دەریای سەلەف
رفتن به کانال در Telegram
بۆت @Darya_Al_kurdi_Bot مردنی کەس و کار بینینی قەبر بۆتە شتێکی زۆر ئاسایی کار لە دڵ ناکات ، جا بەمە بزانە دڵت مردووە!!!
نمایش بیشتر861
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-37 روز
-930 روز
آرشیو پست ها
861
﴿قَالَ سَآوِي إِلَىٰ جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ﴾
هود ٤۳ ــ📖
کوڕەکەی ووتی: پەنا بۆ شاخێک دەبەم کە بمپارێزێ لەم لافاوە
ئەو کەسەی لە ماڵی پێغەمبەرێک دا گەورە بوو و نوقمی لافاوەکە بوو، و ئەوەی لە ماڵی فیرعەون دا گەورە بوو و بە گۆچانەکەی خودای گەورە دەریای بۆ لەت کرد، گرنگ نییە لە کوێ دەژیت بەڵکو گرنگ ئەوەیە چۆن دەژیت!
گرنگ سەرەتاکان نییە، بەڵکو کۆتاییەکانە ..
861
إِذَا أُصِيبَ بِمُصِيبَةٍ
١ -عن ابو هریرة قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ، فَلَا تَقُلْ: لَوْ أَنِّي فَعَلْتُ، كَانَ كَذَا وَكَذَا، وَلَكِنْ قُلْ: قَدَّرَ اللَّهُ وَمَا شَاءَ فَعَلَ؛ فَإِنَّ لَوْ تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ ــ
٢ - عن ام المٶمنین قَالَ النَّبِيُّ ﷺ: مَا مِنْ عَبْدٍ تُصِيبُهُ مُصِيبَةٌ، فَيَقُولُ: ﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾، اللَّهُمَّ أْجُرْنِي فِي مُصِيبَتِي، وَأَخْلِفْ لِي خَيْرًا مِنْهَا؛ إِلَّا أَجَرَهُ اللَّهُ فِي مُصِيبَتِهِ، وَأَخْلَفَ لَهُ خَيْرًا مِنْهَا
(
١) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۲٦٦٤ (٢) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۹۱٨کاتێک تووشی بەڵا و موسیبەتێک دەبیت: ١ - ابو هریرة دەفەرموێ :پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:ئەگەر شتێکت بەسەرھات، مەڵێ: ئەگەر ببا ئەوەم بکردایە ئەوا بەم شێوەیە و بەم شێوەیە دەبوو، بەڵکو بڵێ: خوای گەورە بڕیاری داوە و چی وویستبێت کردوویەتی؛ چونکە ئەگەر دەرگای کاری شەیتان دەکاتەوە. ٢ - ام سلمە دایکی ئیمانداران دەفەرموێ: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: هیچ بڕوادارێک نییە تووشی موسیبەتێک بێت و بڵێت: ﴿إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ﴾ (ئێمە موڵکی خوایین و بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە)، خودایە پاداشتم بدەرەوە لەسەر ئەم موسیبەتەم و لەوە باشترم پێ ببەخشە؛ ئیلا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لەسەر موسیبەتەکەی و لەوە باشتری پێ دەبەخشێت.
(١) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۲٦٦٤ (٢) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.۹۱٨
861
کەمردی حیجابێکت بۆ ئەکەن، بەڵام سوودی نیە بۆت چونکە خۆت نەتکردوە خەڵک بۆت ئەکەن پێنج کفنت بۆ دەکەن .
861
چی لە قوتابخانەکانەوە فێربووین؟
دواخستنی نوێژەکان
تێکەڵاوی ڕەگەزەکان
تێکدانی ئەخلاقی کچان و کوڕان
گەندەڵی ، قسەی ناشرین
ڕق ، بێ ڕێزی ، جنێودان
هاوڕێیەتی خراپ
نادادپەروەری
پەیوەندی حەرام
جگەرەکێشان ، فێڵ کردن
قەومیەتی ، بێ ئەدەبی
ئاسایی کردنەوەی کوفر
پێکەوەژیان لەگەڵ کافران
861
قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: مَنْ سَمِعَ رَجُلًا يَنْشُدُ ضَالَّةً فِي الْمَسْجِدِ فَلْيَقُلْ: لَا رَدَّهَا اللهُ عَلَيْكَ؛ فَإِنَّ الْمَسَاجِدَ لَمْ تُبْنَ لِهَذَا.
