cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

مٰہٰٖرٰدٰنٰہٰٖ نٰہٰٖزٰیڪە🌚🥀

''یەك ڕۆژ بژی بەسەربەرزی'' ''زۆر باشترێكە'' ''ملیۆنێ ساڵ بژی بەزەلیلی'' ''مامۆستام''😔💔

نمایش بیشتر
إيران94 858زبان مشخص نشده استدین و مذهبی48 817
پست‌های تبلیغاتی
1 690
مشترکین
-324 ساعت
-47 روز
-4630 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

من خێزانەکەم ،خوشکەکەم ،کچەکەم لەناو هەزار پیاو بێت ئەبنە هەزارو یەک پیاو بۆ خێزان و کچی تۆ لە کچ وخێزانەکان رسول ️اللّٰه ️ﷺ و صحابەکان باشترن کە تێکەڵی پیاوانیان نەدەکردو خۆشیان دادەپۆشی بەجوانترین داپۆشین لەکاتێکا پیاوەکانیشیان پاکترین وباشترین جیل بوون؟؟؟! ئابەم قسە باق وبریقانە ڕێگایان بۆ کچان و کوران ژنان و پیاوان خۆشکرد کەوا تێکەڵاوی دروست ببێت سەرئەنجامی ئەو تێکەڵاویەش یان بەخیانەت یان بەکوشتن یان بەمنداڵی زینا کۆتای بێت،ئەی بۆ ناڵێن ژن و پیاوێک لەگەڵ یەکدا بن سێیەمیان شیطانە؟ ئەمە ئەگەر لایەنی حەڕامیتیەکەی بەلاوە بنێین دڵنیابەئافرەت ئەگەر خۆیشی تەسلیمیان نەکات و لەخۆیی ئەمین بێت ئەوان وەکو کەمتیار پەلاماری دەدەن چونکە سەردەمی فیتنەو فسادی و بێ دینیە هی ئەوە نیە ئافرەت بەتەنها لەگەڵ پیاوێک بێت و یان لەگەڵیان هەڵسێت و دانیشیت. بۆیە بەم قسە باق و بریقانە باکەس پێی فریو نەخوات ئەوەتا بەبەرچاوی خۆمان ڕۆژانە کارەسات لەدوای کارەسات دەبینین کەچۆن پیاوان هاوڕێی خۆی دەهێنێتە سەر سفرەی خێزانەکەی و لەپشتەوە خیانەت دەکەن و شیطان دێتە بەینیان وپاشان هەوڵ دەدەن پیاوەکە بکوژن وخۆیان زەواج بکەن نموونەی وازۆرن تاوانباری سەرەکی پیاوەکەیە ژنی خۆی تێکەڵی نامەحرەم دەکات پاشان ئافرەتەکە . یەکێکی تر لەهەڵە گەورەکان کەخوشکان دەیکەن ئەویش نیقاب و پۆشاکی شەرعی تەنها بۆ دەرەوە دەکەن بۆ خزم و کەسوکار خۆی نایکات گوایە وەکو برام وان ،ڕاست ناکەی نامەحڕەم بێت لەکوێ براتە! واجبە لەسەرت خۆت داپۆشی بەرامبەریان و بەتەنها لەیەک شوێنا نەبن جا شووبراتە ،یان خاڵۆزاتە یان ئامۆزاتە یان پورزاتە لەخوشکی دایک یان باوک بێت یان هاوڕێی براکەتە یان زاواتە یان مێردی پورتە ئەمانە هەموویان نامەحرەمن بەتۆ ئەگەر خۆت دانەپۆشی وتێکەڵاویان بیت فیتنە دروست دەبێت. کارەساتێکم بیست هەرلەم کوردستانە ڕوویداوە ڕاقیەك دەیگێڕایەوە کە پیاوێك سیحری کوشتنی لەژنەکەی کردبوو تابمرێت و خوشکی هاوسەرەکەی بهێنێت ،سیحری لەخوشکەکەشی کردبوو تادڵی بۆلای ئەو بچێت . باشە ئەگەر ئەم خوشکەی خۆی داپۆشیباو ڕووخساری نەبینیایە و تێکەڵی سەرسفرەو خوانی نەبوایە تۆبڵێی ئەم پیاوە شێت بێت لەخۆیەوە ئیشێکی وابکات؟ من دیفاع لەکەس ناکەم بەڵام ئەگەر ئافرەت بەپێی شەرع هەڵسوکەوت بکات وخۆی بپاڕێزێت کۆمەڵگا بەرەو فساد ناڕوا. واز لەوە بێنن دڵم پاکەو برامە و هەرخۆمانین صحابەو تابعین و اتباعی تابعین جیلی سەلەف زۆر لەئێوە پاکتربوون سەردەمەکەشیان زۆر لەئێوە باشتر بوو بەڵام هەرگیز بەرامبەر فەرمانەکانی ️اللّٰه عزوجل نەیانفەرموو دڵی ئێمە پاکە. - عن عقبة بن عامر -ر️ضي اللّٰه عنە - أن رسول اللّٰه ﷺ : إيَّاكُمْ والدُّخُولَ علَى النِّساءِ، فقالَ رَجُلٌ مِنَ الأنْصارِ: يا رَسولَ اللَّهِ، أفَرَأَيْتَ الحَمْوَ؟ قالَ: الحَمْوُ المَوْتُ. واتە: لەعوقبەی کوڕی عامرەوە️ اللّٰه لێی ڕازی بێت دەڵێ: پێغەمبەری اللّٰهﷺ فەرمووی: نەکەن بەتەنها لەگەڵ ئافرەتی بێگانەدا بمێننەوە، جاپیاوێک لە ئەنصاریەکان ووتی: ئەی پێغەمبەری اللّٰه.ﷺ هەواڵمان سەبارەت بە «الحَمْوُ» بدەرێ؟واتە: برای مێرد یاخود کەسی نزیکی مێرد فەرمووی:«الحَمْوُ» مردنە واتە: کەسێک بمرێت لەوە باشترە کەبەتەنها لەگەڵ ئافرەتێکی نامەحرەمدا بمێنێتەوە. 📚«صحيح البخاري:٥٢٣٢» - ولمسلم: عن أبي الطاهر عن ابن وهب قال: سمعت الليث يقول: الحمو: أخو الزوج وما أشبهه من أقارب الزوج، ابن عم ونحوه. لای ئیمامی موسلیم :لە أبوطاهرەوە ئەویش لە إبن وەهبەوە کەدەڵێ: گوێم لەلیث بوو دەیوت :«الحَمْوُ» واتە: بڕای مێردو وێنەی ئەو لەخزمه نزیکەکانی مێرد وەکو ئامۆزا. 📚«صحیح مسلم :٢١٧٢/٢١» جاڕەحمەتان لێبێت خوشکان ئەمە دینەو فەرمایشتی پێغەمبەری️ اللّٰه یەﷺ نابێت پێچەوانەی بکەین و بڵێی وەکو برام وایە و بێگانە نیە بەکەیفی خۆت بچیتە بازارو دکتۆرلەگەڵیدا و لەماڵەوە دەرگای لێبکەیتەوە لەکاتێکا هاوسەرەکەت لەماڵ نیە هتد...
نمایش همه...
❤‍🔥 4💯 2
00:20
Video unavailableShow in Telegram
ئەوەی كە ئەڵێ لە قەراغی دەسكی شمشێرە بۆ ئەوەیە لە دەسی نەخزێ، كە دەڵێ لە زیو دروست كرابوو ئەم فەرموودە ئەگەر جێگیر بێ و (صحیح) بێ، ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی مۆڵەتدراوە بەوەی كەوا شمشێر و وێنەی ئەو لەو كەلوپەلانەی جەنگی بە زیو بڕازێنرێنەوە، بەڵام لە سەنەدی ئەم فەرمودەدا ( جریر ابن حازم الأزدي ) هەیە كە ئەگەر چی متمانە پێكراویشە، بەڵام لەو فەرمودانەی كە لە قەتادەوە دەیگێڕێتەوە بە لاواز دانراوە، كە ئەو فەرمودەش لەو فەرمودانەیە كە لە قەتادەوە دەیگێڕێتەوە، وەك لەصەحیحی بوخاریدا هاتوە بە ڕەقەم (٢٩٠٩) لە ئەبی ئومامەوە كە دەڵێ : بە دڵنیایەوە كەسانێك فتوحاتیان كرد و ناوچەكانیان ڕزگار كرد كە جوانكاری شمشێرەكانیان لە زێڕ و زیو نەبوو، بەڵك جوانكاری شمشێرەكانیان لە پێستەی خۆش نەكراوو قوڕقوشم و ئاسن بوو ( بەوانە شمشێرەكانیان دەڕازاندنەوە نەك بە زێڕ و زیو )
نمایش همه...
