Learning with Sarkar
رفتن به کانال در Telegram
کەناڵێکی تایبەتە بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی, بۆ هەموو ئاستەکان گونجاوە و ڕێگای جیاواز بەکاردەهێنرێت بە مەبەستی فێرکردنی فێرخوازان. @The_TireLess
نمایش بیشتر981
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+1530 روز
آرشیو پست ها
Sentenced to death= سزای مردنت بەسەردا سەپێنراوە
شێوازێکی تر ↓↓↓
Sentenced by hanging
واتە هەلواسین و کوشتنی بە پەت بەهۆی خنکان.
Sentence : سەپاندنی سزا بەسەر تاوانباردا
Rope : پەت
Noose : ئەو پەتەی لەشێوەی گرێ لە ملی تاوان بار دەکرێت بۆ ئەوەی بخنکێت
( پەتی سێدارە)
هەر لەو بەشەدا ئەڵێ:
....for the practise of black magic...etc
واتە بەهۆی ئەم تاوانانە......
Sherlock Holmes Ch2, Part 3
Shrewdness : زیرەکی
Absurdity : بێمانایی, گەمژەیی
Far- fetched : قایل نەکەر, دوورو دریژ
Exaggerate : زیادەڕەوی کردن
Momentary expression : دەربڕینی کاتی
Fathom : تێگەشتن
Deceit: فێڵ
Startling : سەرسوڕهێنەر
The uninitiated : نا شارەزا
Necromancer : سیحرباز
Infer: بۆی دەردەکەوێ, ئاماژە پێکردن
Inquirer: لێکۆڵەر, پرسیارکەر
Puerile : منداڵانە
Faculty: توانا
Callosity : ئەوشوێنانەی پێست کە ڕەقبوون.
Cuff: سەردەستی جلوبەرگ
Plainly : بەڕوونی , بەئاسانی پێدەزانێت
A man's calling : مەبەستی کەسەکە
Inconceivable : نا ماقول , ناچێتە ئەقڵەوە
Ineffable: نەگیڕدراوە, وەسف نەکراو
Twaddle : قسەی پوچ
Chimerical : ئەفسانەیی
Seclusion : جیاکردنەوە
Misdeeds : خوی خراپ
Bustle about : هاتو چون بە خێرای بۆ دۆزینەوەی شتیک, یان بە جۆش و خرۆش بۆ دۆزینەوەی شتێک
Arouse: وروژاندن
Scorn : گالتە پێکردن یان رسواکردن
Apropos : شیاو , لەجێی خۆی
Bungler: تێکدەر
Sardonically : بەشێوازێکی گاڵتەجاڕیانەوە
Indignant : توڕە
Bumptious : لوتبەرز
Stalwart : پتەو, پشت پێبەستراو
Gruffly : وتنی شتێک بە رەقی, بە زبری
Salute : سڵاوکرن
وەکو سلاوی سەربازی
Bland : هێمن , ئارام,
Military or military topic
Nonetheless the topic a little bit unpleasant but actually had a few requests for this type lesson because if you open newspaper 🗞 or turn on TV 📺 or the internet ..everything everywhere you look at it’s war Unfortunately
The military has four branches
سەرەڕای ئەوەی بابەتەكە كەمێك نەخوازراوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم. جۆرە وانەیە داواكاری زۆری لەسەر هەبووە، ئەگەر ڕۆژنامەیەك بكەیتەوە، یاخود تەلەفزیۆن هەڵبكەییان. ئینتەرنێت بكەیەوە، هەموو شتێك لەهەر شوێنێك ئەیبینی باس باسی جەنگە
بەداخەوە...
The military has four branches
بواری سەربازی چوار لقی هەیە
🚨army :these are basically ground soldiers
سوپا : ئەمانە بەتایبەتی سوپای ووشكانیان پێئەوترێ.
🚨marine Corps : these are the fighting soldiers
هێزە دەریاییەکان: ئەمانە سەربازی شەڕکەرن.
