ریـــسالـــە 🖤
رفتن به کانال در Telegram
816
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
-830 روز
آرشیو پست ها
ئیلاهی
دڵم بپارێزە لە هەموو خەم و ئازارێك
کە تاقەتی هەڵگرتنیم نییە و لەو بارە قورسەی
کە هی من نییە 🖤
ئیـــلاهـــی
دەزانم هەمووی دەڕواو دیسانەوە له درزی بریـنەكانمان گوڵ دەڕوێت
تـەنها داوامان لێت صبر و ئارامیە 🖤
یاسایەکی زۆر جوان هەیە ..
خودا کاتێك شتێك ئەکاتە دڵتەوە دڵنیابە ئەگەر هەوڵی بۆ بدەیت بەدەستی ئەهێنیت بێ شك و گومان🖤
حاتم ـی کوڕی اصم-رحمە الله فەرموویەتی:
لە دەست چونی نوێژی بەیانی شتێکی گەورەیە بەڕاستی حەق وایە تەعزیە و دڵتەنگی و خەفەت باری بۆ دابنرێت 🖤
الحمدلله بۆ دەرفەتێكی تری نوێژی بەیانی 🤲🏻
· بـانگـەوازێـڪ ڪـە دڵ زۆر ئـارام دەڪاتـەوە:-
“ئـەی نەوەی ئـادەم گەر تـاوانەڪانت بــگـاتـە نــزیـڪـی ئــاسـمـان
پـاشـان داوای لێـخـۆشـبوونــم لـێ بڪـەیـت لـێت خـۆشــدەبــــم”🖤
ئێوارانی هەینی پڕ لە هیوایە
چونڪە لەو ڪاتەدا
خودای گەورە دوعاڪانمان
قبووڵ دەڪات 🖤🤲🏻🥺
خوایە گیان ئێمە ئارەزووی بەخشندەیی و میهرەبانیت دەکەین، ئیلاهی ئاواتەکانمان بهێنە دی و کاروبارەکانمان ئاسان بکە و دەروونمان ڕووناک بکەوە، ئەی خودایە ڕۆژانێک دێن کە پێویستمان بە یارمەتی تۆیە، ئیلاهی سەرەتاکان ئاسان بکە و کۆتاییەکانمان خۆش بکە، ئیلاهی، سپاردەی تۆی دەکەین داهاتویەک کە نازانین و شاراوەیە، بەڵام دەزانین کە تۆ باشترین بەڕێوەبەری و باشترینی ئەوانەی کە ئێمە داومانەتە پاڵیان، بۆیە ئەوەی گونجاوە بیبەخشی پێمان، ئەوەی ڕاست و باشە بیهێنیتیە ڕێگامان.
هەینیتان باش و پڕ بەرەکەت، ئومێدەوارم لە خالقی پیرۆز هەمیشە تەندروست باش بن 🖤🤲🏻
خودایە ..
لەگەڵ هەڵاتنی خۆری ئەو هەینییە وەڵامی دووعاکانمان بدەوە
دڵ و دەروونمان ماندووی دوعا کردن نییە
پەرۆشی بردنی سوجدەی شوکرین
سوجدەیەک کە تیایدا بڵێین
خودا هەزاران جار شوکر کە ئاواتی دڵمان و قەدەرت هەمان شت بوو
خودایە لە دیدی ئێمەوە ئەو دوعایانە لە معجیزە دەچن
لای خاوەن دەسەڵات و گەورەی تۆی تەنها دەکەوێتە نێوان کاف و نوونێک🤲🏻🖤🥺
دروود و سەلام و ستایش بۆ
ئەو پیاوەی ڪە دایڪە عایشە
پڕ بە دڵ ئاشقی بوو 🖤
‹‹ اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد ››
قەرەبووی خودا تەنها یەڪ جۆر نییە...
هەندێڪ جار قەرەبووەڪە لە شێوەی ڪەسێڪی باش دێت
ڪە هەموو ڕابردووت لەبیر دەباتەوە
هەندێڪ جار لە شێوەی ئاسوودەیی و ئارامییەڪە،
ڪە لە دڵتدا نیشتەجێ دەبێت
هەندێڪ جار لە شێوەی تەندروستی و لەش ساغییە بۆ جەستەت
دوای نەخۆشییەڪی درێژ
هەندێڪ جار لە شێوەی حیڪمەتێڪ دێت
ڪە دوای ئەزموونێڪی سەخت بەدەستی دەهێنیت،
جا تێدەگەیت بۆچی خودا ئەو شتەی لێ وەرگرتیتەوە
ڪە ئاواتت بۆ دەخواست
هەندێڪ جار لە شێوەی ڕازیبوون و قەناعەتە لە دڵتدا،
جا بە سادەترین شتەڪان دەبیت بە بەختەوەرترین مرۆڤ 🖤
خوا عقیدە و ئیمان و ئەخڵاقمان سەلامەتبکەی ،بەسەلامەتیش بمان گەڕێنەوە لای خۆت یاربِ🖤!
لەوپەڕی نائومێدی سەرهەڵبڕە بۆ ئاسمان و لێی بڕوانە،
ئەوکات تێدەگەیت پەروەردگارت "زۆر گەورەترە"
لە خەم و کێشەکانی تۆ 🖤
-فریشتە: ئهو ئیتر دوعا ناکات.
+خودا: دەزانم.
-فریشتە: واتا تەسلیم بووە؟ نائومێد بووە؟
+خودا: نەخێر. واتا تەسلیمی من بووە. ئەم دوانە جیاوازییان هەیە. پێشتر نزای دەکرد تا ڕای من بگۆڕێت؛ تا قەناعەتم پێ بکات ڕێک ئەو شتەی پێ ببەخشم کە خۆی دەویست. ئەمما ئێستا.. ئێستا وازی هێناوە (سپاردوویەتی)
ئیتر بۆ گرتنە دەستی کۆنترۆڵ لەگەڵ مندا شەڕ ناکات، متمانەی پێم کردووە کە ئەوەی باشترینە بۆی ئەنجام بدەم، حەتا ئەگەر جیاوازیش بێت لەوەی کە له منی دەویست.
-فریشتە: کەواتە ئێستا چی ڕوو دەدات؟
+خودا: کاتێک بەتەواوی بوونییەوە بەو شتەی دەیویست نووسابوو، نەمدەتوانی لە دەستەکانی دووری بخەمەوە. ئەمما ئێستا کە وازی لێ هێناوە، دەتوانم ئەو شتە بخەمە شوێنی کە لە سەرەتاوە بۆم دانابوو.
-فریشتە: کەواتە بڕیاره سوپڕایز و سەرسام بێت، وایه؟
+خودا: ئەو هێشتا نازانێت چی خێر و چاکەیەکی گەورە چاوەڕێیەتی 🖤
