cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

ناوەندی تۆڕی زانیاری

ناوەندی تۆڕی زانیاری و هۆشیاری کوردی / شینکاف ئەم چەناڵە تایبەتە بە بەستەری پێگە و میدیاکانی تۆڕی زانیاری و دواین زانیاری و هەواڵ و پێشهاتەکان

نمایش بیشتر
پست‌های تبلیغاتی
736
مشترکین
+324 ساعت
+477 روز
+25730 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

Repost from N/a
Photo unavailableShow in Telegram
🇷🇺 گەنجێکی تەمەن 22 ساڵانی ڕووسی لە ئەمریکا تۆمەتبار کرا بەهۆی ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی دژی ئۆکرانیا و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژانی دەستپێکردنی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە سەرەتای ساڵی 2022. ئەمین تیمۆڤیچ ستیگال، ئەو تۆمەتبارەی کە باسی لێوە دەکرێت، بەپێی زانیارییەکان گوایە پەیوەندی هەیە بە بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا (GRU). بە ئەگەری زۆرەوە ئەگەر تاوانبار دەستگیربکرێت سزای 5 ساڵی بەسەردا دەسەپێندرێت. 🇺🇸 💲هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاداشتێکی 10 ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات بەو کەسانەی کە زانیاری دەدەن لەسەر ئەو تۆمەتبارە یاخود ئەو هێرشانەی کە ئەنجامی داوە. 🇺🇦 مێریک بی گارلاند، داواکاری گشتی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی: تۆمەتبارەکە پیلانی لەگەڵ هەواڵگریی سەربازی ڕووسیا داڕشتووە بۆ دەستپێکردنی هێرشی ئەلیکترۆنی و بە ئامانجگرتنی حکومەتی ئۆکرانیا و دواتر هاوپەیمانەکانی کردە ئامانج لەوانەش ئەمریکا. ئامانجەکانی بریتی بوون لە بەشە گرنگەکانی وەک وەزارەتی کاروباری نێودەوڵەتی ئۆکرانیا، گەنجینەی دەوڵەت، و وەزارەتی پەروەردە و زانست و نۆ بەشی دیکە. هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لە ئۆکرانیا بەردەوام بوون و دوای ئەوەش گروپەکەی ستیگال سیستەمی کۆمپیوتەری ئەو وڵاتانەیان کردۆتە ئامانج کە پشتگیری ئۆکرانیا دەکەن، لەنێویاندا دەزگایەکی حکومەتی ئەمریکا کە بنکەکەی لە میریلاندایە و ژێرخانی گواستنەوەی وڵاتێکی ئەوروپای ناوەڕاست کە یارمەتی ئۆکرانیا دەدات. ئەمین تیمۆڤیچ ستیگال، ئێستا یەکێکە لە داواکراوترین تاوانبارانی نووسینگەی فیدڕاڵی ئەمریکا (FBI). 𝗖𝗬𝗕𝗘𝗥𝗞𝗨𝗥𝗗_
نمایش همه...
👍 3❤‍🔥 1👎 1 1
Photo unavailableShow in Telegram
پڕۆژەی هەژماری من بە فەرمی قەبووڵکرا
نمایش همه...