رواە مسلم ٥٦٨ ــ📚
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
هەر کەسێک شتێکی لێ وون بووبێت و لە ناو مزگەوت دا هاوار بکات و بەدوای دا بگەڕێت (یان باسی بکات بۆ ئەوەی بۆی بدۆزنەوە)، ئەوا پێی بڵێن: خودا بۆت نەگەڕێنێتەوە! چونکە مزگەوتەکان بۆ ئەم جۆرە شتانە دروست نەکراون.
کورتەیەک لە مەبەستی فەرموودەکە:
ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاریمان دەکات کە مزگەوتەکان ڕێز و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. مزگەوت شوێنی پەرستش، نوێژ، زیکر و خوێندنی قورئانە، نەک شوێنی هاوارکردن بۆ شتی دونیا یاخود دۆزینەوەی ئاژەڵ و کەلوپەلی وون بوو. بۆیە بۆ پاراستنی حورمەتی مزگەوت، دروست نییە تێی دا هاوار بکرێت بۆ شتی وون بوو.
861
قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ: مَنْ سَمِعَ رَجُلًا يَنْشُدُ ضَالَّةً فِي الْمَسْجِدِ فَلْيَقُلْ: لَا رَدَّهَا اللهُ عَلَيْكَ؛ فَإِنَّ الْمَسَاجِدَ لَمْ تُبْنَ لِهَذَا.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:
هەر کەسێک شتێکی لێ وون بووبێت و لە ناو مزگەوت دا هاوار بکات و بەدوای دا بگەڕێت (یان باسی بکات بۆ ئەوەی بۆی بدۆزنەوە)، ئەوا پێی بڵێن: خودا بۆت نەگەڕێنێتەوە! چونکە مزگەوتەکان بۆ ئەم جۆرە شتانە دروست نەکراون.
کورتەیەک لە مەبەستی فەرموودەکە:
ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاریمان دەکات کە مزگەوتەکان ڕێز و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. مزگەوت شوێنی پەرستش، نوێژ، زیکر و خوێندنی قورئانە، نەک شوێنی هاوارکردن بۆ شتی دونیا یاخود دۆزینەوەی ئاژەڵ و کەلوپەلی وون بوو. بۆیە بۆ پاراستنی حورمەتی مزگەوت، دروست نییە تێی دا هاوار بکرێت بۆ شتی وون بوو.
861
مەدح کردن (پیاهەڵدان) لە ڕوودا
پیاوێک لە لای پێغەمبەر ﷺ پیاهەڵدانی بۆ پیاوێکی تر کرد، پێغەمبەر ﷺ [بەو کەسەی کە مەدحەکەی دەکرد] فەرمووی:
هاوڕێکەت تیابرد! گەردنی هاوڕێکەتت بڕی! — ئەمەی چەند جارێک دووبارە کردەوە — پاشان فەرمووی: ئەگەر هەر یەکێک لە ئێوە ناچار بوو پیاهەڵدانی برایەکی بکات، با بڵێت: پێم وایە فڵان کەس بەو شێوەیەیە و خوداش لێ پرسەرەوەیەتی، و من چووزانم و پاکی بۆ کەس نادەمەوە لە لای خودا، پێم وایە فڵان کەس ئاوایە و ئاوایە — ئەگەر بزانێت کە بە ڕاستی وایە .
ڕوون کردنەوەی ووشەکان (پەراوێزەکان):
(١) گەردنی هاوڕێکەتت بڕی: واتە: تووشی تیاچوونت کرد (چونکە مەدح کردنی زۆر لە ڕوودا دەبێتە هۆی خۆبەگەورەزانین و لەخۆبایی بوونی ئەو کەسە).
(٢) پێم وایە فڵان کەس ئاوایە: واتە گومانی وام پێی هەیە.
