەوەڵا. کابرا ئاخوڕی پڕە. ڕۆژێ حەقی دوو کرێکاری لێ وەردەگرم؛ یەکێکی بۆ تۆ، یەکێکی بۆ خۆم.
وتم: دەی خۆ ئاوا نابێ. من هەتا ئێوارە مەحتەل ببم و... ؟ من حەق و نیوێکم ئەوێ.
وەلحاسڵ، سەودا سەری گرت. من حەق و نیوێک و ئەویش نیوە حەقێک.
.
پاش چوونی کابرا، پیاوێک هاتە نێو چایخانە. دەمێک بوو دەمناسی. کرێکارێکی سادە بوو. هەر ڕۆژێک کە دەهاتە چایخانە، دەمزانی ئەو ڕۆژە کاری دەست نەکەوتووە.
وتم: بێکاری؟
وتی: خاوەن کارەکەم وتوویە تا حەوتووی داهاتوو مەیەوە؛ کارمان نییە.
وتم: دەی، چەند ڕۆژێک بە نیوەحەق کار دەکەی؟
ڕووی نەبوونی ڕەش بێت؛ دیار بوو ناچار بوو. ملێکی نایە لاوە و وتی: باشە.
منیش ئەرکەکەی خۆم خستە ئەستۆی ئەو و وتم: هەموو ئێوارەیێک بێرە ئەم چایخانە، قسەم بۆ بکە.
وتی: باشە، چۆنی بناسم؟
منیش وێنەی ژنەم دەرهێنا.
ئەو بێچارە، کە وێنەی ژنەکەی بینی، وەها تاسا کە قسەی پێنەکرا. ڕەنگ و ڕووخساری بوو بە قیری ڕەش. وێنەکە لە دەستیدا مایەوە.
لە جێی خۆی هەستا و بێ ئەوەی بڵێت بۆ کوێ دەچێت، بە ناو شەقامدا ڕۆیشت. هەر هەنگاوێکی گاوەخانێک دەبوو.
بە زۆر خۆم گەیاندە کابرا.
وتم: چ بووە؟ بۆ شێت بووی؟
هەر ئەوەندە لە قسەکانی تێگەیشتم کە ئەو وێنە، وێنەی ژنەکەیەتی.
کاکی دەستەبرام، کەمێک بێدەنگ بوو. هەناسەیەکی قووڵی هەڵکێشا و وتی: کاکە گیان، من ئەو ڕۆژە ئابڕووی مرۆڤێکم بە حەقی دوو ڕۆژی کرێکارێک گۆڕی.
ـ ئەو کاتە بیرم لەوە نەکردەوە کە لە پشتی ئەو وێنەیە، ژیانێک هەیە، ماڵێک هەیە، خێزانێک هەیە و من هەمووم دا بە دەم باوە. من بە کارێکی بچووکم دەزانی؛ وەرگرتنی وێنەیەک و سپاردنی بە کەسێک.
بەڵام ئەو کارە بچووکە، بووە حەڵقەیەک لە زنجیرەیەکی گەورە. من یەک حەڵقە بووم؛ ئەگەر من نەمکردایا، ئەو زنجیرەیە لە مندا دەشکا. ئەوەی من بە کارم زانی، بۆ بنەماڵەیەکی تر بوو بە کارەسات.
ـ کاکە گیان، ئەوەندە دەزانم... نابێ بە هەر هۆکارێکەوە، بەدەم تەشیڕستنەوە لووتمان بژەنینەوە ژیانی خەڵکی.
کورە! من کردم... ئامان تۆ نەیکەی.
✍️ عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٦/٠٢
لەسەر بنەمای چیرۆکی «موقف حرج» ـی توفیق الحکیم
꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
چوومە لای دوکتۆر وگوتی:
نەخۆشی، دەردەکەت سەختە
گوتم:تۆپێت وایە دەمرم؟
بەداخەوە، گوتی: وەختە
ئەو دڵەکوتەی گرتووتە
پیاوی بەهێزیش بیگرێ
بێتوو ئاگای لە خۆی نەبێ
هێندە پێناچێ دەمرێ
پێکەنیم و گوتم دوکتۆر!
