ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

قەڵەم دار

قەڵەم دار

Открыть в Telegram

باسەکە قەڵەمی دار نییە..

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
288
Подписчики
+124 часа
+47 дней
+430 дней
Архив постов
سڵاو گەورەم! دڵنیام لێرەبووایەی لەگەڵ ئێمە دەبووی (ئەوانەی نە ڕشتنی خوێنی کوردیان بە ناحەق قبوڵە، نە بێدینی و بەرەڵڵایی و گاڵ
سڵاو گەورەم! دڵنیام لێرەبووایەی لەگەڵ ئێمە دەبووی (ئەوانەی نە ڕشتنی خوێنی کوردیان بە ناحەق قبوڵە، نە بێدینی و بەرەڵڵایی و گاڵتە بە دین و شەریعەت و بوونە داردەستی خۆرهەڵات و خۆرئاوا) ئاخر جەنابت کە دوای نوێژی عەسر دەرسی جمع الجوامعت هەبوو ( چ جای کتێبەکانی خوارتر)، کە مەلا بووی و ئەهلی نوێژی جەماعەت بووی، کەی پەیوەندیت بەوانەوە هەیە کە بێڕێزی بە مەلا و مزگەوت دەکەن؟ جەنابی قازی، کە تۆ ناوت (محمد)ە، دەگمەن نەبێ مەندیلەکەی سەرت دانانێیت، و پێش شەهیدبوونیشت دەستنوێژێکی جوان و دوو ڕەکعەت نوێژ لەبیرناکەی: کەی هی ئەوانەی جنێو بە هەرچی محمد ناوە دەدەن، و گاڵتە بە مەندیلی سەرت، و ئەو قیبلەیەش دەکەن کە ڕووتتێدەکرد؟! تۆ کە شۆڕشت دژی ڕژێمی تاغوتی بێدینی پاشایەتی ئێران بوو، ئەوەشی پشتی تێکردیت و لە سێدارەی دایت مارکسییەت و عەلمانییەت بوو، کەی دەبیتە ڕەمزی ئەوانەی مارکسی و عەلمانین و هەر میراتگری ئەوانەن کە ئەو گەردەنە بەرزەی تۆیان بەپەتەوە کرد؟! تۆ هی ئێمەی بە قوربان، وەکو براکانت لە مەردان و شۆڕشگێڕانی کورد.

رَبِّ اجْعَلْ هَذَا الْبَلَدَ آمِنا .
رَبِّ اجْعَلْ هَذَا الْبَلَدَ آمِنا .

کـە مناڵ بووم زۆر ڕقم لە نیوەڕۆ بوو دوای ئەوەی نانمان ئەخوارد هەموویان عادەتیان وابوو ئەخەوتن منیش ئەبووم بە تەنیاترین مناڵی
کـە مناڵ بووم زۆر ڕقم لە نیوەڕۆ بوو دوای ئەوەی نانمان ئەخوارد هەموویان عادەتیان وابوو ئەخەوتن منیش ئەبووم بە تەنیاترین مناڵی جیهان بەبێ یاری بەبێ هاوڕێ بەبێ دڵخۆشی بە کزی لە سوچێکا دائەنیشتم ئێستاش ژیانم زۆر نیوەڕۆیە زۆر نیوەڕۆ.. وێنەکەش کۆپی مناڵیمە

مَتَى نَنْقُلْ إِلَى قَوْمٍ رَحَانَا يَكُوْنُوا فِي اللِّقَاءِ لَهَا طَحِيْنَا - عمرو بن کلثوم ئەڵێ ئێمە قەومێکین ، ئەگەر بچی
مَتَى نَنْقُلْ إِلَى قَوْمٍ رَحَانَا يَكُوْنُوا فِي اللِّقَاءِ لَهَا طَحِيْنَا - عمرو بن کلثوم ئەڵێ ئێمە قەومێکین ، ئەگەر بچین بۆ شەڕ ، ئەوا هەر لەگەڵ گەیشتنمان ئەو قەومە تەفرو تونا ئەکەین ، وەکوو چۆن بەردی رحا دانەوێڵە وردو خاش ئەکاو ئەیکا بە ئارد.. بە کورتی ئەڵێ وەکوو ئارد ئەتانهاڕین ، وێنەکەش نمونەیە..

