گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Открыть в Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
203
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
بە هەر حاڵێ بوو
شەوترین و
شەلترین شەوی ساڵم گەیاندە ئاکام.
کە تەیمووری لەنگ
شەرمۆک و لەرزۆک
کاتی بیستنی، لەنگیی خۆی ئەشارێتەوە و
دەستی سینە بە سینەوە ئەنێ.
بەهەرحاڵێ بوو
شەوترین و
شەلیترین شەوی ساڵم تێپەڕاند
سالم نا!
بە ئەسپایی چرکەکان زام بە سینەوە و
بە قایمیی کاتژمێرەکان
برین بە باڵاوە.
ئەی زوڵفت ڕۆژترین شەوی دیرۆک
خۆشەویستیی تۆ
هەموو ڕۆژەکانی کردە دوو لەت
تۆیش، لەتێکت دا بە شەو و
لەتێکت ئاوێزانی سەرت کرد
تا کە قژەکانت لەچەکیان فڕێ دا
هەرکەس تەماحی نیگایەک گرتی
تا سەری بەرەو کۆتایی پرچت بگا
بووبێتە فوسیلترین شەهوەتڕانی چیرۆک.
(آشکارا نهان کنم تا چند؟
دوست میدارمت بە بانگ بلند!)
بەڵێ! هاوار خەڵکینە
ئاشقی هەنارترین کوڵمی شار و
شەوترین زوڵفی یار و
گەشترین ئێشی مار بووم و
خەریکی شارۆی بیرەوەرییەکانمم…
ئەی خۆمترین خوێنی ناو دڵم
گەر باران باری
نۆتەکانی لە قورگت هەڵبگرە
بە هەناسەیەک منیش فێری ئاواز کە.
ئەی ڕۆژترین ڕووناکیی تەمەن
بە شەوا دێن و دەڵێن: ئێمە، ئەوین!
بە ئیعجازی پەنجە زیندوت ئەکەینەوە!
ماچوو.. خەیلێ مەمنوون! مەسیحادەمی من لەگەڵ هەتاو دێت..
بە هەرحاڵێ بوو، شەو بە ڕۆ کەروون
ئەی خوا سا مەرگێ سەحەر چێش کەروون؟
تا ناوونیشانی سەحەری هاتنت..
ئەشێ سێ پاییزی تر سەر کەم
ئەی سترانترین هەواری لووتکەی شاخ.
دڵنووسراوەکانم بۆ هەنارێ
Repost from ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
بە وەڵڵا دەیجوورە ئەمشەو نالی گیان
کە دیدەمان ئەوێکی تێدا نەبێ، یەلدا پێشکەش، گزنگ و پرشنگ و ڕێکککک کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆیەکی ساماڵینی هاوینیش دەیجوورە…
دەیجوورە نالی گیان، دەیجوورە…
یەلدایە و ئەڵێم..
گەر ئەمجارە بێیتەوە و
بتبینمەوە
لە ناو بەحری چاوەکانتا
خزرێک ئەژیم
تاکوو «یەلدایی»ترین قەسیدەی ئەشقت بۆ بنووسم
بەڵکوو نەڕۆی…
دڵنووسینەکانم بۆ ئەو
سێ ڕۆژ و چەن پاکەت..
مەگەر نەمگوتبو ئەم پاکەتە نا
پاکەتێ تر فەرامۆشت ئەکەم؟
پاکەتی فەرامۆشیت کامەیە…؟؟؟
لەم بەرنامەیا منیش شێعرێکم خوێندەوە بە هاوڕێیی کاک ئەحسەنی شەمسی ئازیز بە تار،
بەداخەوە کوالیتی زەبتەکەی خۆم لەخوارەوەیە ئەگینا دام ئەنا.
شێعری شاڵاوی ئێوارە، پەیش…
