ru
Feedback

Не попадитесь на канал ботавода! Telemetrio находит и помечает такие каналы 👉 Хотите видеть метку — оформите подписку

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

Открыть в Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

Больше
Страна не указанаКатегория не указана
232
Подписчики
Нет данных24 часа
Нет данных7 дней
Нет данных30 дней
Архив постов
پەیکەر و جەستەی مێژوویی نەتەوە! هەر نەتەوەیەک پەیکەرێکی مێژوویی هەیە؛ پەیکەرێک داڕێژراو لە زمان، فەرهەنگ، بیرەوەری، ئەزموون و پێداویستییە ڕاستەقینەکانی. بەڵام هیچ حیزب، ڕێبەر یان ڕووناکبیرێک خاوەنی پێناسەی پەیکەری مێژوویی نەتەوە نییە؛ ئەوە ئەزموونی مێژوویی، هەڵبژاردن و کاردانەوەی خودی نەتەوەیەکە کە بە تێپەڕبوونی کات ئاشکرای دەکات. ئایدیۆلۆژیا دەتوانێت وەک تەنێکی بێگانە بچێتە ناو پەیکەری کۆمەڵگایەکەوە؛ ماوەیەک جێی خۆی بکاتەوە، تێیدا بژی و تەنانەت گەشەش بسەنێت. بەڵام کاتێک ئەم ئایدیۆلۆژیا و بیرە نامۆیانە دەبنە هۆی ژەهراویبوونی سیاسی و دەروونیی نەتەوە، سیستەمی بەرگریی کۆمەڵگا دەکەوێتە کار. هەروەک چۆن گەدە و سیستەمی بەرگریی جەستەی مرۆڤ، هەر خۆراکێکی تێکچوو یان ماددەیەکی کوشندە ڕەت دەکاتەوە و وەدەرینێت بۆ پاراستنی ژیان، نەتەوەش ئەو بیرۆکە و ڕێبازانەی کە پەیکەرە مێژووییەکەیان نەخۆش دەخەن، بە تێپەڕبوونی کات وەک ژەهرێک فڕێ دەداتە دەرەوە. نەتەوەی کورد لە درێژەی دەیان ساڵدا ئەزموونی چەندین ئایدیۆلۆژیای جۆراوجۆری کرد؛ کۆمەڵێک ئایدیۆلۆژیا کە زۆربەیان هاوردە بوون و مەرج نەبوو لەگەڵ بیرەوەری، فەرهەنگ، ئەزموون و پێداویستییە ڕاستەقینەکانی نەتەوەدا یەک بگرنەوە. لەم نێوەندەدا، هەندێک لە حیزبە کوردییەکان لە هەڵبژاردنی ئایدیۆلۆژیا، مۆدێلە سیاسییەکان و ڕێبازی خەباتدا، پەنایان بۆ کۆمەڵێک بژاردەی هەمەجۆر برد کە لەگەڵ واقیعی مێژوویی و بەرژەوەندییەکانی نەتەوەدا ناتەبا بوون. هەندێکیان لە کۆمۆنیزمێکی خەستەوە دەستیان پێ کرد و دواتر بە ناوی برایەتی و یەکسانییەوە، گەیشتنە هەندێک ڕێباز کە تەنانەت پێکەوەژیان و هاوکاریی سیاسییان لەگەڵ دوژمنە دێرینەکانی نەتەوەشدا ئەزموون کرد. بەڵام گۆڕینی ئایدیۆلۆژیا، گۆڕینی دروشم یان گۆڕینی ناو، مەرج نییە بە واتای گۆڕینی ئاکامەکە بێت. هەندێک جار نەتەوە بە تێپەڕبوونی کات و بە ئەزموونکردنی ئەو هەڵبژاردنانە، بەشێک لەو ڕێبازانە ڕەت دەکاتەوە. تەنانەت پاشەکشەی ئەم دواییەی زۆرێک لە حیزبەکان لە فیکر و ئایدیۆلۆژیا بنچینەییەکانیان، دەرەنجامی هەمان