1 907
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-357 روز
-1430 روز
آرشیو پست ها
1 907
ڪ / ۍ / ے و ــــ ... چەن پیتێکی زیادە و ڕازێندراوی زمانی عەرەبین و هیچ پێوەندییەکیان بە زمان و ڕێنووسی کوردییەوە نیه.
ئێمەی کورد بە بەکارهێنانی ئەم پیتانە، لە ڕاستیا خەریکین بە زمانی عەرەبی خزمەت ئەکەین!
1 907
ئێمە تاوانبارین ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕێنووسی دروست و ستانداردی زمانی کوردی نەنووسین.
هەنێ کەس هەن بۆ تایبەت بوون و جوانکاریی نووسراوەکانیان، چەن پیتێکی بێگانە لە زمانی کوردی بەکار ئەهێنن!
بۆ نموونە :
❌ ڪـــــورد / هـــــــــەڵۆ / ئازادۍ / ســەربەستے
ئەم شێوازی نووسینە هەڵەیە!
ئەم وشە کوردییانە دەبێ ئاوا بنووسرێن :
✅ کورد / هەڵۆ / ئازادی / سەربەستی
1 907
سڵاو ئەزیزان.
سەرەتا ڕۆژی زمانی کوردیتان پیرۆز بێ💚
بێن تا سەرنجتان بەرەو بابەتێکی گریینگ ڕاکێشم!
