"EVÎNAR"
رفتن به کانال در Telegram
229
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-67 روز
-830 روز
آرشیو پست ها
229
Repost from N/a
سڵاو هەڤاڵانی تاریکی✨️
ئەم پۆستە فۆڕ کەنە کاناڵەکانتان تا 12
ئەوکات منیش پۆستێکی جوانی ئیوە دائەنێمەوە🤍
بەشدار بن بەشدار ئەبمەوە
دوایی کاتژمیر 11 دایمەنێن دانانرێتوە
229
شەوەکە پڕە لە دەنگی باران...
ئاسمان بە تووڕەیی دەگرمێت و ڕووناکیی برووسکە تاریکیی شەو دەشکێنێت...
باران بە توندی دەبارێت، وەک ئەوەی ئاسمان چیتر نەیتوانیبێت هەموو ئەو ئازارە لە ناخیدا بشارێتەوە...
لە نێوان دەنگی ههورهبرووسکه و باراندا، مرۆڤ زیاتر لە هەمیشە هەستی بە تەنهایی دەکات.
هەندێک شەو هەن، باران نایەت بۆ ئەوەی زەوی تەڕ بکات...
دێت بۆ ئەوەی فرمێسکی دڵێک بشارێتەوە.
229
Repost from بەرزەفڕ
پەشیمانییەکانی دایە
دەڵێن گەر کەسێک لە کاتی گێڕانەوەی چیرۆکێک،
زەویی چاوەکانی تەڕ بکات،
واتە گەورە ترین ئازاری لەسەر ئەو ڕووداوە چێشتووە.
کاتێک دایە کاتژمێرەکانی ژیانی بۆ دوبارە دەکردمەوە،
تەنانەت تنۆکێک فرمێسک لەسەر ڕووخساری بێ ڕەنگی نەنیشت.
هەمووکات گوێ بیستی ئاوازی بیرەوەرییەکانی دەبووم.
من فرمێسکەکانیم نەدەدی،
بەڵام هاواری خۆزگەکانیم لە بێ دەنگی چاوەکانی دەبیست،
بۆنی خوێنم لە نێوان وشە بە وشەی وتەکانی دەکرد و
تاریکیم لە نێوان برینە شاراوەکانی دەدۆزییەوە.
هەمووکات دەیگوت،
گەر خەم پێت فێر ببێت، بێ دەنگت دەکات.
دایەش بێ دەنگ بوو.
بەڵام زەریایەک گریان لە ناو دڵیدا مابووەوە کە خەریبوو دەیخنکاند،
بۆیە ئاواتی ببوو بە گریانێکی قووڵ کە خەمۆکی لەسەر دڵی بشواتەوە.
نەبوونەکان، نەگەیشتنەکان و نەبینینەکانی ژیانی،
زیاتر لە بوونە کان، گەیشتنەکان و بینینەکان ئازاری ڕۆح و گیانی دەدا.
ئەو شەوە مانگ لە ئاسمانی ئێمە خۆی دەر نەخستبوو،
ئەستێرەکان ڕێگاکەیان پێ نیشان دەداین.
گۆچانەکەی لە ماڵەوە بە جێ هێشتبوو و دەستەکانی منی لە ناو دەستەکانی کردبوو بە گرێ.
دیسانەوە گەڕایەوە بۆ ڕابردوو.
کاتێک کە باسی ڕابردووی بۆ دەکردم،
تەنانەت یەک کەس بوو کە ناوی دەهێنا و گووڵ لەسەر لێوەکانی دەنیشت و
زەردەخەنەی شیرینیم دەدی.
دواتر نووقمی پەشیمانییەکانی دەبوو و
تاڵاوی نەگەیشتنەکانی لەسەر ئاور دەنا.
دەیگوت:
ترسنۆکی عەشقی لێ ستاندین!
مرۆڤی عاشق یان دەبێت عەشق هەڵبژێرێت یان ترسەکانی.
