ریـــسالـــە 🖤
رفتن به کانال در Telegram
813
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
-530 روز
آرشیو پست ها
داوای لێخۆشبوون دەکەین پەروەردگارم کاتێک دونیا سەرقاڵمان دەکات لە زیکر و یادی تۆ.
و: محمد کەریم
#شـــەونوێـــژ
#دوعـــاكانتان🖤
ئەو دەمەی دوعا دەکەیت
پەروەردگار باشترین کات دیاری دەکات
بۆ وەڵامدانەوەت
نــــەک خێراترین کات.
🖤
#خێرێکی_گەورەیە_لەدەست_خۆتانی_مەدەن
ڕۆژی پێنج شەمە (2023/7/27) ڕۆژی تاسوعایە...
ڕۆژی هەینی (2023/7/28) ڕۆژی عاشورایە....
پێغەمبەرمان( ﷺ ) فەرموویەتی هەرکەسێک لەم ڕۆژەدا بەڕۆژوبێت گوناحی ساڵێکی دەسڕێتەوە
"خودایە داهاتووم و ڕۆژەکانی بە تۆ دەسپێرم،
نازانم چ شتێکت داناوە تیایدا،
بەڵام دەزانم باشترینت بۆ داناوم،
دەزانم بە باشترین شێوە کارەکانم بەڕێوەدەبەیت"
له دوعاکانتان بێ بەشم مەكەن🥺
#شەونوێژلەیادمەكـــەن🖤
ئەمشەو پێش خەوتن بە خودا بڵێ :
خوایە دەرگای ڕەحمەتت بە جۆرێک ڕومدا بکەرەوە
کە هیچ کەس توانای داخستنی نەبێت
خوایە ئەوەندە بۆ من خودایەتی بکە
کە بێ نیاز بم لە هەموو دونیا
خوایە جۆرێک وەڵامی دوعاکانم بدەوە
کە لە ناخی دڵەوە خۆشحاڵ بم
خوایە جۆرێک لە باوەشم بگرە
کە بە هیچ شتێک جگە لە تۆ وابەستە نەبم
خوایە جۆرێک موعجیزە لە ژیانم بخولقێنە
کە هەمووان سەریان سوڕ بمێنێت
خوایە جۆرێک حاڵم باش بکە
کە هیچ شتێک توانای گۆڕینی نەبێت
خوایە یارمەتیم بدە
لە گەشتن بە ئارەزووە جوانەکانم سەرکەوتوو بم 🖤
#شـــەونوێـــژودوعاكانتان🖤
خودا بە شێوەیەک پاداشتی ئارامگران دەداتەوە،
تاڵی چاوەڕوانیان لەبیر ئەباتەوە !
تەواو دڵنیابـه!
خودا واز لە کەسی ئارامگر ناهێنێت،
هەتا بە تەواوی پاداشتی نەداتەوە!
پاداشتێک کە چەند بەرانبەری ئارامگریەکەیە،
بۆ ئەوەی هەموو خەم و ئازارەکان لەبیربکات.
🖤
پەروەردگارا
گریانی خۆشی لەپای گەیشتن بەو شتەی كە لە دڵی هەر یەكێكماندا هەیە
ببەخشە...اللهم امين 🥺🤲🏻
#شـــەونوێژودوعاكانتان🥺🖤
کاتێک کە تۆ دەڵێیت :
" حسبی الله ونعم الوكيل "
خودای گەورە دەفەرموێت :
" سوێند به گەورەی خۆم سەرت دەخەم ئەگەر ئێستاش نەبێت
🖤
ئەم دوعایە چەندە جوانە
خوایە دڵی هەموو ئەوانە ئاسوودە
بڪە ڪە شتی لە دڵی هەڵگرتووە
ناتوانێت بۆ ڪەسی ڕوون بڪاتەوە...🖤
لە قوڵایی دڵ🫀 هەندێک شت هەن کە جگە لە خوا کەس نایزانێت
ئەی خودای زانای دیار و نادیار..
ڕاگری ئەرز و ئاسمان.. خودایە تۆ دەزانیت و ئەوان نازانن
خودایە دڵم ئاسودە بکە و ئاسانی بکە لەسەرم! وە سەبرم پێ ببەخشە خودایە🤲🏻
وە پەنات پێ دەگرم لە ونبوونی دڵ و تاریکی ناخ.. خودایە بە بەخشندەیی خۆت دڵم ئاوەڵا بکە..
وە وا لەدڵم مەکە تەنگ بێت و خەمبار بێت و گرفتاربێت! وە هەموو ئەو ئاواتانەی پێ ببەخشە کە پەیوەستن بە دڵمەوە و پێی بڵێ..
( كن فيكون)
زۆر دوعام کردەوە خودایە 🥺🤲🏻🖤