زەبر و کاردانەوەیە؛ نەک تەنیا لەبەر ئەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیایانە لە بنەڕەتەوە هەڵە بووبن، بەڵکوو لەبەر ئەوەی نەتەوە هەستی بە ژەهراویبوون کردووە و ڕێگە نادات هیچ بیرێکی ناتەبا بۆ هەمیشە وەک ئەندامێکی سروشتی لە ناو پەیکەر و جەستەیدا بمێنێتەوە. کەواتە کێشەکە تەنیا ئەوە نییە کە ئایدیۆلۆژیایەک ڕاستە یان هەڵە؛ پرسەکە ئەوەیە: ئایا لەگەڵ پەیکەری مێژوویی نەتەوەدا دەگونجێت یان نا؟ ڕەنگە ئەمڕۆ خەمی سەرەکیی نەتەوەی کورد ئیدی هەڵبژاردن لە نێوان ئایدیۆلۆژیا جۆراوجۆرەکان نەبێت؛ بەڵکوو گەڕان بێت بە دوای ڕێگایەکدا کە لە هەناوی واقیعی خودی نەتەوەکەوە هەڵقوڵابێت؛ کوردانە و کوردوستانیانە بێت، بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی کورد دابین بکات و سیاسەت بخاتە خزمەتی نەتەوەوە، نەک نەتەوە بخاتە خزمەت حیزب و ئایدیۆلۆژیاکان. ئەمە بنەمای کوردتەوەرییە: سیاسەت دەبێت لە خزمەتی نەتەوەی کورددا بێت، نەک نەتەوە لە خزمەتی سیاسەت و ئایدیۆلۆژیا. نەتەوە دەیەوێت دۆستایەتی و هاوپەیمانێتییەکان بەرژەوەندییەکانی ئەو دابین بکەن؛ نەک ئەوەی بە باجی هاوپەیمانێتی لەگەڵ دوژمنەکانی، لە ناسنامە و بەرژەوەندییە مێژووییەکانی خۆی چاوپۆشی بکات. لەوێدا، سیستەمی بەرگریی ژیریی نەتەوەیی دەبێتە توانا و هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی نەتەوە بتوانێت بیرۆکە، ئایدیۆلۆژیا، مۆدێل و هاوپەیمانێتییە سیاسییەکان تاقی بکاتەوە؛ نەک بە ناوی دڵسۆزی بۆ ئایدیۆلۆژیا، خۆی بە ئایدیۆلۆژیا بپێوێت. ئەوەی ئەمڕۆ لە ئەزموونی کوردەکانی سووریاشدا دەیبینین، دەتوانێت وەبیرهێنەرەوەی هەر ئەم پرسیارە بێت: ئایا هیچ ئایدیۆلۆژیایەک، هیچ هاوپەیمانێتییەکی سیاسی و هیچ دروشمێک دەتوانێت جێگەی سەربەخۆیی بیر و هزر، خاک و زمان، ناسنامە و بەرژەوەندییە مێژووییەکانی نەتەوە بگرێتەوە؟ ڕەتکردنەوەی ئایدیۆلۆژیا لە لایەن پەیکەری نەتەوەوە، لە زۆر بارودۆخدا، نیشانەی شکستی ئەو بیرکردنەوەیەیە لە زەمینەی مێژوویی نەتەوەدا؛ چونکە ئەگەر ئەو ئایدیۆلۆژیایە توانیبای لەگەڵ واقیع، پێداویستی و پەیکەری مێژوویی نەتەوەدا بگونجێت، پێویستی بە پاشەکشە، گۆڕینی ڕێباز و پێناسەکردنەوەی خۆی نەدەبوو. لە کۆتاییدا، پەیکەری مێژوویی نەتەوە تەنیا بیرۆکەیەک نییە بۆ ناساندنی ڕابردوو؛ ئامرازێکە بۆ پرسیارکردن لە ئێستا و بونیادنانی داهاتوو. نەتەوەکانیش هەروەک مرۆڤەکان، شتێکیان لە هەناوی خۆیاندا هەیە کە سەرەنجام دەڵێت: «ئەمە لە من نییە؛ وەک ژەهرێک گیان و جەستەم نەخۆش دەخات.»

