ریـــسالـــە 🖤
رفتن به کانال در Telegram
812
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
-530 روز
آرشیو پست ها
لێیان پرسی: نهێنی ئەو دڵخۆشیەی تۆ چییە..؟
زەردەخەنەیەکی کردوو
بەچرپەیەکی نەرمەوە وتی: "دووعا" 🖤
و: محمد کەریم
هەندێک جار بەبێ هیچ هەوڵدانێکیش
خودا وەڵامی زۆر شتت پێ نیشان دەدات
ئەوە وەڵامانە بەهەند وەربگرە و فەرامۆشیان مەکە
🥺🖤
ئەو دەمەی لە درەنگانێکی شەودا
بە دەنگێکی لەرزۆکەوە دوعـا دەکەیت،
ئەو دوعایانەی بەردەوام دەیڵێیتەوە،
ئەو دەمەی بەبێ دەنگی لەسەر سەرینەکەت دەگریت...
هەموو ئەوانە بە هەوانتە ناڕوات،
خودا قەرەبووی هەموویت بۆ دەکاتەوە،
ترسەکەت دەگۆڕێـت بۆ ئارامی،
هەموو بوونت پڕ دەکات لە یەقین...
خودا پاداشتی خۆڕاگریەکەت دەداتەوە،
پاداشتی هەموو ئەوانەی ئازاری گەیاند بە ڕووحت...
هەمیشە بیرت بێت ئەو دەمەی خودا پێت دەبەخشێت،
شـۆکت دەکات و ڕازیت دەکات🖤
#شەونوێژەكانتان
#دوعاكانتان 🤲🏻
موناجاتی ئەمڕۆت ئارامی سبەینێتە ...🤍
لەگەڵ خودا موناجات بکە ...
❀باسی هەموو شتێکی بۆبکە..
❀باسی ڕۆژەکەتی بۆبکە..
❀باسی خۆشیەکانت..
❀باسی خەمەکانت ..
❀باسی ئازارەکانت..
❀باسی شکاویەکانت..
❀باسی ئاواتەکانت ..
❀باسی سەرکەوتن و کەوتنەکانت..
بیرتبێ باشترین گوێگر و چارەسەر هەر
خودایە
شـــەو نوێـــژەكانتان#
#دوعاكانتـــان🤲🏻🖤
خوای گەورە ترسەکانی ناو دڵت دەزانێت
خوای گەورە دەزانێت ئەو نیگەرانییە بەردەوامەی کە هەتە، خوای گەورە دەزانێ لەم ڕۆژانەدا چی بێزارت دەکات،
نەخێر تۆ بە تەنیا شەڕ لەگەڵ ئەم بارودۆخە ناکەیت،
لەم شەڕە بێدەنگەدا تۆ بەتەنیا نیت،
بەڕاستی ئەو دەبیستێت و دەیبینێت.
وە بەڕاستی یارمەتی و هاوکاری خوای گەورە نزیکە.
#شەونوێـــژ
#دوعـــا🥺🤲🏻
قورئانەکەت
بگرە ئامێز ، با شادی بێتە میوانت ...
پڕ بە سینگت بۆنی لاپەڕەکانی بکە با خەم ناخت جێبێڵێ
تۆ ئێستا نامەی پەروەردگارت لە باوەشدایە . 🥺🖤
کەسێک دەیوت :
بۆ خودا موعجیزە کردن
کارێکی سەخت نیە
ڕاستی دەوت خودا ئەگەر بیەوێت دەبێت
گەر هەموو هۆکارەکان ئاماژە بە نەبون بکەن
ئومێد دەکەم
خودا بۆ ئێمەی بوێت
هەرچی ئارەزووی دەکەین و خێری تێدایە بۆمان.🖤
ھەرگــــــیز
لە بیر نەچێت ، تۆی مرۆڤ
لە فریشتە خۆشەویستری لای ( خودا )
بۆیە دەبوو ابلیس سوجدەی بۆ ئادەم بردبــــا🖤
https://t.me/Abdulla_Hussen5
جـــۆینـــی كەناڵـــی مەلای برام بكەن پۆستی جوان و بەسوود ئەكات 😌🖤
شەرمەزارم مەكەن 😢
ئەمشەو کە ڕوناکییەکانی ژوورەکەت خامۆش دەکەی و دەتەوێت بخەوی،
بیر لەوە بکەوە ئەوانەی کە ئەمڕۆ خۆشترین هەواڵی ژیانیان پێگەیشتووە و ژیانیان گۆڕاوە، دوێنێ شەو ئاگاداری ئەم هەواڵە نەبوون؛
خودای ئەمڕۆو ئەم مرۆڤانە، خودای بەیانی ئێمەشە،
لەوانەیە بەیانی ئەم مرۆڤە تۆ بیت
#شەونوێـــژەكانتان
#دوعـــاكانتان🥺🤲🏻🖤
ئەی خاوەنی دڵم
دڵم باش بکە، دڵم شاد بکە، دڵم چاک بکە، دڵم لە قسەی نەرێنی بێ باک بکە، دڵم پڕ بکە لە خۆشەویستی خۆت، دڵم ببێتە جێگەی خودا
پەرستی بۆت🖤
گوێبیستی تەپەی پێی مێرولەیە
واگومان نەبەی لەبیرت دەکا
شەوتان ئارام
لەدوعاکانتان لەبیرمان مەکەن پێویستیم پێیە
منیش ئێوە لەبیرناکەم🖤
#شەونوێـــژ
#دوعـــاكانتان🥺🤲🏻