(٣) خودا لێ پرسەرەوەیەتی: واتە خودا خۆی ئاگاداری ناخیەتی و لێپرسینەوەی لەسەر دەکات.
(٤) پاکی بۆ کەس نادەمەوە لە لای خودا: واتە من بە دڵنیاییەوە بڕیار لەسەر تەقوا و چاکی هیچ کەسێک نادەم لە لای خودا، چونکە تەنها خودا ئاگاداری دڵەکانە.
مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ــ📚
861
ابو دەرداء الله تعالی لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: زۆر پێداگربن لە دوعاكردن، بەدڵنیاییەوە هەر كەسێك زۆر لە دەرگا بدات، ئیلا دەرگای بۆ دەکرێتەوە.
رواه ابن أبي شيبة (٧/٢٤)
861
قال رسول الله ﷺ: «الأرواحُ جنودٌ مجنَّدةٌ، فما تعارفَ منها ائتلفَ، وما تناكرَ منها اختلفَ» پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: ڕۆحەکان (گیانەکان) وەک لەشکرێکی کۆکراوە و ئامادەکراون؛ ئەو ڕۆحانەی کە لەگەڵ یەکتر ئاشنان و لەیەکتری شارەزان، یەک دەگرن و ڕادێن لەگەڵ یەک، وە ئەو ڕۆحانەشی کە لەیەک نامۆن و نەیارن، لەیەک جیا دەبنەوە و ناکۆک دەبن. زانیارییەکانی فەرموودەکە: گێڕەوە (الراوي): ئەبو هورەیرە (عبدالرحمن بن صخر) ڕەزای خوای لێ بێت. سەرچاوە: سەحیحی موسلیم (ژمارە٦٨۷٦). پلەی فەرموودە: سەحیح (ڕاست و دروست).
861
لە ئێستادا، چاوپاراستن (لە حەرام) بووەتە یەکێک لە کارە قورسەکان، تەنانەت ڕەنگە مرۆڤ لە ماڵەکەی خۆی دا بێت و دەرگای لەسەر خۆی داخرابێت و پەردەکانی دادابێت، و کەسیش لەو شوێنەدا پێی نەزانێت جگە لە خوای گەورە، پاشان کاتێک تەماشای ئەو مۆبایلە دەکات کە پێیەتی، یان تەماشای ئەو شاشەیە دەکات کە لەبەردەمیدایە، سەیری ئەو شتانە دەکات لەو کارە حەرامانەی کە کەسی تر ناتوانێت سەیری بکات. بەڵام.. ئەگەر ئەوەی لای خوای گەورەیە بەبیری خۆی هێنایەوە، و لەو کاتەدا چاوی پاراست بە ئومێدی ئەوەی لای خوای گەورەیە، ئەوا با مژدەی لێ بێت کە شیرینی ئیمان لە دڵی دا دەدۆزێتەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) بەم شێوەیە پێی ڕاگەیاندووین.
861
عبداللەی کوڕی مبارك دەڵێ
لە ناومان دا نە هاوار هەبوو نە هەڵپەڕکێ نە لە ناومان دا کەس هەبوو خۆی بە نەفامەکان بشوبهێنێت.
کتاب الزهدی ئەسەد بن موساابن عمر لە مزگەوت گوێی لە کەسێك بوو هاواری دەکرد و حاڵی دەگرت فەرمووی ئەمە چییە؟ بەڕاستی هاوەڵانی رسول اللە ﷺ کاتێك یادکردنی اللە تعالی بۆ دەخراوەتە بیر دڵیان دەترسا و چاویان فرمێسکی دەڕشت. التهجد وقيام الليل ابن مسعود دەڵێ هاوەڵانی رسول اللە ﷺ لە کاتی زیکردا هاواریان نەدەکرد و حاڵیان نەدەگرت بەڵکو کاتێك یادکردنی خوایان بۆ دەخراوەتە بیر دڵیان دەترسا و ئارام بێدەنگ دەبوون.