🤯 4🍌 4🖕 1
Repost from مێژووی ڕەش
ئایا ئۆپەڕاسیۆنی بابەڕۆسا یاخود هێرشی ئەڵمانیا بۆسەر سۆڤیەت بڕیارێکی درووست بوو لەماوەی جەنگی دووەمی جیهانی؟ بەشێکی زۆر لە خوێنەران و شارەزایانی مێژوو پێیان وایە ئەڵمانیا هەڵەی کردووە بە هێرشکردنە سەر سۆڤیەت، هاوشێوەی ناپلیۆن پۆناپارت ئیمپڕاتۆری فەڕەنسا. گوایە ئەگەر ئەڵمانیا ئەو پەیمانەیان نەشکاندایە کە لەگەڵ سۆڤیەت واژۆی کردبوو وە هێرشی نەکردایە سەر سۆڤیەت، وەک دۆستی یەک بمانایەتەوە ئەوە ئەڵمانیا براوەی جەنگ دەبوو، یاخود پێیان وایە دەبوو ئەڵمانیا سەرەتا جەنگی بەریتانیای یەکلایی بکردایەتەوە، ئینجا هێرشی بکردایەتە سەر سۆڤیەت پێش هەموو شتێک ئەو پەیمانەی لە نێوان سۆڤیەت و ئەڵمانیا بەسترا کە بەپەیمانی مۆڵتۆڤ-ڕیبنتڕۆب یش ناسراوە کە ناوەڕۆکەکەی هێرش نەکردنە سەر یەکدی بوو، ئامانجەکەی بوون بە هاوپەیمانی یەکدی نەبوو. بەڵکو ئامانجی سەرەکی ئەو پەیمانە خۆ بەدوورگرتن بوو لەبەرەی یەکدی بۆ ماوەیەک، بەوەی ئەڵمانیا سەرەتای ئەیویست جەنگی بەرەی ڕۆژئاوا یەکلای بکاتەوە لەگەڵ فەڕەنساو بەریتانیا، وەسۆڤیەتیش ئەیویست سەرەتا جێی پێی خۆی قایم بکات لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا، هەر بۆیە پەلاماری فینلەندی داو وڵاتانی بەڵتیک و نیوەی پۆڵەندای داگیرکرد و بەشێکی زۆری لە خاکی ڕۆمانیا زەوتکرد وەک ئامادەکاریەک بۆ جەنگ لەگەڵ ئەڵمانیا!!! بۆیە ئەگەر ئەڵمانیاش هێرشی نەکردایە سۆڤیەت هەر دەیکرد، جەنگی نێوان ئەڵمانیاو سۆڤیەت شتێکی حەتمی بوو تەنیا لەسەر کات وەستا بوو. تا ئەو کاتەی ئەڵمانیا دەستپێشخەری کرد. بۆ خاڵی دووەمیش کە تا ڕادەیەک پەیوەندی بە خاڵی یەک هەیە ڕاستە ئەگەربهاتایە ئەڵمانیا شکستی بە بەریتانیا بهێنایە ئەوە ئێستا ئەمریکاو سۆڤیەت وەک مناڵێک ئەمانەوە لەبەردەستی. بەڵام ئایا داگیرکردنی بەریتانیا هاوشێوەی فەڕەنسا ئەوەندە ئاسان بوو؟ ئەمە خەونی ناپلیۆنیش بوو کە دەیگووت؛(بۆ شەش کاتژمێر کەناڵی ئینگلیزم پێبدەن من تەواوی جیهانتان پێدەدەم). بەڵام سوپاکەی تەنانەت نەیتوانی بۆ چرکەیەکیش کەناڵی ئینگلیز کۆنتڕۆڵ بکەن. داگیرکردنی بەریتانیا لەلایان ئەڵمانیا پڕۆسەیەکی چەند ساڵە بوو وە پێویستی بە شەڕێکی زۆر سەختتر بوو بەراورد بە فەڕەنسا، کلیلی سەرکەوتنیش کەشتیگەلی جەنگی بوو کە ئەڵمانیا لەم ڕووەوە زۆر لاواز بوو لەچاو بەریتانیا، وە لە لایەکی دیکەشەوە ئەمە جێبەجێکردنی ئەجێندای سۆڤیەت بوو بەوەی ڕۆژئاواو ئەڵمانیا بکەونە جەنگێکی سەختەوەو یەکتری خاپورو زەلیل بکەن و بۆ ئەوەی ئەویش گورزی خۆی بوەشێنێت ئەویش لێدان بوو لە ئەڵمانیا،وە هەروەها کاتیش لەبەرژەوەندی ئەڵمانیا نەبوو، دەبوو بە ناچاری زوو بجوڵێت ستراتیجی (بۆشایی ژیان) جێبەجێبکات پێش ئەوەی ئەمریکا یاخود سۆڤیەت بخزێنە جەنگەوە دژی ئەڵمانیا، وە خاکی دەوڵەمەندی سۆڤیەتیش بە سەرچاوەی سروشتی وەک نەوت گرینگتر بوو لەچاو بەریتانیا بۆ سەرکەوتن لەجەنگ. کۆتا پرسیار کە دێتە ئاراوە ئایا کەوتنی مۆسکۆ لە جەنگی دووەمی جیهانی مانای کەوتنی سۆڤیەت بوو؟ بەڵێ بێگومان، داگیرکردنی مۆسکۆ لەسەردەمی ناپلیۆن و هیتلەر دوو شتی زۆر لێک جیاواز بوون، بەوەی لەسەردەمی ناپلیۆن سوپای ڕووسەکان خۆیان بە تەکتیک کشانەوە تەنیا چەن شەڕێکی بچووکیان کرد بۆ ڕاکێشانی ناپلیۆن بۆ ناوقوڵایی ڕووسیا، وە ناپلیۆن کاتێ مۆسکۆی داگیر کرد مانای شکست و کۆتایی ڕووسیا نەبوو, ئەبوو جەنگی قەیسەری ڕووسیاش بکات کە سوپاکەی هێشتا بەهێزبوو، بەڵام لە جەنگی دووەمی جیهانی سوپای سۆڤیەت تەفروتونابوو لەهەموو بەرەکانەوە لە بەرامبەر ئەڵمانیەکان بە ملیۆنانیشان لێ بەدیلگیرا، سێ بەشی سوپاکەی لەناوچوو!!! بەشێوەیەک بەپێی هەندێک لە ئامارەکانی ئەوکات بۆ بەرگری کردن لەمۆسکۆ تەنیا 150 هەزار سەرباز و 200 تانکی بۆمابووەوە!!! تا ئەو کاتەی ڕیچارد سۆرجی سیخور بە سۆڤیەتیەکانی ڕاگەیاندبوو کە ژاپۆن هێرش ناکاتە سەرسۆڤیەت. بەمەش سۆڤیەت نزیکەی ملیۆنێک سەربازی لەڕۆژهەڵاتی سۆڤیەت کە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ژاپۆنیەکان دانرابوون، گواستەوە بۆ ڕۆژئاوای سۆڤیەت بۆ گیانی ئەڵمانیەکان و ئاڕاستەی جەنگەکە گۆڕا. بەڵام دەتوانین بڵێین تاکە هەڵەی ئەڵمانیا لەم جەنگە ئەوەبوو پلانی چوار مانگەیان دانا حسابی ئەوەیان نەکرد بچنە ناو زستانەوە و پلانی جەنگی زستانەیان دانەنابوو، وایان دانابوو پێش مانگی نۆڤێمبەر سۆڤیەت بکەوتایە. وەهەواڵگری ئەڵمانیاش تا ڕادەیەک بەرپرسیاربوو لەم شکستە بەوەی زانیاری هەڵەی دا لەسەر دۆخی بەهێزی سوپای سۆڤیەت هتد............. جا بۆیە من لێرەوە لەدوای خوێندنەوەی ئەم نووسینە وەڵامی پرسیارەکە بۆ خوێنەرانی ئازیز بەجێ دێڵم. تێبینی; ستراتیجی بۆشایی ژیان بریتیبوو لەو خاکە پێویستەی کە ئەڵمانیا پێویستی بوو بۆ سەرکەوتن لە جەنگی دووەمی جیهانی کە بە ئەڵمانی پێی دەوترا (lebensraum) بە ئینگلیزیش (living space).
نمایش همه...
4
00:06
Video unavailableShow in Telegram
🚫پێکدادانی توند لە عەفرین. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9415.MP41.12 MB
🔥 4👏 2
Repost from Outis
00:26
Video unavailableShow in Telegram
🚫کەمێک پێش ئێستا؛ لە عەفرین شەڕی چەکداری دەستی پێکرد. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9414.MP44.95 MB
👍 3👏 1
🚫سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکانی تورکیا لە عەزاز و دەروازی ئەلباب. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9390.MP43.08 MB
IMG_9391.MP41.74 MB
IMG_9392.MP41.30 MB
👏 3
🚫کارمەندانی "مەدەنی"ی تورکیا هەوڵی هەڵهاتن دەدەن لە عەزاز و دەروازی ئەلباب. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9393.MP49.74 KB
IMG_9394.MP414.18 MB
👏 4
00:18
Video unavailableShow in Telegram
🚫ئاڵای تورکیا لە بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی مارێ هێنرایە خوارەوە. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9389.MP46.35 MB
👏 2👍 1
00:36
Video unavailableShow in Telegram
🚫توڕەیی خۆپێشاندەران. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9385.MP47.11 MB
👍 1👏 1
00:19
Video unavailableShow in Telegram
🚫پارچەکردنی ئاڵای تورکیا. 🔴https://t.me/outisjournalism
نمایش همه...
IMG_9386.MP46.94 MB
👍 4👏 2
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.