ئێمە لە مەترسیدا نین ، بەڵکوو خودی مەترسیەکەین.. .

گوتیان بەس تەکسی بکڕە ، نەفەر ڕژاوە ، سەعاتێکە ئەگەڕێم کەس بەسەر جادەوە نییە.. .
گوتیان بەس تەکسی بکڕە ، نەفەر ڕژاوە ، سەعاتێکە ئەگەڕێم کەس بەسەر جادەوە نییە.. .

وقف خطيب على المنبر فقال: "ظهر الفسادُ في البرُّ والبحرُ" فقال أحد الجالسين: وعلى المنابر. واتە/ خەتیب ( ئەو کەسەی وتار دەدا ) لەسەر مینبەر وەستاو وتی: خراپەو فەساد لە دەریاو وشکانیدا بڵاوبۆتەوە و دنیای داگیر کردووە یەکێکیش کە لەویا دانیشتبوو وتی: وە لەسەر مینبەرەکانیش.. .

قال الرشيد: يا أصمعي! ما العشق الذي على حقيقته؟ قال: قلت أن يكون ريح البصل منها أطيب عنده من ريح المسك والعنبر.. واتە/ ڕەشید
قال الرشيد: يا أصمعي! ما العشق الذي على حقيقته؟ قال: قلت أن يكون ريح البصل منها أطيب عنده من ريح المسك والعنبر.. واتە/ ڕەشید وتی: هۆ ئەسمەعی !  کام عیشق ڕاستەقینەیە؟ دەڵێ : وتم بەوجۆرە بێ کە ئافرەتەکە بۆنی پیازی لێبێ لای پیاوەکە لە بۆنی میسک و عەنبەر خۆشتر بێت.. .

ئەگەر ئەم کەناڵەت لا نەبێ ، تیلیگرام دیلیت بکە ، چونکە تەنها کات ئەکوژی .

یقال : “مَن طلب أخًا بلا عيب بقي بلا أخ” دەوترێ : هەرکەسێک داوای هاوڕێیەک بکات بەبێ عەیب و کەموکوڕتی بەبێ هاوڕێ دەمێنێتەوە. بۆی مەگەڕێ کەسی بێ عەیبت دەست ناکەوێت، بەڵام بزانە کام خاوەن عەیبە دەکەیتە هاوڕێت. چونکە هەموو خاوەن عەیبێک شایستەی هاوڕێیەتی نییە.

عبداللە الصغیر کۆتا پاشای ئەندەلوس بووە ، جا لەکاتی ڕوخانی ئەندەلوس دایکی پێی دەڵێ: بگری وەکوو ژن ، بۆ شانشینێک کە پیاوانە نەتپاراست.. .

ئێوارانی غرناطە و کۆشیکی حمراء .

خوای گەورە ئاسانی بکا بۆمان سەفەرێکی ئەوێ.. .

کاتێ ئەندەلوس ڕوخا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی خاچپەرستەکانەوە ، شاعیر ابو بقاء الرندی قەصیدەیێکی نوسی و تا ئێستاش گرنگترینی نێو قەص
کاتێ ئەندەلوس ڕوخا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی خاچپەرستەکانەوە ، شاعیر ابو بقاء الرندی قەصیدەیێکی نوسی و تا ئێستاش گرنگترینی نێو قەصیدەکانە لە رثاء ـی ( لاواندنەوە ) ئەندەلوس ، تێیدا باسی ئەو نەهامەتیانە دەکا کە توشی بوونەو باسی ئەو ساتانە دەکا کە موسوڵمانان کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە و زەلیل بوونە ، بۆیە لە بەیتی کۆتاییدا دەڵێ:
لِمثلِ هَذا يذوبُ القَلبُ مِن كَمَدٍ إِن كانَ في القَلبِ إِسلامٌ وَإِيمانُ
واتە/ بەهۆی کۆمەڵێ شتی وەهاوەیە کە دڵ دەتوێتەوە لە خەما ، ئەگەر لەدڵدا ئیسلام ئیمان هەبێ.. وێنەکەش کۆشکی حمراء ـە لە غرناطە ، واتا گرانادا ( Granada ) لە وڵاتی ئیسپانیا..