هاوڕێیانی زۆر بەڕێزم! سڵاو و ڕێز! لەمەودوا، نووسراوە و پەیامە فەلسەفی، سیاسی، ئاگایی‌بەخش و وشیارکەرەوەکانی بێداریی نەتەوەییی
هاوڕێیانی زۆر بەڕێزم! سڵاو و ڕێز! لەمەودوا، نووسراوە و پەیامە فەلسەفی، سیاسی، ئاگایی‌بەخش و وشیارکەرەوەکانی بێداریی نەتەوەییی نەتەوەی کورد، هەموو یەکشەممەیەک، کاتژمێر ۲۰:۴۵ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکرێنەوە. ڕۆژ و کاتەکانی دیکە، تەرخان دەکرێن بۆ بابەت و کارە بەسوودەکانی دیکەی «گەلاوێژنامەی کارۆ».

سادەیی و خاکەڕایی، مرۆڤ بە زەویی دڵ و ڕۆحی خەڵکەوە دەبەستنەوە. بۆ درێژەدانی خوێندنەوە، لە یەکەم کامێنتدا بەردەوام بە... 👇🏻

Repost from کوردناسی
🖌شێواندنی ناوەڕۆکی چەمکی بیدعە و پەیوەندی بە چەقبەستوویی فیکری و گوێڕایەڵی سیاسییەوە ✍️د. ئەبووبەکر کاروانی چەمکی «بیدعە» لە مێژووی فکری ئیسلامیدا ناوەڕۆکە ڕەسەنەکەی شێوێندراوە و لەبری ئەوەی ببێتە ئامرازێک بۆ پاراستنی به‌هاکان، بووەتە هۆی چەقبەستوویی فکری و ڕەوایەتیدان بە دۆخی ستەمکاریی سیاسی. ئۆتۆریتیی سیاسیی مێژوویی و ڕەوتە سەلەفییەکان (بە تایبەت مەدخەلییەکان)، بە زەوتکردنی مافی گەل لە دیاریکردنی دەسەڵاتدار و سەپاندنی گوێڕایەڵیی بێمەرج بۆ «وەلی ئەمر»، چەمکی بیدعەیان بەرەو کایەی سیاسی بردووە و ئامرازە مۆدێرنەکانی وەکو دیموکراسی، هەڵبژاردن و ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتیان بە بیدعە و گومڕایی لە قەڵەم داوە؛ لە کاتێکدا ئەگەر بەپێی سەرچاوە دەرئەنجامەکانی فەرموودە و سەرمەشقی خەلافەتی راشیدین بێت، دەستبەرداربوون لە شوراکردن و دادپەروەری، و گۆڕینی فۆرمی حوکمڕانی بۆ پاشایەتی و ستەمکاری خۆی گەورەترین «بیدعەی سیاسی»یە، هەروەها بێبەشکردنی نەتەوەی کوردیش لە مافی دەوڵەتداری لە ریزی گەورەترین بیدعە و تاوانەکانی سەردەم هەژمار دەکرێت. @Kurdologyk

Repost from N/a
کە یەکەم ئەستێرە لە چاوی ئاسمان تکا، ناویان نا: کوردستان! هەڵمگرتەوە… وەک پاروەنانی سەر زەوی؛ فووم لێ کرد و… وێنەی شوانی، خست
کە یەکەم ئەستێرە لە چاوی ئاسمان تکا، ناویان نا: کوردستان! هەڵمگرتەوە… وەک پاروەنانی سەر زەوی؛ فووم لێ کرد و… وێنەی شوانی، خستمە کۆڵم! ✍🏻کارۆ🇫🇮

مرۆڤ لە ئەشکەوت هاتە دەرێ؛ بەڵام ئەشکەوتەکەی لە ناخی خۆی نەهێنایە دەر. ئەمجارەیان، ئاژەڵ و ژینگە بەبێ ویست و ئیرادەی سروشتیی خۆیان، ڕاپێچی قەفەس و سەمای زۆرەملێی کرد.