🚨navy they have the ships .the submarines
هێزی دەریایی: کەشتی جەنگیان پێیە، ژێردەریاییەکان.
🚨Air Force : they have jets , the pilots
هێزی ئاسمانی: ئەوان فڕۆكەی جەنگیان هەیە، بریتین لە فڕۆکەوانەکان.
This is the level of the ppl in the armies
ئەمانەش پلە سەربازییەكان لەناو سوپادا
⚜️rank پلە
⚜️General / admiral
ئەفسەری گشتی یا فەرماندەی دەریایی
⚜️Major General = لیوا
.⚜️ Colonel = عەقید
⚜️ lieutenant colonel = مقدم
⚜️ Major = رائد
⚜️ captain = نەقیب
⚜️ first lieutenant = ملازمی یەکەم
⚜️ Second Lieutenant= ملازم, ملازمی پلە دوو
⚜️ Sergeant = رقیب
⚜️Corporal = عریف
⚜ Private سەربازی پلە دوو
🕊ceasefire : stop shooting
ئاگربەست
🕊truce : along ceasefire
ڕاگرتنی شەڕ بۆماوەیەكی كاتی
🕊treaty : make an agreement , you sign a treaty (contract between two countries peace treaty )
پەیمانبەستن لەنێوان ووڵاتان
ئایا گرامەر گرنگە؟
فێرخوازانمان زۆر بە هەڵە تێگەیەنراون دەربارەی فێربوونی گرامەر.
تاکوو قوتابخانە بوو, هەموو تیشکی وانەکە لەسەر گرامەر بوو, بۆیە هیچ فێرنەبووین.
دوای قوتابخانە , ئەو تێگەشتنە هەڵەیان گۆڕا تا ئەوپەڕی, بەڵام ئەو تێگەیاندنە ڕادەبەرە, تۆزێ زیادەڕۆیی تێدابوو. چونکی من ئیستا چەندان کەس ئەناسم کە شتی زۆر ئەزانن بەڵام نازانم شتێ دەربڕن کە رابردوو بوە, نازانن شتێ باسبکەن کە داهاتوە؟ یان تێکەڵی ئەکەن. تازە بە تازە ئەچنەوە سەر خوێندنی گرامەر.
گرنگی گرامەر.
گرامەر وەکو ریزمانی خۆمان گرنگە تا ئەو ڕادەیەی بەتەواوەتی بزانی چۆن دەمە جیاوازەکان ( Tenses) بەشێوەیەکی ڕاست و دروست دەرببڕی, بزانیت بەشێوەیەکی تەواو جێناوەکان و ئامرازەکان بەیەکەوە بلکێنی و رستەکان راست و دروست بن, و هەر ئەوندە.
زانینی گرامەر زۆر زۆر گرنگە بۆ لایەنی ئەکادیمی, بۆ نموونە بۆ ئەوانەی تاقیکردنەوەی توانستی زمان ئەکەن بۆ وەکو ئایەلز و تۆفڵ.
بەشی دووەم لەبارەی پرۆسەی فێربوون و گەشتن بە ئامانج.
" کام ڕێگای فێربوونی زمان باشترینە؟"
لە بەشی یەکەمی نوسینەکەی پێشتردا چەند خالێکی گرنگم وروژاند کە شتی بنچینەیین لە پڕۆسەی گەشتن بە ئامانج.
بۆ گەشتن بە هەر ئامانجێک, دەبی ئەو
شتە بنچینەییانە جێبەجێ بکرێن.
هەروەها هەمان ئەو شتە بنچینەییانە دەبێ ئەنجام بدرێن, کاتێک فێربوون دەکرێتە ئامانج.
ئینجا دواتر, بۆ گەشتن بەو ئامانجە پێویستمان بە پلانە, دەیان پلانی جیاواز هەن بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی. پلانەکان هەندێکیان لە هەندێکیان باشتر, هەندێکیان کەمتر کاریگەرن, و لە پوختەدا, هیچ پلانێکی خراپ بوونی نیە چونکە هەرچی بکەیت هەر هەوڵدانە بۆ فێربوون و هیچ شتێکت زەرەر ناکەیت.
