fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

ئەدەبی دین و دونیا

ئەدەبی دین و دونیا

رفتن به کانال در Telegram

إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدین و مذهبی4 587

📈 تحلیل کانال تلگرام ئەدەبی دین و دونیا

کانال ئەدەبی دین و دونیا (@ktebasharh) در بخش زبانی عربی بازیگری فعال است. در حال حاضر جامعه شامل 17 787 مشترک است و جایگاه 4 587 را در دسته دین و مذهبی دارد.

📊 شاخص‌های مخاطب و پویایی

از زمان ایجاد در невідомо، پروژه رشد سریعی داشته و 17 787 مشترک جذب کرده است.

بر اساس آخرین داده‌ها در تاریخ 05 نوامبر, 2026، کانال فعالیت پایداری دارد. در ۳۰ روز گذشته تغییر اعضا برابر 532 و در ۲۴ ساعت گذشته برابر 10 بوده و همچنان دسترسی گسترده‌ای حفظ شده است.

  • وضعیت تأیید: تأیید نشده
  • نرخ تعامل (ER): میانگین تعامل مخاطب 30.11% است و در ۲۴ ساعت نخست پس از انتشار، محتوا معمولاً 18.64% واکنش نسبت به کل مشترکان کسب می‌کند.
  • دسترسی پست‌ها: هر پست به طور میانگین 5 356 بازدید دریافت می‌کند. در اولین روز معمولاً 3 316 بازدید جمع‌آوری می‌شود.
  • واکنش‌ها و تعامل: مخاطبان به‌طور فعال حمایت می‌کنند؛ میانگین واکنش به هر پست 696 است.

📝 توضیح و سیاست محتوایی

نویسنده این فضا را محل بیان دیدگاه‌های شخصی توصیف می‌کند:
“إِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.”

به لطف به‌روزرسانی‌های پرتکرار (آخرین داده در تاریخ 06 نوامبر, 2026)، کانال همواره به‌روز و دارای دسترسی بالاست. تحلیل‌ها نشان می‌دهد مخاطبان به‌طور فعال با محتوا تعامل دارند و آن را به نقطه اثرگذاری مهم در دسته دین و مذهبی تبدیل کرده‌اند.

17 787
مشترکین
+1024 ساعت
+2787 روز
+53230 روز
آرشیو پست ها
"کاردواخستن=قەلەقی."

"ئەسڵەن لەجەنگدا کە ئەوترێت ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێتەوە تەنها ئیزن هەیە ئافرەت و منداڵ پێیدا تێپەڕن.(ڕێڕەوی مرۆیی بۆ تۆ نییە.) وە کاتێک لەجەنگدا ئافرەت و منداڵ دەکوژرێن ناو ئەنرێت تاوانی جەنگ.(کوشتنی تۆ تاوان نییە). بۆیە هیچ کەسێک، وە یاساکانی ژیانیش وەک ئەوان مامەڵە لەگەڵ تۆ ناکەن، بەڵام تۆ بۆچی وا مامەڵە لەگەڵ خۆت ئەکەیت کە گوایە وەک ئەوانیت و سناپ و تیکتۆکت هەیە و ئەتەوێ وەک ئەوان بژیت؟! کە ڕۆژی خۆی هات هەموو قورسیەکان لەسەر تۆن، بۆیە ئەو میکیاج و سناپ و ڕیڵ و ناز و مەکر و تەمەڵیەت لابەرە و وەک باپیرانت پیاوانە بژی و بمرە."