ناڵێم زانا و شارەزا نی
بەڵام تۆ پزیشکی ویشکی
باری دڵـــداری نازانی
دڵەکوتـــەم نیە ، دڵم
جێی کیژێکی خانومانە
منداڵە، ئۆقرەی ناگرێ
بۆم دروست کردوە جۆلانە
مامۆستا هێمن
1 008
ترس
هیچ کـاتێ ناوێـرم
دەلاقـەی چاوەکانم
بەرەو ئاسمانی ژیان ئاواڵەکەم
ئەترسم نەکا رەشە با
تارای سەر رازەکانی لا دا و
لەم جیهانە مەسخ کراوە دا
بیاندر کێنێ
ئەوسا کوڕە قەرەجێک
بێت و بمبات
بو پاروە نانێک
شار بە شار و دێ بە دێ
دەستم بگرێ و
هەڵمپەڕێنی
فەوزیە سوڵتان بەگی꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
گـومان ژنـە قەرەجێکە فاڵگر
هەموو رۆژێ
لە ئـاستانەی چارە نووسم دا
چۆکدائەداو دەڵێ:
دەی دستەکانت بێنە با.......
زۆر دەترسم ئەم گومانە نەفرەتاوییە
سەری دوارۆژمان بخوا و
لە جواناوی هەناسەکـاندا
بمانخنکێنێ!!
فەوزیە سوڵتان بەگیکتەبی ئێواره ئاشقەڪانی تەمن ꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
زولفت بە قەدتدا کە پەرێشان و بڵاوە
ئەمـڕۆ لە منی شیفتە، ئـاڵۆز و بە داوە
ئەم عومرە عەزیزە کە لە بۆت نەقد و دراوە
سەد حـەیف و درێغا کە موسوڵـمانی نەماوە
عومرێکی درێژە بە خەیاڵی سەری زولفت
سـەودا و پەرێشـانم و سـەودایەکی خاوە
هەرچەندە کە ڕووتم، بەخودا مائیلی ڕووتم
بێبەرگییە عیللەت کە هـەتیو مەیلی هەتاوە
مـانی نییەتـی قـووەتی تـەسویری بـرۆی تـۆ
ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە
بۆ چی نەگریم، سەد کەڕەتم دڵ دەشکێنی؟!
بـۆ مـەی نەڕژێ، شیشە لە سـەد لاوە شکاوە!
بێفائیدەیە مەنعی من ئێستاکە لە گریان
بـۆ عـاشقی بێچـارە زوو ئەم ئـاوە ڕژاوە
هەر جۆگە و جێگێکی کە وا سوور و سوێر بێ
جـێی جـۆششی گـریانی منـە و خـوێنە ڕژاوە
سـۆزی دڵـمە بـاعیسی تـاو و کـوڵی گـریان
مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە
نالی وەکوو زولفت کە موتیعی بەری پێتە
تێکـی مـەشکێنە، بە جـەفا مەیخـەرە لاوە
نالی꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
قووهتی دڵم به ماچی دهم و لێوی ئاڵته
ژینم به مهدحی غهمزهیی دوو چاوی كاڵته
سبحهینی زوو له مهشریقهوه ڕۆژ كه دێته دهر
ڕهنگه بڵێم كه شوبهی شوعاعی جهمالته
فهرمووی بهسه ده بیبڕهوه بهسیه ناكۆكی
بۆ وهسڵی من به سۆزی دهروون ناڵهناڵته
ههركهس كه عاشقی من ئهبێ چاری مردنه
ئهی شێته تۆ خهیاڵی شتێكی مهحاڵته
نایدهم به تاجی خوسرهوی ئهو دهرك و قاپییه
جارجار كه گوێم له جوێن و قسهی توند و تاڵته
یار تینووه به خوێن و له تهگبیری قهتڵی یه
"ئهحمهد" ئهوهنده شێته خهیاڵی ویساڵته
ئەحمەد موختاری جاف꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
بەڕێز و خۆشەویست، سڵاو و ڕێز 🌹
دوو شەوەیە کە ئێمە ناسنامەی کوردیمان داناوە و بە دڵسۆزییەوە لەسەر پرۆژەی «ژیاننامەی پیرەمێرد» کار دەکەین، کە بە شێوەی PDF ئامادەی دەکەین.
