ئەڤین
Открыть в Telegram
مەزنترین جوانی، وەفایە…🌱🩶
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
318
Подписчики
+124 часа
+37 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
318
وەکو دەنگی پێی بارانی
نەرم و نیانی
تۆ لە باڵای پایز ئەچی
پڕ ئیلهامی
لە گریانی دایکم ئەچی
میهرەبانی ...
#شێرکۆ_بێکەس
318
لەو شەوە بێدەنگەدا، سەرم لەبن لێفەکە هێنا دەرێ. ناو ماڵەکەمان بە تریفەی مانگەشەو ڕووناک ببوو. من کە منداڵترین کچی ماڵ بووم، لە پەنای خۆشکەکانم خەوتبووم. چاوم گێڕا، دیتم بابم لەسەر بەرماڵەکەی دانیشتووە. بەڵام ئەمجارە شتێک جیاواز بوو.
بابم جارجارە سەری دەنایە سەر عەرز، جارجارەش دەستی هەڵدەهێنا. پێموابوو لەگەڵ کەسێک قسان دەکات، وەک ئەوەی زۆر لێی نزیک بێت. ئەگەر چاویشم لێکرد خۆ هیچ کەسی دیکەی لێ نەبوو، جگە لە بێدەنگی و نوورێکی بێ هێز کە لە دەلاقەی ماڵەکەمانەوە دەهاتە ژوورێ.
وردەوردە وڵات ڕووناک دەبوو، من هێشتا لەنێوان خەو و بێداریدا بووم. چاوم لێ بوو؛ بابم هەستا و زۆر بە هێمنی چووە لای سندووقی لیباسەکانی. ئەو دەستە لیباسەی لەبەر کرد کە هەموو جارێ خۆشکە گەورەکانم دەیانگوت: بابە! ئەو لیباسەت زۆر لێ جوانە. وامدەزانی بابم دەچێت بۆ شایی و زەماوەند. دەی ئەگەر وایە، بۆچی ئێمە لەگەڵ خۆی نابات؟ نەمدەزانی بڵێم چی.
بابم پشتێندی سێگرێی بەست. لۆی جامانەکەی هاویشتە پشتسەری. بە بێدەنگی وەدەرکەوت. کاتێ ویستی دەرکەی حەوشە بکاتەوە، ئاگام لێبوو دایکم بە دوایدا چوو. وەکوو کەسێک کە لە دوێنێ شەوەوە چاوڕێ بوو. منیش خۆم گەیاندە بەر دەرکەی دیوەکە و ڕاوەستام. دایکم پشتێندەکەی بابمی گرتبوو. بە کوڵ دەگریا. لەبەر گریان نەیدەتوانی هەناسە بدات. لە بابم دەپاڕایەوە: بۆ خاتری خودا مەڕۆ. بابم هیچی نەگوت. هەر ئەوەندە زۆر بە ئارامی دەستی دایکمی گرت و پشتێنەکەی پێبەردا. دایکم هەر دەگریا و دەیگوت: گەڕانەوەت نییە! ئاخر من بە تەنیا ئەو منداڵانە چی لێ بکەم؟ بابم سەری هێنا پێشەوە و وتی:
«ئەگەر بڕیارە منداڵێک هەتیو بکەوێ، دەبێ منداڵی ئێمە بێت؛ نابێ هیچ منداڵێکی دیکەی کورد بێباوک بمێنێ… تۆش بڕۆ هەر ئەو دوعایە بکە.»
وامدەزانی کە دایکم بەو قسە تۆرا. چوونکا دایکم ئیتر بە تەواوی بێدەنگ بوو. فرمێسک لەنێو چاوانی قەتیس ما. هەروا لەنێو حەوشەکە دانیشت.
بابم بەبێ ئەوەی بۆ هیچ لایێک بڕوانێ، ڕۆیی و دەرکەی لە پشتسەری خۆی پێوەدا. لەو کاتەدا دەمگوت: خۆزگە دەمزانی بۆ کوێ دەچێت.
من هەروا ڕاوەستا بووم. سەرما هەموو لەشمی داگرت. خەمێک لە دڵمدا بوو. نەمدەزانی چییە؟ بەڵام هەستم بە قورسایەکەی دەکرد.
هەتاو هەڵات و بە تیشکی خۆی وڵاتی ڕووناک کرد. چاوێکم بە نێو ماڵەکەی خۆماندا گێڕا. لە بێدەنگی نێو ماڵەکەمان تەنیا گوێم لە دەنگی هەناسەی خۆم بوو. بەرماڵەکەی باوکم هێشتا لەنێو دیوەکە بوو.
بۆ ئاخرجار کە بابی خۆم دیت، لەو مەیدانەی بوو وا گەورەکان پێیان دەگوت: "چوارچرا". بابم بە سەر سێدارەوە بوو. نەیدەتوانی بانگم بکات: "مونیر گیان! کچە جوانەکەم".
(بە ڕوانینێک بۆ بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی خاتوو مونیری قازی کچی پێشەوای شەهید قازی محەممەد)
318
داستانی ڕەشە ڕەیحانە ئەوەیە کە:
دایکێک حەوت کوڕی دەبن کە جگە لە کوڕە بچووکەکەی هەموو ژن و منداڵیان دەبێ و ئەم کوڕە چووکە عاشقی کچە پووری دەبێ.