مُصَنَّفُ ابْنِ أَبِي شَيْبَةَسعید بن جبیر پرسیاری لێ کرا دەربارەی ئەوانەی لە کاتی زیکردا هاوار دەکەن فەرمووی ئەوانە لە ئەهلی زانست و ئەهلی سوننەت نین ئەمە کردەوەی کەسێکە عەقڵی نییە. التهجد وقيام الليل ئیمام ئەوزاعی دەڵێ سەلەف هیچ شتێکیان لە هاوارکردن نەدەناسی هەرکەس ئەمەی هێنا ئەوا شتێکی داهێنراوی هێناوە هاوەڵانی رسول اللە ﷺ لەگەڵ یەك دادەنیشتن و باسی پەروەردگاریان دەکرد کاتێك یادکردنی اللە تعالی دەهات ئارام دەبوون و بە نهێنی دەگریان.
تاریخ دمشق
861
أحمد بن إسحاق بن راهویة دەڵێت :
گوێم لە باوکم بوو دەیووت :
ئەگەر أحمد بن حنبل خۆی نەکردایەتە قوربانی وەک چۆن خۆی کرد ئەوا ئیسلام دەڕۆیشت (نەدەما) .
.
📚[طبقات الحنابلة لابن أبي يعلی ٢٩/١]
861
حوکمی چوون بۆلای فاڵچی وقاوەگرەوەچیە؟
پێغەمبەری خوا ئەفەرموێ..{مَنْ أَتَى عَرَّافاً فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ، لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً . رواە مسلم ــ۲۲۳۰ ــ📚
هەرکەس بچێتە لای فاڵچی و قاوەگرەوەیەک پرسیاری شتێکی لێ بکاچل شەونوێژی لێ وەرناگیرێ، بەڵام ئەگەر باوەڕی پێ کردن کەعیلمی غەیب ئەزانن ئەواپێی کافر ئەبێ.
861
هەندێ لە ووتە گەوهەرەکانی سەلەف دەربارەی ژیانی هاوسەران
ابن مسعود دەڵێ
بۆ هەموو شتێک ئامادەبن و لە ماڵەکانتان دا هاوکار بن با ماڵەکانتان شوێنی ڕەحم و بەزەیی بێت نەك شوێنی کێشە و دەمەقاڵێ.
ابن ابی شیبە ــ📚
ئیمامی علی کوڕی ابی طالب دەڵێ
خۆتان لە ئەزیەت و ئازاردانی ژنەکانتان بپارێزن چونکە ئەوان بەدیلی ئێوە نین بەڵکو ئەوان ئەمانەتی اللە تعالی ـن لە دەستی ئێوەدا بۆیە بە جوانی مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.
الٲدب المفرد البخاری ــ📚
سعیدی کوڕی موسەیب نەسیحەتی کورەکەی کرد و ووتی
ئەی کوڕم کاتێک خێزانەکەت هەڵەیەکی کرد بە نەرمی و بە نهێنی ئامۆژگاری بکە چونکە ئامۆژگاری بە ئاشکرا تەنها بریندارکردنی دڵە نەک چاک کردنی ڕەفتار.
حلیة الأولیاء ــ📚
حەسەنی بەصری ئامۆژگاری پیاوێکی ئەکرد کە پیاوەکە گلەیی خێزانەکەی لەلا کرد و فەرمووی
ئەی براکەم ئایا هیچ ژیانێک هەیە کە کێشەی تێدا نەبێت؟ ئارامگرتن لەسەر هەڵەی ئەوان نیشانەی ئیمانی پتەوە ئەوان چاک بکە بە چاکە نەک بە توندوتیژی.
تهذیب الکمالــ📚
مەیمونی کوڕی میهران دەڵێ
هەوڵ بدەن لە هەڵبژاردنی هاوسەردا ئەوەیان هەڵبژێرن کە لەسەر دینداری بێت چونکە کەسێک خوای خۆی بناسێت و لێی بترسێت هەرگیز ستەم لە هاوسەرەکەی ناکات.
سیر اعلام النبلاء ــ📚
ابن مسعود دەڵێ
ئەوەی پەروەردگار لە نێوان هاوسەراندا دروستی کردووە لە خۆشەویستی و بەزەیی دەبێت هەردووکیان بیپارێزن پیاو بە چاکەکردن و ژن بە ڕێزگرتن و دڵسۆزی.
