Study With Mindset
رفتن به کانال در Telegram
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
نمایش بیشتر1 662
مشترکین
-324 ساعت
-367 روز
-2730 روز
آرشیو پست ها
1 665
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
دکتۆرە گلەی بێت ئەوە چەن شەو چاوەڕێمان ناکەن تا دێنەوە لە مزگەوت🙁
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
تازە ئەمە ببینم، مزگەوتەکەت خێرترە لەو چەند دەقە خیندنەی ئەمە دەیکەین لە کاتەکدا ئەتو لە مزگەوتدای، دەتانی پێش بانگ ئەتو خەریکی خیندن بی هەتا تەعویزی بکەیەوە
1 665
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
دکتۆرە سندس باڕاقیترین پۆمۆدۆرۆی شەو دەست پێ بکەن 💗🦁
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
1 665
Repost from Mindset Poli12´
زنجیرەی یەکەم/ژیان خۆشەویستییە💙🤍
مرۆڤ ناتوانێ وە ناکرێ هەمووکات ئەوپەڕی هێزی خۆی نیشاندا لەلوتکەبێ،نا هەرگیز...
ئەبێ سەردەمی وای هەبێ بێتە ژێر سفڕەوە،زۆرچاک وێرانبێ،ئاخر کەی ئەکرێ بێ ڕاهێنان ماسولکەکانی جەستەت بەهێزبکەی؟ مەگەر ئەکرێ بێ ئەزیەتدانیان ئامادەییان بکەی؟!!
نا....
یاسای ژیانە،ئەبێ بکەوی ئازار بچێژی بگەیتە لوتکەی بێهیوابوون و کزۆڵی...
جا ئەوکات بڕیار لەدەستخۆتە،ئاخۆ وازدێنی لەیارییەکە یا تەنیا ڕاستئەبیتەوە لەکەوتنەکەت یانش ئەیکەیتە سەرەتایەک بۆ سەرکەوتنە چاوەڕواننەکراوەکانت...
دڵنیابە تا خوێن لەدڵت نەیەت تامی سەرکەوتنی ڕاستەقینەت نەکردووە!
بەڵام، درەنگە تازە چی...
(تەواو ئەو قسەیە ڕاستە کە درەنگە، وە ئەوەش ڕاستە هەڵەت کردووە و کەمتەرخەم بووی یا کەمتەرخەم نەبووی بەڵام دۆخ وابوو یا...هتد ئەوەش ڕاستە لەدەستتدا، بەڵام ئایا بۆچی وا ڕوویدا؟!!
تا لەناوچەی ئیسراحەت و ئارامیت بێیتەدەر و بکەویتە حاڵەتێکی ناچاری بۆئەوەی ئاگاییت و درککردنت بەئاگابێ و ڕابەرایەتی نەفست بکەی بۆ(الصِّرَاطُ المُسْتَقِيمُ)
پوختەی کار:- لۆمەکردنی خودە بۆ ڕاستکردنەوە نەک لۆمەکردنی خود بۆ ڕووخاندن و چوون لەدوای چووان .
ژیان خۆشەویستییە...💙🤍
#دیدگای_نوێ1
1 665
Repost from Mindset Poli12´
بسم اللە الرحمن الرحیم
سڵاوی خوای گەورە لە خوێندکارە ئەزیزەکانی قۆناغی دوانزە...
الحمد لله رب العالمين
سوپاس و ستایش بۆ ئەو پەروەردگارەی کە بەدیهێنەری هەموو جیهانیانە.
کە بەردەوامی پێبەخشین تاکو ئێستا وەهیدایەتی داین.
