fa
Feedback
Experiences in 12th Grade

Experiences in 12th Grade

رفتن به کانال در Telegram

بەخێربێن بۆ«ماڵەکەی خۆتان» دوور لە هەموو جۆرە هاندانێکی نادروست(ئەزموونە ڕاستەقینەکان،شکستەکان،سەرکەوتنەکان،بەش دەکەم لەگەڵتان إن شاءالله) تۆی خوێندکار هەندێک جار هەست بە ونبوون،ماندووبوون،یان بێهیوایی ئەکەی لێرەم تا پێت بڵێم تۆ تەنیا نیت🌷 @sonyahussein

نمایش بیشتر
924
مشترکین
-524 ساعت
-537 روز
+3030 روز
آرشیو پست ها
📌زۆتینە بابەتی زۆر ماوە تەواوی کات کات بەوە مەکووژن فریا ئەکەون یان نا، تەنها هەوڵبەن یەک پلانی جوان دانێن بۆ ئەو چەن کاتژمێرەی لەبەر دەستتان ماوە🏃❕ 🌱خوای گەورە ئاگاداری بارودۆختانە، ئەزانێت بەچیا تێپەڕیون، پشتی پێ ببەستن و ئەکیدبن هەوڵەکانتان ئەبینێت، هیچ کاتێکی ژیان هەبووە پشتت تێبکات❔ئەکید وەڵامەکەت نەخێرە کەواتە ئەم بیرکردنەوانەی ئێستات چین❔ ✉️➿وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُه➿ اللطلاق:٣ 💡واتا : ئەوەی پشت بە خوای گەورە ببەستێ ئەوە خوای گەورەی بەسە🌸 🤍🤍🤍🤍🤍🤍🤍🤍🤍🤍 بێتاقەتی و گریان و بیرکردنەوە هیچتان بۆ ناکات، پلان دانێن و کاتی زۆر ماوە لەبەر دەستتان إن شاء اللە، ئێوە تا کاتژمێر ٦:٣٠ بەیانی کاتتان لەبەر دەستە⏳️، هەوڵبەن ئەوکاتە بە تەواوی دەستتان هەڵگرتبێت لە خوێندن. پەروەردگار کارتان ئاسان بکا و سەرکەوتووبن🤲

ئەکید سوودی لێ ئەبینن إن شاء اللە خۆشتان ئەزانن شتێ سوودی نەبێ لێرە داینانێم و ئەوە ڕێکلام نییە.

Repost from Shaho Math Academy
سلام علیکم خولێکی ئۆنلاین ڕادەگەیەنم لەسەر داوای چەند خوێندکارێک بۆ ئەو خوێندکارانەی بوونە ١٢ یان خۆیان کردووتە دوو ساڵە تایب
سلام علیکم خولێکی ئۆنلاین ڕادەگەیەنم لەسەر داوای چەند خوێندکارێک بۆ ئەو خوێندکارانەی بوونە ١٢ یان خۆیان کردووتە دوو ساڵە تایبەتمەندی خولەکە مەنهەج بەتەوای تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت بۆ خولەکە دەتوانن جۆینی ئەم گروپە بن لەم گروپە وانە دەوترێتەوە https://t.me/+7LgrETjnUZIyN2U6

جۆین بکەن و شتی گرنگ دائەنرێ بە تایبەت بۆ کیمیا https://t.me/SelfStudy_12

✅.

ئازیزەکانم ئەمەتان لە یاد بێت هەمیشە… پەروەردگارم یارمەتی دەرتان بێ و کارتان ئاسان بکا، بە شێوەیەک دڵتان و مێشکتان لەسەر وەڵامە ڕاستەکان بێ 🤲🏼❤️