هیوادارین بە پشتیوانی و هاوکاریی بەڕێزتان بتوانین ئەم کارە بە شێوەیەکی شایستە و جوان بە ئەنجام بگەیەنین؛ چونکە پشتیوانیی ئێوە بۆ ئێمە هاندەرێکی گەورەیە بۆ بەردەوامبوون لەم ڕێگایەدا.
لە هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکانتان زۆر سپاسگوزارین. 🌹
1 008
🏔️ سیامەند و خەجێ | ئەفسانەی
خۆشەویستی و قارەمانی
لە ناو شاخە بەرز و بەهێزەکانی کوردستان، لە شوێنێک کە هەورەکان نزیک لە لووتکەکان دەڕۆیشتن و دەنگی ئاوی کانییەکان لە دۆڵەکاندا دەگەڕایەوە، سیامەند دەژیایە. کوڕێکی جوان، بوێر و بەهێز بوو و لە ناو خەڵکدا بە قارەمانی و دڵێری ناسراو بوو.
بەڵام پشت ئەو هەموو بوێرییە، دڵێکی نەرم و پڕ لە خۆشەویستی هەبوو؛ دڵێک کە تەنها بە ناوی خەجێ دەژیا.
خەجێ کچێکی جوان و زیرەک بوو. سیامەند و خەجێ لە دڵەوە یەکتریان خۆش دەویست، بەڵام خۆشەویستییەکەیان بە ئاسانی نەبوو. کۆمەڵێک بەربەست لە نێوانیاندا هەبوو و هەموو ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە یەکتر پڕ بوو لە ترس و مەترسی.
هەر کاتێک سیامەند و خەجێ لە دوورەوە یەکتریان دەبینی، هەست دەکردن هەموو جیهان بێدەنگ دەبێت. بۆیان گرنگ نەبوو کە ژیان چەند سەختە؛ تەنها ئەوەیان دەویست کە لەگەڵ یەک بن.
سیامەند زۆرجار بۆ شکار دەچوو. ئەو شاخەکان بە باشی دەناسی و لە مەترسییەکانیان نەدەترسا. خەجێ هەمیشە دڵنیابوو کە ئەو ڕۆژێک بە سالمەتی دەگەڕێتەوە، بەڵام لە دڵی خۆیدا ترسی لەدەستدانی هەبوو.
ڕۆژێک، لە کاتێکدا کە سیامەند و خەجێ لە ناو شاخەکان بوون، ئاژەڵێکی کێویان بینی. سیامەند بە خێرایی شوێنی کەوت و خەجێ بە ترسەوە پێی گوت:
«سیامەند، مەچۆ! شوێنەکە مەترسیدارە.»
بەڵام سیامەند، کە دڵی بە بوێری پڕ بوو، بۆ گرتنی ئاژەڵەکە پێشکەوت.
لە ساتێکی ناخۆشدا، پێی خلیسکا و لەسەر بەردێکی بەرز کەوتە خوارەوە. خەجێ بە هەموو توانای خۆی هاواری کرد و بەرەو لای ڕۆیشت، بەڵام چارەنووس ڕێگەی نەدا سیامەند جارێکی تر وەڵامی بداتەوە.
خەجێ لەو ڕۆژەوە هەرگیز وەک جاران نەبوو. شاخەکان، کانییەکان و دارستانەکان هەموویان بۆی بوون بە یادەوەرییەکی قورس. هەر کاتێک دەچووە ناو شاخ، وەک ئەوەی چاوەڕێی ئەوە بوو دەنگی سیامەند لە دوورەوە بیستبێت.
ئەو خۆشەویستییە بۆ خەجێ تەنها بیرەوەری نەبوو؛ بوو بە بەشێک لە ژیانی. دەڵێن هەرچەند سیامەند لە ژیاندا نەما، بەڵام ناوی لەگەڵ خەجێ و شاخەکانی کوردستاندا ماوەتەوە.