کار و باری زەماوەند تەواو دەبێ و شەوی زەماوەند خەبەر دێ کە شەڕ دەستی پێکردووە!
دایک کە هێزی دووری کوڕەکانی نابێ بۆوەیکە سڵامەت بگەڕێنەوە نەزر دەکا کە بۆ سەربڕانە گیانی یەکێک لە ئازیزەکانی بدات!
شەڕ تەواو دەبێ و خەبەر دێ کە کوڕەکانت بە سڵامەتی ئەوە دێنەوە ماڵەوە و دایک مەجبوور دەبێ نەزرێکەی بەجێ بێنێ،دەگەڕێ لە ناو بنەماڵەکەی،جگە لە بووکی چووکەی هەموو منداڵیان هەیە،
شەو بە بووکە چووکەکەی دەڵێ و ئەویش کە دڵێکی مێهربان و عاشقی دەبێ قبووڵی دەکا ئەو شتەی!
کاتێک حەوت برا دەگەڕێنەوە هەموو ژنەکانیان بە پیرەوەی مێردەکانیانەوە دەچن بەڵام هیچ خەبەرێک لە بووکە چووکەکە نەبوو.
کاتێک باس و خەبەری کاری دایکەی بە مێردی ئەو بووکە چووکەی دەدەن،
لە تاوان و لە نامرادی مەجنون دەبێ و دەچێتە کێوەکان و ئەم گۆرانێی بۆ هاوسەرە قووربانێکەی دەخوێنێ (:🩶
لە دوای باڵای تۆ ئەی هاوار دڵ بە کێ خۆش کەم...
318
ژن کێیە؟
هەر پیاوێک لە هەر پایە و پلەیەکدا بێت،
لە سەرتای ژیانەوە لە سکی ژنێک بە ناو دایک،
کاتێ دەگری لە باوەشی ژنێک،
کاتێ ئاشق ئەبێ ئەچێتە ناو دڵی ژنێک،
پیاوەکان هەمیشە پێویستیان بە ژنێک هەیە!!!
ژن ئازایەتی و ڕەسەنایەتی،
ژن جوانی و خۆشەویستی،
ژن هەست و دلۆڤانی،
ژن ئازادی و ژیان،
نەک ئامانجێک بۆ یەخسیری....
318
لەوانەیە جار جار بچمەوە ناو ئەو دنیایە،ئەزانی کەی؟
کاتێک زانیم کە نە گۆرانی و نە جگەرە نەیانتوانی لە خووماریم دەربێنن...
ئەو کاتە ئەچمەوە دونیایەکەی خۆم و لەگەڵ هەژین و بابی ڕۆژێکی خۆش تێدەپەڕێنین،من چێشتیان بۆ ساز دەکەم و ئەوان لە حەوشە تۆپانێ دەکەن،کچەکەشم وەک خۆم عاشقی تۆپانێیە.
دواتر هێوارەکەی هەژین کتابێکی پیرباڵ دێنێت و داوا لە باوکی دەکات کە شێعرەکانی پیرباڵی بۆ بخوێنێتەوە و شەویش بەر لە خەوتن من و بابی هەژین ئەچینە بان سەری کچەکەمان و باوکی گۆرانی هەواری خاڵی ماملێ وەکوو لای لایە بە گوێی من و کچەکەمان دا ئەچرپێنێ بۆوەیکە هەژینی بابەی خەوی لێکەوێ و من دڵشاد لەو هەموو خۆشەویستی و عەشقی نێوان بنەماڵە بچکۆلەکەمان سەرخۆش دەبم و لە باوەشی تاکە خۆشەویستم دا خەو دەمباتەوە....
دایکی هەژین🥲🤍
318
سلام ای عشق دیروزی
منم ان رفتە از یادی
کە روزی چشم هایم را بە دنیایی نمیدادی
سلام ای رفتە از دستی کە میدانم نمی آیی
و میدانم برای من امیدی رفتە بر بادی
به خاطر داری ام آیا؟
به خاطر دارمت آری!
سلام ای باور پاکی که از چشمم نیفتادی
تو در من زنده ای،هستی
گمانم دوستت دارم
که با هر واژه ی شعرم عجینی مثل همزادی
سکوتم را نکن باور
خودت هم خوب میدانی که در اشعار من
چیزی شبیه داد و فریادی
فلانی
وصف این حسرت،مگر در شعر می گنجد؟
تصور کن در حجله بمیرد تازه دامادی
اسیر عشق من بودی!
زمانی،لحظه ای،روزی..
رهایت کردم و گفتم:"پرستویم تو آزادی"
نوشتی بی تو میمیرم،خرابت میشوم عمری
خلاف آنچه میگفتی ببین حالا چه آبادی!
نه پیغامی،نه پسغامی
چه راحت بردی از یادم
نه حتی نامه ای ، شعری، برای من فرستادی؟
حقیقت زهر تلخی بود که آگاهانه نوشیدم
از این هم تلخ تر باشی
همان شیرین فرهادی:)
محمد رضا نظری