پێش ئەوەی پۆلی ١٢ تەواوبکەن، هەموو دونیا لە چاوتانا پۆلی ١٢ ەیە ئازیزەکانم بڕواکەن ژیانی دوای ١٢ زۆرررر فراوانترە لەوەی بیری لێ ئەکەیتەوە لەوانەیە قەدەری ئێوە لەو نمرەیە بێ کە هێناوتانە بەڵام ئەکید بن ڕۆژێ یەت ئەو نمرە ئەو بەشەی بە دەستی ئەیەنن بە هیچ کام لە بەشەکانی ناگۆڕنەوە چەن هاوڕێم هەیە چاوەڕێی بەش و نمرەی زۆر بەرز بووم لێیان ئێستا لە بەشێکی ئاسایی ئەخوێنن بەڵام ئەونە بە خۆشەویستیەوە ئەبینم ئەخوێنن یا ئەوائیل ئەبن کە بەڕاستی بەشەکەی خۆیان لە چاوی خەڵکا بە گەورە نیشان ئەدەن، جێی فەخر و شانازییە بۆ من کە ئەکیدم لە چەن ساڵی داهاتووا ئەبن بە ئافرەتێکی قودووە و پێشەنگ لە بوارەکەی خۆیانا بۆ موسڵمانان و کوردیش! قەدەرەکەتان قبوڵ بکەن و ببنە پێشەنگ و قودووە لە داهاتووا، تا بڵێی من قەدەر و واقعم قبوڵ کرد و بەردەوام بووم و گەشتم بە ئەمڕۆ! ئێوە تەنها ئەوەی لەسەرتانە ئێستا هەوڵبدەن تەداخوولی ئەو قەدەرە مەکەن کە خوای گەورە دایناوە، تکایە بەهێز بمێننەوە، چونکە ڕۆژی یەت گاڵتەتان لەو خەمەی ئێستاتان یەت….

ئەوانەی پۆلی ١٢ ەیان تەواوکردووە، یان ئەزموونی دووساڵەی و زیاتریان کردووە، لەوە تێئەگەن کە چ هەڵەیەکە لەبەر یەک تاقیکردنەوە هیلاکی ٦ وانەی تر فەرامۆش بکات… ئازیزەکانمم ئەوە هاوکێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە، ئێوە قەدەرێکتان هەیە بە هەوڵ و ماندووبوون و نزاکانتان ئەتوانن گۆڕانکاری تیا بکەن، ئەکید بن لە کۆتاییا لە بەش و شوێنێ خۆتان ئەبیننەوە بە هیچ بەشێکی ناگۆڕنەوە! ئێوە کە ئێستا بێتاقەتن لەو ئەنجامەتان هەمووی پلانێکی پەروەردگارە و خێری تۆی لەو نمرەیە بینیوە، تۆ ئەگەر پشتی پەردەکە ببینی ئەوە هەڵەبژێری کە خوا دایناوە نەک ئەوەی کە تۆ لە سوجدەیا نزای بۆ ئەکەیت!! تازە ئەوەی ئەمڕۆ ڕووی داوە بووە بە ڕابردوو، پەشیمان ئەبنەوە زۆر بە خراپتر کاتێک شەوی هاتنەوەی نمرەکان ئەبینی لەبەر یەک وانە هەموو وانەکانی تریشت نمرەکەی بە دڵی خۆت نییە! هیلاکی خۆت و خێزان و مامۆستاکانت لەبەر چاوبێت تکایە ئازیزەکەمم! خۆت بەرە دەست خوای گەورە و هەتا بتوانی خۆت کۆنترۆڵ کە و دەستکە بە خوێندنی وانەی دوای ئەم تاقیکردنەوەیە. سەیری ئەو پۆستە بێ مانایانەش مەکەن کە لە ئێستایا هەنێ خوێندکار ئەیکا لەبەر ئەوەی نمرەکەی بە دڵ نەبووە!

بیرتان نەچێت پەروەردگار ئاگاداری حاڵتانە پشتی پێ ببەستن و بەردەوام بن….