.

.

کاتێک منداڵ بووم، بە چێوێک ڕۆحم بەخشیبوو؛ لەسەر شانم هەڵدەپەڕی، دەبووە پشت و پەنا، لە ژێر ڕکیفمدا دەبووە ئەسپێکی دۆڵ‌دۆڵ و لە خەیاڵدا تا بەردەرگای تۆم دەهێنا. گەورە بووم، دڵم پێ بەخشیت… خەتا بوو! چێوەکە ڕۆحدار بوو، تۆ… بێ‌ڕۆح. ڕەنگاڵە: چێو / چێوێک دار / چیلکە / داردەست پاشنووس: چێو لە منداڵیمدا، لە ڕۆژهەڵاتی دڵ؛ واتە کوردستان و سەردەشت، تەنیا دارێکی ڕەق نەبوو؛ ئەسپی خەیاڵ، سپەری بەگژداچوونەوە، هۆکاری ژین بوو. فەلسەفەی ڕاستەقینە ئەوە بوو، منداڵ، بە پاکیی ڕۆح و ناخی، ڕۆح وەبەر دارێکی بێ‌گیانیش دێنێت... بەڵام تراژیدیای گەورەبوون لەوەدایە کە دەچیتە پێشوازی مرۆڤە بێ‌ڕۆحەکان.