چیرۆکی سیامەند و خەجێ لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گێڕدراوەتەوە؛ چونکە چیرۆکی دوو دڵە کە خۆشیان ویست، بەڵام بە دەستی چارەنووس لێک جودا کران.
🌙 هەندێک خۆشەویستی بە مردن کۆتایی نایەت؛ تەنها لە دڵی مرۆڤەوە دەگوازرێتەوە بۆ مێژوو.
🖤 سیامەند و خەجێ؛ دوو ناو، یەک خۆشەویستی، ئەفسانەیەک بۆ هەمیشە.
1 008
منی هەولێر
لە ئیستەدا "گومان"بووە
بە سێبەرم
سێبەری "سەر" یکی ترمەو
پێش ئەم سەرەی خۆم کەوتووە.
لە ئیستەدا گومان بووە
بۆیە ئەڵێم
منی هەولێر
گەر ئەمجارە چووم بۆ بەغدا
ئەو وەختی ئاویان بۆ هێنام
وەریناگرم،نایخۆمەوە
تا بەر لەمن، بەغدا بۆ خۆی
لەبەر چاوم
لە هەمان ئاو نەخواتەوە !
شێرکۆ بێکەس꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
لە دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
بە جارێ ماڵی وێرانم، ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو
خوێنی دڵ لە بەر چاوم نەبێ تا کەی ڕەوان ئاخر!
ئەوا ڕۆیی لە بەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو
چ حاڵە! قوڕبەسەر حەتتا بە حاڵم پێکەنینی دێ
بە دەست ئەتواری تۆوە قوڕبەسەر خۆم، ئەی دڵەی بەدخوو
دڵ و دڵبەر لە یەک بەدخووترن، سا من خودا چ بکەم؟
فلا المحبُوبُ یرثی لی، و لا القلبُ الشّجى یسلُو
لە ڕۆژێکی کە ئەو گوفتار تووتی کەبک ڕەفتارە
لە من غایب بووە، هەر ناڵەمە وەک کۆتری حاقوو
چ ڕۆحێ کوشتەی ئەو باڵایە، قومری داری تۆبایە
فیا طُوبى لقوم فی سبیل الحُب هم ماتُوا
لە دووری ئەو کوڕە فرسەتتە با زوو بمری ئەی مەحوی!
مەبادا بێتەوە بۆ کوشتنی تۆ ڕەنجە کا بازوو
مەحوی꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
تا بفەرمووی دڵبەرا، حەسرەت بە دیدارت، هەمە
تا بڵێی میحنەت لە دووریی تۆ هەمە، ئێستا کەمە
هەمدەمی حوزن و خەمم، تا هەمدەمی ئەغیاری تۆ
خۆزگە بەو کەس کە، بە یادی خاڵەکەی تۆ، بێ خەمە
ئەدەب꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
"دایە دایە"
دایە دایە شەوانێکە پەپوولەی خەو نیگەرانە
دیدە و دڵە بچکۆلەکەم وەکوو هەورێ لە بارانە
دایە دایە بارانی دڵ سرودێکە گریانێکە
ئەویش وەک کەشتی نوحە و وێڵی دەستی زریانێکە
ئەو لە کۆشی تۆفانێکدا منیش لە تاو ئەشکی یاقووت
ئەو لە تاو ڕقی دەریا منیش لە تاو پایزی ڕووت
دایە دایە زویر مەبە ئەگەر بڵێم حەزم وایە
لێت بپرسم دەنگی بابە بۆچی دەڵێی هاوڕێی بایە؟
تاوێ دەشت و سنوور دەبڕێ تاوێ ونی بێدەنگییە
دەسا دایە دەدەی دایە ماڵی بابە لە کام لایە؟
منیش وەکوو هاوڕێکانم ئەم ئێوارە بابەم دەوێ
لە هەر کوێیە سیما و ڕەنگ و ناز و ماچی بابەم دەوێ
دەسا دایە دەدەی دایە تاوێکی تر کاتی خەوە
ئەم بێدەنگییەت خەمی منە یاخود خەم و یادی ئەوە؟
ئیسماعیل خورماڵی꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
🌿 مەستوورەی ئەردەڵان
📅 لەدایکبوون
١٨٠٥ی زایینی — شاری سنە
🕊️ کۆچی دوایی
١٨٤٨ی زایینی — شاری سلێمانی
لە تەمەنی نزیکەی ٤٣ ساڵیدا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📜 ژیاننامە
مەستوورەی ئەردەڵان، کە ناوی ڕاستەقینەی ماھ شەرەف خانم بوو، یەکێکە لە ناودارترین ژنانی مێژووی کوردستان لە سەدەی نۆزدەهەمدا. ئەو لە ساڵی ١٨٠٥ی زایینی لە شاری سنە، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و خانەدان لەدایک بوو.