ئەزانم پێت خۆش نییە، بەڵام تۆ پێویستت بەوەیە ئەو شتانەت پێ بوترێت کە پێت خۆش نییە تا پێ بگەیت. تۆ پێویستت بە موعانات و ئازار و قورسییە، پیاوان لەکۆندا هەموویان بەمە درووست بوون، منداڵ و ئافرەتان لە پەموودا هەڵدەگیرێن بەڵام ئەوە بۆ تۆ نییە، ئەسڵەن بوونیشی هەبێت دەبێت لێی ڕابکەیت. سوڵح لەگەڵ ئازارە جەستەیی و فکری و دەروونییەکان بکە، تاکو لەڕووی فکری و دەروونی و جەستەییەوە پێ بگەیت، دەبێت ئازارت خۆشبوێت، ئەوە تۆ درووست دەکات.

"لەشتە عەجیبەکان لەنەفسی بەشەری ئەوەیە، ئینسان حەزی لەشتانێکی زۆری بەرز هەیە، بەڵام ئامادە نییە ئەو ژیانە بژیت کە ئەو ئامانجەی دەیخوازێت. -من حەزم لێیە ماسولکەم هەبێ، بەڵام ئامادە نیم ڕۆژانە 1.6 گرام پڕۆتین بۆ کیلۆیەک وەرگرم و پابەندی یاری بم. -من حەزم لێیە زانست و زمان و بوارێک فێربم، بەڵا ئامادە نیم ڕۆژانە 4 سەعاتی ڕۆژەکەمی بۆ تەرخان بکات بۆ ماوەی 4 ساڵ. لەگەڵ حەزی ئامانجەکە، توانای ئەوە پەیدا بکە ئەو ژیانە بژیت کە ئامانجەکەت دەیەوێت، وابزانە گەشتوویت."

"بۆ چێژبینین لەوەی پێت خۆشە، سەرەتا بەناو ئەو قورسییەدا بڕۆ کە پێت ناخۆشە."

"لە دارستانە چڕەکانی یوتیوب، شتانێکی لێیە لەگەوهەر و ئاڵتوون کە بەپارە ناکڕدرێن. یوتیوب کەنزێکی عەجیب بەنرخە، لەسوچ و کەلێنەک
"لە دارستانە چڕەکانی یوتیوب، شتانێکی لێیە لەگەوهەر و ئاڵتوون کە بەپارە ناکڕدرێن. یوتیوب کەنزێکی عەجیب بەنرخە، لەسوچ و کەلێنەکانی شتانێک هەیە لە دەرس و موحازەرە و پلەی لیستی دەگمەن، بەکلیلی سەیارە و شوقەش نایگۆڕمەوە بمدەنێ. نیعمەتێکی زۆر گەورەیە یوتیوب، تا نەڕوات، نازانین چی بوو.."

"ئیمڕۆ دەستم برد بۆ خاولییەکەم دوای خۆشۆردن، تۆزێک بەوردی سەرنجم دا، بینیم کە ئەم خاولییە ڕزاوە و کەڵکی نەماوە گەرچی چەن جارێک دووراوەتەوە. ئیدی بیرم کەوتەوە کە 9 ساڵە هەمان خاولی بەکاردێنم!!! بەڵام هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە بیگۆڕم چونکە پێویستی (بەکاتە) بۆیە گەرچی پارەی هەزار خاولیم هەبووە بەڵام هەموو جارێ دوام خستووە گۆڕینی بەئومێدی ئەوەی سەعاتێک بۆ ڕۆژەکەم بگەڕێنمەوە. بۆیە نۆساڵە دواکەوتووە..! وە هەرگیز لەکڕینی جل 30 چرکە زیاترم نەویستووە بۆ هەڵبژاردن چونکە لام وابووە ئەو وزە فکرییە و کاتەکەم بۆ شتێکی دیکە بەسوودە(جل فرۆشەکان زۆریان خۆشدەوێم ئەڵێن ڕاڕا نیت)بەڵام ئەوان نازانن من بەخەیاڵێکی دیکەوە وا زوو جل هەڵەبژێرم، من ڕاڕای کاتەکەمم بۆیە ئیزعاجیان ناکەم. وە هەر کاتێک تەڵەبەیەک موناقەشەی کردبێت بۆچی 15ی بۆ دانراوە، بێ سەیری وەرەقەکەی وتومە ئەبێ چەن بێت؟ وتویەتی 17 ڕێک کردوومە بە 17 بۆ ئەوەی خولەکێکی کات نەڕوات لە مووناقەشەی بێ سوود. لەگەڵ دەیان ڕووداوی دیکە دەربارەی کات، کە باسیان ناکەم. بەڵام سەرەڕای ئەوەش هێشتا ئەزانم من کەسێکم قەدری کات ناگرم."

