fa
Feedback
دژە باو

دژە باو

رفتن به کانال در Telegram

شۆڕشی دژە مۆدێرن کەناڵێکی فێرکارییە دەربارەی بیرۆکە دژە مۆدێرنەکان؛ ئەوەی لەم کەناڵە باسدەکرێت مەرج نییە ڕەنگدانەوەی بیروباوەڕی ڕاستەوخۆی خاوەن کەناڵەکە بێت، مەبەست لێی تەنها پیشاندانی لایەنێکی دیکەیە.

نمایش بیشتر
إيران111 711دسته بندی مشخص نشده است
751
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-930 روز
آرشیو پست ها
دژە باو لە فەیسبووک https://www.facebook.com/share/1ByKhyZboZ/

جۆن ستیوارت میڵ هەمیشە لەو ترسەدا دەژیا کە دیموکراسی (واتە حوکمی زۆرینە) ببێتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی مافەکانی کەمینە. لەم ڕوانگەیەوە، زۆرینەی جەماوەر دەتوانن بە ناوی پرۆسەی دیموکراسییەوە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی ئەو کەسانە زەوت بکەن کە جیاواز بیر دەکەنەوە. ئەم پرۆسەیە دیموکراسی دەکاتە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خودی ئازادیی تاک. توڕەیی میڵ بەرامبەر بێدەنگکردنی تەنانەت یەک کەسیش، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو باوەڕە مەعریفییەی کە حەقیقەت مۆنۆپۆلی زۆرینە نییە. بێدەنگکردنی دەنگێکی جیاواز زیانگەیاندنە بە پرۆسەی گەشەکردنی هزریی کۆمەڵگە بەگشتی، هەمیشە ئەو ئەگەرە هەیە کە ئەو تاکە کەسە هەڵگری ڕاستییەکان بێت و زۆرینەش لە هەڵەدا بن. ​لیبرالیزم ئازادیی ڕادەربڕین لە ڕێگەی کۆمەڵێک ئامراز و میکانیزمی یاساییەوە بەرجەستە دەکات و دەیپارێزێت، وەک ئازادیی ڕۆژنامەگەری، مافی کۆبوونەوە، و پارێزبەندیی نوێنەران لە پەرلەمان. بۆ فکری لیبراڵی، مانەوەی ڕای گشتی لە ژێر چەتری ئەم پارێزبەندییانەدا تەواوکەری خودی چەمکی "ئازادی"ـیە. ​ کارل شمیت وەک ڕەخنەگرێکی توندی لیبرالیزم و دیموکراسیی پەرلەمانی، ئەم نموونانە دەهێنێتەوە بۆ ئاشکراکردنی قەیرانە بنیادییەکانی سیستەمەکە. ئەو دەیەوێت پیشانی بدات کە باوەڕی پەرلەمانی و لیبراڵی لەسەر بنەمای مشتومڕی کراوە و گەڕان بەدوای ڕاستیدا دامەزراوە، و کاتێک زۆرینەی دیموکراسی ئەم ئازادییە سەرکوت بکات، سیستەمەکە دەکەوێتە قەیرانێکی گەورەوە و پاساوی مانەوەی خۆی لەدەست دەدات.

پێوێستی حوکمەت خۆی ئەوە دەسەلمێنێت کە زۆرینە پێویستی بە ڕێکخستنە. پێوێستی بە یاسا و سنوورە. بۆیە هەرگیز مەعقول نییە شەرعیەت لە زۆرینەوە وەربگیرێت چونکە زۆرینە بەپێی یاسایەک ناڕوات بەڕێوە، بەڵکو لە قوڵایی چەندیەتییەکی پووختدا کۆدەبنەوە و هیچ هێزێکی عەقڵانی کۆنترۆڵیان ناکات. @AntiCurrent

هەرگیز وا بیرمەکەوە کە کەسایەتیە سیاسیەکان نازانن ڕاست و ئەخلاقییەکە چییە. ئەوان باش دەزانن. بەڵام سیاسەت بە ئەخلاقەوە تکتی مەرگی دەوڵەتی مۆدێرنە. @AntiCurrent

photo content