Sarwar Technology📱🖥
رفتن به کانال در Telegram
پەیجێکی تایبەت بە فێرکاری و زانیاری تەکنەلۆجیا و ئیدیت و ناساندنی بەرنامەکان و خەتی فری و خۆپاراستن لە هاک. ڕۆژانە فێرکاری و زانیاری گرینگ و بەرنامەی باش و هەواڵە گرنگەکانی تایبەت بە سۆشیال میدیا پۆست دەکات و بەخۆڕایی کێشەکانتان بۆ چارەسەر دەکات 📱✅
نمایش بیشتر1 362
مشترکین
+224 ساعت
+67 روز
+730 روز
آرشیو پست ها
1 362
ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan.com
🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٣١ی ٨ی ٢٠٢٦
1 362
سناپ چات وێنە و ڤیدیۆکانت دەسرێتەوە ئەگەر سناپ پلەست نەکڕیبێت و لە 5 گیگا زیاتر وێنە و ڤیدیۆت لەناو سناپ خەزن کردبێت.
ئەگەر سناپ پلەست نەکڕیبێت تەنیا بەشی 5 گیگا وێنە و ڤیدیۆکانت بەخۆرایی بۆ هەڵدەگرێت ئەوانی تر دەسرێتەوە.
بۆ نمونە: ئەگەر 28 گیگا وێنە و ڤیدیۆت هەبێت لەناو سناپ چات وە سناپ پلەست نەکڕیبێت ئەوکات 23 گیگای دەسڕێتەوە و بەشی 5 گیگابایت ڕسم و ڤیدیۆی کۆنت بۆ خەزن دەکات بەخۆرایی.
کەی سناپ وێنەکان و ڤیدیۆکانت دەسرێتەوە ؟
سناپ چات هیچ کاتێکی دیاریکراوی دیاری نەکردوە تەنیا سالی پار 26/9/2025 وتی دوای 12 مانگ وێنە و ڤیدیۆکان دەسڕمەوە ئەوانەی سناپ پلەسیان نەکڕیبێت کە بەرواری 26/9/2029 دەبێتە 12 مانگ بۆیە پێش ئەو بەروارە سناپ پلەس بکڕن ئەوانەی نایانەوێت وێنە و ڤیدیۆیان بسڕێتەوە.
* ئەگەر سناپ پلەسم نەکری سناپ وێنەکانم قوفل دەکات دوای کە سناپ پلەسم کڕی دێنەوە؟ نەخێر نایێتەوە و قوفلیش ناکات بەلکو دەیسڕێتەوە.
* بە نرخی بازار هەلمەخەلەتێن لای من بە باشترین شێوە سناپ پلەس بکڕن بە شێوەیەکی یاسایی و جێگای متمانە.
ئەگەر بەنیازی سناپ پلەس بکڕی پەلە بکەن بۆ کڕینی سناپ پلەس پێش ئەوەی وێنە و ڤیدیۆکانت بسڕێتەوە.
1 362
ئاگاداری بۆ بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم
بە بڕیاری دادگای عێراق خزمەتگوزاری سیم کارتی کۆڕەک تیلیکۆم ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت.
بەهیچ شێوەیەك پێویست ناکات سیم کارتی کۆڕەک تیلیکۆم بگۆڕیت.
بەهیوای سود ❤️
1 362
ئاگاداری بەپەلە بۆ بەکارهێنەرانی کۆڕەک تیلیکۆم!
کۆڕەک چیتر کۆدی بۆ نایێتەوە!
کاتێک دەتەوێت ئەکاونتەکەت بکەیتەوە یان رەمزی بگۆڕی یان مامەلەیەک جێ بەجێ بکەیت بە رەقەمی کۆڕەک یان ئەکاونتێک دروست بکەیت کۆد بۆ ژمارەی کۆڕەک نایێتەوە ڕادەگیرێت. بۆیە پێویستە ژمارەی کۆڕەک بگۆرن بۆ ژمارەی زین یان ئاسیاسێڵ.
پێویستە چی بکەیت؟
1- ئەکتیڤ کردنی ئیمەیل لەسەر هەموو ئەکاونتەکانت.