کامیان دۆشاومژ یان لەپی دەست! ئەگەر جەنابتان پێتان وانییە، بڕۆ گوێ هەڵخە؛ لە ناو دڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نزیکتر ببەوە، لەپی دەستەکانت کۆ بکەوە و گوێ ڕادێرە بۆ دەوروبەرت داخوا چی دەڵێن... سەیری قامکی دۆشاوەمژەیان بکە لەسەر دوو لێوەکانیان: سسسسسسس! دەردێکی کوشندە لە ناخی نەتەوەکەماندا ڕەگی داکوتاوە؛ دەڵێن بێدەنگ بە با هەڵە نەکەیت. مرۆڤ تا لێوی لەیەک نەترازاندبێت، هەر دەڵێی قەت خەتایەکی نەکردووە! ماسییش، تەنیا بە تاوانی دەم‌کردنەوە، بە قولاپی ڕاوچی بوو بە نێچیر... بەڵام کێشەکە هەر لەوەوە دەست پێدەکات: بۆچی دەبێ مرۆڤ لە دەم‌کردنەوە و گوتنی حەقیقەت بترسێت؟ ئەم ترسە کێ و کام کەلتوور لە ناخیدا چاندوویەتی؟ کاتێک مرۆڤ سەرکوت دەکەن و بە زۆر فێری دەکەن: بێدەنگ بە؛ پرسیار مەکە؛ هەڵە مەکە، مرۆڤ تەنیا فێری بێدەنگی نابێت؛ بەڵکوو فێری ترس لە قسەکردن دەبێت. بێگومان بێدەنگیی هۆشیارانە، شتێکی دیکەیە: ئەو کەسەی دەزانێت ئەگەر هەر لەو ساتەدا، لە کاتی تووڕەییدا قسە بکات، لەوانەیە قسەیەکی هەڵە و نادروست بکات، ئاگایانە و هۆشیارانە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت تاوەکوو دواتر بە وردبینییەوە بدوێت. ئەم بێدەنگییە، هەڵبژاردەی خودی مرۆڤە. بەڵام ئەو بێدەنگییەی کە لە ترسی دەم‌کردنەوە و ئاشکراکردنی ڕاستی و حەقیقەتەوە دروست ببێت، ئیتر هەڵبژاردە نییە. کاتێک کۆمەڵگایەک بە بێدەنگی، کپ‌بوون و پرسیارنەکردن ڕادەهێنیت، تەنیا دەمی مرۆڤەکان نادووریتەوە؛ بەڵکوو کەلتووری پرسیارکردن دەکوژیت و ڕەگی ماف‌ویستی وشک دەکەیت. کۆمەڵگایەکیش کە پرسیار نەکات، بەرەبەرە دەبێتە کۆمەڵگایەک کە دەسەڵات ناچار بە وەڵامدانەوە ناکات. دیکتاتۆری تەنیا بە سەرنیزە دەست پێناکات؛ هەندێک جار لەو شوێنەوە دەست پێدەکات کە بە زۆر و لە ڕێگەی کەلتووری هەڵە، یان کەلتووری وەرگیراوی نەتەوە سەردەستەکان و ناحەزانمانەوە، مرۆڤ فێر دەکەن بێدەنگ بە و مەڵێ بۆچی. لەو ساتەوە، دەسەڵات ئیتر تەنیا پشت بە ترسی خۆی نابەستێت؛ بەڵکوو پشت بە بێدەنگیی مرۆڤەکانیش دەبەستێت. بەڵام لێرەدا پرسیارێکی گەورەتر خۆی قوت دەکاتەوە: ئایا مرۆڤ بۆ ئەوەی بێ‌خەتا بمێنێتەوە، دەبێ لاڵ بێت؟ یان دەبێ ئازاد بێت بۆ ئەوەی بپرسێت، قسە بکات، ئەزموون بکات، هەڵە بکات، و لە هەڵەکانی خۆیەوە فێر بێت؟ لە ئەدەبیاتی کلاسیکی فارسیدا، ستایشی خامۆشی و خۆپاراستن لە قسەی نەپێوراو، پێشینەیەکی دێرینی هەیە؛ لە سەعدی و فەزیلەتی خامۆشییەوە تا مەولانا و عەتتار و باسی بێدەنگی و دەم‌داخستن. بەڵام خامۆشیی حەکیمانە لەگەڵ کپ‌کردنی مرۆڤ یەک نییە. یەکێکیان لە ئازادییەوە هەڵدەقوڵێت؛ ئەوی تریان لە ترسەوە. لە دیوێکی دیکەوە، لە فەنلاند، لە باخچەی منداڵانەوە بگرە هەتا قۆناغەکانی تر... کەلتووری فێربوون لەسەر بنەمای پرسیارکردن، گەڕان، ئەزموون‌کردن و فێربوون لە هەڵەکان دامەزراوە. منداڵ، گەورەساڵ و قوتابی پرسیار دەکات، گریمانە دادەڕێژێت، تاقی دەکاتەوە، هەڵە دەکات، ڕاستی دەکاتەوە و سەرلەنوێ فێر دەبێت. کەواتە کێشەکە تەنیا پەروەردە نییە؛ کێشەکە، جۆری ئەو مرۆڤەیە کە کۆمەڵگایەک بەرهەمی دەهێنێت. کەلتوورێک دەڵێت بێدەنگ بە، با هەڵە نەکەیت. کەلتووری بێداری و ئاگایی دەڵێت: بپرسە؛ تاقی بکەوە؛ هەڵە بکە؛ ڕاستی بکەوە؛ بەڵام بێدار بمێنەوە. چونکە ئەو مرۆڤەی لە پرسیارکردن و دەم‌کردنەوە دەترسێت، پێش ئەوەی دەمی داخرابێت، مێشکی داخراوە. کۆمەڵگایەکیش کە پرسیارکردن لەدەست بدات، ڕۆژێک دێت لەوانەیە تەنانەت لەبیریش بچێتەوە لە دەسەڵات بپرسێت بۆچی؟ من لە گوتنی حەقیقەت ناترسم؛ چونکە ئەو بێدەنگییەی لە ترسەوە بونیاد بنرێت، ئیتر فەزیلەت نییە؛ زیندانە. و یەکەمین دیواری هەر زیندانێکیش، هەمیشە لە مێشکەوە دەست پێدەکات. لە کۆتاییدا، هەمان قامکی دۆشاوەمژەی سەر لێوەکانیان، دەبێتە خەنجەرێک بۆ دڵی تاکی کورد لە کوردستاندا.

