1 382
مشترکین
-124 ساعت
-17 روز
-1730 روز
آرشیو پست ها
1 382
باکووری دڵسۆز،باکووری ئازیز،باکووری هەمیشە پێشەنگ،باکووری خەم خۆر،دایکی ٣ بەشەکەی تری کوردستان…
ئەمڕۆ،خۆپیشاندان لە چەن شاری باکوور.
1 382
Repost from Pelenya / پەلەنیا
🔶 ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مانگرتنی گشتی لە شاری سەقزەوە
لە گەشتێکی مەیدانی لە کاتژمێر نۆ و بیست دەقیقەی بەیانی هەتا دە و بیست دەقیقەی ڕۆژی 2726/6/25 بە ناوشاری سـەقـز و گەڕەکەکانی دەور و پشتی شاردا مانگرتنێکی سەدا سەدیم بینی.
تەواوی دووکانەکانی گەڕەکەکانی شەریفاوا، سەرچەمی وڵیخان، سیلۆ ــــ چوارتابلۆ و خیابانی ئوستاد شیرازی ــــ کەریماوا، شاناز ــــ خیابانی سەعدی ـــــ . مەیدانی یادبوود هەتا بەرگاراج و مەیدانی هەڵۆ، تەواوی پاساژەکانی تایبەت بە پارچەفرۆشی و پوشاکفرۆشی، ڕاستەبازاڕی ئەردەڵان، دووکانەکانی کۆڵانی کازم خان و گاراجی میرەدێ، بازاڕی سەرۆ، خیابانی جمهووری هەتا بلوار و خیابانی ساحلی سەقز بە تەواوی داخرابوون .
شاری سەقز شاری یازدە ئەستێرە و دەروازەی ڕاپەڕینی شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی»، لە ساڵیادی کارەساتێکی دڵتەزێندا جارێکی دیکەش بە دەم شۆڕشەوە پێکەنی و بڕیاری دژایەتی داگیرکەری لە گەڵ شاخ نوێ کردەوە.
کاتێک سەرنجی قەرەباڵخی خەڵکە ئاساییەکانی ناوشارم دەدا کە بە شاری چۆڵ و داخراودا دەیانڕوانی وام هەست دەکرد ئەمە یەکەمجارە چاوەکانی مرۆڤ ئەوەندە دوورن لە جەستەی کە دەتوانێ چوار تەنیشتی خۆی ببینێ و بە شکۆ و گەورەیی و قارەمانی خۆی فەخر بکات و دڵشاد بێت.
هێزی لیباس شەخسی ڕێژیم چەشنی گای بێ گاوان، حەپەساو و دۆشداماو و وەیلان لە سووچ و قوژبنەکانەوە هاتوچۆ دەکەن.
هێزی ئینتیزامی لە مەیدانەکاندا ڕاگیراون بەڵام هێزی دژە شۆڕشم بەرچاو نەکەوت.
تەواوی سینفەکانی تایبەت بە چاککردەونە و خزمەتگوزاری ماشین لە شاردا داخراوە . ئەوەندەی بە تەلەفوون ئاگادار کراومەتەوە تەواوی دووکانەکانی گەڕەکەکانی پەراوێزی شاریش داخرون .
هیوادارم شارەکانی دیکەی کوردستانیش هەر بەم شێوەیە بە پیری بانگەواز و داواکارییەکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتبێتن.
بژی کوردستان و کورد
بژی یەکگرتوویی و کۆڵنەدان
#نێردراو
⚡️ پەیوەستی کاناڵی "پەلەنیا" بن / در کانال تلگرام «پەلەنیا» عضو شوید:
👇👇
@Pelenya
1 382
ئێعتساب
باز کردنی سەدی چراغ وەیس
بەستنی درگای قەورسانی ئایچی
تۆپ و تانک و تەیارە هاوردن بۆ ناوشار و تا بردرگای ماڵەکان هاکا هاتنه ماڵیشۆ
دنکه دنکه دەرکەوتن جاشەکان
من بیر ئەمانه ئەکەومۆ🤦🏿♂️
