ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Открыть в Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
231
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
ئەوەی بیری پاک و زمانی ڕاستبێژی هەبێت، هەرگیز دەست و دڵی لە خۆشەویستی هەڵناگرێ. چونکە وازهێنان لە خۆشەویستی، دەستپێکی وازهێنا
ئەوەی بیری پاک و زمانی ڕاستبێژی هەبێت، هەرگیز دەست و دڵی لە خۆشەویستی هەڵناگرێ. چونکە وازهێنان لە خۆشەویستی، دەستپێکی وازهێنانە لە ڕاستی.

شیرین، شیرینە! شیرین، شەمامە! بەخوا نەتبینم، خەوم حەرامە. https://t.me/Galawezhnamekaro

نووسین بۆ من، ئاوێنەی ژیانە. هەر ساتێک وزەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی لە دەوروبەرمەوە وەردەگرم، بە ڕۆحم هەستی پێ دەکەم، تێی دەگەم،
نووسین بۆ من، ئاوێنەی ژیانە. هەر ساتێک وزەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی لە دەوروبەرمەوە وەردەگرم، بە ڕۆحم هەستی پێ دەکەم، تێی دەگەم، لەسەری ڕادەوەستم، و دواتر هەمان وزە دەگۆڕم بە وشە. نوشتن برای من، بازتاب زندگی است. هر لحظه که انرژی مثبت یا منفی از پیرامونم دریافت می‌کنم، آن را با روح خود لمس می‌کنم، درک می‌کنم، بر آن مکث می‌کنم، و سپس همان انرژی را به کلمات بدل می‌کنم. https://t.me/Galawezhnamekaro

ئەحمەد کایا، مامۆستا و هونەرمەندی بێوێنەی کوردستان کە بە دەنگە پڕ لە ڕۆحەکەی، ئەدەبیات، شیعر، ئاواز و نۆتەی ناوازەی بە موزیکی کوردی، تورکی و جیهان بەخشی؛ لە غەریبیدا باڵی لێکدا و فڕی بەرەو ئاسمانی خودا، بەڵام هێشتاش لە ناخی دڵی نەتەوەکەی و جەماوەردا زیندووە. گۆرانی و وەرگێڕانی ئازادی شیعر: لێرە ئیتر گوڵێک ناپشکوێت باڵندەیەک باڵ ناکاتەوە و تەقڵەی لێ نادات، نافڕێت ئەستێرەکان ئیتر نادەروشێنەوە ڕۆژەکان دێن، بەڵام تێپەڕ نابن… لە حەوشەدا، بێ‌ئامانج دەخولێمەوە جارجار دادەنیشم و نقومی ناو بیر و خەیاڵ دەبم خەونی ڕۆژانی گەنجی و ئەوینی ڕۆیشتوو دەبینم بەڵام ڕۆژەکان دێن و دیسان تێپەڕ نابن… تێپەڕ نابن… دەڵێن لەو دەرێ، لە کۆێستانەکانی وەڵات بەهار هاتووە و گوڵ پێگەیشتووە دەڵێن خەڵکی سەربەست و ئازادانە دەگەڕێن دەڵێن کات وەک ڕووباری تۆرۆس ڕەوانە بەڵام لێرە، ڕۆژەکان دێن و هەرگیز تێپەڕ نابن… تێپەڕ نابن… لە دڵمدا هێشتا ئەوینە کۆنەکان وەک مەم و زێن زیندوون لە چاومدا، باخ و کانییەکانی کوردستان لێوانلێون بەڵام لە ئاوێنەدا، وێنەکەت بە گریانەوە کاڵ دەبێتەوە و دیسانەوە، ڕۆژەکان دێن و تێپەڕ نابن… لە تەنیشتمدا غەریبەیەک لە خەودایە هەر قسەیەکی وەک ژەهر، تاڵ و کوشندەیە بەڵام لەناو هەموو ئازارەکاندا، سەختترینیان ئەوەیە کە ڕۆژەکان دێن، بەڵام تێپەڕ نابن… دەمێننەوە. تێپەڕ نابن… تێپەڕ نابن… ✍🏻 کارۆ (شیعرەکەی شاکارە. ئەمە وەرگێڕانێکە؛ دەبێ تورکی بزانی تا تێبگەیت باس لە چی دەکەم.) نووسیومە لە: ١٦ی خەرمانانی ٢٠٢٥ https://t.me/Galawezhnamekaro