لەو باسەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو ڕێگایانەی پێویستن بۆ فێربوونی زمان بەشێوەیەکی کاریگەر.
دەمەوێ بەو باسە دەست پێ بکەم کە خەڵک ئەو پرسیارانە زۆر ئەکەن و منیش زۆرم ڕق لێیانە 😑:
- کام ڕێگایە باشترینە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی؟
- کام ڕێگایە ئاسانترینە بۆ فێربوونی زمان؟
هەموو مەبەستەکەش ئەوەیە هیچ کۆششێکی وەها نەکەن و کاتێکی وای بۆ تەرخان نەکەن و فێری زمانیش ببن.
یانی بە کورتی لێی پاڵدەنەوە و بەشێوەیەکی موعجیزەیی کاملی سێتی زمانەکە بچێتە مێشکیانەوە ?.
وەکو وتم هەندێ پلان هەن لە هەندێک باشترن, هیچی تر نیە. پێویست ناکات هەمیشە ئەو پرسیارە دووبارە بکەیتەوە.
ڕێگاکان:
بە گشتی چەند skill ێکمان هەن لە زماندا ئەوانیش بریتین لە:
- Reading
- Listening
- Writing
- Speaking
ڕێگا و پلانی نموونەی ئەوەیە پلانێکت هەبێت یان مەنهەجێک بەکاربێنی کە هەرچوار skill ەکە لەخۆ بگرێت.
هەمووشیان پێکەوە پەیوەستن بەتایبەتیش reading, listening & speaking.
چۆن ؟
بۆ نموونە فێرخواز بۆ ئەوەی بزانێ بخوێنیتەوە و pronunciation ی باشبێ, دەبێ گوێ لە کەسێکی تر بگرێت کە pronunciation ی تەواوە, بەم گوێ گرتنە هەم listening , واتە تێگەشتنی باش ئەبێ کاتێک گوێ لە کەسی قسەکەر ئەگرێت, هەم لە بەرامبەردا reading و speaking ی باش ئەبێت کاتێک ئەدوێت.
گوێ لە کێ بگرین ( listening ) ؟
باشترین شت بۆ ئەوەی گوێی لێ بگریت, بریتین لە native speaker ەکان.
بۆ ئەوەی بە تەواوی لێکچوونت لەگەڵیان هەبێت دەبێ لاساییان بکەیتەوە.
ئینجا ئەوانە دەست ئەکەون بەشێوەی ڤیدیۆی کورتی گفتووگۆی قسەکەرەکان, پۆدکاست, یان چیرۆک ڕۆمان کە کراونەتە ڤیدیۆ و دەخوێنرێنەوە , و لەکۆتایشدا فیلم و دراما.
خوێندنەوە و وەرگێڕان ( Reading and translating )
هەزاران چیرۆک و ڕۆمان هەن دەتوانی بیانخوێنیەوە, لە هەمان کاتدا گوێ لە native speaker بگرە بۆ فێربونی تەواوی شێوازی خوێندنەوە.
با بەتەنها خوێندنەوەش نەبێت, لەگەڵیشیدا ئەو وشە و گرێ وشانەی واتایان نازانی, لەرێگەی فەرهەنگەوە دەریان بێنە.
باشترین جۆری وەڕگیران بریتیە لە تێگەشتنی وشە بەشێوەی پێناسەی ئینگلیزی و بەکارهێنانت لە ڕستەی جیاوازدا, ئینجا بە کوردی بزانیت واتای چیە.
قسەکردن و گفتوگۆ کردن ( speaking )
کێشەیەکی گەورەی فێرخوازانی دەرەکی بریتیە لە بیرچوونەوەی ئەو شتانەی فێری بوون بەهۆی بەکارنەهێنانیان.
بۆیە دەبێ رێگایەک بدۆزیتەوە کە ئەو شتانەی فێری بویت, گفتوگۆی پێ بکەیت.