لە منداڵییەوە گرنگییەکی زۆر بە خوێندن و زانست درا. لە ژینگەیەکدا گەورە بوو کە دەرفەتی خوێندن بۆ زۆربەی ژنان کەم بوو، بەڵام مەستوورە توانای خوێندن و نووسین و زانستەکانی سەردەمی خۆی بەدەست بهێنێت. هەروەها لە کوردی، فارسی و عەرەبی شارەزا بوو و لە ئەدەب و زانستە ئایینییەکاندا مەعریفەیەکی بەرچاوی هەبوو.
💍 هاوسەرگیری و ژیانی کۆشک
لە ساڵی ١٨٢٧ بوو بە هاوسەری خەسرەو خانی ئەردەڵان، والی و حاکمی میرنشینی ئەردەڵان.
کۆشکی خەسرەو خان تەنها شوێنی دەسەڵات نەبوو، بەڵکو مەڵبەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەی شاعیران، ئەدیبان و زانایان. مەستوورەش لەو ژینگەیەدا تواناکانی خۆی زیاتر پەرەپێدا و بوو بە کەسایەتییەکی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی دیار.
✍️ بەرھەم و شوێنەواری ئەدەبی
مەستوورە تەنها شاعیر نەبوو؛ بەڵکو لە بواری مێژوونوسی، ئەدەب و زانستی ئایینیشدا بەرهەمی گرنگی هەبوو.
📖 مێژوونووس
یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی «تاریخ اردلان»ە، کە بە زمانی فارسی نووسیویەتی و مێژووی میرنشینی ئەردەڵان و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی تێدا باس کراوە.
🖋️ شاعیر
مەستوورە دیوانێکی شیعری هەبوو و بە فارسی و کوردی، بە تایبەتی بە شێوەزاری گۆرانی/هەورامی، شیعری نووسی. شیعرەکانی زۆرجار پڕن لە خۆشەویستی، خەم، بیرکردنەوە و هەستی مرۆیی.
🕌 بواری ئایینی
لە بواری زانستی ئایینی و فقهی شافعییشدا بەهرەمەند بوو و لە نووسین و ڕوونکردنەوەی بابەتە ئایینییەکان بەشدار بوو.
🥀 کۆتایی ژیان و ئاوارەیی
لە ساڵی ١٨٣٤ خەسرەو خانی ئەردەڵان کۆچی دوایی کرد. دوای ئەوە، بارودۆخی میرنشینی ئەردەڵان بە خێرایی گۆڕا و لە کۆتاییدا دەسەڵاتی ئەردەڵان لەلایەن قاجارەکانەوە کۆتایی پێهات.
مەستوورە و بنەماڵەکەی ناچار بوون سنە جێبهێڵن و بەرەو سلێمانی کۆچ بکەن. لە سلێمانی لەلایەن کەسانی میرنشینی بابانەوە پێشوازییان لێکرا.
بەڵام ژیانی دوور لە نیشتمان و خەم و پەژارە، لەگەڵ نەخۆشی، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ژیانی مەستوورە دانا.
🕊️ کۆچی دوایی
مەستوورەی ئەردەڵان لە ساڵی ١٨٤٨ی زایینی لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.
ناوی ئەو لە مێژووی کورددا تەنها ناوی شاعیرێک نییە؛ بەڵکو ناوی ژنێکی زانا، مێژوونووس، ئەدیب و ڕۆشنبیرە کە لە سەردەمێکی پڕ لە سنوورداری بۆ ژنان، توانای خۆی سەلماند.
