باهۆز | bahoz
Открыть в Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
280
Подписчики
+324 часа
+77 дней
+1430 дней
Архив постов
لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەر دا
شۆخێکە غەمی ئایینەداری بە قەمەر دا
خەمڵیوە وەکوو گوڵ بە سەر و بەرگی بەهاری
خۆی گوڵ، دەمی گوڵ، چەپکەنی گوڵناری لەبەردا
بۆ زەوقی تەکەللوم کە دەمی هاتە تەبەسسوم
خەندەی لە دەمی غونچە و تەعنەی لە شەکەر دا
شەڕیانە لەسەر موڵکی دڵم غەمزە و نازی
بۆیێکی بە جووت دێن وەکوو نەشتەر لە جگەردا
گەنجینە تەلیسمی هەیە بەو چاوە لەسەر هیچ
وەجهی چییە ئاشوفتەیە زولفت لە کەمەردا؟
تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داغی خەدەنگت لە جگەردا
ماڵێکە هەموو وەقفە لە شەوقی سەری کوڵمت
عومرێکە هەموو سەرفە لە ناڵینی سەحەردا
هەر لەحزە وەفایی وەکوو بولبول کە دەناڵێ
کەس مەنعی نەکا عەشقی گوڵەندامی لەسەردا
وەفایی
لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و کوتی ڕوومە
بە دۆشی ئەژدەهایی پڕ نێشی ڕاگرت و کوتی موومە
تکام کرد قەتڵی من ناحەق مەکە سوننەت، کوتی فەڕزە
کوتم بۆ ئاگرت بەردایە عومری من؟ کوتی خوومە
کوتم تەنها منم کوشتەی ئەتۆ توند بوو کوتی گوم بە
دووسەد وەک تۆ لەهەر سوو کوشتەیی شمشێری ئەبروومە
کوتم تا کەی لە خانی وەسڵی تۆ نەومید و بێبەش بم
کوتی مردووت مرێ عاشق بەدایم زار و مەحروومە
کوتم زەخمی دڵم بەس کارییە، توند بوو کوتی
لاچۆ، بە من چی؟ تیرەبارانی نیگاهی چاوی جادوومە
کوتم تەنها منم بەستەی ئەتۆ توند بوو جوابی دا
هەزارانی وەکوو تۆ بەستەیی زنجیری گێسوومە
کوتم ڕەسمی وەفاداری بە جێ بێنە، کوتی شێتی
وەفا بۆ دڵبەران کوردی لە ئەم دونیایە مەعدوومە
کوردی
خوێندنەوە شیعری:
"لە نووری لامیعی تەشتێکی ڕاگرت و کوتی ڕوومە
بە دۆشی ئەژدەهایی پڕ نێشی ڕاگرت و کوتی موومە"
لە کتێبی: #دیوانی_کوردی
بەرهەمی: #کوردی
مقام: #عهدنان_کهریم
دەنگ: #چۆڵستان ( #شێخ_ئەگیت)
میکس و مەستێر: #چۆڵستان
📺 چۆڵستان
🌤لینک ناشناس
📞ارتباط با ادمین
خوێندنەوەی شیعری: "06-لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەردا"
لە کتێبی: دیوانی #وهفایی
دەنگ: #چۆڵستان ( #شێخ_ئەگیت )
موسیقی: ساز و ئاواز
ئاواز: #عهدنان_کهریم
📺 چۆڵستان
🌤لینک ناشناس
📞ارتباط با ادمین
وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ
لە پێناوت دەنێم سەر تا بزانی
منم ڕۆڵێکی ئازا و باوەفای تۆ
لە بۆ پاراستن و حیفزی سنوورت
لەباتی «ماژینۆ» سینگم قەڵای تۆ
دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد
کە دەتبینم لە دەس بێگانەدای تۆ
دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من
بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ
بە شینکە و گوڵ سەراسەر سوور و شینە
چ جوانە دیمەنی کێو و چیای تۆ
لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت
دەدەن هێمن! هەوڵ خوشک و برای تۆ
هێمن موکریانی
#ناسر_ڕەزازی
چەبیدی
یەخۆ وههار هات گوڵ وهدارهوه
خهوهرێگ نههات وهلای یارهوه
چهبیدی چهبیدی چهكردی
نههاتی دوێته پیرم كردی
كهفتمه ناوجێ چوی ماران گهسه
دوێته ڕهحمت بوود دی دروو بهسه
چهبیدی چهبیدی چهكردی
نههاتی دوێته پیرم كردی
ڕاسه غهریبم لهی دویر وڵاته
له ههر كوره بم دڵ ههر لهلاته
چهبیدی چهبیدی چهكردی
نههاتی دوێته پیرم كردی
🎸@kord_mozik1469🎸
هەی شەمی شەوان، هەی شەمی شەوان
ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان
ھەی زیندەگی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەکەی دیدەی بێ خەوان
هەی وەک بەختی من سەرگەشتەی سارا
هەی زوڵف پڕ لە بۆن عەنبەرین سارا
ھەی ئاسکی سرکی لە سێبەر سڵکەر
ھەی ھەوای بەرزی ئێڵاخان لەسەر
ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕ سووتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ
تۆ جارێک نایەی بە سەر وەختی من
گوێ ناگری لە ئاھ، زامی سەختی من
ناپرسی ئاخۆ من بێ تۆ چۆنم
بێ باکی لەتین قرچەی دەروونم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە
بێ مروەتیت کرد ئەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیاهـ ستارەم
وەعدەی من و تۆ دیوانی خوا بێت
مەگەر ئەو ڕۆژە دادم ڕەوا بێت
ئەگینا ئێستا تۆ بە سەلامەت
وا ئەم هەقەی من کەوتە قیامەت
وەلی دێوانە
ناموسەن نازانن سەر و بنی زمانی کوردی چیە و چۆن بنووسن و... کاناڵی کوردی لێ مەدەن🙏
کاورای کەر تۆ شێعری هەژار و هێمن دادەنێت و... گوو ئەخۆی ئێژی بۆ عێراقی قسە ئەکەی و ئەنووسی😒
