🦋گلاره🦋
Открыть в Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
407
Подписчики
+2024 часа
+467 дней
+17830 дней
Архив постов
408
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
خۆم ئەچم بۆ جادەی عاشقان
لە کۆگای ئاسمان ی سەرپەڕدا
پارچەیەک لە هەوری پەمەیی
تەنکت بۆ ئەکڕم
لای باران ئەیدوورم
بۆت ئەکەم بە کراس!
هەر لەوێ لە کۆگای مانگەشەو
تریفەی ڕەفتەیەک هەڵئەگرم
دوو گوارە لە پرشنگ
دوو بازن لە زیوی خەرمانە
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
من جووتێ ئەستێرەت
لە کۆگای سایەقە بۆ ئەکڕم
بۆت ئەکەم بە پێڵاو!
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم
شێعرێکی درێژی سوورکارم
لە دەرگای حەوشەوە تا ژوورێ ڕائەخەم
بۆ ئەوەی بەسەریا بڕۆیت و
بێیتە لام
بەر لەوەی ئەمجارە بتبینم!
شێرکۆبێکەس