IMG_9477.MP41.66 MB
💯 8❤‍🔥 3👍 1😍 1
شەرمی️ رسول اللّٰه ﷺ و شەرمی کچە عازەب أبي سعید الخدري رضي الله عنە لە وەسفی️ رسول اللّٰه ـدا ﷺ دەڵێت : پێغەمبەر️ ﷺ زۆر بە شەرمتر بوو لە کچە عازەب لەناو پەردەکەیدا . (صحیح البخاري ٣٥٦٢) بەڕاستی شەرم بۆ پیاو جوانیە، وە بۆ ئافرەت ئەصڵ و مڕوئەت و گەورەیە، جاران کچی عازەب و تازە پێگەیشتوو ڕەمزی شەرم و حەیا بوون لەناو کۆمەڵگادا نمونە بەوان دەهێنرایەوە لە شەرم و حەیادا، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کچی عازەب و تازە پێگەیشتوو بووەتە ڕەمزی بێ شەرمی و بێ حەیایی و بێ ئابڕووی لە ناو کۆمەڵگادا، هەرچی فەسادی و بەرەڵای هەیە زیاتر لەوانەوە دەبیسترێت وەك لەکەسانی تر، نمونە بەوان دەهێنرێتەوە لە بێ شەرمیدا، زۆرینەیان نەك لە قسە و ئەخلاق و ڕەوشتیاندا شەرم و حەیایان نیە، بەڵکوو لە جل و بەرگەکانیشیاندا بێ شەرمترین و بێ حەیا ترین ئافرەتن .
نمایش همه...
😭 5 1😍 1💔 1
00:32
Video unavailableShow in Telegram
لە ابنو عومەرەوە رضي اللە عنە گێڕاویەتیەوە دەربارەی ڕونكردنەوەی ئەوەی كە پێغەمبەر ﷺ ئەنگوستیلەیەكی زێڕی هەبوو ، كە ئەمە لە سەرەتادا بوە پێش قەدەغەكرانی ، دوایی نەسخ كراوەتەوە واتە : ( حەرام كراو حەڵاڵیەكەی هەڵوەشایەوە ) بۆیەش پێغەمبەری خوا ﷺ فڕێیداو خەڵكش هەر وەك ئەو فڕێیاندا، وە فەرموی : لەمەودوا هەرگیز لە دەستی ناكەم. ئەنگوستیلەی زێڕ دروست نیە بۆ پیاوان ، بەڵكو مۆڵەتیان پێدراوە كە ئەنگوستیلەی زیو لە دەست بكەن.
نمایش همه...
IMG_9448.MP42.65 MB
❤‍🔥 6 1😭 1
Photo unavailableShow in Telegram
ٳسحاق بن منصور دەڵێت: ووتم بە إسحاق (بن راهویە): مانای وتەکەی الٳمام عمر چییە کە دەڵێت: بەشی خۆتان دەست بخەن لە عوزلەو جیابونەوە لەخەڵکی؟ئەویش ووتی: کات بەدەست بهێنن بۆ عیبادەت، چونکە تەنهایی هۆکارە بۆ کات دان بە عیبادەت، ئایا ووتەی ٲبي الدرداء ـت نەبینیوە کە وتوویەتی: باشترین شوێنی عیبادەت بۆ موسوڵمان ماڵەکەیەتی تێیدا چاوەکانی و گوێیەکانی پارێزراوەبێت. «الجامع لعلوم الإمام أحمد: ٣٨٥»
نمایش همه...
❤‍🔥 8👍 1
00:29
Video unavailableShow in Telegram
ئەنگوستیەلەكەی پێغەمبەری خوا ﷺ🥰
نمایش همه...
IMG_9396.MP45.53 MB
🥰 4❤‍🔥 2😭 2😢 1💔 1
ڕەوشتی رسول️ اللّٰه ﴿ﷺ﴾ لەگەڵ خێزانەکانی... عائیشة دەفەرموێت: هەرگیز ڕۆژێک نەبووە رسول️ اللّٰه بەلای درگاکەمدا بڕوات ئیللا وشەیەکی فەرمووە کە چاوەکانمی پێ گەش بووە. «مسند الدارمي: ٤٩٦٢» پێغەمبەر ﴿ﷺ﴾چۆکی دادەنا بۆ هاوسەرەکەی بۆئەوەی پێ لەسەر چۆکی دابنێ و سواری وشتر ببێ ! (فلما أرادت صفية أن تركب البعير، - قال أنس: فَرَأَيْتُ رَسولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ يُحَوِّي لَهَا وَراءَهُ بعَبَاءَةٍ، ثُمَّ يَجْلِسُ عِنْدَ بَعِيرِهِ، فَيَضَعُ رُكْبَتَهُ، فَتَضَعُ صَفِيَّةُ رِجْلَهَا علَى