مژدە بۆ پاڵەوانەکانی پۆلی ١٢.. کاتی هێورکردنەوەی دڵەکانە! 🕊️✨ 🎙️ فۆیس کاڵێکی دەروونی و جیاواز لەگەڵ: 👤 مێوان: ڕاهێنەر و ڕا
مژدە بۆ پاڵەوانەکانی پۆلی ١٢.. کاتی هێورکردنەوەی دڵەکانە! 🕊️✨ 🎙️ فۆیس کاڵێکی دەروونی و جیاواز لەگەڵ: 👤 مێوان: ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری گەشەپێدانی کەسی (ڕەزا سەڵاح بەرزنجی) 📝 بابەت: (چۆن دەروونم ئارام بکەمەوە؟) | کۆنترۆڵکردنی دڵەڕاوکێ و ڕێکخستنەوەی وزەکان. ⏰ کات: ئەمشەو، کاتژمێر ٧:٣٠ی شەو. لینی چەناڵ @Shaho_math_academy

شەوی ئیمتیحان🤍 ئەم نوسینە سەیڤی کە و ئەوکاتە بیخوێنەرەوە إن شاءاللە، بۆیە ئێستا دایەنێم بۆ ئەوەی نامەکە ببینن و ئەزانم ئەوکات مەجالی گروپتان نابێت ئێستا هەرچەنت خوێندووە، وە بە هەر هۆکارێک فریای ئەوەندە کەوتوویت،گرنگ تۆ هەوڵت یاوە ئەوەی پێت کراوە ،کردووتە،ئەوەی تریش بیەرە دەست خوای گەورە، بەڵام بە یەقینەوە، چونکە کە شتێک بدرێتە دەست ئەو زۆر زەحمەتە کێشەکە چارە نەکات بۆت، مەڵێ زۆرم ماوە پێداچوونەوە بکەم یان هەموویم تەواو نەکردووە،مەرج نیە هەموو مەنهەجەکە بکەیت ئینجا ئەو نمرەیە بەدەست بهێنی کە خۆت ئەتەوێ دڵنیابە لەوە، گوومانەکانت با جوان بن یارەب بەیانی بە دڵی خۆش وەڵامی هەموو پرسیارەکان بەیتەوە و بە باشتر لەوە تێپەڕێت کە خۆت ئەتەوێت، خوای گەورە یارمەتیت بات و کار ئاسانیەکی وات بۆ بکات خۆت نەزانی چۆن وا ئاسان بووە أمین یارب🤲🏼❤️ پڕ بەدڵ چاوەڕێی ئەنجامی باشم لە هەمووتان، تکایە تا ئێستا باش هێناوتەو هیلاک بوویت و لەکۆتایی ڕێگاکەیتبە گوومانە خراپەکانت خێزانەکەت بێ هیوا مەکە ، پشتت بە خوای گەورە ببەستە حەزەکەم لە ناخی دڵەوە ئەم ئایەتانە بخوێنیتەوە، لێی وردببەرەوە تکایە، چونکە قورئان بۆ ئێمەیە، وە کە ئێستا ئەمە خوێنیتەوە ئەکید ویستی خوای لەسەرە…. ،وَمَن يَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسۡبُهُۥٓۚ ھەرکەسێک پشت بەخوا ببەستێت ئەوە خوای بەسە. ﴿قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَىٰ﴾ طە -٤٦- "مەترسن، من لەگەڵتانم، دەبینم و دەبیستم". (ئەو ئەبینێت ئێستا چەن قەلەقیت و هانات بۆ ئەو بردووە، ئایا دەستبەردارت ئەبێت؟ إِنَّمَآ أَشۡكُواْ بَثِّي وَحُزۡنِيٓ إِلَى ٱللَّهِ شه‌كواو گله‌یی و ئه‌وپه‌ڕى غه‌م و خه‌فه‌تى خۆم بۆ لای خوای گه‌وره‌ ده‌رئه‌بڕم.( تۆش بەهەمان شێوەبە تەنها خوای گەورە لە حاڵی ئێستات تێئەگات هیچ کەسی تر نا ، هەر ئەوە نا کە تێئەگات ، یارمەتیت ئەدات و چارەسەریشی ئەکات بۆت) نەک جارێک دووجار فەرموویەتی:إِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرٗا بێگومان لەگەڵ ھەموو تەنگانەیەکدا خۆشی وئاسانی دێت (لەوانەیە ئەم ناخۆشیەی ئێستات کە صبرت گرتووە لەسەری خۆشی داهاتووت بێت) إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ هەموو شتێک لای خوا ئاسانە( هەموو شتێک….!!!) “وكان الله على كل شيء مقتدرا” خودا توانا و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە. إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰابِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ بەڕاستی تەنها خۆڕاگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئەندازەیە.. (کاتێ لەپێناو خوا بەرگەی هەموو سەختی و تاقیکردنەوەکانت گرتووە کە ڕووی لە ژیانت کردووە،هۆکار بووە تا ئێستا بە دڵی خۆت نەخوێنی ئەکید پاداشتی لەسەر وەرەگریت)