✨ مەستوورە؛ دەنگێک لە تاریکیی مێژوودا
مەستوورەی ئەردەڵان نیشانی دا کە زانست و ئەدەب سنووری نێوان ژن و پیاو ناناسێت. ناوی ئەو بە بەرهەمەکانی و بەشداریکردنی لە مێژووی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردستاندا، هێشتا بەشێکە لە یادەوەریی مێژوویی کورد.
꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
1 008
چرایەک لە دڵی تاریکی
شار لەو شەوەدا زۆر بێدەنگ بوو.
کۆڵانەکان لە تاریکیدا ون ببوون و چرای لاوازی کۆڵان، تەنها بەشێکی بچووک لە بەردەکانی شەقام ڕووناک دەکردەوە.
«ئارام» هەموو شەوێک لە هەمان کۆڵانەدا تێدەپەڕی. کۆڵانێک کە ساڵانێک پێشتر، دەنگی پێکەنینی لێ دەهات؛ بەڵام ئێستا هیچ شتێک لەو پێکەنینانە نەما بوو.
ژیان بە هێواشی ڕەنگی لێ سەندبوو.
ئەو کەسانەی ڕۆژێک خۆشی دەویستن، یەک لە دوای یەک لە ژیانی چووبوون؛ هەندێکیان لە شارەکە ڕۆیشتبوون، هەندێکیان لە ژیانی ئەودا، و هەندێکیش بێ ئەوەی هیچ شوێنێک بڕۆن، چیتر ئەو کەسانەی جاران نەبوون.
ئەو شەوە لە ژێر باراندا وەستا و سەیری ئاسمانی کرد.
لە دڵی خۆیدا گوتی:
«بۆچی هەندێک مرۆڤ دەبێت هەموو تەمەنیان لەگەڵ خەم بژین؟»
هیچ وەڵامێک نەهات.
تەنها با بەناو لقە وشکەکانی دارەکاندا تێپەڕی و دەنگی پەڕە وشکەکان لە کۆڵانەکە بڵاو کردەوە.
ئارام بەردەوام بوو بە ڕۆیشتن. لە کۆتایی کۆڵانەکە، پیرەمێردێکی بینی کە لەتەنیشت پەنجەرەیەکی بچووک دانیشتبوو. چرایەک لە پشتەوەی ڕووناکی دەدایەوە.
پیرەمێردەکە گوتی:
«کوڕم، بۆچی لە تاریکیدا دەڕۆیت؟»
ئارام بە پێکەنینێکی تاڵەوە وەڵامی دایەوە:
«چونکە هیچ چرایەکم بۆ نەماوە.»
پیرەمێردەکە ئاماژەی بە چرایەکەی تەنیشت پەنجەرەکە کرد و گوتی:
«هەندێک جار چراغ بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێگا نییە؛ بۆ ئەوەیە یادت بخاتەوە کە تاریکی کۆتاییی جیهان نییە.»
ئارام هیچ نەگوت.
ئەو شەوە بۆ یەکەم جار تێگەیشت کە ڕەنگە ژیان هەمیشە ڕووناک نەبێت.
هەندێک جار دەبێت لە دڵی تاریکیدا تێپەڕ بیت، بێ ئەوەی بزانیت بەیانی کەی دێت.
بەیانی هات؛ خەم هێشتا لە دڵیدا بوو،
بەڵام ئەمجارە لەناو هەمان خەمدا، هیوایەکی بچووکی دۆزییەوە.
هیوایەک وەک چرایەکی دوور؛
بچووک، لەرزۆک، بەڵام هەر ڕووناک.
لەو ڕۆژەوە تێگەیشت:
تاریکی هەمیشە بە مانای کۆتایی نییە؛
هەندێک جار تەنها دوورییەکە لەنێوان مرۆڤ و هەڵاتنی خۆر.
1 008
هەڵەبجە
چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە، با قەڵەمەکی فڕاندم
کە دۆزیمەوە و پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم.
پانزەی مانگ بوو
"سیروان" قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوە و پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم
شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ!
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لێ وەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بووبوون پەنجەکانم !
شێرکۆ بێکەس꧁༺ شەوچرا | şewçira ༻꧂