هێندێک جار، مرۆڤ بۆ ڕاکردن لە خۆڕاستکردنەوە، چرژ دەخاتە چاوی ئاوێنە؛ تا لەبری خۆی، ئاوێنەکە ڕاست بکاتەوە! گاهی انسان برای فرار از شنیدن سخن اصلاح، خود اصلاح‌کننده را موضوع اصلاح قرار می‌دهد.

ئاخافتن زمان؛ یەکەم بزە و مەتەڕیزی زیندووبوونەوەی نەتەوەیەکە! بە زمانی کوردی ژیان، بە زمانی کوردی پۆشین، بە زمانی کوردی پەیڤی
ئاخافتن زمان؛ یەکەم بزە و مەتەڕیزی زیندووبوونەوەی نەتەوەیەکە! بە زمانی کوردی ژیان، بە زمانی کوردی پۆشین، بە زمانی کوردی پەیڤین، بە زمانی کوردی هەناسەدان، بە زمانی کوردی ڕوانین، بە زمانی کوردی ئەڤینداربوون، بە زمانی کوردی تێفکرین، بە زمانی کوردی ڕاوەستان، بە زمانی کوردی ئازارچێشتن، بە زمانی کوردی هیواداربوون، بە زمانی کوردی بەرپرسیاربوون، 📌و ئەوە تەنیا پاراستن و گوتنەوەی چنگێک پەیڤ نییە؛ پاراستن و پاسەوانیی نەتەوەیەکە، لە هەمبەر جینۆساید، قڕکردن و فەرامۆشیی کوردستان.

خۆشمدەوێی، دکتۆری بیر و هزر. تیرۆرکردنی مرۆڤ، هەوڵدانە بۆ ترۆرکردنی مانا و واتا و بیرەوەریی نەتەوەیەک.

وقتی کمال‌گرا هستید، همه‌چیز باید کامل باشد؛ و چون هیچ چیز از همان ابتدا کامل نیست، از عمل کردن بازمی‌مانید؛ و در نهایت، کمال‌گرایی می‌تواند به ناتوانی و هیچ‌نکردن تبدیل شود. من شخصاکمی کمال‌گرا بودم؛ ولی گذاشتمش دم در تا ماشین زباله با خودش ببردش! 😂