2- زیاد کردنی ژمارەی دووەم (زین یان ئاسیاسێڵ) بۆ ئەو ئەکاونتانەی کە دەتوانن زیاتر لە ژمارەیەکی لەسەر ئەکتیڤ بکەیت وەک (فەیسبوک و ئنستاگرام و ئیمەیل).
3- گۆڕینی ژمارەی کۆڕەک بۆ ژمارەی ( زین یان ئاسیاسێڵ) لەسەر ئەو ئەکاونتانەی کە تەنیا یەک ژمارەی لەسەر ئەکتیڤ دەکرێت.
تێبینی 1 : بەمزوانە ئەگەری هەیە حکومەتی عێراق ژمارەی کۆڕەک ڕابگرێت و کۆدی بۆ نەیێتەوە بۆیە پێویستە بە زووترین کات بیگۆریت بۆ ژمارەی (zain یان Asia cell).
تێبینی 2 : بۆ گۆڕینی ژمارە یان ئەکتیڤ کردنی ئیمەیل دەتوانن پەیوەندیم پێوە بکەن یان نامە بنێرن لە ئەگەر بەخۆت نازانی یان تاقەتت نیە ژمارەی کۆڕەک بگۆڕیت یان ئیمەیل ئەکتیڤ بکەیت، بە نرخێکی گونجاو بۆتان چاک دەکەم.
بەهیوای سود ❤️
1 362
پۆلی 12
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە ،لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Pol12-X2-2026
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زمان و ئەدەبى کوردى) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
1 362
هاککردنی کۆمپانیای کی کارد نابێت بە ئاسانی تێپەڕێت. نزیکەی ٩٧٠ هەزار تۆمار دزراوە و کارەساتەکە ئەوەیە کە "بەخۆڕاییە". ئەمەش دەقی هەواڵەکەیە:
🚨 – هاککردنی داتای کڕیارانی کۆمپانیای QI Mobile – ٩٧٠,٩٤٩ تۆماری ناوازە 😳🚨
هەککەر: GoreTurbine
بەروار: (بەرواری هەککردن: ١ی ئابی ٢٠٢٦)
هاککەرەکە بنکەداتای کڕیارانی کۆمپانیای QI Mobileی بۆ داگرتن پێشکەش کرد.
وردەکارییەکان:
"QI Mobile ISC کۆمپانیایەکی عێراقییە بۆ پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، کە پۆرتاڵێکی وێب و ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایل بۆ کڕیاران بەڕێوەدەبات، و بەڕێوەبردنی هەژمارەکان، بارگاوی کردن، پسوڵەکان، و پارەدانەکان لە ئەستۆ دەگرێت."
کۆمپانیای QI Mobile
کۆمپانیایەکی عێراقییە بۆ پەیوەندییە گەڕۆکەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان، خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت پێشکەش بە کڕیاران لە عێراق دەکات.
قەبارەی داتای دزراو:
٩٧٠,٩٤٩ پڕۆفایلی ناوازەی کڕیاران
٩٧٠,٩٤٩ ژمارە تەلەفۆنی ناوازە
١١,١٦٨ ژمارە هەژماری ناوازە
٣٥٧,٥٠٤ ناونیشانی IPی ناوازە
پەستێنراو: ١٥٤.٢ مێگابایت
نەپەستێنراو: ٢.٠٣ گێگابایت
داتای ئاشکراکراو بۆ هەر پڕۆفایلێک:
ژمارەی تەلەفۆن
ناونیشانەکانی IP
ژمارەکانی هەژمار
دوایین JWT (کۆدی پشتڕاستکردنەوە)
فایلەکانی کوکیی دانیشتن (Session Cookies)
دوایین JSESSIONID
دوایین JWT کە بینراوە
دوایین JSESSIONID کە بینراوە
JWTـە ناوازەکان
JSESSIONIDـە ناوازەکان
ژمارەی جارەکانی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە (KYC)
ژمارەی جارەکانی پارەدان
ژمارەی جارەکانی پرسیارکردن لە باڵانس
ژمارەی جارەکانی کۆدی CSRF
دوایین داواکاری
ڕووداوەکانی دانیشتن
ڕێڕەوەکانی REST
خاڵەکانی کۆتایی API
کردارەکان
ئامێرەکان
دەرچوونەکان
کۆدەکانی باری HTTP
یەکەم دانیشتن
دوایین دانیشتن
یەکەم دەرکەوتن
دوایین دەرکەوتن
ئەپڵیکەیشنەکان
زمانەکان
نیشانەی داواکاریی تاقیکردنەوە
تۆمارەکان
تێبینیی هاککەرەکە:
"من بە پارە یان هەڕەشە هان نادرێم. ئەمە تەنها بۆ خۆشی دەکەم و بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە هاککردنی ئەم سیستەمانە چەندە ئاسانە."
