1 907
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-357 روز
-1430 روز
آرشیو پست ها
1 907
گەلی دەردان سه‌ر لێ دام ساتێک ناگرێ قەرارێ شەو و ڕۆژێ ناسەبرم لە بەر غەمی دە یارێ دڵی من چه‌ن مه‌حزوونه ئەسرینم دێنە خوارێ مەگه‌ر بە وەی ساکین بێ به ڕه‌نگی ده بەهارێ به‌هارم چه‌نده خۆشه مزگێنی بێ هات به‌هار هاتن ته‌یری ده‌ڕه‌نگین جووت به جووت بوون به قه‌تار که‌وتن له‌به‌ر ده‌راوان له‌وانم دی سه‌د هه‌زار ئه‌و به‌هاره‌ی وا ڕه‌نگین لێم بۆ به‌بازار و شار غه‌مێ له دڵی من زۆرن بابچێ ده‌گه‌ڵ زستانێ هه‌وری ده ڕه‌ش ده‌خورۆشن ده‌گرن به‌ری عاسمانێ له‌به‌ر گوڕه‌ی شه‌ماڵێ له‌ڕێژنه‌ی ده بارانێ کوێستان ماون له ته‌مێ هه‌وه‌ڵ مانگی نیسانێ ڕه‌بی خودا شادمان که‌ی به دوو چاوی ده جوانێ مەکەن مەنعی عاشقان عیشق کاری دژواره هه‌رکه‌س عیشقی له دڵ بێ بێ سه‌بر و بێ قه‌راره دایمه له‌به‌ر هیجرانێ ڕه‌نگ زه‌رد و لێو به‌باره له عیشقێدا سووتاوم غه‌مم له چوار که‌ناره مزگێنی بێ ده‌یاران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ به‌هاره.