لە بیرتەسکی و ڕکەبەرییەوە؛ بەرەو هەڵکشانی هزری تاکی کورد و مەزنایەتیی نەتەوە! ئەگەر تاکێکی کورد گەیشتە تروپکی سەرکەوتن، دەبێ ئەو هەڵکشانە ببێتە مایەی شانازی، نەک هەڕەشە بۆ سەر تاکێکی دی. نابێ هەرگیز وا بیر بکەینەوە کە بەرزبوونەوە و مەزنبوونی ئەو، پشک و پێگەی ئێمەی کەم کردووەتەوە. پێچەوانەکەی ڕاستە؛ دەبێ بگەینە ئەو ئاستە لە هۆشیاری کە سەرکەوتنی تاکێک، ئاسۆی توانا و وزەی گشتیی هەموومان بەرزتر دەکاتەوە. ئەگەر لەم نیشتمانەدا زانایەک پێ بگات، زانستەکەی دەبێتە چرایەک بۆ ڕێگەی زانایانی دی؛ ئەگەر قەڵەمی نووسەرێک بڵند بێت، ڕێگای هزر و تێفکرین بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕووناک دەکاتەوە؛ ئەگەر وەرزشوانێک هەنگاو بخاتە سەر لووتکە، بە گەنجانی دی دەسەلمێنێت کە هیچ مەحاڵێک بوونی نییە؛ وە ئەگەر داهێنەر و خاوەنکارێک باڵا بکات، بەو ئەزموون و سەرمایەیەی سازی دەکات، زەمینەی گەشە بۆ دەیانی دیکە دەڕەخسێنێت. کەواتە، کرۆکی باسەکە تەنیا ئەوە نییە کە بە سەرکەوتنی یەکتر دڵشاد بین. پرسە قووڵەکە لەو تێگەیشتنەدایە کە بزانین: سەرکەوتنی تاکەکەسی، ئەگەر لەناو کۆمەڵگەدا قەدر و ڕێزی لێ بگیرێت و وانەی لێ هەڵێنجرێت، دەبێتە گەورەترین سەرمایەی نەتەوەیی. ئەو کۆمەڵگەیەی کە مرۆڤە سەرکەوتووەکانی دەستی یەکتر دەگرن و یەکتر بەرەو تروپک ڕادەکێشن، لەبری ئەوەی قاچی یەکتر بگرن و بۆ ناو چاڵ و هەڵدێر یەکتری ببەن، بە خێرایییەکی سەرسوڕهێنەر و بێ‌وێنە گەشە دەکات. گەر بڕوانینە نەتەوە پێشەنگ و پێشکەوتووەکان؛ لەوێ، سەرکەوتنی تاکێک کۆتاییی ڕێگا نییە، بەڵکوو دەروازەیەکە بۆ دەستپێکی کاروانی کەسانی دیکە. بەڵام ئەو کۆمەڵگەیەی کە سەرکەوتنی ئەوانی دی تێیدا دەبێتە مایەی حەسادەت، بەخێڵی، بچووککردنەوە و سڕینەوە، نەک هەر مرۆڤە مەزنەکانی خۆی لەدەست دەدات، بەڵکوو ئومێد و نموونەی باڵاش لە نەوەکانی داهاتوو زەوت دەکات. نەتەوەی بەدەسەڵات و زیندوو، ئەو نەتەوەیە نییە کە تەنیا چەند تاکێکی هەڵکەوتووی هەبێت؛ بەڵکوو ئەو نەتەوەیەیە کە زەمینە خۆش دەکات بۆ پێگەیاندنی هەزاران تاکی سەرکەوتوو، پارێزگاری لە دەسکەوتەکانیان دەکات، لە ئەزموونەکانیان فێر دەبێت و ڕێگاکەیان بۆ کاروانچییانی دوای خۆیان تەختتر دەکات. لێرەدایە کە نەتەوەسازی لە قاڵبی وشە و دروشمەوە دەردەچێت و دەبێتە کولتوورێکی ڕەسەن: من بە سەرکەوتنی تۆ دەگەشێمەوە، و لە ئاست باڵابوونتدا هەست بە دڵتەنگی و کینە ناکەم؛ چونکە سەرکەوتنی تۆ جێگەی منی لێژ نەکردووە، بەڵکوو پێم دەسەلمێنێت کە توانای ئەم نەتەوەیە زۆر گەورەترە لەوەی کە من بۆی دەچووم. ئەگەر تۆ مەزنتر و بەرزتر بیت، من بچووک نابمەوە. ئەگەر منیش باڵا بکەم، تۆ کورت نابیتەوە. ئێمە کاتێک مەزن و ڕۆح‌گەورەین کە نەک تەنیا دان بە گەورەییی یەکتردا بنێین، بەڵکوو ئەو گەورەییە ئاو بدەین و پەلی پێ بدەین. لە سایەی کولتوورێکی ئاوادا، مرۆڤی سەرکەوتووی کورد چیتر تەنیا موڵکی خۆی نییە؛ بەڵکوو ئەزموون، زانست، پێگە و ئەو دەروازەیەی کردوویەتیەوە، دەبێتە بەشێکی لێ‌جیانەکراوە لە سەرمایەی مرۆییی نیشتمان. تا تاکی لێهاتوو، سەربەخۆ، تێگەیشتوو و سەرکەوتوو لەناو نەتەوەیەکدا زۆرتر بێت، توانای ئەو نەتەوەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی زانکۆ، گەشەی ئابووری، بووژانەوەی کولتووری، و بونیادنانی میدیا و دامەزراوەکان زیاتر دەبێت. هەر لەم ڕێگەیەشەوەیە کە سەربەخۆییی هزر، بیر و خاکمان گەرەنتی دەکرێت. کەواتە، هەنگاوی یەکەمی بونیادنانی نەتەوە لەم خاڵەوە دەست پێ دەکات کە تاکی کورد بە قووڵی درک بەوە بکات: سەرکەوتنی ئەوی دی، شکستی من نییە. هێز و پێگەی ئەو، هەڕەشە نییە بۆ سەر من، بەڵکوو کۆڵەکەیەکە لە هێز و توانستی گشتیی نەتەوەکەمان. ئەو کۆمەڵگەیەی ئەم حەقیقەتە قبووڵ بکات، سەرکەوتن لە ڕێکەوتێکی دەگمەنەوە دەگۆڕێت بۆ کولتوورێکی چەسپاو. ئەو کۆمەڵگەیەی کە کولتووری دەستگرتن بڵاو بکاتەوە، زۆر خێراتر لەو کۆمەڵگەیەی کە لە زەلکاوی بەخێڵی و یەکترسڕینەوەدا گیری خواردووە، دەتوانێت قەرەبووی ئەو بۆشاییە مێژووییانە بکاتەوە کە بە درێژاییی نەوەکان دروست بوون. ڕەنگە گەورەترین و پیرۆزترین هەنگاوی بونیادنان هەر ئەوە بێت؛ لەبری ئەوەی بە حەسڕەتەوە بپرسین: ئەو بۆچی سەرکەوت؟ بە هیوایەکەوە بپرسین: چۆن زەمینەیەک بڕەخسێنین کە هەزاران کەسی دیکەش وەک ئەو سەرکەون؟ چونکە هیچ نەتەوەیەک بە بچووککردنەوە و شکاندنی گەورەکانی خۆی، مەزن و پێشکەوتوو نابێت؛ بەڵکوو مەزنایەتی تەنیا لە زۆربوونی مرۆڤە ئاگادار، لێهاتوو، سەربەخۆ و خاوەن هەڵوێستەکانیدا بەرجەستە دەبێت.