فێری ئەوە ببە بیرۆکەکانت زوو جێ بەجێ بکە. کات ترسناک ڕائەکات لەژێر دەستت بەس تۆ ئاگات لێ نییە، ژیانی تۆ لەسەر زەوی لە چەند مانگێک پێک هاتووە بەس تۆی لە بێ ئاگایدا وا مامەڵە ئەکەیت کەئەنەهوو هەزار ساڵ ئەژیت. ڕۆژ بەڕۆژ تەمەنت دەچێتە سەر و لاواز ئەبیت، تاقەت و تواناکەت ئەڕوات و نامێنێت، هەرگیز ڕۆژێکی دیکە ناژیت لەئیمڕۆ گەنجتر و بەهێزتر بیت، زۆر نزیکە بەیانییەک لەخەو هەستیت و ئەو وزە و توانایەت نەمابێت بۆیە زوو هەموو بیرۆکە باشەکانت جێ بەجێ بکە و لەمێشکت هەڵیان مەگرە، تۆ پێویستت بەوەیە زوو بیکەیت، بەتەنها کردنی بەس نییە.

زۆرینەی خەڵکی: _کارەکانیان دوادەخەن. -پارە گرنگترە لایان لەکات. -ئاڵوودەی موبایلن. -تەرکیز ناخەنە سەر شتێک تا تەواوی دەکەن . -لەنیوەی هەموو کارێک وازدێنن. -خواردنیان ژەهرە (شەکر و جپس و چەوری زیانبەخش..). -خەویان کەمە و کوالێتی نییە. -دەست ناکەن بە فێرکردن و بەرزکردنەوەی خۆیان. -ئاڵوودەی ئەنمی و فلم و درامان. -پلانیان نییە بۆ ژیانیان. -دیلی تیک تۆک وسناپ و ئینستان. -ئاو کەم ئەخۆنەوە. -ئەچنە عیلاقەی حەرام(یان ئاڵوودەی پۆڕنن). -جوڵە و وەرزش لە ژیانیان نییە. -ئەو شتە تەواو ناکەن کە دەستی پێ دەکەن. -گرنگی بە عیبادەت نادەن. تۆ پێچەوانەی ئەوان بکە، لەزەمەنی خۆت و جیلی خۆت لەڕیزی %1ی ئاڵتونی کۆمەڵگایت، وە دەبیتە نوخبەی نوخبە، چونکە ئێستا تۆ لەوڵات و شوێن و جیلێک دەژیت زۆر ئاسانە لە زۆرینە باشتر بیت.

قەڵەم و وەرەقە نیعمەتە کۆمەڵێک کتێب لەخەیاڵم بوو دراسە و خەتمیان بکەم، بەڵام هەڵگرتنیان لەمێشکم تەشویش بوو، بەم شێوەیە خستمە
قەڵەم و وەرەقە نیعمەتە کۆمەڵێک کتێب لەخەیاڵم بوو دراسە و خەتمیان بکەم، بەڵام هەڵگرتنیان لەمێشکم تەشویش بوو، بەم شێوەیە خستمە سەر وەرەقە، هەست ئەکەم مێشکم 10 کیلۆی لەسەر لاچووە و سووک بووە.(ابتسامة؛)