--------------------
هەواڵەکەم لە Mohamed Alroubay لە ئینکید ئین وەرگرتوە و وەرگێراوە
1 362
سناپ چات یاساکانی نوێ کردۆتەوە ئەم نوسینە دێتە سەر شاشە agree and continue داگرن واتە ڕازیم بە مەرجەکان بەردەوام دەبم ✅
1 362
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی هێڵی کۆڕەک تیلیکۆم (Korek Telecom)
لەبەر ڕۆشنایی بڕیارە نوێیەکان و ئەگەری ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵە گرنگانە بپۆشن بۆ پاراستنی ئەکاونت و مافەکانتان:
1. گۆڕینی ژمارەی ئەکاونتەکان:
سەرجەم ئەو ئەکاونت و هەژمارانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانت (سناپچات، ئنستاگرام، تیک تۆک، تێلیگرام، ڤایبەر، واتساپ، فەیسبووک، گۆگڵ و هتد...) کە بە ژمارەی کۆڕەک ئەکتیڤت کردوون، دەستبەجێ بیگۆرە بۆ ژمارەیەکی تر (وەک زین یان ئاسیاسێل) کە ئەویش هی خۆت بێت تاوەکو تووشی لەدەستدانی ئەکاونتەکانت نەبیتەوە.
2. دوورکەوتنەوە لە کارت داخل کردن و ئۆفەری ئینتەرنێتی درێژخایەن:
هەتا چارەنووسی کۆمپانیاکە ڕوون و ئاشکرا نەبێتەوە کارت داخل مەکەن، تەنیا لە حاڵەتی ناچاری کارت داخڵ بکە بەلام بەشداری لە ئۆفەری ئینتەرنێتی درێژخایەن و مانگانە مەکە بۆ ئەوەی دووچاری زیانی مادی نەبیتەوە.
3. پاراستن و هەڵگرتنی سیمکارتەکە:
ئەگەر خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە بەتەواوی ڕاگیرا، سیمکارتەکەت بە هیچ شێوەیەک فڕێ مەدە و بیپارێزە؛ چونکە لە کاتی دووبارە کارکردنەوەی کۆمپانیاکە یان دووبارە هاتنە ناوەوەی کۆمپانیای کۆڕەک بە ناوێکی نوێ، هەبوونی سیمکارتەک پرۆسەی قەرەبووکردنەوە و گەڕاندنەوەی مافەکانت ئاسانتر دەکات.
تێبینی: کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم ڕایگەیاند هێلەکەیان لە کوردستان ئیش دەکات واتە پێویست ناکات ژمارە موبایل بگۆڕن، وە ئەگەر بە تەواویش دابخرێت پێش ئەوە ئاگادارتان دەکەنەوە چونکە پرۆسەکە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکرێت.
1 362
بۆ یەکەمجار لە نوێترین ئەپدەیت سناپ چات لیستی هاوڕێی زیاد کرد هاوشێوەی ئنستاگرام دەتوانی لیستی هاورێکانت و ئەو کەسانەی فۆلۆت کردون وە ئەو کەسانەی فۆلۆیان کردویت بیانبینیت، سەبر سەبر بۆ هەموو ئەوانە بەردەست دەبێت کە سناپیان پەبلیکە.