گەر تەنانەت چرۆیەک لە هیوا هەبێت،
عەشق دەتوانێت هەموو ترسەکان بکووژێت و خۆڵەمێشی پەشیمانی وەبەر با بدات.
من خانە بە خانەی لەشم ترس لە داهاتوو بوو.
داهاتوویەک کە هێشتا نەهاتبوو و هەرگیز چرکەیەک لە خەیاڵم دەرنەچوو،
بەڵام بۆ هەمیشە خەیاڵ مایەوە.
چقڵی پەشیمانی ژیانی ژیان نەکراوم ئێستاش لەسەر دڵم ئازارم دەدات.
...
هەنگاو بە هەنگاو شێعری بۆ خوێندم.
- ڕۆحی ڕێبواری بێ سەر و شوێنم،
لە ژێر سێبەری یەک تنۆک لە خاکی نیشتمان
لە نێوان یەک چیای ڕوو لە ئاسمان
خانووی مانەوەی نەماوە
ڕێگای گەڕانەوەی ڕووخاوە
دڵتەنگی ڕابردووی ژیان نەکراوی خۆمم
بە تاسەی ڕۆژێکی بێ ژاوە ژاو،
لە نێوان سەرمای بێ دەنگییەکانمم!
...
گرێی دەستەکانمان خەریبوو دەکرایەوە،
هەنگاوەکانمان قورس ببوو و
هەناسەکانی هێواش هێواش بێ دەنگ تر دەبوو.
لەوێدا بوو کە بۆ یەکەم جار،
ڕووباری فرمێسکەکانی لەبەر چاوم بەردایەوە.
هەستم دەکرد دڵخۆشە.
ئاواتەکەی بە دی هاتبوو و لە زەریای فرمێسکەکانی ڕزگاری ببوو.
دایە کۆتا هەناسەی لە غەریبیدا بە دەم گریانەوە هەڵکێشا و ئەوکات گەرمای دەستەکانی بۆ هەمیشە لێ ستاندم...
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
229
Repost from N/a
سڵاو هەڤاڵانی تاریکی✨️
ئەم پۆستە فۆڕ کەنە کاناڵەکانتان تا 12
ئەوکات منیش پۆستێکی جوانی ئیوە دائەنێمەوە🤍
بەشدار بن بەشدار ئەبمەوە
دوایی کاتژمیر 11 دایمەنێن دانانرێتوە
229
Repost from N/a
کاتێک بیر لە دروستبوونی جەستەمان دەکەینەوە، تێدەگەین چەند نیعمەتی گەورەمان هەیە و چەند پێویستمان بە سوپاسگوزارییە. 🌿
Ch:@Hanase_Shew
229
Repost from N/a
شەو، تکایە بیرەکانم کەمێک بێدەنگ بکە؛ دەمەوێت بەیانی بە هیوایەکی نوێ هەڵبستم.🖤
229
Repost from 𝙃𝘼𝙉𝘼𝙒
هاوڕێیانی هەناو ئەم پۆستە فۆڕوارد کەنە چەنێلەکانتان تا کاتژمێر ١١ی شەو🌸بێن پێکۆ گۆرانی گوێچکە بەین گۆرانێ کە لەگەڵی خاترەتان هەیە هەڵبژێرن و چیرۆک و خاترەیەکە هەتانە لەگەڵی لە حەد پاڕاگرافێ لە ژێر گۆرانیەکە بینوسن. منیش لە هەناو دای ئەنێم تا داستان و چیرۆک و خاترەکانتان یادگاری بمێنێتۆ🩵 حەز ئەکەم تیکەیێ لە ئێوە بۆ هەمیشە لە هەناو بمێنێت :)✨
ئەدمینەکانبەشداریکەن ،بەشدار ئەبمۆ🩰
چەنێلە پڕایوتە کانیش لینکم بۆ دانێن تا بتوانم فۆڕ کەم
ئەو ئازیزانەش کە چەنێلیان نیە لە ناشناسۆ بەشداری کەن
