گڕوگاڵی پاش ئێوارە
Открыть в Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
203
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
نەگلێری، کاڵێ گیان!
ئی ڕایێ مەی پۆرەشەرە هەزارێ تەر ئامێ و نیمەنە گێڵایۆ؛ گلێرای!
شەرتەش مەردەیەن و خەڵاتش ژیوای
کاڵێ گیان، نەگلێری!
بۆ! ئەر تاوات مۆ!
گۆشەو خیاڵیتەنە کەرە ئاوات کۆ!
ئامێنی
مەی
نمەگێڵیوە
نەگلێری، کاڵێ گیان!
نەگلێری…
❄️هەڵوەرین لەسەر بەفر
▪️شێعر: ئالان ڕەحمانی
▪️دەنگ: ڕامیار کایا
▪️میکس: ڕادیۆ دەنگی نیشتمان
@Girugal
لاپەڕەیەکی کتێبەکەت بکەرەوە سەیری وشەکان بکە و مەیانخوێنەوە؛
زل بنووسە: من زیندووم!
ورد ئەیخوێنمەوە: خەریکم ئەمرم..
بەرز بنووسە: خەریکم هەناسە ئەکێشم
هێواش ئەیخوێنمەوە: خەریکم تیا ئەچم…
چون من ئاشنام بە دێڕوادێڕی بوونت، چونکە من هەناسەکانی تۆم کێشاوە و چاوم هەمان خۆری دیوە کە تۆیش بینیوتە.
«و دستانت با دستان من آشناست…»
زمانی کوردیش سەیرە ها
مەسەلەن گەر کچێک تازە کوڕێک بناسێ و واش دابنێین کە خۆشی لە کوڕە هاتووە، هیچ وشەیەک بێجگە کاک نییە کە پێی بانگی بکا!
کاکەکە بە کار ئەبا هەر وەی، نایبا هەر وەی
دەی جا وەرە پەشێو مەبە و کاک وەکوو مار لە گوێچکەت گینگڵ نەدا
ئێمە قەرەچۆڵبڕیاوانی ڕێی ڕاستی
ئەزانین بێین و چوون نازانین
هەر بە منداڵی فێری سڵڵااااممم
بووین و لە مانای خواحافیز ناگەین
کاتی گەڕانەوە لە ماڵی خزمێکماندا ئەگرین
وە کاتێ کەسێک لە لامان ئەڕوا
کە لە ڕاستیدا لە چۆنیی و چۆنییەتی فعلەکە سەر دەر ناهێنین
دیسان ئەگرین و ئەسرین بە شەرمینترین شێوەی خۆی لە چاوانمان دائەبارێ
ئاسمان بە ئێمە پەرماوە و ئیتر نابارێ!
دواچۆڕەکانی #لاپەڕەی_١٥١
ئەتوانم بێژم دوای کاروباری ئامادەکردنی کە بیستن حسێب نابێ، ئەم ماوە دانیشتم و بۆ یەکەم جار گوێم دا!
گەشتە جێگایەک فەقەت ئەموت وەی بابە گیان، وەی بابە گیان :)