لینکی پۆستەکە لە تیک تۆک 👇🏻
https://vt.tiktok.com/ZS4aNxrdy/
ئەگەر حەزتان لە زانیاری زیاترە ئەکتیڤی بن هەتا زۆرترین کەس سودی لێ ببینێت 👥
1 362
ئێستا دەتوانن فۆڕمی حاجیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە بۆ حەج 🕋
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتیان ساڵانە دەتوانن لە رێگای ئەم وێبسایتەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، وە ئاگاداری ئەنجامی تیروپشکەکان بن.
لینکەکە: https://hajj.digital.gov.krd
فێرکاری پرکردنەوەی 👇🏻
https://vt.tiktok.com/ZSSGSaX4m/
https://www.facebook.com/share/v/1GtVfDidhi/?mibextid=jmPrMh&startTimeMs=16809
هەندێک زانیاری تر دەربارەی ژمارەی ناسنامەی دیجیتاڵی UPN لە 13 ژمارە پێکدێت کە بۆ پرکردنەوەی فۆڕمی حاجیان پێویستت پێی دەبێت👇🏻
https://vt.tiktok.com/ZSSGSyJvn/
هەروەها بەشێکی موچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی KRDPASS ژمارەی UPN ی خۆیان بزانن واتە ژمارەی ناسنامەی دیجیتاڵی کە لە 13 ژمارە پێکدێت.
یانیش دەتوانن سەردانی ئەو بانکانە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ژمارەی ناسنامەی دیجیتاڵی 👇🏻
https://www.facebook.com/share/p/1B3rGQpYaw/?mibextid=oFDkn
بەهیوای سود ❤️
1 362
ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٥-٢٠٢٦) دەکەینەوە ، لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
https://www.azmwnakan.com
🔴 وە ئاگادارتان دەکەین، کە دوای یەک کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )کانتان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
https://soma.azmwnakan.com
بە هیواى سەرکەوتن .
وەزارەتی پەروەردە/لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٩ی ٧ی ٢٠٢٦
Telegram:
sarwar_mustafa1
1 362
لە نوێترین ئەپدەیتی وەتس ئاپ دەتوانن یوزەرنەیم Username@ بۆ ئەکاونتەکەت دابنێیت وە ڕەقەمەکەت بشاریتەوە. پەلە بکەن لە دانانی یوزەرنەیم بۆ ئەکاونتەکەت چونکە لەوانەیە ئەو یوزەرنەیمەی تۆ دەتەوێت دایبنێیت بۆ ئەکاونتەکەت لەوانەیە کەسێکی تر لەپێش تۆ هەمان یوزەرنەیم بەکاریبهێنێت و تۆش بە ناچاری یوزەرنەیمێکی تر بۆ خۆت دابنێیت.
1 362
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی 9ى بنەڕەتى دەکەینەوە، دەتوانن لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەی نیشتیمانى ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی دووەم ببینن
https://tinyurl.com/Prsyar92026x2
وەزارەتى پەروەردە_ لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
1 362
ئنستاگرام و فەیسبوک سێرڤەریان تێک چوە، لە ئنستاگرام پۆست پیشان نادات و فەیسبوکیش خاو بۆتەوە چاوەرێ بکەن تا خۆی چاک دەبێت دەستکاری مەکەن
1 362
+1
ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێرەوە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەی هاوسەرگیریان کردووە لەئێستادا دەتوانن ببنە خاوەن پسوولەی خۆیان لەڕێگای سیستەمی ئەلیکتڕۆنی پسوولەی خۆراک.
دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عیراق مامەڵەی دروستکردنی پسولەی خۆراکی کاراکرد لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەئێستا هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکتڕۆنیەوە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن و ببنە خاوەن پسولەی خۆیان.
پێداویستیەکانی مامەڵەی زەواج بۆ سیستەمی ئەلیکتڕۆنی.
1- کارتی نیشتمانی پیاوەکەو خێزانەکەی
2- عقد زەواج ، پێویستە گرێبەستی هاوسەرگیریەکەیان نوێبێت واتە 2026 بێت، ئەگەر لەساڵێک زیاتر بوو ئەبێت سەردانی دادگای هەولێر بکات و تەصديق بكرێ.
3- پسوولەی خۆراکی ماڵی باوکیان هەردووکیان لەکاتی وێنەگرتن لەلایان بێت.