شەو لە کتێبی: شاری دڵ ✍🏻شاعیر: مامۆستا سەید کامیل ئیمامی (١٩٠٣-١٩٨٩) 🎤بە دەنگی: مامۆستا حەسەن زیرەک نووری ڕوخسارت وەدەرخە، دەردی بێدەرمانە شەو زوڵمەتی زولفت لە سەر ڕووتە، لە ڕۆژ میوانە شەو دوێ، شوکور مەردانە من ڕێم بردە ناو زولفی ڕەشی دڕێژەی شێعر لە یەکەم کامێنتدا… 👇🏻

"فطرت های پاک سخن ما را میفهمند و همین کافیست"

Repost from N/a
ئیتر ناخم بەرگەی هیچ داڕمانێک ناگرێت؛ تەنانەت بە مەرجی ئاودانیش! ✍🏻کارۆ🇫🇮
ئیتر ناخم بەرگەی هیچ داڕمانێک ناگرێت؛ تەنانەت بە مەرجی ئاودانیش! ✍🏻کارۆ🇫🇮

سڵاو و ڕێزی بێپایان بۆ هەموو دۆستانی دێرین و تازە؛ بەخێربێن بۆ ئەم سەکۆیە. لەلای من، سەنگی ڕاستەقینەی کۆڕێکی فکری بە قووڵیی ئەندێشەکەیەتی، نە بە ژمارەی ئەندامەکانی. ئامادەبوونی ئێوەی ڕەنجدەری هزر و فەرهەنگ، سەنگینیی بەرپرسیارەتیی هەر دێڕێکم بەبیر دێنێتەوە؛ چونکە بڕوام وایە فکر لە کانیی زوڵاڵی دیالۆگدا دەپشکوتێت، نە لە سێبەری بێدەنگی و دووبارەبوونەوەدا. هیوادارم ئێرە وەک هەمیشە سەکۆی هزری ئازاد، و کوانووی ڕەخنەی بەسام و گەڕان بێت بەدوای حەقیقەتدا. بە ڕێزەوە کارۆ