پ.ن: ئەم شیعرە، داهاتوو دەخاتە پێش ڕابردوو! بۆ؟ چونکە مەزنترین و ئازادترین هزرەکان، جوانترین هونەرەکان بە جوانیی کوردستان، و بەرزترین ئازادییەکان بە سەربەرزیی قەندیل، گیارەنگ و تۆرۆس؛ هێشتا لە پێشماندان و چاوەڕوانی یەکەم هەنگاوەکانن بۆ خولقاندن.

جوانترین فەلسەفە، هێشتا نەبووەتە کورد! بەرزترین شیعر، هێشتا نەبووەتە کورد! قووڵترین هزر، هێشتا نەبووەتە کورد! ئازادترین کوردس
جوانترین فەلسەفە، هێشتا نەبووەتە کورد! بەرزترین شیعر، هێشتا نەبووەتە کورد! قووڵترین هزر، هێشتا نەبووەتە کورد! ئازادترین کوردستان، هێشتا نەبووەتە کورد! https://t.me/Galawezhnamekaro

.

کەرامەت، پاداشتی مرۆڤبوون نییە؛ دەستکەوتی ژیانی دروستە. سەگێک کە لە پێناوی پاراستنی مەڕەکانی شوانێکدا گیانی خۆی دەکاتە قوربان
کەرامەت، پاداشتی مرۆڤبوون نییە؛ دەستکەوتی ژیانی دروستە. سەگێک کە لە پێناوی پاراستنی مەڕەکانی شوانێکدا گیانی خۆی دەکاتە قوربانی، بەڕێزتر و شیاوترە لە مرۆڤێک کە لە پێناوی دزینی هەمان مەڕاندا گیانی لەدەست دەدات. ئەو ڕستەیە لە ڕووکەشدا بەراوردێکە لە نێوان سەگ و مرۆڤ؛ بەڵام لە قووڵاییدا، یەکێک لە بنەڕەتیترین پرسیارەکانی فەلسەفەی ئەخلاق دێنێتە ئاراوە: پێوەری ڕاستەقینەی کەرامەت چییە؟ ئایا بەهای بوونەوەرێک تەنیا لە جۆری بوونییەوە سەرچاوە دەگرێت، یان ئەوەی کەرامەتی پێ دەبەخشێت، ئاراستە و مانای ڕەفتارەکانییەتی؟ لە زۆربەی ڕوانگە باوەکاندا، مرۆڤ تەنیا لەبەر مرۆڤبوونی بە باڵاتر لە بوونەوەرەکانی دیکە دادەنرێت؛ بەڵام ئەم ڕستەیە ئەو پێشگریمانەیە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و هەموو ئینسانێک ناچار دەکات بەهای ئەخلاقی نەک لە جۆری بوون، بەڵکوو لە هەڵبژاردنی ئەخلاقیدا بپشکنێت. لەو ڕوانگەیەوە، سەگێک کە گیانی خۆی بۆ پاراستنی مەڕەکانی شوان دەبەخشێت، لە ڕووی ئەخلاقییەوە پێگەیەکی بەرزتری هەیە لە مرۆڤێک کە ئاگادارانە دزی و دەستدرێژی هەڵدەبژێرێت. بەو شێوەیە، باسەکە لە بەراوردی سادەی مرۆڤ و ئاژەڵ تێدەپەڕێت و دەبێتە پرسی پێوەری هەڵسەنگاندنی ئەخلاقی. ئەم هزرە لەگەڵ بەشێک لە نەریتی قووڵی فەلسەفەی ئەخلاقدا هاوتەریبە؛ لەوێدا کە بەهای ئەخلاقیی ڕەفتارێک تەنیا بە ئاکامەکەی ناپێورێت، بەڵکوو بە پاڵنەر و بنەمای ئەخلاقیی ئەو ڕەفتارەشەوە پێوانە دەکرێت. لەو خوێندنەوەیەدا، کەرامەت ئیدی ئیمتیازێکی زاتی و مسۆگەرکراو نییە؛ بەڵکوو ڕاستییەکە کە لە مەیدانی هەڵبژاردن و ڕەفتاردا شێوە دەگرێت. جیاوازیی