ڕێگای جۆراوجۆر هەن.
ئەگەر هاوڕێت هەبوو , رۆژانە گفتوگۆ بکەن. ئەگەر هاوڕێت نەبوو,
خۆت تەوەرێک دابنێ بۆخۆت, و خۆت تاقی بکەرەوە بزانە ئەتوانی چەند وشەی نوێ بەکاربێنی, ئەتوانیت چەند پڕۆفیشناڵانە لەسەر ئەو تەوەرە بدوێیت؟
سەیری ڤیدیۆ و شت بکە, گوێ لە گفتوگۆکان بگرە, بزانە ڕات چیە لەسەر بابەتەکە, خۆت لەگەڵ خۆتدا بدوێ.
دەنگی خۆت تۆمار بکە, گوێی لێ بگرەوە...هتد.
نوسین ( Writing and spelling )
دەبێ بەشێوەیەک لە شێوەکان ئەوەی فێری بویت, بینوسیت.
لانی کەم ئەو وشە و واتایانەی ڕۆژانە فێری بویت لە دەفتەرەکەتدا بینوسەوە بۆ ئەوەی لایەنی spelling ت لاواز نەبێت.
@Sarkar_SA
سڵاو خوای گەورەتان لێبێت.
چەند تێبینیێکی گرنگ سەبارەت بە گەشتن بە ئامانج و پرۆسەی فێربوون.
پێش هەموو شتێک , پشت بە خوا ببەستە و باوەرت هەبیت.
بە گشتی بدوێین, پرۆسەی فێربوون پێویستی بە چەند شتێکە بۆ ئەوەی بەدەستی بهێنی ئەوەی دەتەوێ.
یەکەم ← ئامانج
دەبێ سەرەتا ئامانجی خۆت دیاری بکەی کە
- چیت دەوێ ؟
- دەتەوێ بەچی بگەی؟
- بۆچی دەتەوێ فێربی ؟
- ئەوەی فێری دەبی , دەتوانێ لەکوێ بەکاری بهێنی و چی پێ بکەی؟
ئەوانە هەمووی پەیوەستن بە خودی کەسەکەوە.
بۆ ئەوەی پڕۆسەی فێربوونت کاریگەر بیت, هەمیشە ئامانجەکەت ببەستەوە بە شتێکی مەزنەوە, مەزنتر لەوەی ئامامجی یەکەمتە.
واتە بۆ نموونە ئامانجت سەرکەوتنی شاخێکی 1000 مەتریە, دەبێ ئامانجت گەشتن بێت بە شاخێکی زۆر بەرزتر
بۆ ئەوەی دەروونت بەباشی خۆی ئامادە بکات و جەستەت زۆر بەباشی یارمەتی دەرت بێت لە ئەنجامدانی کۆششی پێویست و دابین کرردنی وزەی تەواو لەو گەشتەی پڕۆسەی فێربوون.
دووەم ← حەز و خولیا
بۆ ئەوەی زیاتر کاریگەر بیت, پێویستە پرۆسەی فێربوون یان گەشتن بە ئامانج تێکەڵ بە دوو شتی تر بکرێت کە ئەوانیش بریتین لە : حەز و خولیا.
لە گرنگترین ئەو پێکهاتە مەعنەویانەی یارمەتیان داوم و هێزی زیاتریان پێ بەخشیوم لە پرۆسەی فێربوون و بەردەوام بوون لە گەشتن بە ئامانج بریتی بوون لە تێکەڵ کردنی ئامانجەکە لەگەڵ حەز و خولیا, بەشیوەیەک تێکەڵی کە بگاتە ڕاددەیەک خۆت داهێنانی نوێ لەو پرۆسەیە ئەنجام بدەیت و خۆشیش ببینی لە تەواوی پڕۆسەکە.
