🦋گلاره🦋
Открыть в Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
407
Подписчики
+224 часа
+467 дней
+18030 дней
Архив постов
408
ماوەیەکە
تەیری عەشقێ ، هاتۆتە ناو هەناومەوە
هەر کاتێ کە ئەو بخوێنێ
من لێرەوە ، ئەبمە سەرچڵی درەختی و
لە ڕەوەزی چاویشمەوە
پۆل پۆل شیعر دێنە دەرێ!
❤️شێرکۆبێکەس❤️
408
کاتێ وتت خۆشم ئەوێی !
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی لەبەر چاوم
جارێک ئەبوو بە پەپوولە و
لەسەر دەستم ئەنیشتەوە ،
جارێکی تر ئەبوو بە پرژەی قەڵبەزە و
تنۆک تنۆک لێی ئەدام و ،
جارێکی دی ئەبوو بە پەنجەرەی هەور و
من بە مانگ و هەڵئەهاتم و ،
لەپڕێکدا ئەبوو بە شەقامی بەفر و
من بە چرایێکی سوور و
ئیتر وشەی خۆشم ئەوێی
هەتا ئەهات، گەورە ئەبوو....!
تا وای لێ هات ، ئێوارەیێک
بوو بە خەرمەنی گوڵاڵە و
بە ژوور و ماڵ و شیعرەوە
دایپۆشیم و تیا نوقم بووم!
🦋 شێرکۆ بێکەس 🦋
408
وەک چۆن ئاسمان، بێ ئەستێرە
یان بەهار بێ گوڵ
ئەم کوێر ئەبێ و
ئەو جوانەمەرگ ئەچێتە ژێر گڵ!
بێ چاوی تۆش، چاوی شیعرم، کوێرە و ڕێ نەبین
بێ لێوی تۆ، ئازیزەکەم، بەهار و گوڵ چین...!شێرکۆ_بێکەس