✉️ بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا🤎 📍ئێرە ماڵی دووەمی منە🤎 👇 https://t.me/sonyahussein/s/294

بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا❤️ https://t.me/sonyahussein/s/294 ئێرە ماڵی دووەمی منە🌱✨

بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا❤️ https://t.me/sonyahussein/s/294 ئێرە ماڵی دووەمی منە🌱✨

بەهیوای چەشتنی هەمان هەستی خۆشی لەو شوێنەی تیایە ئاسوودەن لە داهاتووا❤️ https://t.me/sonyahussein/s/294

هەوڵدە چیرۆکەکەت بە شانازییەوە بنوسیتەوە کێشەکانی خۆت یان کێشە خێزانیەکانت نابنە ڕێگر، ئەمە یەکێک لە نموونەکان و دەیان نموونە
هەوڵدە چیرۆکەکەت بە شانازییەوە بنوسیتەوە کێشەکانی خۆت یان کێشە خێزانیەکانت نابنە ڕێگر، ئەمە یەکێک لە نموونەکان و دەیان نموونەی جوانی ترمان هەیە، هیچ شتێ نابێ بە ڕێگر کاتێ تۆ ئەتەوێت بەردەوام بی…. ئەزانم زۆرینەتان بەم کاتی تاقیکردنەوەیە ژیانتان زەحمەتتر بووە، بەڵام ئازایەتی لەوەیایە کە تۆ لەو کاتە سەختەی ژیانت سەعی بکەیت و بەردەوام بیت… ئێمە تەنها ئەنجامی کۆتایی تۆ ئەبینین نەک هەوڵ و ماندووبوون و شکست و کێشەکانت، کەسیش ئەوانەی بەلاوە گرنگ نییە، بۆیە تکایە لەپێناو خۆت بەردەوام بە. 💭 پشت بە خوای گەورە ببەستە و دڵنیابە لە یادت ناکا و بێ هیوات ناکا.

💡زۆر کەم ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گەشتی خوێندنی ١٢ ساڵت، واز لەو کاتە بێنە لە دەستت چووە، لۆمەکردنی خۆت بەو شێوەیەی وزەت لێ ببڕێ
💡زۆر کەم ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گەشتی خوێندنی ١٢ ساڵت، واز لەو کاتە بێنە لە دەستت چووە، لۆمەکردنی خۆت بەو شێوەیەی وزەت لێ ببڕێ هیچ سوودێکی نییە بەڵام ئەو هەوڵەی لە ئێستایا ئەیدەیت بۆ گۆڕینی ئەو هەڵەیەی کردبووت ئەوە گرنگترین و باشترینە لەگەڵ خۆتا بیکەیت زۆر کـەس لە ئازیزان و خێزانەکەت چاوەڕێی ئەنجامێکی باشن لێت، هەتا ئێستا هەرچۆنێک بووی لە خوێندن، هەمووی بکە بە ڕابردوو و بێ بیرکردنەوە لێی دەست پێبکەرەوە و پشت بە پەروەردگار ببەستە🌼 💭خوای گەورە ئەو بەندەیە بێ ئومێد ناکا کە ئومێدی پێیەتی و ئەو دەستانەش بە بەتاڵی ناگێڕێتەوە کە بەرزکراونەتەوە و نزایان پێ کراوە…. 🔖پەروەردگارم قەدەر و ویستی دڵتان یەکخا بەو بەش و نمرەیەی ئاواتتانە وە شاد و دڵخۆشتان بکا پێی یارەب🤲🌼