fa
Feedback
کـانـاڵـی مـامـۆســتـا موحـەمـەدی ماملـێ

کـانـاڵـی مـامـۆســتـا موحـەمـەدی ماملـێ

رفتن به کانال در Telegram

[ ﷽ ] بەخێربێین بۆ ئەم کەناڵە تایبەتە بە موحەممەد ماملێ هەر ڕەخنەیەکت ھەیە یان داواکاری گۆرانی پێوەندی بە ئەدمین بکە👇👇👇 @AnasFaruq2010 کاناڵی تۆمارگەی ئەسرین👇👇👇 https://t.me/Stereo_Asrin_Mahabad مامۆستا ماملێ 👇👇👇 https://t.me/Stereo_mamle

نمایش بیشتر
468
مشترکین
+224 ساعت
+47 روز
+1630 روز
آرشیو پست ها
کوردی - ئازەری محەممەد ماملێ و مەشەدی مەمەدی تارژەن [بۆ یەکەمجار] لە زۆربەی گۆرانییەکانی ماملێدا، دەنگی سۆزی تار و کەمانچە دەبیستین؛ ئەو دوو سازەی کە بوونەتە ناسنامە و پێناسەیەک بۆ بەرهەمە نەمرەکانی هونەرمەند محەممەدی ماملێ. ئامێری تار لەلایەن [مەشەدی مەمەد] و کەمانچەکەش لەلایەن هونەرمەند [ئیسلام]ـەوە دەژەنران. مەشەدی مەمەد (کە بەداخەوە کەس پاشناوەکەی نازانێت)، مرۆڤێکی زۆر هێدی، لەسەرخۆ و لە هەمان کاتدا هونەرمەندێکی لێهاتوو و شارەزایەکی بێوێنەی بواری خۆی بوو. هونەرمەند ماملێ یەکجار زۆر خۆشی دەویست و ڕێزێکی بێپایانی بۆ دادەنا. لەم تۆمارە دەنگییەدا کە بۆ یەکەمجار بڵاو دەبێتەوە، هونەرمەند محەممەدی ماملێ مەقامێک پێشکەش دەکات و مامۆستا مەشەدی مەمەدیش، هاوتەریب لەگەڵ تارژەنینەکەیدا، بە زمانی ئازەری و بە مەقامێکی شیرین هاوبەشیی دەکات. ئەمە تاقە دەنگ و یادگارییە کە لەو هونەرمەندە بەتوانا ئازەرییە بەجێ مابێت. ئێمەش وەک وەفادارییەک بۆ ئەو هەموو ڕەنج و ماندووبوونەی کە لە پێناو گۆرانی و هونەری کوردیدا کێشاویەتی، ئەم فایلە دەنگییە پێشکەش بە ئێوەی ئازیز و دۆستانی هونەر دەکەین. ڕۆحیان شاد و یادیان هەمیشە بەخێر بێت.

حەزتان لە چ گۆرانێکە؟ بۆم بنووسن

مەجنوون لەبەرچی وا دەکەی مەقسوود و دەردی تۆ چییە بۆ چوویە شاخ و کێو و کەژ کارت هەمیشە زارییە سەد کیژی جوانتر لێرە هەن گەر مەتڵەبی تۆ جوانییە شەیدا مەبە زاری مەکە دنیا سەراسەر فانییە دەردی عیشق نازانی تۆ دەردی عیشق گەورە و گرانە مەیدانی عیشق و عاشقی سووتان و گریان و فوغانە مەجنوون لە لەیلا دوور کەوە سەد کیژی شیرینتر هەیە چاوباز و گەردن کێل و جوان ڕۆح سووک و دڵگرتر هەیە بێهوودە خۆت ڕسوا مەکە مەقسوودی لەیلا تەفرەیە جوانی نییە ئەی بێخەبەر تەگبیری تۆ بێ بەهرەیە دێوانە نیم من عاشقم ها بەو دڵەم لەیلا ببینە دەرمانی دەردم چارە کەن نێوی دڵم پاکی برینە نووری عیشق نابیندرێ هەر وەک ڕۆحی پەروانەیە هەر کەس کە ئەهلی دڵ نەبێ مەجنوونی پێ دێوانەیە عاشق بە دڵ شەیدا نەبێ سووتانی پێ ئەفسانەیە مەردانی ڕێگەی عاشقی سەردادەنێن مەردانەیە عاشق هەتا سەر دانەنێ ناگاتە ڕێی ئاوی حەیاتێ مەردی دەوێ سەر دابنێ مەستانە بۆ ڕێگای نەجاتێ

Repost from mamle_arami_dlan
مەجنون لە بەر چی وادەکەی

@m_mamleee @Stereo_mamle ساڵی ١٩٤٦ لەگەڵ تیپی مۆسیقای مەولەوی لە سلێمانی تۆمارکراوە

ماملێ دەڵێ : شێتے تۆم دونیا دەیزانێ! ༺ @M_mamleee

ماڵە بابم بێوەفا بە تاری بیوکی.mp32.71 MB

مامۆستا_محەمەدی_ماملێ_مەریەم_سابڵاغی_١٩٤٦_1.mp34.82 MB

مامۆستا_محەمەدی_ماملێ_دانیا_دانیا_1946_1.mp33.44 MB

مامۆستا_محەمەدی_ماملێ_مریەم_سابڵاغی_١٩٦٤.mp38.58 MB

@m_mamleee @Stero_mamle سڵاو بەیانیتان باش ئازیزانی من ❤️

مامۆستا محەمەدی ماملێ لانکۆڵێ.mp31.52 MB

گوڵفرۆش هۆنراوەی: هاشم نانەوازادە بە دەنگی: محەممەد ماملێ ئەی گوڵفرۆش تا کەی سەودایی تۆ بم عەتری گوڵت بڕوا من ڕەنجەڕۆ بم بێنە گوڵی سوورم تا عەتری ماوە جەوری زەمانە بەسە جەرگم بڕاوە من بولبولی چەمەنم ئەوڕۆ بەهارە جەور و جەفایە بەشم دڵ بێقەرارە تۆخودا وەرە گوڵەکەم تا کەی بناڵم من دڵ پڕ غەم و شەیدایی خاڵم من عاشقی ڕووی تۆم دنیا دەزانێ بێهوودە سەرفی مەکە دەوری جوانێ نابێ بنازی گوڵم ئەوڕۆ کە جوانی تەنیا گوڵی گوڵەکەم باغی گوڵانی جێی ناز و عیشوە نییە جوان و تەمیزی ئەمری خودایە کە تۆ بۆ من عەزیزی من عاشقی ڕووی تۆم کاری خودایە ئەو نەقش و خاڵ و ڕوخەت بۆ من جەفایە مەسەلەی مەشهوورە نەقڵی فەرهادی لە ڕێگای شیریندا چەندم جەفا دی شەهیدی ئەو ڕێیەی ویردی زوبانن مردن بۆ عاشقی نییە هەر جاویدانن WEBSITE | YOUTUBE | FACEBOOK | SPOTIFAY | SOUNCLOUD | TELEGRAM | VIMEO | TIKTOK

سلاو خوشه ویستان بخیربین بو کانالی ماموستا محمدی ماملی سعی دکین تواوی گورانی کانی ماموستا به شیوه صوتی لیره دانین 🔹🔹بو داواکاری آهنگ پیام بو ایدی ادمین بنیرن👇 @AnasFaruq2010 تکایه حمایت مان لی پکن.....سپاس👌 ادرس پیج اینستاگرام👇👇 instagram.com/M_mamleee آدرس کانال تلگرام 👇👇 @M_mamleee