رُكْبَتِهِ حتَّى تَرْكَبَ، فَسِرْنَا حتَّى إذَا أشْرَفْنَا علَى المَدِينَةِ نَظَرَ إلى أُحُدٍ فَقالَ: هذا جَبَلٌ يُحِبُّنَا ونُحِبُّهُ. ثُمَّ نَظَرَ إلى المَدِينَةِ فَقالَ: اللَّهُمَّ إنِّي أُحَرِّمُ ما بيْنَ لَابَتَيْهَا بمِثْلِ ما حَرَّمَ إبْرَاهِيمُ مَكَّةَ، اللَّهُمَّ بَارِكْ لهمْ في مُدِّهِمْ وصَاعِهِمْ). «رواه البخاري: ۲٨۹۳، ومسلم: ۱۳٦٥» واتە: خاتوو صەفیەی خێزانی پێغەمبەر ﷺکاتێ ویستی سواری وشتر ببێ لە پشتی پێغەمبەرەوە ﷺ، پێغەمبەرﷺ عەبایەکی خستە سەر کۆپارەی وشتەرەکە، (ئەو شوێنەی صەفیە لەسەری دادەنیشت، نەک ئەو شوێنەی خۆی لەسەری دادەنیشت)، پاشان پێغەمبەر ﷺلەلای وشترەکە دانیشت و چۆکی ڕاگرت و دانا - بۆئەوەی صەفیەی خێزانی بەسەر چۆکیەوە بچێ بۆ سەر وشترەکە - خاتوو صەفیەش قاچی لەسەر چۆکی پێغەمبەر ﷺ دانا بۆئەوەی بچێتە سەر وشترەکە. 📌پیاوی ئێستا ئەوەندەی لەدەرەوە یان لەمۆبایل گرنگی بەژنی خەڵکی دەدا نیو هێندە گرنگی بە خێزانەکەی خۆی بدایە ئێستا ئەو هەموو فەسادی و خراپیە ڕووی نەدەدا کەگرنگی بە ئافرەتی خەڵک دەدەی ،ئەوە بزانە کەسێکیش هەیە گرنگی بەخێزانەکەت بدات،یان ئیهمالی دەکات جادەمیش بکاتەوە ئەڵێ خێزانم خراپە بابە تۆ ڕجولیەت و قەوامیەت و غیرەتت لەدەستداوە گلەیی لەچی دەکەی ، هەرچەندە نابێ ئافرەت هەرگیز خیانەت بەخیانەت وەڵام بداتەوە ،بەڵام لەم ڕۆژگارەیا ئەوەی بیری لێنەکرێتەوە ترسی️ اللّٰه ونەبەزاندنی سنورەکانیەتی ،ئەوەی بیری لێبکرێتەوە سکو و داوێنە چۆن تێری کەن . هداکم ️اللّٰه
نمایش همه...
❤‍🔥 4😍 2👍 1🥰 1
فالمحبةُ النافعة ثلاثة أنواع: محبة الله .ومحبة في الله ومحبةُ ما يعين على طاعة الله تعالى واجتناب معصيته. خۆشویستنی بەسوود سێ جۆرە : ۱ ـ خۆشویستنی️ اللّٰه تعالی ، ۲ ـ وە خۆشویستن لەپێناو️ اللّٰه ، ۳ـ‌ وە خۆشویستنی ئەوەی یارمەتیدەرە لە گوێڕایەڵی کردنی️ اللّٰه تعالی و دوورکەوتنەوە لە سەرپێچی کردنی. 📚«إغاثة اللهفان :٨٥٣/٢»
نمایش همه...
😍 4❤‍🔥 2🥰 2
00:21
Video unavailableShow in Telegram
تێبینی : زانایان باسی هەردوو پەتیان كردوە ، یەكێكیان : لە نێوان پەنجە گەورەكەی و ئەوەی تەنیشتی بوو ئەوی تریان : لە نێوان پەنجەی ناوەڕاست و پەنجەی تەنیشت پەنجە گەورە بوە.🌼
نمایش همه...
IMG_9291.MP41.84 MB
9🥰 2🌚 1
Photo unavailableShow in Telegram
مەعنى ڪوڕی عیسی دەڵێت:  پیاوێڪ هەبوو لە شاری مەدینە (عەقیدەی مورجیئەکانی هەبوو) پێیان ئەوت أبو الجَورية ، ئیمامی مالڪ ڪە ناسی بەخەڵڪی وت "ڪچی خۆتانی پێ مەدەن" شرح أصول الاعتقاد ئافرەتانی موسڵمان تا مردن زەواج نەڪەن بۆیان خێرترە لەوەی بڪەونە ژێر دەستی ڪافرو مشرڪێڪ یان بیدعەچییەڪ ..
نمایش همه...
❤‍🔥 12💯 3
یک طرح متفاوت انتخاب کنید

طرح فعلی شما تنها برای 5 کانال تجزیه و تحلیل را مجاز می کند. برای بیشتر، لطفا یک طرح دیگر انتخاب کنید.