بۆ هەندێ جۆری پرۆسەی فێربوون یان گەشتن بە ئامانج, پێداویستی ماددی زۆر رۆل دەبینی, بەڵام ئەگەر بڕی تەواویش نەبیت, دڵنیابە هەر دەتوانی بەردەوام بیت چونکە لەوانەیە سەدان ڕێگا هەبن بۆ هەمان ئامانج.
سێیەم ← تەرخانکردنی کات
یەکێکی تر لە پێداویستیەکانی گەشتن بە ئامانج بە گشتی, بریتیە ل تەرخانکردنی کاتی پێویست بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەو ئەرکانەی ڕۆژانە زیاتر و زیاتر نزیکت دەکەنەوە لە گەشتن بە ئامانج.
ناکرێت تۆ شتێکت بوێت و لە هەمان کاتیشدا تەمبەڵی بکەیت و کات بە فیڕۆ بدەیت, هەموو چرکەیەکی ژیان بە نرخە, وتم هەموو چرکەیەک. ئەگەر هێشتا نازانی نرخی چرکەیەک چەندە, لە مەلەوانەکان بپرسن ئەگەر چرکەیەک زیاتر لەژێر ئاو بمێنیەوە, چرکەیەک زیاتر لە بەکاربردنی ئۆکسجینی پێویست, چۆن پەلە قاژە ئەکەی ئەو چرکەیە بێیتەوە دەرەوە.
چوارەم ← بەردەوام بوون
بیرت بێت, گرنگ نیە بە چی خێراییەک دەڕۆیت, گرنگ ئەوەی بەردەوام بیت.
باشترین شت پێش ئەوەی دەست بە کارکردن بکەیت بۆ گەشتن بە ئامانجەکەت, لێکووڵینەوە و وردبوونەوەی تەواوە لە ئامانجەکەت و لێکدانەوەی تەواوی شتەکانە.
دەبێ پرسیارەکانی سەرەتا وڵام بدەیتەوە و بگەیتە قەناعەت کە بەراستی ئەو شتەت دەوێت.
دواتر دەبێت هەموو ئەو پێداویستیانەت تێدا بن کە داواکراون بۆ گەشتن بەو ئامانجە.
ئەگەر تیات دا نیە, دەبێ پەیدای بکەیت
ئەگەر بەشیوەیەکی ناخۆش شکست دەهێنیت , ئەگەر بەبێ پێداویستیەکان دەست پێ بکەیت و لەنیوەی ڕێگا پەلەکانت بشکێن و خراپتر لەوەش لە ژیان بێ ئومێد ببیت.
بۆ نموونە ئەتەوێ بچیتە زانکۆیێک بخوێنیت, دەبێ سەرەتا ئەو نمرەیەت هێنابیت کە پێویستە. ئەتەوێ بچیتە گەشتێکی چەند ڕۆژە و سەرکەوتنی شاخ, ئەبێ خواردنی پێویستت هەبێت بۆ ئەم گەشتە, ئەبێ جلوبەرگت لیوەشاوە بن....هتد.
پێنجەم ← تەخانکردن, قوربانی دان و بیری ئەرێنیانە.
بۆ گەشتن بە ئامانج , رێگای جیاواز و کەلوپەلی جیاواز لەگەڵ خۆتدا ببە.
ئەگەر ئامانجەکەت شایەنە, هەوڵدە باشترین کەلوپەل و پێداویستی بەکاربێنیت. هەرچی هۆی گەشتن هەیە بەکاری بهێنە, هەرچی هەیە تاقیبکەوە
"ژیان لەوە کورتترە کە بیری لێ دەکەینەوە"
زیاتر لەوە, زۆرجار بۆ گەشتن بە شتێک دەبێ قوربانی بە هەندێ شتی تر بدەیت و لێیان دورکەویتەوە. بۆ نموونە لە قۆناغی زانکۆدا, زۆرجار دەبێ لە ئازیزانی ماڵەوەت, ناسیاو و هاوڕێکانت دورکەویەوە بۆ چەند ساڵێک, بچیتە شوێنێکی غەریب و خەلکێکی تەواو غەریب.