بنەڕەتیی نێوان ئەو سەگە و ئەو مرۆڤە، نە لە سروشتی بوونیاندا، بەڵکوو لە هەڵبژاردنەکانیاندایە؛ یەکێکیان پاسداری، دڵسۆزی و بەرپرسیاریی هەڵبژاردووە؛ ئەوی دیکەش دەستدرێژی و تاڵانکردن. کەواتە، کەرامەت لە هەڵبژاردنی ڕەفتاری مرۆڤدا شێوە دەگرێت، نە لە جۆری بوونی. ئەو ڕستەیە تەنیا دەربارەی سەگێک و شوانێک نییە، بەڵکوو هێمایە بۆ هەموو کۆمەڵگەیەک. لە کوردستانی ئەمڕۆشدا، زۆر کەس هەن کە خاوەنی پێگە، دەسەڵات یان ناوی بەرزن، بەڵام ڕەفتارەکانیان پاسداری لە بەرژەوەندیی گشتی ناکات، بەڵکوو بۆ قازانجی کەسی بەکاردێت؛ لە بەرامبەردا، کەسانێک هەن کە نە پێگەیان هەیە و نە دەسەڵات، بەڵام بە ڕەفتاری شەریفانەیان پاسداری لە کەرامەتی مرۆڤ دەکەن. کەرامەت، پاداشتی مرۆڤبوون نییە؛ دەستکەوتی ژیانی دروستە. كاتێک لەسەر ئەو بنەمایە تێڕادەمێنین، پرسیاری قووڵ لە ناخماندا سەرهەڵدەدەن؛ ئایا هەرگیز ڕووبەڕووی بارودۆخێک بوویتەوە کە ناچار بیت لە نێوان پاسداری و بەرژەوەندیی کەسیدا یەکێکیان هەڵبژێریت؟ لەو کاتەدا چۆن ڕەفتارت کرد؟ ئایا بە دادپەروەرانە دەزانی کە هەندێک جار مرۆڤ تەنیا بەهۆی پێگەی کۆمەڵایەتی یان سیاسییەوە بەڕێزتر دابنرێت، نەک بەهۆی ڕەفتارەکانییەوە؟ ئەگەر کەسێک بە نیەتێکی پاک کارێک بکات، بەڵام ئەنجامەکەی خراپ بێت، ئایا هێشتا شایانی ڕێز و کەرامەتە؟ لە ڕوانگەی تۆوە، پێوەری سەرەکی نیەتە یان ئەنجام؟ چۆن دەتوانین کولتوورێک بنیات بنێین کە تێیدا کەرامەت لەسەر بنەمای چۆن ڕەفتارکردن بپێورێت، نەک چیبوون؟ و لە هەمووی گرنگتر، ئەو ڕوانگە فەلسەفییە چۆن دەتوانێت لە کوردستانی ئەمڕۆدا ببێتە بنەمای ڕەخنەگرتن لەوانەی پێگە، هێز یان سامانیان هەیە، بەڵام ڕەفتار و کردارەکانیان لەگەڵ ئەو پێگەیە ناگونجێت؟ https://t.me/Galawezhnamekaro هێلسینکی-فینلەند ٢٠٢٣

Repost from ئاونگ
تۆ وەکوو سروەی بەیانی... @aveng_53

Repost from ئاونگ
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری ڕەمزی ئینتیزاری تۆ جریوەی دارسا
تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری ڕەمزی ئینتیزاری تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم سریوەی چەندە جوانی گیانەکەم جاران کە ئەتکوت پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە چاوی شینت گۆمی مەندی پڕ لە ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوە ئێستە بۆ وا شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟ @aveng_53