گرنگترین ئەندامی لاشەت عەقڵە. "کۆمپیوتەرێکی فرە ڕەهەندی نانۆیی(Nanomachine)، ئەتوانێ ئاڵۆزترین زانستەکان شی بکاتەوە، 24 سەعات
گرنگترین ئەندامی لاشەت عەقڵە. "کۆمپیوتەرێکی فرە ڕەهەندی نانۆیی(Nanomachine)، ئەتوانێ ئاڵۆزترین زانستەکان شی بکاتەوە، 24 سەعات ڕۆژەکە و 365 ڕۆژ لە ساڵەکە بەردەستە، ئامێرێکی تێکشکێنەری بینیادنەرە بۆ هەر شتێک تۆ دێت بەخەیاڵتدا، پێش تۆ مرۆڤەکان: -شارستانیەتیان پێ درووست کردووە. -هەزاران کڵاوەی ئەتۆمیان پێ بەرهەم هێناوە. -ملیاران داهێنانیان پێ کردووە. هەمووان بەخۆڕایی ئەم ئامێرە ترسناکەیان پێ بەخشراوە، بەڵام بەداخەوە زۆرینە قەدری نازانن و خۆیان تێکی ئەدەن و دەیمرێنن بەدیار ڕیڵ و خووە خراپەکانەوە."

"ئەو عەقڵەی توانای درک کردنی بە بەرزی وتن و نوسین هەیە، هیچی کەمتر نییە لەو عەقڵەی بەرزی وتوە یان نوسیویەتی." شيخُ البلاغيين
"ئەو عەقڵەی توانای درک کردنی بە بەرزی وتن و نوسین هەیە، هیچی کەمتر نییە لەو عەقڵەی بەرزی وتوە یان نوسیویەتی." شيخُ البلاغيين في الأزهر الشريف

"لەگەڵ شەیتان و نەفس: شەوانێکی زۆری تاریک بەتەنها لە ژورێک: 8 سەعات و 9 سەعات قسەم کردووە. هێشتا ماومە تەواو بیانناسم و فێڵەک
"لەگەڵ شەیتان و نەفس: شەوانێکی زۆری تاریک بەتەنها لە ژورێک: 8 سەعات و 9 سەعات قسەم کردووە. هێشتا ماومە تەواو بیانناسم و فێڵەکانیان کەشف بکەم، بەڵام لە گەورەترین فێڵەکانیان کە ساڵانێک چاویان بەستبووم بەڵام پێم نەزانیبوو ئەوەبوو؛ قەناعەتیان پێ کردبووم کە بڕیارم دا کارێکی چاک بکەم بەسە. بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت: من زۆر داماوم و هەڵخەڵەتابووم، بڕیاری کردنی کارە باشەکە بەس نییە بەتەنها، ئەبێ زوو بیکەیت. هەیە بڕیار ئەدات علمێک خەتم بکات دوای سێ چوار ساڵ ئنجا دەست پێ ئەکات.. بۆ تەمەن چەن سێ چوار ساڵی دیکەی ماوە ئەی داماوو.!!!

"ئەوەی بزانێت دواکەوتووە، زوو ئەکەوێتە ڕێ.... ئەوەشی زوو بکەوێتە ڕێ، دەگات."

"هەندێ جار کردنی کارە گرنگەكانی ژیانت هێندە دوا ئەخەیت، گەر دواتریش ئەنجامی بدەیت سوود و نرخی نابێت."