لە ماڵێکی فوول مواصەفات بۆ ژورێکی بۆن ناخۆش و تەنگ.
دوای ئەوەی تۆ دڵنیا بووی لەخۆت,
دوورکەوە لە هەموو ئەو کەس و شتانەی ساردت ئەکەنەوە لە ئامانجەکەت.
خەڵکی ئەم سەردەمە کەمیان دلسۆزن, زۆریان لات ئەدەن لەسەر ڕێگاکەت.
دەبێ ئەوندە باوەڕت بەخۆت بێت, ئەوندە پڕ بیت لە وزە ک, " دەبێ ئەوندە ئیمانت بە خوا هەبێت و پشتی پێ ببەستیت"هیچ شتێک کاریگەری نەرێنیت لەسەر نەکات, نەخۆشترینیان بریتیە لە هەژاری.
ئەگەر پاڵنەرت نەبوون, کاتیان گرتیت, ساردیان کردیتەوە, لێیان دووربکەوە ئەگەر نووری چاویشت بن.
لە کۆتاییشدا , هەندێ جار پێویستە سوپاس و ستایشی خۆت بکەیت و سەیری پرۆگرێسی خۆت بکەیت کە چیت کردووە و چیت نەکردووە سەبارەت بە ئامانجەکە.
جارو بار پشوو بدە گەشت بکە , سەردانی ئازیزانت بکە بۆ ئەوەی مێشکت تۆزێ ئارام بێتەوە و دووبارە دەست پێبکەیتەوە.
لەلایەن : م. سەرکار س. عزیز
@Sarkar_SA
هەندێ تێبینی گرنگ و نموونەی ڕستەیی بۆ بەرجەستەکردنی بابەتەکەمان:
لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی " نەتەوە " زۆر بەکارنایەت واتە بۆ نموونە یەکێک بڵێت
"What is your nationality ?"
لە گفتوگۆی ئاسایی دا,
مەگەر لە حالەتی زۆر فەرمی دا وەکو بابەتی کۆچ کردن یان گەشتیاریدا
ئەو شێوانەی زیاتر باون بۆ پرسینی نەتەوە:
“Where are you from?”
“Where do you come from?”
وڵام :
“I’m (Kurdish, Ukrainian, American, Mexican, etc....).”
یاخود
“I am from (Kurdistan, Ukraine, America, Poland, etc.).”
------------
نموونەی ڕستەکان:
Using the country:↓ ↓
“I live in Spain.“
Using the adjective: ↓↓
“I love Spanish food.”
Describing origins:↓↓
“I am Spanish”
“I am from Spain”
“He is a Spanish person”
Using the language: ↓↓
“I speak Spanish”
“The Spanish love to party!”
نموونەی زیاتر:
- He is Canadian
- He is from Italy
- There is Chinese tattoo on her arm.
- The Swiss Watch brands are the best in the world.
- The Spaniard / a Spaniard driver won his second consecutive world championship of Formula one.
- The Dutch prime minister visited Germany.
- The Belgian player transferred from Chelsea FC last year to Real Madrid, two years ago.
- The Arabian Camels are durable.
- The Arabic alphabet is composed of 29 letters.
یەکەم بابەتی vocabulary بەشێوەی سیستەماتیک
Countries, nationalities and languages'
گوێ لەو نامە دەنگیەی خوارەوە بگرن بۆ تێگەشتن لە بابەتەکە.
سڵاوی خوا لە هەموو لایەک بێت.
بە کتێبیکی زۆر نایابەوە دەگەرێینەوە لاتان.
English Vocabulary in use.
کتێبێکی تا بڵێی نایابە. لە 101 بەشی جیاواز پێکدێت. هەر بەشێکی کۆمەڵێک وشەی تێدایە تایبەت بە باسێک یان بابەتێکی دیاریکراو.
هەفتانە إن شاءاللە لانی کەم بابەتێکی دادەنێین بۆ ئەوەی زۆرترین وشە فێربین.
بەهیوای سوود 🌼🥀💐💐