سەواد، تەنیا هەبوونی بڕوانامە نییە. بە باوەڕی من، مرۆڤی تێگەیشتوو ئەوەیە کە چاکەی خەڵک ببینێت و کەموکوڕییەکانیش بە دادپەروەری بناسێت؛ نەک بە قین، تۆمەت و تەنیا بەدوای هەڵە و کەموکوڕیدا بگەڕێت. لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش: ئایا بلیمەتێکی وەک مامۆستا هەژار دەکەوێتە ناو ئەم پێناسەیەوە؟ وەڵامەکەی بەڵێ و نەخێرێکی قووڵە. بەڵێ، لە ڕووی زانین و ڕەوشتەوە؛ چونکە مامۆستا هەژار، بێ هەبوونی بڕوانامەیەکی زانکۆیی، شاھکارگەلێکی وەک هەنبانە بۆرینە و وەرگێڕانی قانوونی ئیبن سینا بەرهەم هێنا و سەلماندی کە تێگەیشتن، بە بڕوانامە پێوانە ناکرێت. نەخێر، ئەگەر مەبەست ئەوە بێت کە مرۆڤی هۆشیار هەرگیز ڕەخنە ناگرێت. ئەگەر چێشتی مجێور بخوێنیتەوە، دەبینیت هەژار بە ڕاشکاوی و توندی ڕەخنەی لە کەموکوڕییەکانی نەتەوەکەی گرتووە. بەڵام ئەو ڕەخنانە لە قین و سووکایەتییەوە نەبوون؛ بەڵکوو وەک نەشتەرگەریی پزیشکێکی دڵسۆز بوون بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی نیشتمان. ئایا لە ڕۆژاوا هاوشێوەیەکی هەیە؟ ناتوانین تەنیا یەک کەس دەستنیشان بکەین، چونکە تایبەتمەندییەکانی مامۆستا هەژار لە چەند کەسایەتیی گەورەدا دابەش بوون: جەیمس مۆرای؛ لە ڕووی خۆفێربوون و خزمەتکردن بە زمانەوە، هاوشێوەیەکی مامۆستا هەژارە. بێ خوێندنی تەواوی زانکۆ، سەرۆکایەتیی نووسینی گەورەترین فەرهەنگی زمانی ئینگلیزی (Oxford English Dictionary)ی کرد. ژان ژاک ڕوسۆ؛ لە ڕووی ڕەخنەی کۆمەڵایەتییەوە هاوشێوەیەکی هەژارە. خوێندنی ئەکادیمیی تەواوی نەبوو، بەڵام بە ئازایەتی ڕەخنەی لە کەموکوڕی و نادادپەروەریی کۆمەڵگەکەی گرت، نەک بۆ سووکایەتی، بەڵکوو بۆ چاکسازی. لەبەر ئەوە، ئەوەی تێگەیشتن و زانینی مامۆستا هەژاری تا ئێستا بە زیندوویی هێشتووەتەوە، تەنیا زانیارییەکانی نییە؛ شێوازی بیرکردنەوەیەتی. هیچ چەمکێک لە خۆیدا ئایدیۆلۆژیا نییە. ئەوەی بیرۆکەیەک دەکات بە ئایدیۆلۆژیا، وەرگرتنی بێ‌پرسیار، بەرگریکردنی لە ڕەخنە، و کردنی بە تاکە پێوەری ڕاستی و دروستییە. تەنانەت زانیاری و تێگەیشتنیش، ئەگەر بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، دەتوانێت ببێتە ئایدیۆلۆژیا. https://t.me/Galawezhnamekaro

سواد، توانایی فهمیدن، تحلیل کردن و داوری منصفانه است.
سواد، توانایی فهمیدن، تحلیل کردن و داوری منصفانه است.

هر متنی که می‌خوانیم، متعلق به ما نیست؛ فقط متنی که با وجدان، عقل و تجربه ما یکی می‌شود، بخشی از هویت فکری ما می‌شود.
هر متنی که می‌خوانیم، متعلق به ما نیست؛ فقط متنی که با وجدان، عقل و تجربه ما یکی می‌شود، بخشی از هویت فکری ما می‌شود.