خۆشەویستانم ئەمە یەکەمین و دواین پۆدکاستە کردوومە لەژیانم و هەرگیز دووبارە نابێتەوە. دۆستانێکم بەگەورەیی خۆیان ئەڵێن کامێرای جوانمان هەیە با دەرکەویت.(منیش لەدڵی خۆم گەورەترین پەشیمانی ژیانم ئەوەیە خەڵک ناوم دەزانێت.) بابەتی: -سیمینار -کۆرس -دەرکەوتن -دەرسی ڕاستەوخۆ -پۆدکاست لای من %100 سڕاوەتەوە. کەسێ ئەڵێت جا زۆر موهیمی؟ منیش ئەڵێم نەوەڵا تەڕەماشیش نیم هەر بۆیە پێویست ناکات بیکەم، ماشەڵاا چی زۆرە قسەکەر و وتەبێژ و مامۆستا و پەیج و دەروونناس زۆرە، ئەمەی منیش ئەیڵێم زۆر موهیم نییە و چات جی بی تی دە ئەوەنە چاکتر ئەزانێ بڵێت. هیچم نییە بیبەخشم، لە حورمەتی خۆت و خەڵکیش ئەوەیە نەبیتە پێشڕەو لەکاتێکدا شایستە نییت و پەروەردکراو نیت و پێنەگەشتوویت. زۆرم ماوە.

ئەم نوسینە زۆر سەیڤ ئەکرێت؛ بۆ ڕۆژی خۆی لەبەردەم عەیادەکە دووبارە بیخوێنیتەوە(ابتسامة؛).

ئەچمە عەیادەی ددان(یان هەر پزیشکێک)، هەستەکانم بەرهەمی بیرکردنەوەکانمە. ١-شکوری خوای گەورە ئەکەم نیعمەتی ددانی پێ داوم، ئەگەر
ئەچمە عەیادەی ددان(یان هەر پزیشکێک)، هەستەکانم بەرهەمی بیرکردنەوەکانمە. ١-شکوری خوای گەورە ئەکەم نیعمەتی ددانی پێ داوم، ئەگەر ئەو نیعمەتەم نەبوایە ئەسڵەن ڕێم نەئەکەوتە ئێرە. ۲-گەر ددانم لەدەست بەم ئێستا، قەدری ئەوە ئەگرم ساڵانێکی زۆر هەمبووە، 40 ساڵە ئەو ددانەم هەیە و دە دەقەیە لەدەستم داوە، اللهم وان ابتليت فلطالما عافيت. ۳-شوکری خوای گەورە ئەکەم دکتۆرێکی بۆ فەراهم کردووم، 20 ساڵە ئەخوێنێت، تا چارەسەری من بکات و پسپۆڕە. ٤-شوکری خوای گەورە ئەکەم کە لەزەمەنێک ئەژیم نیعمەتی بەنج و ئامێری پێشکەوتوو و سەلامەتی هەیە و ترسم نییە بیناکە قەسف بکرێت. ٥-پێش ئەوەی بچمە عەیادەکە خەمم نییە، من ئێستا سەلامەتم، ئازارەکە ڕێگە ئەدەم تەنها لەکاتی ئازارەکە هەمبێت، زۆرێک لەئێمە زۆرینەی ئازارەکەمان دەروونییە پێش هاتنی ئازاەکە.

پتەوی دەروونی لە ژیاندا پەیوەستە بەوەی قبوڵی بکەیت ژیان پەمەیی نییە. -لەشساغی هەیە و نەخۆشیش ئەکەویت. -هەبوونی نییە و نەبوونیشی تێ ئەکەوێت. -حاڵەتی ئارامی هەیە و ترس و ناڕەحەتیش دێن بۆلات. قبوڵی(ترس و نەخۆشی و نەبوونی و ناڕەحەتی)بکە وەک ئەوەی بەشێکی سروشتین لەژیان، ئەتوانیت لەگەڵیان بژیت، وە زۆر نزیکە بێن. قبوڵکردن، خاڵی جیاکەرەوەی ئەو کەسانەیە بەرگە ئەگرن لەگەڵ ئەوانەی دەڕوخێن. من کە نەخۆش ئەکەوم پێم ناخۆشە بەڵام قبوڵمە، ئەگەر بڵێم خودایە بۆ من!؟ و ڕەتی بکەمەوە نەخۆشییەکە ناڕوات و دەروونیش دەڕوخێم. بۆیە پێستت ئەستور بکە و ئامادە بە، ڕۆژانی خۆشیش دێن لەزەتیان لێ ببینە.