لەگەڵ ئەوەی وردە وردە نزیک دەبینە لە ڕۆژە مەزنەکە کە هەمووتان چاوەڕێن ڕەنجی ماندوونەکانتان بچننەوە
‼️سوپڕایزی ئێمەش
بۆ ئێوە ئەوەیە کە بەزنجیرەیەک ڕێنمایی لەگەڵتان ئەبین لە ژێر ناونیشانی «دیدگای نوێ»
بە ئومێدی ئەوەی بتوانین ببینە ڕۆشنکەرەوەی ڕۆژەکانی داهاتووتان بەرەو وزاری بە پشتیوانی خوا🔥.
1 665
باشە بۆچی یەکەم نەبم ؟
سڵاوی خوای پەروەردگارتان لێ بێت خوێندکارانی بەڕێزی چەناڵی مایندسێت
ناونیشانی بابەتەکەمان بە پرسیارێکە ئەویش ئەوەیە خۆ من ھەر دەستم داوەتە ئەنجامدانی کارێک وە کات و وزە و توانای خۆمی بۆ تەرخان ئەکەم باشە بۆچی باشترین ھەوڵی خۆمی تیا نەدەم و یەکەم نەبم؟؟؟؟؟
ئەرێ جەماعەت قەت بیرمان لەمە کردۆتەوە یا ڕۆژێک لە ڕۆژان بە خەیاڵماندا ھاتووە؟؟؟؟
🤔🤔🤔🤔🤔🤔
ساڵانە ئەبینین بە ھەزاران خوێندکار لە پۆلی 12 یا ئەخوێنن بەڵام تەنھا ئەوانە یەکەم ئەبن کە ئامانجیان یەکەم بوونە وە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لەگەڵ ئەم ئامانجەیاندا گەورەئەبن بەوەی
(بە پشت بەستن بە خوای گەورە باشترین ھەوڵی خۆیان ئەنجام ئەدەن و بەربەستەکان نایان وەستێنێ بەڵکو جار لە دوای جار بەھێزتر و خۆڕاگرتریان ئەکات یەکەمەکان ھەڵە ئەکەن بەڵام لە ھەموو ھەڵەیەکەوە فێرئەبن یەکەمەکان گۆڕانکاری ئەکەن یەکەمەکان متمانەیان بە ڕێگا و شێوازی خۆیان ھەیە و بە قسەی خەڵکی سەرلەخۆیان تێک نادەن یەکەمەکان خاوەنی جوانترین بەھاکانن )
(یەکەمەکان لەبەر خاتری خۆشییە ماوە کورتە کاتییەکان داھاتوویان لەناو نابەن ئەزانن ئەمساڵ کاتی ئەوە نییە خەریکی شتانێک بن کە لە ساڵانی ڕابردوو کردوویانە ئەزانن ئەگەر ھەمان ھەوڵی پۆلی 11 بدەن ئەوە نایانگەیەنێت بە یەکەمی بەڵکو ئەبێ زۆر جیاواز و باشتر ھەوڵ بدەن)
لە کۆتاییا ئەڵێم کاک دکتۆری خۆشەویست جوان ئەفەرمووێ عەیب نییە بەو جۆرە بین ؟؟؟!!!
وە منیش ئەڵێم
عەیب نییە لەشێکی ساغمان ھەبێت و نەخوێنین لەکاتێکا ھەیە کێشەی تەندرووستی ھەیە زۆر باشتر لە ئێمە ئەخوێنێ
عەیب نییە لە ناو ماڵی خۆت بیت و ھەموو پێداویستییەکت بۆ دابینکرابێت و باشترین ھەوڵی خۆت نەدەیت ئەزانی ھاوتەمەنەکانی تۆ لە غەززە خۆزگە بە تۆ ئەخوازن كە ماڵێکیان ھەبوایە بە ئارامی تیای دابنیشن یا بیانتوانیایە وەکو تۆ برسی نەبن وە یا بیانتوانیایە بخوێنن بەڵام تۆ قەدری ھەموو ئەمانە نازانیت
😭😭😭😭😭🥺😢😞
عەیب نییە دایک و باوکێکت ھەبێت شەو و ڕۆژیان خستبێتە سەر یەک بۆ ئەوەی باشترین پێداویستییەکان بۆ تۆ دابین بکەن بۆئەوەی تۆ بخوێنی بەڵام تۆ ناخوێنی
عەیب نییە پاداشتی ماندووبوونەکانی دایک و باوکت نەدەیتەوە
عەیب نییە وەکو موسوڵمانێک ھەر ئیش و کارێکت کرد بەوپەڕی جوانی و دڵسۆزییەوە نەیکەیت و یەکەم نەبیت !!!!!!!!!!!!!!!!!!
