🦋گلاره🦋
Открыть в Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
560
Подписчики
-124 часа
+207 дней
+6030 дней
Архив постов
558
گەر گەڕای بە شوێن پاییزدا
مەچۆ بۆ هیچ شوێنێکی تر
دڵم نەبێ!
گەر گەڕای بە شوێن بەهاردا
بۆ هەر شوێنێ ئەچی بچۆ
دڵم نەبێ!
شێرکۆ بێکەس
558
کاتێ جوتیارەکە داسەکەی ماچ کرد
گوڵە گەنم وتی:
ئەمە ئەوە نەبوو ئاوی ئەیاین و گۆرانی بۆ ئەوتین🌚
558
.
پێش ئاڵا خۆی
من ئازادی ڕەنگەکانی ئاڵام ئەوێ!
بەر لە سرود
من سەربەستی وشەکانی ناویم ئەوێ!
بەر لە ڕادیۆ
من ڕزگاری هەموو دەنگەکانم ئەوێ!
بەر لە تێڤێ
من سەربەخۆی تەواوی جوگرافیای
هەموو چاوەکانم ئەوێ!
بەرلەوانیش
قۆڕینەیەکم بۆ نان و
مەرکانەیەکم بۆ ئاو و
چرایەکم بۆ دیوار و
کراسێکم بۆ وڵاتی
ڕووتوقووتی ئێره ئهوێ
شێرکۆبێکەس
558
هیوا کانم وەک چنارن
باڵا دەکەن بەڵام هیچیان بەر ناگرن
دەڵێم ئەمساڵ نەورۆزانە
تەوریان بۆ بەرم بیانبڕم
ئەو دارانەی لە باڵای خۆم بەرز ترن
شێرکۆبێکەس
