Chavoshi_fans_kurdish
Открыть в Telegram
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
БольшеСтрана не указанаКатегория не указана
640
Подписчики
+124 часа
-17 дней
-730 дней
Архив постов
🖤
چیتر گلەیی لە کەسێک مەکە
کە شتانێک ئەکات و بە تەواوی ئەزانێت دڵی تۆی پێ ئەیەشێنێ و حەزت بەو شتانە نیە بەڵام هەر بەردەوامە
گلەیی لەوە مەکە کە تەنیاییت ئەبینێت و هەستی پێ ناکا
بێدەنگ بە لە گلەیی کردنی دووبارە ….
🖤
دوێنێ منت بینی چاوەکانت داخست
ئیتر دڵنیا بووم ئەم ڕۆژگارە هەر تاریکی لێ دەوەشێتەوە ..
🖤
کاتێک زوڵف دەبێتە پەردەی نێوان عاشق و مەعشووق
وێناییەکی بێ وێنەو خەونێکی مەحاڵ
چاوەڕوانم تا زوڵفی لادات تا ببینم ڕوومەتی
هێندە بێ ئەقڵم لە کافر من ئومێدی دین دەکەم …
🖤
سهراب سپهری ئەڵێت …
تۆ یادی من بکەیت یان نەیکەیت
باوەڕ بکەیت یان نەیکەیت …
قسەیەک نیە
بەڵام هەناسەم ئەگیرێت لە هەوایەک
کە هەناسەکانی تۆی لێ نیە …
🖤
بۆ بێ لەو چاوە کاڵانەت چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە بۆچی هاتووم وەک کۆترێکی لانەوز
تەرەو ماندوو هاتووم لە ناو چاوەکانت
تێر تێر بنوو تێر تێر بنوو
پەنجەکانم تینوویانە دەست مەنێ بەڕوویانەوە
با بیانگێڕم بەڕەزی قژی خاوتا و نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە …
🖤
هەرچەن ئەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم،
بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم!
لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم:
بۆ چی وەها دوورن لە یەک؟ نازانم!
ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار
دەرکەوت دنیای جوانتر لە بەهار،
دەرکەوت: ئاوات، هیوا، خەوبینین...
پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین!
دەرکەوت: مانای مەنگی دەریایی،
کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی …
🖤
کە چاوم پێت کەوت چاوم چووە سەر چاوت
دەست و ئەژنۆم لەرزی
من ناوی ئەوم نەوت زمانم تەزی
وجوودێک لە منا نەما هەمووی بوو بە ئەو
باوەشی گەرمی کردەوە بەڕووما وەک و خەو ….
🖤
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ …
دڵم دەبێ بە فەرهەنگی هۆنراوەی شەنگ
سەرم دەبێ بە لافاو
سەدان هەزار خۆزگەی بێدەنگ
دە بۆم بدوێ با بتنۆشم تک تک بە گوێ
دە بۆم بدوێ دە بۆم بدوێ
با لە بێشکەی سۆزی دەنگتا
گیانی ماندووم تێر تێر بدوێ …
🖤
هیچ شتێ لە گۆڕانا نیە ئیتر
خەونو خەیاڵەکان هەر بە خەیاڵ مانەوە
ئاواتوو ئارەزووەکانیش قەت بەدی نایەن و لە ناوچوون
🖤
هەموو شتێک لە ژیاندا باجی هەیە
نرخی خۆشەویستی زۆر ، واز هێنانە
نرخی زۆر گرنگی دان ، پشتگوێ خستنە
باجی سۆزداری زۆر ، تەنیا بوونە
باجی وابەستەبوونی زۆر ، گەمژە دەردەکەویت
باجی زۆر وتنی بەسەر چاو ، بوونە بە خزمەتکار
نرخی پێداگری ، سارد بوونەوە و بێزار بوونە
نرخی فێر نەبوون ، ژیانێکی پڕ لە شکستی دووبارەیە
هەمووی ئەزموون بکەن تاقیکەنەوە ئەوانە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرن .
🖤
مەولانا دەفەرموێت :
تۆ بە دووریت منت تێگەیاند
یەک کەس دەتوانێت شارێک چۆڵ بکات …
🖤
تۆ کە دەرکەوتی ، مەپرسە چی بەسەر دێ جان و دڵ
حاڵەتی شەونم تەماشاکە بە وەقتی ڕۆژھەلات
ئەو نەھاتن: دەردە، داغی ئەو نەھاتن: دەردەھا
کەس بە دەردی من نەچێ، وەک من نەبێ تووشی نەھات
🖤
هیوا خراپترین شتە چونکە ئەشکەنجەو ئازارەکانت درێژ دەکاتەوە
ئێمە ژیانمان بەس بە هیواو ئارەزوو بەڕێکرد بە هیچیشی نەگەشتین
تەنیا ئەشکەنجەی خۆمانمان پێدا
بۆ ئێمە ماف بوون بووە هیواو ئارەزوو ….
🖤
لە کەسێکیان پرسی خەم لە دڵت دەرکە …
لە وەڵامدا وتی : بە ئیزنی خۆم نەچۆتە دڵمەوە
هەتا بە ئیزنی من بێتە دەرەوە دەرەوە
چەند بەهێز بی ڕۆژێک دێت ئەو خەمە ئەوەنە لاوازت ئەکات
ئەوەنە خۆت ئەخۆیتەوە لەوەی کەس لێت تێ ناگات
ئیتر وردە وردە هەستەکەی خەریکە شکۆت تەواو کەم بووەتەوە …
🖤
من گۆشەگیرو دوورەپەرێزم
تەنانەت ئومێد و خەونەکانی پێشووتریشم
لێم جودا بوونەتەوە ….
دۆستۆیڤسکی
🖤
هەموو دوورکەوتنەوەو بێدەنگیەک
مانای ڕق لێبوون و ڕق لێ هەڵگرتن نیە
هەندێ دوورکەوتنەوە مانای قەدر نەزانینە
هەندێ بێدەنگ بووین مانای ئیهمال کردنە …
🖤
لە ئێوارەوە چاوم ئەفڕێ
ئەم دێڕەی مەحویم هاتەوە بیر …
سەبا کوحلی غوباری ڕێی کەسێکی پێیە دێ مەحوی
بە بێ حیکمەت نییە دەفڕێ لە ئێوارێوە گەر چاوم …