❤️🔥یەکەم بە لە دڵسۆزی بۆ خوێندنەكەت
یەكەم بە لە هەوڵدان
یەكەم بە لە بوونی ویست و ئامانجی گەورە
#دیدگای_نوێ1
1 665
وەک ١٠٠ لێکچەرەکەی مەبی لێهات دکتۆرە، مەنهەجمان زۆر بوو و کاتیش کەم
کاکە تا سەر ئێسقان هەوڵدەن دڵنیابن ئەنجامی دەبێت 😁😊
1 665
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
دکتۆرە گیان نافەرمی ناکەین!؟
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
کو ناکەین، شتی وا ئەبێ؟
ان شاءاللە خەتە درێژەکە بگاتە سەر ۹ دەیکەین 😁🫠
1 665
وەڵاهی گوناحتان ئەگات هیوادارم ئەمە وەک قسەی هاندەر نەیبینن بەڵکو وەک قسەیەک بیبینن تۆزێک بچنەوە بە خۆتانا ئاخر لە پۆلی ١٢ بیت و لەو چەند ڕۆژە بیت کە ژیانت دیاری ئەکات بتەوێ و نەتەوێ دیاری ئەکا مەڵێن خۆ ژیان بەس پۆلی ١٢ نیە وایە بەس پۆلی ١٢ نیە بەس بەشێکی گەورەی شێوازی ژیانت و خەڵک ناسینت و هەموو شتێکی تر لەسەر ئەمساڵ بەندە
یانی شتێک ئاوا ژیانتی لەسەر بەند بێت ئەوەندە بێ قەدرە لاتان کۆڵدان ئەوەنە ئاسانە لاتان؟ هەر بەڕاست چیتان ماوە؟ ٤ ڕۆژ؟ ئەڵێی دوێنێیە وتوومە جەماعەت ٤ هەفتەتان ماوە ئەوە وا بوو بە ٦ ڕۆژ کورە ئەگەر ئێوە بەڕاستی نیەتتان بێت و ئامانجدار بن هەر هەمووتان هەتا ئێستەش ئیهمالیتان کردبێ ئەم دەقە ئەوەستن بیرێک ئەکەنەوە و ئەڵێن تەواو
ئیتر نەرمی مەنوێنن لەگەڵ نەفسی خۆتان بێتاقەت ئەبی؟ بخوێنە، ماندوویت؟ هەر بخوێنە، بێزاریت؟ بخوێنە، نەخۆشیت؟ بخوێنە، تەرکیز ناکەی؟ هەر بخوێنە
1 665
🔵 پرسیار
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
زۆر بێزارم، سێ بەند و نیوم ماوە دەمەوێ واز بێنم کاتێک بیریش ئەکەمەوە لەوازهێنان زۆر بە غەدرێکی گەورە دەیبینم شتێک هەیە دەڵێ دەتوانی بەس بەپێی من و کەسێکی دیش مەحاڵە بتوانم...
نازانم بەردەوام بم یان چی
━━━━━━━━━━━━━━━━━
وەڵاهی غەدرە وازبێنی، گوێ لە ڤۆیسەکان بگرە لە کەناڵ دامانناون ان شاءاللە تێڕوانینت دەگۆڕێ
1 665
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
دکتۆرە سندس کوایییی بادەست پێبکەینەوە بەکۆتا پۆمۆدۆرۆی ڕاقی ڕۆژەکەمان💗
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