وادەزانن مرۆڤ لەبەرچی دەمرێت؟ لەبەر برسێتی؟ لەبەر جگەرە؟ لەبەر خەم؟ نا! مرۆڤ لە بێ ئومێدییەوە دەمرێت لەوەی کە ھەموو ڕۆژێک بەیانیان چاوەکانی بکاتەوە و نەزانێت بۆچی...!!؟ ✍🏻“فرانسس فۆڕد کۆپۆلا” https://t.me/Galawezhnamekaro

کاتێک لە بارودۆخ و چارەنووسی نیشتمانەکەمان ڕادەمینم، پەژارەیەکی قووڵ، دڵم داگیر دەکات. باوڕ بکەن، هەرچەند زیاتر تێ دەفکرم، سە
کاتێک لە بارودۆخ و چارەنووسی نیشتمانەکەمان ڕادەمینم، پەژارەیەکی قووڵ، دڵم داگیر دەکات. باوڕ بکەن، هەرچەند زیاتر تێ دەفکرم، سەرەڕای هەموو کێشەکان، و ئەو هۆکارانەی تریش کە لە چارەنووسی نەتەوەی کورددا دەوریان هەیە، دەگەمە ئەو بڕوایەی کە ئەم نەتەوەیە، پێش هەموو شتێک، بە دەست دوو دەرد و ژانەوە دەناڵێنێت: یەکەم، نەبوونی یەکێتی و یەکڕیزی. دووهەم، کەمیی پەروەردەی مرۆڤی تاک، و بڵاوکردنەوەی ئاگایی و هۆشیاری. (چونکە هەتا مرۆڤی تاکی ئێمە لە ناوەوە ئازاد نەبێت، هیچ ڕزگارییەکی دەرەکی پایەدار نابێت). ئەگەرنا، نەتەوەی کورد، لە ڕووی توانایی، لێهاتوویی، و شایستەیییەوە، نەک هەر لە داگیرکەرانی خۆی هیچ کەمتر نییە، بەڵکو لە زۆر لە نەتەوەکانی تری جیهانیش، کەمتر نییە. فیلسوف، شاعیر و ئەدیبی نەتەوەی کورد، ئەحمەدی خانی، نزیکەی چوار سەد ساڵ پێش، ئەم برینەی بە شێعر بۆ دەرمان کردووین، و فەرموویەتی: Ger dê hebûya me ittîfaqek Vêkira bûya me inqiyadek Rûm û Ereb û Ecem temamî Hemî ji me ra dikirin xulamî (گەر دێ هەبوویا مە ئێتیفاقەک / ڤێکیرا بوویا مە ئینقیادەک / ڕووم و عەرەب و عەجەم تەمامی / هەمی ژی مە ڕا دکرن خولامی) کەواتە، با کورد و کوردستان، لە سەرووی هەموو بیر، ئایدیۆلۆژیا، باند و گرووپێکەوە ڕابگرین، و بیانهێنینە پێش هەموو شتێکەوە.

مەترسیدارترین جینۆساید بۆ سەر نەتەوەی کورد، داڕمانی هیوایە. نەتەوەی کورد، پێش ئەوەی ئازادیی هزر و جوگرافیای نیشتمانیی خۆی لە
مەترسیدارترین جینۆساید بۆ سەر نەتەوەی کورد، داڕمانی هیوایە. نەتەوەی کورد، پێش ئەوەی ئازادیی هزر و جوگرافیای نیشتمانیی خۆی لە دەست بدات، نابێ باوەڕی بە «توانای کردار» لە دەست بدات؛ چونکە لەدەستچوونی ئەم باوەڕە، دەستپێکی قووڵترین شکان و ڕووخانی مێژووییە. https://t.me/Galawezhnamekaro

Mem ji Zinê re digot: "Ey qibleya qelbê min!" ❤️ مەم بە زینی دەگوت: "ئەی قیبلەی دڵی من!" ❤️ ✍🏻 ئەحمەدێ خانی
Mem ji Zinê re digot: "Ey qibleya qelbê min!" ❤️ مەم بە زینی دەگوت: "ئەی قیبلەی دڵی من!" ❤️ ✍🏻 ئەحمەدێ خانی

زۆر سوپاس کاک ڕەئووفی پوورزام؛ دەستەکانت خۆش بن و پێشنیارەکەت زۆر لە شوێنی خۆیدا بوو. "بۆنی بن باخەڵی دەمارگرژی" ناوێکی زۆر پڕ مانا و کاریگەرە بۆ ئەم تەوەرە. هەر بژیت و تەمەن دڕێژ و سەر ساغ بێت. پ.ن: سەردێڕی بابەتەکەشم دەستبەجێ بەپێی پێشنیارەکەی تۆ گۆڕی! 🇫🇮🇫🇮 پ.ن 👇🏻 پاشنووس. 📘 https://t.me/Sopskf/8472

.