گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Открыть в Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
203
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
يك بار وقتى پسركم ديميتراكى در كالسيديك مُرد، من باز مثل همين حالا از جا جستم و رقصيدم.
خويشان و دوستانم وقتى مرا در برابر جسد در حال رقص ديدند پريدند كه نگاهم دارند، و داد مى زدندكه: ((زوربا ديوانه شده! مخش عيب كرده!» ولى من در آن موقع اگر نمى رقصيدم از درد و غم ديوانه مى شدم؛ چون آن بچه نخستين پسر من بود و سه سال داشت و نمى توانستم مرگش را تحمل كنم.
متوجهى من چه مى گويم، ارباب؟ يا اينكه دارم با ديوار حرف مى زنم؟
زوربای یونانی،
نیکوس کازانتزاکیس
شێعرێکت پێ قەرزار بووم بۆنی تۆی لێوە بێت
وشە و دێڕی تۆی تێوە بێت
شێعرێکت پێ قەرزار بووم گیانا
شێعرێکت پێ قەرزار بووم…
پاییز تێپەڕی
بێهوودە!
بە بێ بردنی یار.. بۆ خەزانەوار
یان نووسینی شێعرێ لەسەر مەمکی
بە یادگار
یان هاواری ڕازێ بەرامبەر بە شار
تا
بزانن تۆ
سترانی منی…
•ئالان ڕەحمانی
پێم بێژە بێ وەفا
ئەمێستا یاری کێی؟
خەزانی عومرم گەشت
ئیسە بەهاری کێی؟
#Goranî • @Girugal
دڵم نەهات ئەمەیان دانەنێم؛
با بە یادگاری لێرەدا بمێنێتەوە، وەکوو نمونەیەک لە دڵسۆزی و ئازیزیی ئێوە❤️
سەلام کاک ئالان هیوادارم باش بن
لەم ڕۆژانەدا بە دوای گۆڤارێک دەگەڕام کە لەناو گۆڤارەکاندا بەر شێعرێکت کەوتم ، لەبیرم چۆوە بۆچی ئەگەڕام
شێعری شەڵاوی ئێوارە لەگەڵ خۆی بردم.
بردمیەوە ئەو ئێوارانەی کە تاسەیی یەخەم پێدەگرێ
جارێکی تر ئیمانم بە شێعر هێنایەوە
لە کۆتایی شێعرەکەتا ڕۆژ و شەویش لای من گۆڕا
لەوانیە نیشتمانی تۆش کچێک بێ...
شاعیری شاری شەڵاڵی شەڕ
ئەو وشانە و دێڕانەی لە هەوری هەستت دەبارێن
ڕۆحی منی بۆ چرکەساتێک بوژاندەوە
هێندە لە ناو ئەو ئێوارەدا ماومەتەوە ، شێعرەکانی ترم نەخوێندۆتەوە
بەس دڵنیام ئەوانیش هێندەی کازیوەی بەیان جوانن
لە کۆتاییدا دەمویست بڵێم دڵخۆشم بەهەبوونی گەنجێکی وەک ئێوە ،
لە ئەدەبیات کوردی دا خەبات دەکەی
قەڵەمت هەر مان و سەربەز بێ.
عقلمو زیر پا گذاشتی رفتی
تو منو مبتلا گذاشتی رفتی
بە غم زمونە ای دل
منو جا گذاشتی رفتی…
تا دنیا دنیایە #مەلەکووتی_ئەعلا
#Goranî • @Girugal
Repost from jineftin
💫 پاییز تێپەڕی بە بێهوودەیی
✍ ئالان ڕەحمانی
🔻 بە جێی جم و جۆڵێک
لەسەر لێوی ناسکی تیژی نەشتەرێک سەمامان کرد
لەسەر تەنافێک تێپەڕین-
بەرەو لای ژار
داکەوتین
پاییز تێپەڕی و
بۆنی تۆخی خوێنم لە خەراباتەکانمدا هات
هەتاو بە برینم پێکەنی و
سیگارەکەم بۆنی بۆنەکەت نادات
لە دەستمان چوو؛ پاییز.
لەمبەری نەشتەرەوە-
کە شێتانە و شاعیرانە
بێ باک و نەترس، سەمامان کرد-
کە بەفر، بێ پرس
خوێنمی ئەماشییەوە-
لە چاوەڕوانی دا
هەمووکەس تۆ بوو و
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2026/02/20/%d9%be%d8%a7%db%8c%db%8c%d8%b2-%d8%aa%db%8e%d9%be%db%95%da%95%db%8c-%d8%a8%db%95-%d8%a8%db%8e%d9%87%d9%88%d9%88%d8%af%db%95%db%8c%db%8c/
ئیمشەو لە میوانییەک بووین و کچە پوورزاکەمم دی کە پۆلی شەشە.
وتی فڵانە نووسەر ئەناسی؟ وتم نەوەڵا کێیە؟!
نزیک هەفت/هەشت کتێبێکی هێنا و وتی ئەوە.
کتێبی تازە لاوان بوو
هەموو لەو کتێبانەی خوێندبۆوە و تەنیا یەک دانەی مابو!
وە هەر یەکەیان سەد-سەدوپەنجا لاپەڕە ئەبوون.
ئەتوانم بێژم لەم ماوەیەدا ئەمە یەکێ لە خۆشترین شتانێ بووە وا دیومە…
وە نەختێکیش بە خۆمەوە شانازی ئەکەم کە زۆر نا، نەختێک بە قسە کردن سەبارەت بە کتێب بۆی و هاندانی، کاریگەریم لەسەری هەبووە و کتێبەکانی منی دیوە و حەزی بە کتێب کردووە.
هیوادارم جار بە جار باشتر و سەرکەوتووتر بێت لە ڕیگەیەدا