4-یەکێک لەم ڤیزە کارتی ئەلیکترۆنیانەیان لەلابێت.
-کی کارد Q CARD.
-بانکی جنویی ئیسلامی .
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر
22/6/2026
1 362
پۆلی ١٢
ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکەینەوە، ڕۆژانە کاتژمێر12نیوەرۆ لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە پرسیارو وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری ساڵى خوێندنى (2025-2026) خولی یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.
https://tinyurl.com/Prsyar2026X1
تێبینى:-
ڕۆژانەى تاقیکردنەوەکان پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوەکان نوێدەکرێتەوە ، تاقیکردنەوەی ئەمرۆی بابەتی (زیندەزانى و مێژوو) دانراوە
وەزارەتى پەروەردە_ لێژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکان
تێلیگرام:
@sarwar_mustafa1
1 362
ئاگاداری فەیسبوک، میسینجەر ، ئنستاگرام، وەتس ئاپ کێشەیان هەیە چاوەرێ بکەن تا خۆی باش دەبێت کێشەکە عامە بەتایبەت میسینجەر لۆگ ئاوت بوە
1 362
تێلیگرام: sarwar_mustafa1
بۆ ئەوانەى بەدواى فێربوونى پیشەیەکى نوێدا دەگەڕێن
یەکەمجارە خولێکى لەم جۆرە دەکرێتەوە
لە هەنگاوێکى نوێ و بۆ یەکەمجار لە کوردستان، خولێکى فێربوون لە شوێنى کار، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنانى پیشەیی/هەولێر بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (AGO) و پاڵپشتیی دارایی حکومەتى هۆڵەندا، لە شارى هەولێر دەکرێتەوە.
ئەم خولە جیا لە خولەکانى تر بەشێوەى تیۆرى (وانەى ناو پۆل) نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ دەچیتە ناو شوێنی کارە ڕاستەقینەکان لەناو جەرگەی کۆمپانیا، کارگە و بازاڕدا، لەگەڵ پیشەگەرەکان و خاوەنکار نهێنییەکانی پیشەیەکى نوێ بە کردەیی فێر دەبیت.
شایانى باسە ماوەى خول (20 تا 40) ڕۆژ دەبێت و هەریەک لەم بابەتانە دەگرێتەوە (تەکنیکارى کارەبا، دانانى سیستمى چاودێرى، ئاسنگەری، تەکنیکارى IT، چاککردنەوە و پاراستنى ئامێرى ئەلیکترۆنى، ژمێریارى، دوورینى جلى کوردى، کارمەندى فرۆشتن، درتاشیی مۆبیلیات، بەرگدروو بۆ دوورینى جلوبەرگ، دروستکردنى شیرینى، کاشێرى، کارمەندى مارکێتینگ، دیزاینەرى جلوبەرگ و کارمەندى دانانى نینۆک) کە دەتوانیت لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕم، سێ پیشە هەڵبژێریت.
سوود و تایبەتمەندییەکانى ئەم خولە:
- خەرجیی هاتوچۆ: بەشداریکردن لەم خولە بێ بەرامبەرە و تەنانەت خەرجیی هاتوچۆ بۆ بەشداربووان خەرج دەکرێت.
- ئەزموونی مەیدانی: ڕاستەوخۆ لەناو ژینگەی کاردا کارامەیی و لێهاتوویی بەدەست دەهێنیت.
- بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ: لەگەڵ خاوەنکاران ئاشنا دەبیت و توانای خۆت دەسەلمێنیت.
- بڕوانامەی فەرمى: دواى تەواوکردنى خول، بڕوانامەى فەرمى پێشکەش بە بەشداربوو دەکرێت.
- باشترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەى کار: ئەمە باشترین و خێراترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی دوای خولەکە دەستت بە کار بگات.
بۆ ناونووسین و پێشکەشکردنی داواکاری، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/4gg7hcsH
لینکى هەواڵ لە پۆرتاڵی هەلى کار:
https://kar.molsa.gov.krd/News/e0b0c840-5f45-46c2-bcbd-c5bc8a0d1797
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