الزهد وکیع ــ📚
ئیمامی شەعبی دەڵێ
کاتێک لە ماڵەوەن زمانی خۆتان بپارێزن چونکە قسەی ناخۆش وەک تیری ژەهراوی وایە کاتێک دەچێتە دڵەوە بە ئاسانی دەرناچێت.
سیر اعلام النبلاء ــ📚
ئیمامی مەکحول دەڵێ
ناکرێت پیاوێک بە پیاوێتی تەواو دابنرێت ئەگەر نهێنی ماڵەکەی بۆ خەڵکی باس بکات هەروەها نابێت ژنێک بە ئافرەتی چاک دابنرێت ئەگەر کەم و کوڕییەکانی مێردەکەی بۆ دەرەوە بڵاو بکاتەوە ئابڕووی یەکتر بن.
حلية الأولياء ــ📚
ئیمامی ئەوزاعی دەڵێ
خێری ئێوە لەوەدایە کە چاوپۆشی لە هەڵەی یەکتر بکەن چونکە مرۆڤ بێ هەڵە نییە ئەوەی سەیری هەموو هەڵەیەک بکات هەرگیز ناگات بە ئارامی لە ژیانی دا.
تاريخ دمشق ــ📚
عومەری کوری عبدالعزیز دەڵێ
با ماڵمان شوێنی هاوکاری بێت بۆ گەیشتن بە بەهەشت نەک شوێنی کێشە بۆ دونیا با ئەو کاتانەی پێکەوەین پڕ بێت لە زیكر و قسەی چاک.
سير أعلام النبلاء ــ📚
861
پێغەمبەرمان ﷺ ئەفەرموێ :
خراپترینی خەڵک لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەو کەسەیە کە دەچێتە لای خێزانی خۆی و پاشان نھێنی بڵاو دەکاتەوە .
عن أَبي سَعِيدٍ الْخُدْرِيّ ، قال
قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
( إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَى امْرَأَتِهِ ، وَتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا )
رواه مسلم (1437).📚
861
ئەوەی بڵێت: لەبەر خاتری خودا خۆشم دەوێیت
ئەنەسی کوڕی مالیک (ڕەزای خوای لێ بێت) دەفەرموێت:
لای پێغەمبەری خوا ﷺ دانیشتبووم، پیاوێک بەوێدا تێپەڕی، پیاوێک لە دانیشتووانەکە ووتی: ئەی پێغەمبەری خوا ! بەڕاستی من ئەم پیاوەم خۆش دەوێت! پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: ئایا پێتان ڕاگەیاندووە؟ ووتی: نەخێر. فەرمووی: هەستە و پێی ڕابگەیەنە.
دەڵێت: پیاوەکەش هەستا و چوو بۆ لای و پێی ووت: ئەی فڵان کەس! بەخودا من لەبەر خاتری خودا تۆم خۆش دەوێت.
پیاوەکەش لە وەڵام دا ووتی: ئەو زاتەی کە لەبەر ئەو منت خۆش دەوێت، تۆی خۆش بوێت.
861
ئەگەر هیچ زیانێکت لە کەسێکەوە نەبینیبێ، باوەڕ بەو شتانە مەکە
کە کەسانی دیکە لەبارەیەوە دەیڵێن.
تەنها لەبەر ئەوەی کەسێکی تر وای گوتووە حوکم لەسەر کەسێک مەدە کە ئازاری نەداویت و بێ هیوای نەکردویت و تەنها میهرەبانی
نیشان داویت.
لەوانەیە خەڵک شتەکان لە ڕوانگەیەکی جیاوازەوە ببینن، وە ڕەنگە پاڵنەرێکی نهێنییان هەبێت کە تۆ ئاگاداری نەبیت.
دادپەروەری ئەوەیە دەرفەت بە خەڵک بدەیت بە پشت بەستن بەو شتانەی کە بینیوتە نەک ئەوەی لەبارەیانەوە بیستووتە.
ناڕەوا مەبە بەرامبەر بە کەسێک کە هیچ ستەمێکی لێ نەکردویت..
