قەڵەم دار
Открыть в Telegram
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
288
Подписчики
+124 часа
+47 дней
+430 дней
Архив постов
288
" كانت لدينا احلام لكن الواقع اسقط حرف الحاء "
دەڵێ ، ئێمەش خەون و ئاواتمان هەبوو ، بەڵام واقع پیتی حـاء ـی خستە خوارەوە ، جا ئەگەر لە وشەی الاحلام پیتی حاء بخەیتەوە خوارەوە ، وشەکە دەبێتە الالام ، واتا ئێش و ژان..
وێنەکەش شێرەکەمە
288
فعيشُكَ تحت ظل العزِ يومًا
ولا تحتَ المذلةِ ألفَ عامِ
- عنترە بن شداد
واتە/
ڕۆژێک ژیان لەژێر عیززەتدا باشترە لەوەی هەزار ساڵ بە زەلیلی بژیت..
.
288
وَقِمَّةُ البُؤسِ أَنْ تُبكِيكَ ذَاكِرَةٌ
بِمَنزِلٍ كُنتَ دومًا فِيهِ تَبتَسِمُ
ئەو پەڕی خەم و بێتاقەتی ئەوەیە یادەوەری جێگا و ماڵێک بتخاتە گریان کە هەردەم لە نێو ئەو جێگایە زەردەخەنت دەکرد و دڵت خۆشبوو.
أُعَلِّلُ النَّفسَ عَلَّ العَينَ تَلمَحُهُم
وَالنَّفسُ تَدرِي يَقِينًا أَنَّهُم رَحَلُوا
دڵی نەفسم دەدەمەوە کە ڕەنگە چاوم بیانبینێتەوە بە ساتێکی کەم و خێرا
وە دەروونم بە یەقین و دڵنیاییەوە دەزانێت کە ئەوان ڕۆشتوون و جێیان هێشتووم
مَا زَالَ عَهدِي وَثِيقًا فِي مَحَبَّتِهِمْ
وَلَنْ يُوَارِيَهُ فِي دَاخِلِي بَدَلُ
هێشتان بەڵێن و پەیمانم بەهێز و پتەوە لەگەڵ خۆشەویستییان
هیچ جێگرەوەیەک نییە لە ناوەوە دەروونم ئەو پەیمان و بەڵێنە دابپۆشێت و لایبەرێت.
(هیچ کەسێک ناتوانێت شوێنیان بگرێتەوە)
لا تَعْذِلُوا العَيْنَ إِنْ فَاضَتْ مَدَامِعُهَا
إِنَّ الفِرَاقَ عَلَى مَنْ ذَاقَهُ جَلَلُ
سەرزەنشتی چاو مەکەن ئەگەر فرمێسک بە شوێنی فرمێسکەکانیدا هاتە خوارەوە
بەڕاستی هەرکەسێک جیابوونەوە و لێکدابڕانی چەشتبێت دەزانێت چەند ناڕەحەت و گەورەیە.
288
بەڕاستی جوانە ئەم ڕەسمە ، خۆی یەک عەشرەتی دیکەمان لەگەڵبێ ، وەڵا خۆشمان بەتەنیا دەتوانین ئەم دزانە لابەرین ، بەڵام یەک دوێکی دیکە زیاد ببێ موهیمە
288
Repost from Westganews
گرژی و ئاڵۆزییەکان تا دێت زیاتر دەبن، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و عەشیرەتی هەرکی روویدا..
288
لە کونجی سینە دەنگی ئای و ئۆی دڵ دێ بە مەحزوونی
وێران بێ، نەمدی ساتێ لێی نەیە ناڵەی بریندارێ
- کـوردی
288
زوو پێم گوتن..
خوای گەوەرە ڕەحمی پێکردووم بە بەخششەکانی ، یەکێ لەوانە ئینسان قسەبکا ئەزانم بۆخوا ئەیکا یان نا..
ئەوکاتەشی عومەر چوزەر تازە دەرکەوتبوو ، وتم بەکەڵک نایا ، فەرموون ئێستا بووە بە پەندی زەمانە..
خوای گەورە ڕیاکار و خۆدەرخەر هەر ڕسوا ئەکا ، زوو یا درەنگ..
288
ئەم جەماعەتە لە نوێترین پۆدکاستیانا بە ئاشکرا پشتگیری جولەکەو ڕێبازی زایۆنیزم ئەکەن ، گەنجیش بەمانە سەرسامە ، هیوادارم بایکۆتیان بکەن ئەم پارە خۆرانە
boycott DIWAXAN 🙅♂️
.
288
وَعَذَلتُ أَهلَ العِشقِ حَتّى ذُقتُهُ
فَعَجِبتُ كَيفَ يَموتُ مَن لا يَعشَقُ
وَعَذَرتُهُم وَعَرَفتُ ذَنبِيَ أَنَّني
عَيَّرتُهُم فَلَقيتُ فيهِ ما لَقوا
- المتنبی
بەیتی یەکەم/
شاعیر دەڵێ ئەمن لۆمەی عاشقەکانم دەکرد کە بۆچی وا لەخۆیان دەکەن لەبەر تاقە کەسێ؟
هەتاوەکوو ئەوەی خۆشم ئەو ئازەرەم چێشت ئینجا تێگەشتم ، ئیدی دوای ئەوەی نەک هەر لۆمەم نەکردن ، بەڵکوو عەجایبم لێ دەهات کە کەسێک عاشق نەبێ چۆن دەمرێ؟
بەیتی دووەم/
ئینجا دوای ئەوە عوزرم بۆ هێنانەوە و لە هەڵەکەم تێگەشتم ، وە گەیشتم بەوەی کە ئەوان پێی گەشتن ( واتا منیش وەکوو ئەوان عاشق بووم )..
.
288
لِهَوى النُفوسِ سَريرَةٌ لا تُعلَمُ
عَرَضاً نَظَرتُ وَخِلتُ أَنّي أَسلَمُ
- المتنبی
واتە/
سەبارەت بە خۆشەویستی ، شتانێک هەن لەناو نەفسدا کە نازانرێت ، هەر لەخۆمەوە سەیرێکم کرد و وام گومان برد کە سەلامەت دەبم..
شەرحی زیاتر:
شاعیر دەیەوێ بڵێت خۆشەویستی هەستێکی سەیر و نهێنی ئامێزە لە ئینساندا ، ئەوەتا من هەر بە گاڵتە سەیرێکم کرد وەکوو ئەوەی هیچ شتێکی گرنگ نەبێ ، بەڵام سەلامەت نەبووم و کەوتمە ژێر خۆشەویستی ئەوەوە ..
ئەگەر پێویستی بە شەرحی زیاترە بێژن با هێشتا ڕونیکەینەوە..
تـێبینی:
عَرَضاً = لەخۆوە ، یا وەکوو دەڵێ بەبێ ویستی خۆم ، یان هەر شتێ کە بە گرنگیەوە لێی نەڕوانی و وە پێت وابێ ئاساییە..