کـە مناڵ بووم ، گوتیان عەیبەیە پیاو بگری کۆترەکەم مرد ، نەگریام کەلاکانیان بردم نەگریام تۆپەکەیان تەقاندم نەگریام کە برادەرەک
کـە مناڵ بووم ، گوتیان عەیبەیە پیاو بگری کۆترەکەم مرد ، نەگریام کەلاکانیان بردم نەگریام تۆپەکەیان تەقاندم نەگریام کە برادەرەکانم دەردەچوون و دیاریان بۆ دەکڕدراو منیش ئافەرین ، دیسانەوە نەگریام گەورەبووم ڕۆشتنی ئازیزانم بینی و نەگریام 13 ساڵی خوێندم بە فیڕۆچوو و نەگریام خەونە خنجیلانەکانی مناڵیم لەناوچوون نەگریام ئەم هەموو گریانە و سەدان گریانی تر لەسەر دڵم کەڵەکە بوون ، دواجار وردە وردە لەسەر ڕوخسارم ڕەنگیان دایەوە و ئێستا ڕوخسارم لە تەمەنم گەورەترە..

ئێستا خـەوم یەت بەیانی شەرحی بەیتەکان دائەنێم.. .

َ مانای بەیتە شعرەکە: تۆز و غوباری ڕۆژی جەنگ شاهێدی غیرەت و ئازایەتی منن ، نەک تەنها ئەوە بەڵکوو قەڵەم کتێبەکانیش باسی ئازایەتی و چاونەترسی منیان تێدایە و شاهێدی ئەو ڕاستیەن.. .

وَالنَقعُ يَومَ طِرادَ الخَيلِ يَشهَدُ لي وَالضَربُ وَالطَعنُ وَالأَقلامُ وَالكُتُبُ - عنترة مـاڵئاوا شێخ .
وَالنَقعُ يَومَ طِرادَ الخَيلِ يَشهَدُ لي وَالضَربُ وَالطَعنُ وَالأَقلامُ وَالكُتُبُ - عنترة مـاڵئاوا شێخ .

سمع الأحنف بن قيس رجلًا يقول: التعلُّم في الصغر كالنقش على الحجر. فقال: الكبير أكبر عقلًا، ولكنه أشغَلُ قلبًا. ئەحنەفی کوڕی قەیس گوێی لە پیاوێک بوو دەیوت: فێربوونی زانست لە منداڵی وەک نەخشی وایە لەسەر بەرد. »ئەحنەف وتی: کەسی گەورە و پێ گەیشتوو مێشکی گەورەترە (لە منداڵ)، بەڵام دڵی سەرقاڵترە. بەڵام ئەمە نابێت بکرێتە پاساو و بیانوو بۆ فێرنەبوونی زانست لە دوای لەدەست چوونی تەمەنی منداڵی.

العلم فِي الصِّغر مِثْل نَقْش فِي اَلحجْرِ، وَالعِلم فِي الكبر مِثْل نَقْش فِي اَلمدِر. زانست لە تەمەنی بچووکی و منداڵی وەک نەخشی هەڵکۆڵدراو وایە لەسەر بەرد، و زانست لە تەمەنی گەورەیی وەکو نەخشی سەر قوڕ وایە. واتە فێربوونی زانست لە تەمەنی بچووکیدا ناسڕێتەوە و لە بیر ناچێتەوە وەک چۆن نەخشی سەر بەرد ناسڕیتەوە. بەڵام لە تەمەنی گەورەیی وەک نەخش و نووسینی سەر قوڕ دەسڕێتەوە.