دێرسیم؛
رفتن به کانال در Telegram
لاپەڕەی هونەری دێرسیم 💙 http://instagram.com/dersimpodcast
نمایش بیشتر303
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-77 روز
-3130 روز
آرشیو پست ها
303
• SHILAN •
1988 | Hezhwan Zandi
Editor: Mehdi Moharrari
.
A Podcast from Dersim Magazine
@DersimPodcast
303
سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی دێرسیم؛ بۆ چەند بەرهەمێکی پۆدکاستی کوردی، پێویستمان بە دەنگبێژ و بێژەرە.
ئەو کەسانەی دەتوانن یارمەتیدەر بن، لە نەناسراو تکایە نامە بنێرن.
بەستەری نەناسراو
303
نەک بە تەنیا سەبر و هۆشی عاشقی مسکین ئەبا
ئەو نیگارەی کافرە ئیمان و عەقڵ و دین ئەبا
تیرەبارانی کە کردم یار بە برژانگی وتی
ئەم شەهیدی عەشقە بۆ مەحشەر جلی خوێنین ئەبا
بۆ تەوافی کەعبەیی ڕووی چووم بە موشتاقی کەچی
زوڵفی کافر حوسنی وا بۆ من مەحاڵی چین ئەبا
پەرچەمی تاتای شکاندی قەدری شەوبۆ و یاسەمین
پێکەنینی حورمەتی گوڵشەککەر و هەنگوین ئەبا
گەر بچێتە سەیری گوڵزار و چەمەن ئەو دولبەرە
ئابڕووی گوڵخونچە و لالە و حەیای نەسرین ئەبا
داستانی عەشقی یاری من بزانن خەڵکی گەر
زەحمەتە کێ ناوی عەشقی کۆکەن و شیرین ئەبا
شاعیری کوردە کەمالی فیکری بیکر و وردی ئەو
وا ڕەواجی شیعرەکانی شاعیری پێشین ئەبا
@DersimPodcast | کەمالی
303
خۆشەویستیت خۆشترین شارێکە تێیدا نیشتەجێم
پێم بڵێ هێندەی ئەمن خۆشم دەوێی خۆشت دەوێم؟
@DersimPodcast | ئاران
303
دڵم پڕحەسرەت و ئازارە ئەمشەو
مەگەر شینی فیراقی یارە ئەمشەو
ڕەنگم زەردە، مەقامم هەردە وەک شێت
خەوم دەرد و خۆراکم ژارە ئەمشەو
سەرم پڕئێش و سینەم پڕ لە سەودا
لە چاومدا موژە وەک خارە ئەمشەو
لە وێرانەی منی خاترپەشێوا
خەفەت ساقی و غەم مەیخوارە ئەمشەو
وەفا مرد و موحەببەت بێسەمەر ما
سەفا خەوت و جەفا بێدارە ئەمشەو
شەپۆلی سەیلی خوێناوی دەروونم
وەکوو لافاوی ڕووبەخوارە ئەمشەو
لە گەرمی ئاهم ئاور هاتە ناڵە
دوو چاوم میسلی دوو جۆبارە ئەمشەو
جگەر پڕناڵە و سوراخە چون نەی
سەرم سەمتوور و ڕەگ چون تارە ئەمشەو
دوچاری سۆزی هیجرە بۆیە «زاری»
لە گیان و ماڵی خۆ بێزارە ئەمشەو
@DersimPodcast | زاری
303
گەر بە چاوی من دەبینی یەک سبەینێ ڕوویی یار
جا دەزانی حیکمەتی خۆکوشتن و گریانی من
جەننەت و دۆزەخ لە کولبەی عاشقاندایە وەسڵ
ڕەوزەیی ڕیزوانە دۆزەخ ئاگری هیجرانی من
@DersimPodcast | حەمدی
303
خەیاڵم وایە بیری دڵ، لە عوودی سینەما دەرخەم
لەبۆ ئەم هۆزە جێماوە، دەنگێ بەرپا نەکەم چی بکەم
@DersimPodcast | قانع
303
Repost from "کازیوەی بەربەیان"
ٸازیزکانم ٸەم پۆستە فۆر کنە کاناڵ کانتان تا منیش یەکێک لە پۆستە جوانەکانتان فۆر کموە ٸەدمینکانیش جوین بن🫠✨
